You Are Here: Home » بابەتەكانمان » میوەی كێوی

میوەی كێوی

میوەی كێوی

سەرەتا میوەی كێوی بە شێوەی خۆڕسك لە وڵاتی چیندا دەڕووا، پاشان لە ساڵی 1906 دا گواسترایەوە بۆ نیوزلەنداو لەوێ‌ چێندرا، لە ساڵی 1909 دا كشتوكاڵی میوەی كێوی لە نیوزلەندادا پێشكەوتنی بە خۆیەوە بینی… لەگەڵ تێپەڕبوونی كات و پاشەكەوتكردنیدا میوەی كێوی ترشییەكەی كەم بووەو شیرین دەبێت، بۆیە نیوزلەندییەكان بە شێوەیەكی زۆر حەزیان لە خواردنی كرد، دوواتریش میوەی كێوی لە ئوستورالیا و كالیفۆرنیادا بڵاوبووەوە.

سوودەكانی میوەی كێوی

پسپۆڕانی بواری خۆراك دەڵێن میوەی كێوی سوودی زۆری هەیە بەتایبەتی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین (C)، بەشێوەیەك هەر (100)گم لە میوەی كێوی (200-300) ملگم ڤیتامین (C) تێدایە…لەكاتێكدا لە (100)گم پرتەقاڵدا (50) ملگم ڤیتامین (C) تێدایە، هەروەها میوەی كێوی (خوێكانی فۆسفۆرو پۆتاسێۆم و ئاسن) ی تێدایە… گرنگترین سوودەكانی بریتین لە:

1 – بەرگری لە ئیلتیهابكردنی شانەكانی لەش دەكات.

2- دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی حاڵەتی تووشبوون بە هەڵامەت و نەخۆشی سەرما.

3 – بەرگری سرووشتی لەش زیاد دەكات.

4 – بەرگری تێكچوون لە سوورِی خوێندا دەكات.

5 – یارمەتی ئەو كەسانە دەدات كە تووشی كەم خوێنی دەبن.

6- چالاككردنی خانەی چالاكییە عەسەبییەكان.

7- بەرگری لە بێ هێزبوونی گشتی لاشەی مرۆڤ دەكات.

8- یارمەتی كرداری هەرس دەدات.

9- ریخۆڵەكان نەرم دەكات.

10- رێژەی كۆلیسترۆلَ له خوێندا كەم دەكاتەوە.

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top