نهێنییه‌كانی دڵ
نهێنییه‌كانی دڵ
نوسینی: عیدالدائم الكحیل
وه‌رگێڕان: هه‌یڤ
دڵ ته‌نها ترومپایه‌كی خوێن نییه، به‌ڵكو زۆر له‌وه زیاتره…. زانایانی ئه‌مڕۆ باس له مێشكێك ده‌كه‌ن، كه له دڵدایه و له 40000 ده‌ماره‌خانه پێكدێت، واته وه‌ك ئه‌وه‌ی ناومانناوه ” هۆش یان ئه‌قڵ” له ناوه‌ندی دڵدا هه‌یه، ئه‌وه كه هه‌ڵده‌ستێت به ئاراسته‌كردنی مێشك بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كانی…
سه‌رسوڕهێن ئه‌وه‌یه…قورئانی پیرۆز باسی له‌م ڕاستییه پزیشكییه كردووه و خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:
(أَفَلَمْ يَسِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَتَكُونَ لَهُمْ قُلُوبٌ يَعْقِلُونَ) [الحج: 46].
ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه ئه‌وه دووپاتده‌كاته‌وه و جه‌ختیلێده‌كاته‌وه، كه دڵ بیرده‌كاته‌وه‌و ده‌زانێت و هۆشمه‌نده، سبحان الله..