لێكۆڵینەوەیەك دەریدەخات خواردنی ڤیتامینە جۆراوجۆرەكان بە رێژەی (60%) هەلی دووگیان بوونی ئافرەتان زیاد دەكات
لێكۆڵینەوەیەك دەریدەخات خواردنی ڤیتامینە جۆراوجۆرەكان بە رێژەی (60%) هەلی دووگیان بوونی ئافرەتان زیاد دەكات
لێكۆڵینەوەیەكی زانكۆی لەندەن دەریخست لە (60%) ی ئەو ئافرەتانەی لەكاتی وەرگرتنی چارەسەری دووگیانی دەستكرددا ڤیتامینە بژێودارەكانیان دەخوارد دووگیان بوون، بەرامبەر (25%) ی ئەو ئافرەتانەی كە ڤیتامینەكانیان وەرنەدەگرت.
لێكۆڵینەوەكە لەسەر (56) ئافرەت لە نێوان تەمەنی (18 و 40) ساڵیدا كە دووگیان نەدەبوون و ساڵێكیش بوو هەوڵیاندەدا لە رێی وەرگرتنی چارەسەری دووگیانی دەستكردەوە دووگیان ببن ئەنجامدرا، لێكۆڵەرەكان رۆژانە دەنكێك حەبی ڤیتامینی جۆراو جۆریان بە نیوەی ئافرەتەكان دەدا، و نیوەكەی تریش رۆژانە حەبی (ئەسید ڤۆلیك) یان دەدانێ، ئەم هەواڵە رۆژنامەی (الدستور) ی ئوردونی هێناویەتی ئەویش لە رۆژنامەی (دیلی میل) ی بەریتانی ژمارە هەینی (2/12/2011) وەریگرتووە. لە لێكۆڵینەوەكەدا دەركەوت لە (60%) ی ئەو ئافرەتانەی ڤیتامینەكانیان وەردەگرت دووگیان بوون و لە سێ مانگی یەكەمی سكیاندا تووشی لەبارچوونی مناڵا نەبوون، بەرامبەر لە (25%) ی كۆمەڵەكەی تر، هرەوەها دەریخست ئەو ئافرەتانەی ڤیتامینەكانیان وەرگرت ژمارەیەكی كەم لە هەوڵدانیان ویست هەتا دووگیان بوون. ئەمەو لە لێكۆڵینەوەكەدا هاتووە حەبی ڤیتامینە بژێودارەكانی وەك ڤیتامینی (ا) و (سی) و (ئی) و (كانزای سیلینیۆم) كرداری پیتاندن بەهێز دەكەن، هەروەها (ترشی ڤۆلیك)یشیان لەخۆگرتبوو كە بەرگری لە تێكچوونی زگماكی دەكات. لێكۆڵینەوەكە دەریشی خست كە لە (18%) ی ئەو ئافرەتانەی حەبی (ترشی ڤۆلیكیان) دەخوارد لە دوای یەكەم وەرگرتنی چارەسەری دووگیانی دەستكرد دووگیان بوون.
سەرچاوە: