ئه‌وه‌ی شته بچوكه‌كانی فڕێ نادات، شته گه‌وره و به‌نرخه‌كانی باشتر ده‌پارێزێت!
ئه‌وه‌ی شته بچوكه‌كانی فڕێ نادات، شته گه‌وره و به‌نرخه‌كانی باشتر ده‌پارێزێت!
ن: خالد حسن
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:
(أَيَحْسَبُ الإِنسَانُ أَن يُتْرَكَ سُدًى(36) أَلَمْ يَكُ نُطْفَةً مِّن مَّنِيٍّ يُمْنَى(37) ثُمَّ كَانَ عَلَقَةً فَخَلَقَ فَسَوَّى(38) فَجَعَلَ مِنْهُ الزَّوْجَيْنِ الذَّكَرَوَالأُنثَى(39) أَلَيْسَ ذَلِكَ بِقَادِرٍ عَلَى أَن يُحْيِيَ الْمَوْتَى40) القيامة
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت مرۆڤ وا گومان ده‌بات هه‌روا له دوای مردنی فڕێده‌درێت و ئیدی نابێته‌وه به مرۆڤ؟!
له‌م ئایه‌ته‌دا خوای گه‌وره تێمان ده‌گه‌یه‌نێت كاتێك ئێمه نوتفه‌یه‌ك بوین گرنگی پێداین و نهیفهوتاندین و پهروهردهیكردین وكردینیه گۆشتپاره‌یه‌ك (علقه) پاشان كۆئه‌ندامی ئێسك و كۆئه‌ندامه‌كانی تری بۆ دروستكردین و ڕاستیكردینهوه تا بووینه مرۆڤێكی ڕێك و ڕاست و نێر و مێی جیاكرده‌وه, ئه‌و كاته‌ی تاكه خانه‌یه‌ك بووین كه به چاو نه‌ده‌بینرا گه‌شه‌ی پێداین و نهیفهوتاندین، ئیدی چۆن كه بووینه ملیاران خانه و مرۆڤێكی ته‌واو, به مردنێك ده‌مان فه‌وتێنێت و فڕێمان ده‌دات؟!!
ئه‌وه‌ی شته بچوكه‌كانی هه‌ڵده‌گرێت و نایفهوتێنێت، ئایا ڕێی تێده‌چێت شته به‌نرخ و گه‌وره‌كانی فڕێبدات؟!!
بێگومان كه‌سی ژیر وا ناڵێت, بۆیه گرنگی پێدانمانو گه‌وره كردنمان كاتێك تۆوێك بووین تا بووینه مرۆڤێكی ته‌واو، به‌ڵگه‌یه‌كی ئاشكرایه كه به‌م شێوه ڕاست و ڕێكهش نامانفهوتێنێت و مردن ته‌نیا وێستگه‌یه‌كی تێپه‌ڕبوونه له دنیایه‌كه‌وه بۆ دنیایهیكی تر‌و بۆ لێپرسینه‌وه.
خوای گه‌وره ژیانی هه‌ردوو دنیامان خۆشبكات… امین