You Are Here: Home » بابەتەكانمان » ترشی ناوكیی (DNA)، كتێبخانه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێن

ترشی ناوكیی (DNA)، كتێبخانه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێن

ترشی ناوكیی (DNA)، كتێبخانه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێن

نوسه‌ر: هارون یه‌حیا
وه‌رگێڕ: نه‌رمین عومه‌ر

با باس له‌ شتێكی زۆر بچووك له‌ له‌شماندا بكه‌ین، شتێك كه‌ به‌ چاو نابینرێت، زانایان ناویان ناوه‌ (ترشی ناوكیی)، به‌ڵام با له‌سه‌ره‌تادا پێش ئه‌وه‌ی بچینه‌ سه‌ر باسی شیكردنه‌وه‌ی ترشی ناوكی، نموونه‌یه‌ك بهێنینه‌وه‌، كه‌ ئه‌وه‌مان بۆ ڕوونبكاته‌وه‌، ترشی ناوكیی چییه‌؟
ئه‌و نموونه‌یه‌ی هه‌ڵمانبژاردووه‌، پیت‌و وشه‌كانن، ئه‌م پیتانه‌ (أ، ب، پ، ت، ج، چ، د، ر، ز، س، ش، ح، خ، ….هتد) هه‌روه‌ها ئه‌م وشانه‌(منداڵ، گوڵ، باش، ماڵ، شه‌قام، شار، به‌یانی، … هتد)
ده‌زانین، كه‌ ئه‌م وشانه‌ له‌ پیته‌كان پێكهاتوون، ئه‌وه‌ش ده‌زانین، كه‌ ئه‌م وشانه‌ به‌ ڕێككه‌وت پێكنه‌هاتوون، به‌ڵكو زیره‌كیی مرۆڤ هاوكاریی ڕێكخستنی پیته‌كان‌و پێكهێنانی ئه‌م وشانه‌ی كردووه‌.
با ئیستا تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامبده‌ین‌و ببینین كه‌ چی ڕووده‌دات، چه‌ند پارچه‌یه‌كی بچووك له‌سه‌ر شێوه‌ی پیت‌و وشه‌كان له‌سه‌ر مێزێك بڵاوبكه‌ره‌وه‌، ده‌توانیت به‌وجۆره‌ی ده‌ته‌وێت ته‌ماشایان بكه‌یت، ئایا له‌و باوه‌ڕه‌دایت، كه‌ ئه‌م پیتانه‌ ده‌توانن پێكه‌وه‌كۆببنه‌وه‌‌و ڕسته‌یه‌كی واتادارمان بۆ پێكبهێنن؟ به‌ دڵنیاییه‌وه‌، نه‌خێر.
ئێستا هه‌ڵیانبده‌ره‌ سه‌ر زه‌وییه‌كه‌، ئایا ڕسته‌یه‌كی واتاداریان لێپێكهات؟ نه‌خێر. چه‌ند ده‌ته‌وێت ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌ دووباره‌بكه‌ره‌وه‌، به‌ڵام هیچ ڕسته‌یه‌كی واتادارت ده‌ستناكه‌وێت، ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك ژووره‌كه‌ جێبێلیت، دواتر كه‌ هاتیته‌وه‌، ده‌بینیت، ئه‌م پیت‌و وشانه‌ ئه‌م ڕسته‌یه‌یان لێپێكهاتووه‌:
به‌یانیت باش، چۆنیت؟ ، به‌دڵنیاییه‌وه‌ تۆ باوه‌ڕت به‌وه‌ هه‌یه‌، كه‌ كه‌سێك هاتووه‌ته‌ ژووه‌ره‌كه‌‌و ئه‌م پیت‌و وشانه‌ی ڕێكخستووه‌.
ئه‌و نموونه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌، ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ ده‌سه‌لمێنیت: (ئه‌گه‌ر ڕسته‌یه‌كت بینی، ئه‌وه‌ له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه‌ نووسراوه‌، كه‌ ئه‌و كه‌سه‌، كه‌سێكی ژیره‌، یان جۆرێك له‌ زیره‌كیی تێدایه‌).
با ئه‌م یاسایه‌ به‌سه‌ر (ترشی ناوكیی)دا جێبه‌جێبكه‌ین:
زانایان له‌سه‌ده‌ی بیسته‌مدا گه‌شتنه‌ چه‌ندین دۆزینه‌وه‌ی گه‌وره‌، ئه‌وه‌یان دۆزییه‌وه‌، كه‌ له‌شی مرۆڤ له‌ (100)تریلیۆن خانه‌ی قه‌باره‌ بچووك پێكدێت. كه‌ ئه‌م خانانه‌ ناتوانرێت به‌چاو ببینرێن، به‌ڵام له‌كاتی پشكنینی به‌ ته‌له‌سكۆب، شتێكیان بینی، كه‌ جێی سه‌رسوڕمانه‌.
له‌ ناو هه‌موو خانه‌یه‌كدا نه‌خشه‌یه‌كیان تۆماركرد، ، كه‌ نه‌ك ته‌نیا وه‌سفی بارودۆخی خانه‌كه‌، به‌ڵكو وه‌سفی بارودۆخی هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی له‌شمان ده‌كات، ئه‌مه‌یه‌ كه‌ زانایان ناویانناوه‌ (ترشی ناوكیی)
((زنجیره‌یه‌كی درێژ له‌ گه‌ردیله‌كان، كه‌ له‌ شێوه‌ی په‌یژه‌یه‌كی حه‌له‌زۆنیدایه‌)).
له‌ ڕاستیدا ترشی ناوكیی له‌م چوار پرۆتینه‌ پێكهاتووه‌ (A) ادنین، (C) سایتوسین، (T)پایمین، (G) غوانین)، ئه‌مه‌ی دواییان به‌ڕێگه‌یه‌كی زۆر سه‌رسوڕهێن جفره‌كراوه‌، به‌ جۆرێك كه‌ ترشی ناوكیی ته‌نیا یه‌ك خانه‌ بڕێكی زۆر له‌ زانیاریی تێدایه‌، كه‌ به‌سه‌ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئیسكلۆپیدیایه‌كی حه‌وت هه‌زار لاپه‌ڕه‌یی، هه‌موو شتێكی تێدا نووسراوه‌: ڕه‌نگی قژ، قه‌باره‌ی لووت، ڕه‌نگی چاو، ڕه‌نگی پێست، شێوه‌ی ده‌موچاو، تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی خانه‌كان،….. هتد، به‌ڵكو زیاتر له‌وه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی زانیاریی تێدایه‌، كه‌ به‌سه‌ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئیسكلۆپیدیاكانی كتێبخانه‌یه‌كی گه‌وره‌.

1223688713

زایان كرده‌یه‌كی ژمێریارییان ئه‌نجامدا، ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وت كه‌ بڕی كه‌وچكه‌ چایه‌ك له‌ ترشی ناوكیی به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و زانیارییانه‌ی ئه‌و كتێبانه‌ بگرێته‌وه‌ ، كه‌ تا ئێستا له‌ جیهاندا نووسراون.
به‌ دڵنیاییشه‌وه‌ ئه‌م جۆره‌ زانیارییه‌ سه‌رسوڕهێنانه‌، هه‌روا له‌ خۆیانه‌وه‌‌و به‌ ڕێككه‌وت نایه‌نه‌ بوون.هه‌روه‌ك چۆن ڕسته‌كه‌ به‌ به‌ ڕێككه‌وت نه‌نوسرابوو، بۆیه‌ ناشكرێت هیچ گه‌شه‌و گۆڕانێكی به‌سه‌ردابێت. ئه‌نجامێكی ڕوون كه‌ هه‌موو كه‌سێكی ژیر هه‌ستی پێبكات، زۆر به‌ساده‌یی ئه‌وه‌یه‌، كه‌ ئه‌و ڕسته‌یه‌ له‌لایه‌ن مرۆڤێكه‌وه‌ نووسراوه‌، زنجیره‌ی ترشی ناوكیش، به‌دڵنیاییه‌وه‌ له‌لایه‌ن هێز‌و توانایه‌كی خواییه‌وه‌ گه‌شه‌ی پێدراوه‌‌و ئه‌مه‌ش ئه‌فراندنێكی خوای پاكوبێگه‌رده‌.

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top