به‌كارهێنانى هه‌نگوین وه‌ك دژه میكرۆب به‌كارهێنانى هه‌نگوین وه‌ك دژه میكرۆب ئاماده‌کردنی: هێمن محى ا‌لدین عبدالرحمن ـ به‌کالۆریۆسی بایۆلۆجی وَ أَوْحَى رَبُّـكَ إِلَى النَّحْـلِ أَنِ اتَّخِـذِي مِـنَ الْجِبَالِ بُيُوتًا وَ مِنَ الشَّجَرِ وَ مِمَّـا يَعْرِشُونَ, ثُمَّ كُلِي مِن كُـلِّ الثَّمَـرَاتِ فَاسْلُكِي سُبُلَ رَبِّكِ ذُلُلاً يَخْرُجُ مِن بُطُونِهَا شَرَابٌ مُّخْتَلِفٌ أَلْوَانُهُ فِيهِ شِفَاء لِلنَّاسِ إِنَّ فِي ذَلِكَ لآيَةً لِّـقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ (النحل 68-69) ههنگــوین.. یه‌كێكه له‌و به‌خششه گه‌ورانه‌ى كه خواى گه‌وره داویه‌تى به ئاده‌میزاد, هه‌نگوین به‌پێى رِهنگ چه‌ند جـوَرێكن: زه‌رد, رِهش, سپى, قاوه‌يى زهردبــاو, و چه‌ند رِهنــــگێكى تر, ئـــــــــه‌م جیــــــاوازى رِهنگــــــانهش دهگهرِێتهوه بــــــۆ جــــۆرى ئه‌و شیلــهى گوڵانـــهى كــــه ههنگهكـــــان دهیمـــژن, و باشــترین جۆرى هه‌نگوین هه‌نگوینى چیاكانه, لهپــاش ئــه‌و ئــهوانهى له‌ناو دارهكاندان. ههنگــــوین لـــه روِويپێكهـــــاتهوه دهوڵهمـــهنده بــــــه كوَمـهڵێك مـــــاددهى به‌سوود كـــه ده‌ورێكى گرنگ دهگێرِن لــــــه چـــــارهسهرى گـــهلێك جـــــــۆرى نه‌خۆشى دا, هــــه‌ر بـــــۆیه لـــــه زووه‌وه به‌كار هاتووه بۆ چارهســهرى نه‌خۆشی –یه‌كان, لـــه‌و پێكهاته گرنگانه‌ش كـــه لــه ههنگویندایه بریتین لـــه: رِێـــژهیهكى زوَر له شــــهكرهكان به تایبه‌تى گلوكۆز (Glucose) وهه‌روه‌ها ترشى چه‌ورى (Fatty acid), چــهوریى (Lipid), ئهنـــــزیمى ئهمــایـــلهیز (Amylase) , و هـــــهروههـــــــا (Ascorbic acid), و چه‌ندین پێكهاته‌ى دیكه. لــــه توێژینه‌وه‌یه‌كدا لــــه زانكۆى (سولــهیمـــانى) كــــه لـــــهســهر هه‌نگوین سازدرا, كـــه هه‌نگوینه‌كه بهكـار هات وه‌ك دژه به‌كتریا (Antibacterial), له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا كۆمــهڵێك به‌كتریاى لــه جـۆرى نــــهخـــۆشخـــهر(Pathogenic bacteria) بهكارهێـــنرا كه وه‌رگیرابوون له كۆمهڵـــێــك نه‌خۆشى نهخۆشـــــخـانهى فێركارى سولـهیمـانى Teaching hospital of sulaimani وه‌ك له‌م خشته‌یه‌دا رِوون كراوه‌ته‌وه: لــــه دواى تــــاقى كردنه‌وه لــه‌سه‌ر هه‌ریه‌ك لــــه‌و بهكـــتریایانهى كـــه بهكــار هێنـــرا, بینـــرا كـــــه هــــــهنگوینــــهكه توانیویـهتى وه‌ك دژه بهكتریــا ده‌ورى خــــۆى بگــــێرِێـــت, و هــــهنــدێ لـه‌و بهكتریایـــانهى بهكـارهـــــاتبوون به‌رگرى یان په‌یداكردبوو دژى زۆربه‌ى دهرمـــــــانى دژه بــهكــــتـریــاكــــان (Antibiotic) و بینرا كه هه‌نگوینه‌كه كاریگه‌ریى به‌هێزى هه‌بوو لـه‌سه‌ر ئه‌م جوَرانهش. هه‌روه‌ها لــه توێژینه‌وه‌یه‌كى تر كه له لایـه‌ن (د. سيروان حه مه شريف) سـاز درا بـوو لـــه‌سه‌ر 43 نـهخوَشى نه‌خۆشخانه‌ى فێركارى (سوله‌یمانى) كــه نهخۆشيیهكانیان جیاواز بوون و هه‌ڵگرى چـه‌ند جۆرێك میكرۆب بوون, كــــه چارهســـهركـران بــه ههنگــوین به رِێگهى مه‌ڵهه‌م (Topical) بۆ سه‌ر برینه‌كانیان كــــه لــــه (3.3) یـــان بهرِێگهى تر نهگهیشــــتبوونه چاره‌ســه‌ر بینرا هه‌مــــوو برینهكــــان ســـــوودیان وه‌رگرت و پاكـژ بوونه‌وه به تێكرِا له ماوه‌ى (7) رِۆژدا , و ئــــه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنج بـــوو بینرا كـــه برینه‌كان بــه‌م رِێگهیه كــهمتر ههڵئهئاوسان و هه‌ویان كه‌متر ده‌كرد, و زیـــاتر ئه‌هاتنه‌وه یه‌ك و كــهمتر شـانهى مردوویان تیادابوو, و زیــاتر سارِێژ بوون, و له كۆتاییشدا جێگه‌ى زامه‌كانیان كه‌متر دیار بوو. ئه‌وه‌ى زانراوه لهرِووى زانستیه‌وه ئـــه‌و كــــاریگهرىیهى كـــــه هه‌نگـــوین هه‌یه‌تى لــه‌سه‌ر بهكتریــــا نه‌خۆش-خهرهكان دهگهرِێتهوه بۆ: 1-بوونى رِێـــژهیهكى زۆرى شـــــهكر تیایـــدا كـــــه ئهمـــیش ده‌بێتـــه هـــــۆى هه‌ڵ ئاوســـاندنــــى (Osmolarity)ى بهكتریــــاكان, به‌مه‌ش ده‌بێتـــه هـــۆى كوشتنى به‌كتریاكان. 2-(PH)ى ههنگـــــوین ترشـــــــه (Acid) كــــــه رِێژهكــــهى لــــه نێــــوان (PH=3 –PH=4 ) كـــــه ئهمــــــیش ده‌ورێكى گرنگى هــه‌یه بۆ لهناوبردنــى میكرۆبه‌كان, وهه‌روه‌ها چـــالاك كردنى هه‌ندێك خانه‌ى به‌رگرى كـــه لــه لهشــى مرۆڤــــدا هه‌یـــه بـــهناوى مـــاكرۆفـــهیج (Macrophage). 3-هه‌روه‌ها هه‌نگوین ده‌بێته هۆى هــــــاندانى كــــۆمهڵێك لــه خــانه به‌رگرى یه‌كانى لهشــــى مرۆڤ وه‌ك لیمفه خانه‌كانى جۆرى:T-lymphocyte و B-lymphocyte لـــــه خـــوێندا وهــــهروههـــــا هـــــانــدان و بــزوانــــــدنى خانهكـانى جۆرى (Monocyte) كـــه ئه‌میش خانه‌ى به‌رگرى یه. له‌كۆتایى دا ته‌نها ئه‌وه ماوه بڵـێین پاك و بێگه‌ردى بۆ ئــــه‌و خــــوایهى كـــه نیگـــاى بۆ ههنگهكــــان كرد لــه چیـــاكان و نــــاو دارهكــــان و و لــــه‌و شوێنــــانهى كـــــه ده‌ژین شــــانهكانیان دروست بكه‌ن, و لـه شــــیلهى گوڵه جۆر به‌جۆره‌كان بخـــۆن بــــۆ دروستكردنى ئـــــه‌و شلــــه رِهنگ جیــــاوازهى كـــه چاره‌سه‌ره بــــۆ هـــــه‌موو خــــهڵكى. هه‌روه‌ها بو به‌خشینى ئه‌م هه‌موو به‌خششانه به مرۆڤهكــــان بـــۆ زیاتر بیركردنه‌وه و به‌ئاگاهاتنه‌وه‌یان. تێبینى: بۆ ئه‌نجام دانى ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ســــوودمان له زیاتر له (45) ســه‌رچاوه وه‌رگرتووه كه به بێویستمان نه‌زانى لێره‌دا ناوى هه‌موویان بهێنین. Post Views: 312 Related posts كاريگهريی ژه‌هری مار له‌سه‌ر مناڵ له‌بارچوون و نابینایی کاریگەريی قورئان لە سەر لابردنی فشارە دەروونییەکان ڕەواندنەوەی گومانێك لەسەر ئیعجازی ئایەتی (أَوَلَمْ يَرَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَنَّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ كَانَتَا رَتْقًا فَفَتَقْنَاهُمَا) ڕووەکی ئەلۆڤێرا لە ژێر ڕۆشنایی فەرموودە پیرۆزەکانی پێغەمبەرﷺ هەڵسەنگاندنی لێدانەکانی دڵ و فشاری خوێن لە جووڵە جیاوازەکانی نوێژدا