مژده‌ی هاتنی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له مێژوودا و له‌لایه‌ن پێغه‌مبه‌رانى پێشینه‌وه -به‌شی یه‌كه‌م-
مژده‌ی هاتنی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له مێژوودا و له‌لایه‌ن پێغه‌مبه‌رانى پێشینه‌وه -به‌شی یه‌كه‌م-
ئاماده كردنى مامۆستا: فارووق ره‌سوول یه‌حیا
پێشه‌كى ئه‌و “بابه‌ت “ه بنهرهتىیهى كه ئه‌م باسه‌ى بۆ ته‌رخانكراوه رووى له هه‌موو مرۆڤیكى هۆشمه‌ند و خاوه‌ن ژیرىیه له گرۆى ئاده‌میزددا..
ده‌ڵێم (بابه‌ته‌كه) نه‌ك باسه‌كه‌ى ئێمه. چونكه خولگه‌ى بابه‌ته‌كه: “چه‌سپاندنى پێغه‌مبه‌رێتى “ى سه‌روه‌رمان حه‌زره‌تى محه‌ممه‌ده( دروودى خواى له‌سه‌ر بیت)، كه په‌یوه‌ندیى به هه‌موو مرۆڤێكه‌وه هه‌یه، چونكه پێغهمبهرێتیى ئه‌م سه‌روه‌ره ته‌نیا یۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ك یاخود سه‌رده‌مێك نىیه، به‌ڵكو بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تىیه به‌گشتى. ئه‌م باسه‌ش بۆ روونكردنه‌وه‌ى لایه‌نێكى ئه‌و بابه‌ته ئاماده‌كراوه. ئه‌وه‌ى گرنگه مرۆڤ بیزانێت له سه‌ره‌تاى ئه‌م جۆره بابه‌تانه‌دا یه‌ك سه‌رچاوه‌ی ئایینه ئاسمانىیهكانه. قورئانیش تاقانه كتێبى جێى متمانه‌یه بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌م یه‌ك سهرچاوهیىیه. هۆى ئه‌وه‌ش ئیعجازهكهیهتى كه تا ئێستا پاراستوویه‌تى و هه‌تاهه‌تایه به پارێزراویش ده‌یهێڵێته‌وه. قورئان له‌م روانگه‌یه‌وه باس له‌وه ده‌كات كه خواى گه‌وره په‌یمان و به‌ڵێنى له هه‌موو پێغه‌مبه‌رانى پێشین وه‌رگرتووه كه ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌رێك (به‌و وه‌سفانه‌ى كه له پێغه‌مبه‌رى ئیسلامدا هه‌یه) هات و بانگه‌وازه‌كه‌ى خواى پێ راگه‌یاندن ده‌بێت شوێنىبكهون: ئه‌وه‌تا ده‌فه‌رموێت:
(( وَإِذْ أَخَذَ اللَّهُ مِيثَاقَ النَّبِيِّينَ: لَمَا آتَيْتُكُمْ مِنْ كِتَابٍ وَحِكْمَةٍ ثُمَّ جَاءَكُمْ رَسُولٌ مُصَدِّقٌ لِمَا مَعَكُمْ لَتُؤْمِنُنَّ بِهِ وَلَتَنْصُرُنَّهُ. قَالَ: أَأَقْرَرْتُمْ وَأَخَذْتُمْ عَلَى ذَلِكُمْ إِصْرِي؟ قَالُوا: أَقْرَرْنَا. قَالَ: فَاشْهَدُوا وَأَنَا مَعَكُمْ مِنْ الشَّاهِدِينَ )) (آل عمران:81) ….
له ئه‌نجامى ئه‌مه‌دا، له‌گه‌ڵ مزگێنى به هاتنى دوا پێغه‌مبه‌ر له‌و كتێبانه‌ى پێغه‌مبه‌رانى پێشوودا هاتووه، چ به “ناو “ى پێغه‌مبه‌رمان حه‌زره‌تى محه‌ممه‌د – دروودى خواى له‌سه‌ر بێت – و چ به “وهسفهكانى ” و وه‌سفى هاوه‌ڵه به‌رێزه‌كانى، قورئانیش شایه‌ته له‌سه‌ر ئه‌مه: ئه‌وه‌تا ده‌فه‌رموێت:
((وَإِنَّهُ لَفِي زُبُرِ الأَوَّلِينَ)) (الشعرا‌ء:196) . (( أَوَلَمْ يَكُنْ لَهُمْ آيَةً أَنْ يَعْلَمَهُ عُلَمَاءُ بَنِي إِسْرَائِيلَ )) (الشعرا‌ء:197) . ((وَيَقُولُ الَّذِينَ كَفَرُوا لَسْتَ مُرْسَلاً قُلْ كَفَى بِاللَّهِ شَهِيدًا بَيْنِي وَبَيْنَكُمْ وَمَنْ عِنْدَهُ عِلْمُ الْكِتَابِ )) (الرعد:43) … ((الَّذِينَ يَتَّبِعُونَ الرَّسُولَ النَّبِيَّ الأُمِّيَّ الَّذِي يَجِدُونَهُ مَكْتُوبًا عِنْدَهُمْ فِي التَّوْرَاةِ وَالإِنْجِيلِ )) (الاعراف: 157) هه‌ڵسه‌نگاندنى ئه‌م بابه‌ته، له رووى ژیرىیه‌وه: له‌م رووه‌وه كه ده‌روانینه ئه‌م بابه‌ته، ده‌بینین ئه‌و كتێبانه‌ى ئایینه‌كانى پیشوو گه‌لێك پێشبینىیان باسكردووه.. بۆ نموونه: ئیصحاحى بیسته‌مى ئینجیلى “لۆقا ” ئه‌م پێشبینىیهى حه‌زره‌تى مه‌سیح ده‌گێرێته‌وه سه‌باره‌ت به شارى قودس(ئۆرشه‌لیم): (فإذا رأيتم أورشليم تحاصرها الجيوش فاعلموا أن خرابها قريب). كاتێك كه له به‌شێكى زۆرى ئه‌م پێشبینىیانه ورد ده‌بینه‌وه، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و رووداوانه‌ى كه پێشبینىكراون نرخ و به‌ها و گرنگىیهكى ئه‌وتۆیان نىیه له‌چاو رووداوى سه‌رهه‌ڵدانى ئایینى ئیسلامدا، كه رووداوێكه ره‌وره‌وه‌ى مێژووى گۆرى و جیهانى به ئاراسته‌یه‌كى تردا برد.. كه‌واته هه‌رگیز ژیرى رابهردارى ئه‌وه نىیه ئه‌و كتێبانه باسى گرنگترین رووداوى مێژووى مرۆڤایه‌تى نه‌كه‌ن كه هاتنى دوا پێغه‌مبه‌ره (صلى الله عليه وسلم) له لایه‌ن خواى گه‌وره‌وه، له كاتێكدا كه باس له رووداوێكى بچووكى وه‌ك كاولبوونى شارێك به گرنگىییهوه ده‌كه‌ن. دیاره باسكردنى ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ى كه دێت و باسى ئایینهكهشى كه ژیرى داخوازى ئه‌وه ده‌بێت له‌و كتێبانه‌دا هه‌بێت، یان ئه‌وه‌یه به‌درۆخستنه‌وه‌ى ده‌بێت، یان پشتراستكردنه‌وه‌ى. خۆ تا ئێستا نه‌چه‌سپاوه – ته‌نانه‌ت لاى شوێنكه‌وتووانى ئه‌و ئایینانه‌ى تریش – كه نیشانه‌یه‌كى له‌مه‌ر به‌درۆخستنه‌وه‌ى ئایینى ئیسلام و پێغه‌مبه‌رى سه‌روه‌رمان (صلى الله عليه وسلم) له‌و كتێبانه‌ى پێشوودا هه‌بێت. به‌ڵكو تاوتوێكردنى زانستيى له‌م بابه‌ته – وه‌ك دوایى بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت – مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێته ئه‌وه‌ى كه باسى دواهه‌مین پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) و ئایینه‌كه‌ى ئه‌و به ته‌سدیق و پشت راستكردنه‌وه له‌و كتێبانه‌دا هاتووه.
قۆناغه‌كانى ئاشكرابوونى مژدهدانى پێغه‌مبه‌رانى پێشین له‌سه‌ر هاتنى پێغه‌مبه‌رى ئیسلام:
ده‌توانین قۆناغه‌كانى ئاشكرابوونى ئه‌و به‌ڵگه و مژدانه زۆر به چڕيى له سێ به‌شدا كورتبكه‌ینه‌وه: یه‌كه‌م: ئه‌و به‌ڵگانه‌ى كه له سه‌ره‌تاى هاتنى ئیسلام و ژیانى خودى پێغه‌مبه‌ردا (صلى الله عليه وسلم) ده‌ركه‌وتوون و، ئه‌وانه‌ش كه له درێژایى مێژووى ئیسلامدا تا ئێستا له لایه‌ن زانایانى موسڵمانه‌وه له كتێبه پیشووهكاندا ئاشكرا كراون.
دووهه‌م: ئه‌و به‌ڵگانه‌ى كه له لایه‌ن زانایانى ئه‌هلى كیتاب و خودى شوێنكه‌وته‌ى ئه‌و ئایینانه‌وه ده‌ركه‌وتووه و، هه‌ندێكیشیان له ئه‌نجامى ئه‌وه‌دا موسڵمانبوون، یان كاردانه‌وه‌ى ئه‌و به‌ڵگانه‌یان به شێوه‌ى تر پێوه ده‌ركه‌تووه. سێهه‌م: ئه‌و به‌ڵگه و مژدانه‌ى كه تا ئێستا و له دواى ده‌ستكارى و قه‌ڵه‌م تێبردنى چه‌ندین جاره و سه‌دان ساڵه‌ى شوێنكه‌وته‌ى ئه‌و ئایینانه‌وه كه‌چى هه‌ر هێشتا له‌و كتێبانه‌دا ماونه‌ته‌وه. وا ئێستا به‌پوختى له هه‌موو یه‌كێكى ئه‌و قۆناغانه ده‌دوێین: به‌شى یه‌كه‌م: ئه‌و به‌ڵگانه‌ى كه له سه‌ره‌تاى هاتنى ئیسلام و ژیانى خودى پێغه‌مبه‌ردا (صلى الله عليه وسلم) ده‌ركه‌وتوون: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) چه‌ند ئایه‌تێكى به‌سه‌ر شوێنكه‌وته‌ى ئه‌و ئایینانه‌دا خوێنده‌وه و، به‌و ئایه‌تانه ته‌حه‌دداى كردن. وه‌ك بڵێى به زمانى قورئانى پیرۆزه‌وه و به‌وپه‌ڕى متمانه به‌خۆبوونه‌وه پێیان ده‌فه‌رموێ: (ئه‌وه‌تا كتێبه‌كانتان تهســدیقى پێغهمبهرێتیم و ئه‌و وهســـفانهى من ده‌كـه‌ن كه تیایـانـدایـه و، له‌و دهعوایهمدا كه به هه‌موو جیهانهكانى ڕاده‌گه‌یه‌نم، به ڕاستم داده‌نێن). ئه‌مانه‌ش هه‌ندێكن له‌و ئایه‌تانه‌ى كه ئه‌م تهحهددىیهیان تێدایه:
((قُلْ فَأْتُوا بِالتَّوْراةِ فَاتْلُوها إِنْ كُنْتُمْ صادِقين)) (آل عمران:93)
(( قُلْ تَعَالَوْا نَدْعُ أَبْناءَنا وَأَبْناءَكُمْ وَنِسَاءَنا وَنِسَاءَكُمْ وَأَنْفُسَـنَا وَأَنْفُسَكُمْ ثُمَّ نَبْتَـهِلْ فَنَجْعَلْ لَعْنَةَ اللهِ عَلَى الْكاذِبين)) (آل عمران:61).
له‌گه‌ڵ ئه‌م ته‌حه‌ددا روون و ئاشــكرایهشـدا، هیچ كام له زانا و قهشــهكانى جــوولهكه و گاوره‌كان نه‌هاتن هیچ شتێك ده‌ربخه‌ن كه پێچه‌وانه‌ى ئه‌و راگه‌یاندنه‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) بێت. خۆ ئه‌گه‌ر هه‌رشتێكیان پێچه‌وانه‌ى فهرموودهكهى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له به‌رده‌ستدا ببوایه – با زۆر كه‌میش بێت – ئه‌وا ده‌ریانده‌خست و ئاشكرایاندهكرد. یه‌كه‌م دیارده‌ى سه‌رنجراكێش بڵاوبوونه‌وه‌ى ئایینى ئیسلامه له‌ناو دوو تیره‌ى (ئه‌وس و خهزرج)ى مه‌دینه‌دا زیاتر و پێشتر له شوێنانى تر. هۆكارى ئه‌و دیارده‌یه‌ش ئه‌وه‌یه كه: جووله‌كه‌كانى (بن‌و قينقاع.. بن‌و النضير.. بن‌و قريظة) له یه‌سریب و ده‌وروبه‌رى له‌گه‌ڵ دوو تیره‌ى (ئه‌وس و خه‌زره‌ج)دا ده‌ژیان و، هه‌ركات له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به‌كاندا ده‌جه‌نگان و شكستیان ده‌هێنا، ده‌یان وت: به پێى ئه‌و زانیارى یانه‌ى له كتێبهكانماندا هه‌یه به‌م نزیكانه پێغه‌مبه‌رێك دێت و، ئێمه‌ش شوێنى دهكهوێن و به‌هۆى ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌وه به‌سه‌رتاندا سه‌رده‌كه‌وین. ئه‌وه‌تا جگه له مێژوو، قورئانیش ئه‌وه‌ى باس كردووه: (( وَكَانُوا مِنْ قَبْلُ يَسْتَفْتِحُونَ عَلَى الَّذِينَ كَفَرُوا فَلَمَّا جَاءَهُمْ مَا عَرَفُوا كَفَرُوا بِهِ فَلَعْنَةُ اللَّهِ عَلَى الْكَافِرِينَ)) (البقره:89) ((الَّذِينَ آتَيْنَاهُمْ الْكِتَابَ يَعْرِفُونَهُ كَمَا يَعْرِفُونَ أَبْنَاءَهُمْ وَإِنَّ فَرِيقًا مِنْهُمْ لَيَكْتُمُونَ الْحَقَّ وَهُمْ يَعْلَمُونَ)) (البقره:146) سه‌باره‌ت به گاوره‌كانیش كه به‌هۆى كتێبه‌كانیانه‌وه باوه‌ریان بووه به‌وه‌ى ئه‌م پێغه‌مبه‌ره و قورئانه‌كه‌ى ره‌وانه‌كراوى خواى گه‌وره‌ن، ده‌فه‌رموێ: ((وَإِذَا سَمِعُوا مَا أُنزِلَ إِلَى الرَّسُولِ تَرَى أَعْيُنَهُمْ تَفِيضُ مِنْ الدَّمْعِ مِمَّا عَرَفُوا مِنْ الْحَقِّ يَقُولُونَ رَبَّنَا آمَنَّا فَاكْتُبْنَا مَعَ الشَّاهِدِينَ)) (المائده:83)
گه‌لـێ نموونه هه‌ن بۆ ته‌سدیقى ئه‌م راستىیه، وه‌ك: 1 – به‌سه‌رهاتى ژیانى سه‌لمانى فارسى و چیرۆكى موسڵمان بوونى. 2 – به‌سه‌رهاتى موسڵمان بوونى زاناى پایه‌به‌رزى جووله‌كه: (عه‌بدوڵڵاى كورى سه‌لام). 3 – موسڵمان بوونى پادشا و ئوسقوفهكانى حه‌به‌شه. هه‌روه‌ها گه‌لـێ به‌ڵگه‌ى تر كه مێژوو بۆى باس كردووین. ئێستاش به چه‌ند نموونه‌یه‌كى كه‌م سه‌ربوردێكى خێراى ئه‌و به‌ڵگه و مژدانه ده‌كه‌ین كه له درێژایى مێژوودا به روونى له‌ناو كتێبه پێشووه‌كاندا سه‌باره‌ت به هاتنى پێغه‌مبه‌رمان (صلى الله عليه وسلم) بینراون و له لایه‌ن زانایانى موسڵمانه‌وه ئاشكرا كراون: هه‌ر له قۆناغى ژیانى هاوه‌ڵه بهرِێزهكانهوه سۆراخى ئه‌و مژده و به‌ڵگانه كراوه و خراونه‌ته رِوو، ئه‌وه‌تا عه‌بدوڵڵاى كورِى عه‌مرى كورِى عاێ دواى شاره‌زایى په‌یداكردنى له ته‌وراتدا ده‌ڵێت: هه‌ندێ له‌و وه‌سفانه‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) كه له قورئاندا هه‌یه له ته‌وراتیشدا به هه‌مان جۆر هاتووه، وه‌ك:
“ياأيها النبي! إنّا أرسلناك شاهداً ومبشرًا ونذيراً وحرزاً للأميين. أنت عبدي. سميتُك المتوكل. ليس بفظ، ولاغليظ، ولاسخّاب في الأسواق. ولايدفع السيئة بالسيئة، بل يعفو ويغفر. ولن يقبضه الله حتى يقيم به الملّة العوجاء بأن يقولوا: لا إله إلاّ الله “.
واته: ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر! وا تۆمان نارد و كردمانیت به شایه‌ت و مزگێنىدهر و ترسێنه‌ر و داڵده‌ى نه‌خوێنده‌واران. تۆ به‌نده‌ى منیت و ناوم ناویت به (پشت به‌خوا به‌ست) تۆ توورِه و توندوتیژ و قرِهقرِكهرى ناو بازارِهكان نییت، پێغه‌مبه‌رێكى وه‌هایت كه له تۆڵه‌ى كارى خراپ‌دا خراپه ناكاته‌وه، به‌ڵكو لێبورده ده‌بێت. خوا نایگێرِێتهوه بۆ لاى خۆى هه‌تا میلله‌ته لارهكهى پىَ رِاست نه‌كاته‌وه، به‌وه‌ى كه بڵێن:
“لا إله إلاّ الله “. بروانه: سفر أشعيا: ئيصحاحى42. هه‌روه‌ها: صحيح البخاري 5/241 باب
(إنا أرسلناك شاهداً ومبشراً ونذيراً)
هه‌روه‌ها: المستدرك للحاكم 2/678 به درێژایى مێژوو زانایانى ئیسلام به به‌ڵگه بۆ زانایانى ئه‌هلى كیتابیان چه‌سپاندووه كه ناوى محه‌ممه‌د پێغه‌مبه‌ر ((صلى الله عليه وسلم)) له كتیبهكانیاندا هه‌یه. وه‌ك زانایان: (ئیبن قوته‌یبه، ساڵى وه‌فاتى: 276 ك).. (ماوهردى، ساڵى وه‌فاتى: 450 ك).. (فه‌خرى رازى، ساڵى وه‌فاتى: 606ك).. (قه‌رافى، ساڵى وه‌فاتى: 684ك).. (ئیبن ته‌یمییه، ساڵى وه‌فاتى: 728ك).. (ئیبنولقه‌ییم، ساڵى وه‌فاتى: 751ك).. وه چه‌ندین زاناى تر. ئه‌مانه‌شیان له چه‌ند كتێبكێكدا تۆمار كردووه. وا له‌به‌ر كه‌میى كات ئاماژه بۆ هه‌ندێكیان ده‌كه‌ین: 1- الجوبه الفاخره، دانراوى: (شهاب الدين أحمد القرافي). بۆ نموونه: ئه‌م ده‌قه‌ى سفرى ئهشعیاى نه‌قل كردووه: (إنا سمعنا في أطراف الجبال صوت محمد)! 2- (الجواب الصحيح لمن بدل دين المسيح) دانراوى: (ابن تيمية). 3- (هداية الحيارى من اليهود والنصارى) دانراوى: (ابن قيم الجوزية). بۆ نموونه: ئه‌م ده‌قه‌ى خواره‌وه سفرى ئه‌شعیا هه‌ریه‌ك له فه‌خرى رازى و قه‌رافى و ئیبن ته‌یمییه و ئیبنولقه‌ییم له كتێبه‌كانیاندا نه‌قڵیان كردووه: (إني جعلت اسمك محمداً. يا محمد يا قدوس الرب! اسمك موجود من الأبد). 4- (إظهار الحق) دانراوى: (رحمة الله الهندي). پوخته‌یه‌ك له‌باره‌ى ئه‌م كتیبه و دانه‌ره‌كه‌ى: (شێخ رهحـمهتوڵڵاى هیندى) له نێوان ساڵه‌كانى (1818 ــ 1891ز)دا ژیاوه. كتێبه‌كه‌شى كه ناوى “إظهار الحق “ه به وردترین لێكۆڵینه‌وه‌ى ره‌خنه‌یى داده‌نرێت له هه‌ردوو كتێبى ته‌ورات و ئینجیلى ئێستادا. هۆى دانانى ئه‌م كتێبه‌ش ئه‌وه بووه كه له ده‌مى داگیركردنى هیندستان له لایه‌ن ئینگلیزه‌وه، موبهششیرهكان زۆر به توندى هێرشیان ده‌كرده سه‌ر ئیسلام. بۆیه گهلـىَ كه‌س له زانایان به‌ره‌نگاریان بوونه‌وه. یه‌كه‌م مونازهرهى ره‌سمى له نێوان دانه‌رى ئه‌م كتێبه و سه‌رۆكى موبهششیرهكان له به‌روارى 10/3/1854زدا سازكرا و، سه‌رجه‌مى گفتوگۆكانى ئه‌م مونازهراتانهش به ئاماده‌بوونى گه‌وره پیاوانى هیندستان تۆمار كران. له ئه‌نجامدا موبهششیرهكه به به‌ڵگه به‌زێنرا و، پێش ئه‌وه‌ى مونازه‌ره‌كه كۆتایى پىَ بێت شكستى هێنا و، له كۆرى مونازه‌ره‌كه رۆشته ده‌ره‌وه! 5 – ( الرسالة الحميدية) دانراوى: (حسین الجسر) كه خه‌ڵكى ته‌رابلوسى لوبنانه. (ساڵى وه‌فاتى: 1909ز) ئه‌م زانایه سه‌د و ده به‌ڵگه‌ى له‌سه‌ر پێغهمبهرێتیى پێغه‌مبه‌رمان (صلى الله عليه وسلم) له‌و كتێبانه‌دا ده‌رهێناوه و له كتێبه‌كه‌یدا تۆمارى كردووه. 6 – (نبوة محمد من الشك إلى اليقين ) دانراوى زاناى هاوچه‌رخ (دكتۆر فازل سامه‌رائى) كه دواى ئه‌وه‌ى ته‌حریف و دهستكاریى ناو كتێبه پێشووه‌كان به به‌ڵگه‌وه روونده‌كاته‌وه، هێشتا بیست وسيَ به‌ڵگه‌ى توندوتۆل و بيگومان له‌و كتێبانه ده‌رده‌هێنێت كه شایه‌تى و موژدهن له‌سه‌ر هاتنى پێغه‌مبه‌رى سه‌روه‌رمان ((صلى الله عليه وسلم)). ئێستاش دێینه سه‌ر باسى به‌شى دووهه‌م: كه ئه‌و به‌ڵگانه‌یه له لایه‌ن زانایانى شوێنكه‌وته‌ى خودى ئه‌و ئایینانه‌وه ده‌ركه‌وتووه و، هه‌ندێكیشیان له ئه‌نجامى ئه‌وه‌دا موسڵمان بوون، یان كاردانه‌وه‌ى ئه‌و به‌ڵگانه‌یان به شێوه‌ى تر پێوه ده‌ركه‌تووه. بۆ نموونه: 1 – كتێبى: (الدين والدولة ) دانراوى: (عه‌لیى كورِى رِهبهنى ته‌به‌رى) (ساڵى وه‌فاتى: 247 ك) كه له پێشدا مه‌سیحى و پاشان موسڵمان بووه. گه‌ل ده‌قى له‌م بواره‌دا تێدایه. بۆ نموونه ئه‌م ده‌قه‌ى ته‌ورات: (لقد أضاءت السما‌ء من بهاء محمد وامتلأت الأرض من حمده). هه‌مان ده‌ق (ئیبراهیم خه‌لیل ئه‌حمه‌د) كه قه‌شه‌یه‌كى هاوچه‌رخه و پاشان موسڵمان بووه، ساڵى 1409 ك بڵاوى كردووه‌ته‌وه. 2 – كتێبى: (بذل المجهود في إفحام اليهود) دانراوى: (السموأل بن يحيى المغربي) (ساڵى وه‌فاتى: 570 ك) كه له پێشدا جووله‌كه و پاشان موسڵمان بووه، ئه‌م ده‌قه‌ى ته‌ورات نه‌قل ده‌كات: (وامارادوناى اتكلى وريفور يعارية سيعير اتخدى لانا استنحى بعبورتية على طورد فاران وعمة ربوان قد يشيز). ئه‌م ده‌قه‌ى ته‌ورات به چه‌ندین شێوه‌ى جیاواز له چاپه جۆراوجۆره‌كاندا ته‌رجه‌مه كراوه. به‌ڵام تێكرِاى واتاكان له‌وه ده‌رناچن كه: باس له دره‌وشانه‌وه‌ى نوورى خواى گه‌وره (وه‌حى = سرووش) ده‌كات له سآ شوێندا: یه‌كه‌م: سینا (كه شوێنى وه‌حى هاتنه بۆ حه‌زره‌تى مووسا دروودى له‌سه‌ر بێت).. دووهه‌م: سێعیر – یاخود ساعیر – (كه ناوى ئه‌و ناوچه‌یه بووه حه‌زره‌تى عیساى تێدا ژیاوه).. سيههم: فاران (كه ناوى چیاكانى مه‌ككه‌یه). ئاشكرایشه كه له به‌رزترینى چیاكانى فاراندا _ كه چیاى حهرائه – وه‌حى بۆ پێغه‌مبه‌رى سه‌روه‌رمان (صلى الله عليه وسلم) هاتووه. دانه‌رى كتێبى ناوبراو – هه‌روه‌ها چه‌ند نووسه‌رێكى تر‌ى پێشین و هاوچه‌رخیش – به به‌ڵگه‌ى ده‌قى ته‌ورات خۆى ئه‌وه‌یان چه‌سپاندووه كه (چیاى فاران) چیاكانى مه‌ككه‌یه. هه‌ندێ له زانایانى ئیسلام پێیان وایه ئه‌و موژدهیهى ته‌ورات له‌گه‌ڵ ئه‌م ئایه‌ته‌ى قورئاندا یه‌ك ده‌گرێته‌وه كه ده‌فه‌رموێ: (( والتين والزيتون * وطور سينين * وهذا البلد الأمين )) (التین:1-3) به‌وه‌دا كه حه‌زره‌تى عیسا گه‌لێ جار رِۆشتووه بۆ (جبل الزیتون) و.. (طور سینین)یش سینایه كه وه‌حیى تیدا هات بۆ حه‌زره‌تى مووسا و.. (هذا البلد الامين)یش مه‌ككه‌یه كه ده‌كه‌وێته ناو چیاكانى فارانه‌وه! 3 – قه‌شه‌یه‌كى ئیسپانى كه له پێشدا ناوى: (ئه‌نسلم تورمیدا) بووه و پاشان موسڵمان بووه و ناوى خۆى گۆرِیوه به: عه‌بدوڵڵا و ناسراوه به (عبدالله الترجمان) ، (ساڵى وه‌فاتى: 832 ك). ئه‌م ده‌قه‌ى خواره‌وه‌ى باس كردووه كه له ته‌وراتدا هه‌یه: (أحمد يحمد الله حمداً حديثاً، يأتي من أفضل الأرض فيفرح به البرية وسكانها، ويوحدون الله على كل شُرَف، ويعظمونه على كل رابية). 4 – له نێوان ئه‌و نۆ موسڵمانه هاوچهرخانهشدا كه پێشتر مه‌سیحى بوون و، ده‌قى ته‌ورات یان ئیجیلیان كردووه به به‌ڵگه بۆ موسڵمان بوونیان، ئه‌م ناوانه – بۆ نموونه – باس ده‌كه‌ین: یه‌كه‌م: (ئیبراهیم خه‌لیل فیلبیس) كه پێشتر قه‌شه بووه و، له دواى لێكۆڵینه‌وه‌ى ورد له كتێبه پێشووه‌كان موسڵمان بووه و ناوه‌كه‌ى خۆى گۆرِیوه به (ئیبراهیم خه‌لیل ئه‌حمه‌د) و، كتێبێكى تێروته‌سه‌لى له‌م رِووهوه نووسیوه به ناوى : (محمد في التوراة والإنجيل والقرآن). دووهه‌م: گه‌وره‌ى قه‌شه‌كانى كلدانى ئاشوورى له ورمێى كوردستانى خۆرهه‌ڵات پرۆفیسۆر ( داڤید بنجامين ) كه دواى لێكۆڵینه‌وه‌ى ورد له‌و كتێبانه‌ى ئایینه‌كانى پێشوودا موسڵمان بووه و به (عبد الحد داود ئاشوورى) ناسراوه، له كتێبێكىدا به ناوى: (محمد وه‌ك له كتێبى جووله‌كه و دیانه‌كان هاتووه) گهلـى شتى رِوونكردووهتهوه، بۆ نموونه لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌م ده‌قه‌ى ئینجیلى لۆقا (2/14) كردووه كه وهرگێرِهرانى ئینجیل به‌م جۆره وهریانگێرِاوه: (الحمد لله في الأعالي وعلى الأرض السلام وبالناس المسرة).. واته: (ستایش بۆ خوا له بهرزایىیهكان و.. ئاشتى له‌سه‌ر زهوىدا و.. شادى له‌ناو خه‌ڵكىدا). ئه‌م بهرِێزه دواى لێكۆڵینه‌وه‌ى وردى زانستى له‌و زمانانه‌ى كه هه‌ر له كۆنه‌وه ئه‌م ده‌قه‌یان تێدا هاتووه و گهرِانهوهى بۆ بنج و بناوانى وشه‌كانى ئه‌م ده‌قه، به به‌ڵگه ده‌یسه‌لمێنێت كه ته‌رجه‌مه رِاستهكهى به‌م جۆره‌ى خواره‌وه‌یه:
(الحمد لله في الأعالي وعلى الأرض إسلام وللناس أحمد)!
كه به واتایه‌كى رِوون ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت: (ستایش بۆ خوا له به‌رزایى یه‌كان و.. ئیسلام دێته سه‌رزه‌وى و.. ئه‌حمه‌د پێشكه‌شى خه‌ڵكى ده‌كات)! * * *