چۆن نوێژ چاره‌سه‌ركردن خێراده‌كات
چۆن نوێژ چاره‌سه‌ركردن خێراده‌كات
نووسینی: هارون یه‌حیا
وه‌رگێڕان: كوردهه‌یڤ
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (( وَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ إِنَّ الَّذِينَ يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِي سَيَدْخُلُونَ جَهَنَّمَ دَاخِرِينَ)) غافر 66 ((ئه‌ی خه‌ڵكینه په‌روه‌ردگارتان فه‌رمووه‌تی ئێوه هانا‌وهاوار بۆمن بهێنن، ئه‌وه من دوعا‌و نزاتان گیراده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌گه‌وره داده‌نێن‌و لووتبه‌رزیی ده‌كه‌ن له ئاستی په‌رستنی مندا له ئاینده‌دا به‌سه‌رشۆڕیی‌و خه‌جاڵه‌تییه‌وه ده‌خرێنه ناو دۆزه‌خه‌وه))
به‌پێی قورئانی پیرۆز، نوێژ واتای ( داواكاریی، پێشكه‌شكردنی داواكارى،داواكردنی یارمه‌تی)، ئه‌و كاره‌یه كه مرۆڤ به‌هۆیه‌وه به دڵسۆزیی له‌خودا نزیكده‌بێته‌وه، داوای هاوكارییه له‌خودا، خودای به‌توانا، به‌خشنده‌و میهره‌بان، ئه‌و كه‌سه ده‌زانێت، كه ته‌نیا ده‌توانێت پشت به‌خوای گه‌وره ببه‌ستێت.
نه‌خۆشیی یه‌كێكه له‌و حاڵه‌تانه‌ی تیایدا مرۆڤ هه‌ستده‌كان كه پێویستی به‌وه‌یه زیاتر پشت به‌خودا ببه‌ستێت‌و لێی نزیك ببێته‌وه، هه‌روه‌ها نه‌خۆشیی ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌یه كه به‌پێی حیكمه‌تی خوای گه‌وره‌یه، به ویستی ئه‌ویش ده‌بێت، وه‌ك ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كی خه‌ڵكییه له سروشتی زوو نه‌مانی ژیان.هه‌روه‌ها بیرخستنه‌وه‌یه‌ك بۆ پاداشتكردنی ئه‌وانه‌ی به‌ئارامبوون‌و ویستی خوایان قبوڵكردووه. ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕدار نین، له‌لایه‌كی دیكه‌وه، وا ده‌زانن ڕێی چاره‌سه‌ر له‌ڕێی پزیشك‌و ده‌رمانه‌وه ده‌بێت، یان ته‌كنه‌لۆژیای پێشكه‌وتوو، ئه‌وان بیرله‌وه ناكه‌نه‌وه، كه ته‌نیا خوای گه‌وره ئه‌و سیسته‌مه تایبه‌ته‌یان به‌شێوه‌یه‌كی ئاسان بۆ ده‌خاته‌كار له كاتێكدا ته‌ندروستن، هه‌ر ئه‌ویشه چاره‌سه‌ری به‌دیهێناوه.
زۆرن ئه‌وانه‌ی په‌نابۆ خوای گه‌وره ده‌به‌ن، پاش ئه‌وه‌ی ده‌بینن، ته‌نیا پزیشك‌و ده‌رمان به‌س نییه، مرۆڤه‌كان له‌م بارانه‌دا نایانه‌وێتت یارمه‌تیی له‌كه‌س داوابكه‌ن جگه له‌خوا. دڵنیان له‌وه‌ی هه‌ر خودایه ده‌توانێت له‌و ناڕه‌حه‌تییانه ڕزگاریان بكات، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:
((وَإِذَا مَسَّ الإِنسَانَ الضُّرُّ دَعَانَا لِجَنبِهِ أَوْ قَاعِداً أَوْ قَآئِماً فَلَمَّا كَشَفْنَا عَنْهُ ضُرَّهُ مَرَّ كَأَن لَّمْ يَدْعُنَا إِلَى ضُرٍّ مَّسَّهُ كَذَلِكَ زُيِّنَ لِلْمُسْرِفِينَ مَا كَانُواْ يَعْمَلُونَ)) [ سورة يونس – الآية 12 ]
پێویسته له‌سه‌ر مرۆڤ ئه‌گه‌ر ته‌ندروستییه‌كی باشی هه‌بوو، نوێژبكات‌و سوپاسی خوای گه‌وره بكات، له‌سه‌ر له‌شساغیی‌و هه‌موو ئه‌و نیعمه‌تانه‌ی تری خوای گه‌وره پێی به‌خشیوه. لێره‌دا لایه‌نێكی گرنگ له‌نوێژدا هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، مرۆڤ له‌ڕێی كردوه‌كانیشیه‌وه نوێژبكات، واته هه‌موو هه‌وڵێك بدات بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌ی كاره‌كی ئه‌نجامی ده‌ستبكه‌وێت، بۆنموونه كه‌سی نه‌خۆش جگه له نوێژ، پێویسته سه‌ردانی پزیشك بكات، ده‌رمان به‌كاربهێنێت، بچێته نه‌خۆشخانه، .. هتد، چونكه خوای گه‌وره په‌یوه‌ندیی له نێوان ئه‌وه‌ی له‌م جیهانه‌دا ڕووده‌دات به هۆكاری دیایكراوه‌وه بۆ سه‌لماندوین، هه‌موو شتێك له‌م جیهانه‌و گه‌ردووندا هۆكاری ڕوودانیان هه‌یه، بۆیه پێویسته مرۆڤ ڕێوشوێنی پێویست بگرێته‌به‌ر به‌پێی ئه‌م هۆكارانه، پاشان چاوه‌ڕوانی ئه‌نجام له خوای گه‌وره‌وهه‌ستی خۆبه‌گه‌وره نه‌زانین، پابه‌ندبوون‌و ئارامیی، باوه‌ڕبوون به‌وه‌ی هه‌ر ئه‌و زاته‌یه، ئه‌نجامه‌كان به‌دیدێنێت.
كاریگه‌ریی پۆزه‌تیڤی ئیمان‌و نوێژ‌و رێگای زوو چاكبوونه‌وه، ڕاستییه‌كه بووه‌ته جێی گرنگیپێدانی زۆر له پزیشكان، له وتارێكدا به‌ناونیشانی (خوا‌و ته‌ندروستیی) ئه‌وه هاتووه، ئایا دین له پزیشكییدا گرنگه؟، بۆچی زانست سه‌ره‌تای ئیمانه؟، ئه‌م وتاره له گۆڤاری (نيوزويك) به‌ناوبانگدا بڵاوبووه‌ته‌وه، ئه‌م وتاره باس له كاریگه‌ریی پۆزه‌تیڤی ئایین ده‌كات، ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، كه باوه‌ڕبوون به‌خوا هاوكاریی به‌رزبوونه‌وه‌ی وره‌ی مرۆڤ‌و به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی ته‌ندروستی به‌ئاسانیه‌كی گه‌وره‌تر ده‌كات.
هه‌روه‌ها زانست به‌ره‌و ئه‌و باوه‌ڕه چووه، كه كه‌سانی ئیماندار به ئاسانتر‌و خێراتر چاكده‌بنه‌وه. به‌پێی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی گۆڤاره‌كه ئه‌نجامیداوه 72% ى ئه‌مریكییه‌كان له‌و باوه‌ڕه‌دان، كه نوێژ ده‌توانێت مرۆڤ چاكبكاته‌وه‌و چاره‌سه‌ریش ئاسان بكات، هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه‌كان له به‌ریتانیاش گه‌شتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی نوێژ نيشانه‌كانی نه‌خۆشیی كه‌مده‌كاته‌وه‌و كرده‌ی چاكبوونه‌وه‌ش خێراده‌كات.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانكۆی(ميشيغان) ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وت، خه‌مۆكی‌و فشاره‌ده‌روونییه‌كان به ڕێژه‌یه‌كی كه‌متر لای ئیمانداران هه‌ن، هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌دا كه له‌نێوان 750 كه‌سدا كرا، هێڵكاریی دڵیان بۆ ئه‌نجامدرا، زانستییانه (هێزی چاره‌سه‌ریی نوێژ) سه‌لمێنرا، به‌جۆرێك ڕێژه‌ی مردن له‌نێوان ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشیی دڵیان هه‌یه‌و نوێژده‌كه‌ن، به‌ڕێژه‌ی 30% كه‌مده‌بێته‌وه، پاش ساڵێك له ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ریی.
وه‌ك له‌پێشه‌وه باسكرا، پێویسته له‌هه‌موو كاتێكدا نوێژبكه‌ین، نه‌ك ته‌نیا له‌كاتی نه‌خۆشیی‌و كاتی كێشه‌و گرفت، باوه‌ڕداری ڕاستگۆ پێویسته هه‌موو كات په‌نا بۆخوای گه‌وره ببات‌و هه‌موو شتێك قبوڵبكات كه‌لای ئه‌و زاته‌وه دێت، له ڕاستیدا سووده‌كانی نوێژ له‌زۆر ئایه‌تی قورئاندا خراونه‌ته‌ڕوو، كه ئێستا زانستییانه سه‌لمێنراون‌و ئیعترافیان پێده‌كرێت ، ئه‌مه‌ش ڕاستیی ئیعجاز له قورئانی پیرۆزدا ڕوونده‌كاته‌وه.
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (و إذا سألك عبادي عني فإني قريب أجيب دعوة الداع إذا دعان فليستجيبوا لي و ليؤمنوا بي لعلهم يرشدون (سورة البقرة 186