You Are Here: Home » بابەتەكانمان » وَ جَعَلْنَا مِنَ الْمَاءِ كُلَّ شَيْءٍ حَي

وَ جَعَلْنَا مِنَ الْمَاءِ كُلَّ شَيْءٍ حَي

وَ جَعَلْنَا مِنَ الْمَاءِ كُلَّ شَيْءٍ حَي

مامۆستا دارا عومه‌ر

زانــــراوه‌كـــه‌ هه‌موو مادده‌یه‌ك لـــه‌ سروشتــــدا (ره‌ق بێت یـــــان شل یــــان له‌ شێوه‌ى هه‌وادا بێت) بـــه‌پێى رێسا بـــــه‌ گه‌رمـــا دةكشێت و قه‌باره‌كه‌ى زیادده‌كات, به‌ سه‌رماش ده‌چێته‌وه‌یه‌ك و قه‌باره‌كــــه‌ى كه‌مده‌بێتــــه‌وه‌ .
هـــــه‌ر ئه‌مه‌شه‌ ده‌بێته‌ هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى چریى مادده‌یه‌ك له‌ كاتى گه‌رمبووندا و به‌رز بوونه‌وه‌ى چریى ئه‌و مادده‌یه‌ له‌ كاتى ساردبوونه‌وه‌یدا. له‌م بواره‌دا ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه‌ ده‌خه‌مه‌ رِوو: ســـــروشتێك كــــه‌ بریتى بێت له‌ خۆڵ و ئاو و هه‌وا و تیشك, كــــه‌ هــه‌ر چواریان مــــادده‌ى بێگیـــانن ده‌شێت فـــه‌رمــــان بــــۆ ئـــــاو ده‌ركــــات و پێى راگـــــه‌ێنێ و بڵێ: تـــۆ ئــه‌ى (ئاو) ئه‌و رِێســــایه‌ى ســــه‌ره‌وه‌ ده‌تگرێته‌وه‌ كـــه‌ وه‌ك مادده‌یه‌كى شل به‌ گه‌رمى بكشێ و به‌ ســــه‌رما بچۆیه‌ك و كه‌مببه‌ره‌وه‌، به‌ڵام كـــــه‌ گه‌یشتیته‌ پلــــه‌ى گه‌رمیى چوار پله‌ى سـه‌دى و دابــــه‌زیت بۆ پله‌ سێی ســه‌دى, بـــه‌و ســـارد بوونه‌وه‌یه‌ بكشێ له‌ جیاتى ئه‌وه‌ى بچیته‌ یه‌ك به‌مه‌ش رێساى گشتى بشكێنه‌, بــه‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ره‌فتار بكه‌، ئـــه‌م لادانه‌ى ئاو له‌ یاساى سروشتى گشتى ده‌شێت كارى سروشتى بێگیان بێت؟!! برِواداران ده‌ڵێن خــــوا خــــالقى زه‌وى و ئــــــاسمانــــه‌كان و هـــــه‌موو مـادده‌كان و زینده‌وه‌رێكه‌, فه‌رمانى به‌ ئــــاو (كــــه‌ مادده‌یه‌كى بێگیانه‌) داوه‌ كه‌ له‌ كاتى ساردبوونه‌وه‌دا بۆ كه‌متر له‌ پلــه‌ى چوارى ســــه‌دیى گه‌رمایى, لــــــه‌ جیــــاتى ئـــــه‌وه‌ى قــــــه‌باره‌كــه‌ت كه‌متر ببێته‌وه‌ به‌و سارد بوونه‌وه‌یه‌, بكشێت و قه‌باره‌كه‌ت زیاتر بكه‌. به‌مـــه‌ش ئــــه‌و ســــارد بــــوونه‌وه‌یه‌ ناچێته‌ خواره‌وه‌ى ئــــاوى ده‌ریاكان و هه‌مووى نابێت بــــه‌ ســه‌هۆڵ، به‌مه‌ش زینده‌وه‌رانى نــــاو ئـــــاوى ده‌ریاكــــان به‌رده‌وام له‌ ژیاندا ده‌مێنن.

(وَ جَعَلْنَا مـِنَ الْمَـاء كُـلَّ شَيْءٍ حَيٍّ ) الانبیاء 30  واتـــــه‌: سیفاتێكمـان بــه‌خشى بـــــه‌ ئــــاو كــــه‌ گونجــــاو و یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ به‌رده‌وامى ژیانى هه‌موو زینده‌وه‌ران.

water_400

خواى گـه‌وره‌ ئــه‌و فه‌رمانه‌ى بۆ ئاو ده‌ركردووه‌, كــــه‌ لــــه‌ دواى كــــه‌مبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمیی ئاو لــــه‌ چوار پله‌وه‌ بـۆ پله‌كــــانى: سێ, دوو, یـــه‌ك, سفر، قه‌بـــــاره‌كه‌ى زیــــاد بكــــات بـــــه‌ پێچه‌وانــه‌ى رێســــاى كـــــه‌مبوونه‌وه‌ى قه‌باره‌ بــــــه‌ دابه‌زینى پلـــه‌ى گه‌رمیی, به‌مه‌ش ئه‌و ئاوه‌ى له‌ درزه‌كانى ژێر زه‌وىدا ده‌یبـــــه‌ستێت و ده‌بـــێــــت بــــه‌ سه‌هۆڵ, بـــه‌هۆى ئــــه‌م زیـــــاد بوونى قه‌باره‌یـــــه‌وه‌ هۆكــــارى ته‌قینــــــه‌وه‌ى كانیاوه‌كانه و كارێكده‌كـــات كه‌ ئاوه‌ پــــه‌نگخواردووه‌كــــــه‌ى ژێــر زه‌وى قه‌تیسنه‌بێت و له‌ كانیاوه‌كانه‌وه‌ بێته‌ ده‌ره‌وه‌ بــــۆ ســـــه‌ر زه‌وى, بــــۆ ســوود بــــه‌خشین بـــه‌ رووه‌ك و ئـاژه‌ڵ و مرۆڤ, خـــوا لـــــه‌ قورئــــانـــدا ده‌فــــه‌رموێت:

(أَنَّا صَبَبْنَا الْمَاء صَبًّا {25} ثُمَّ شَقَقْنَا الْأَرْضَ شَـقًّا) {26} عبس واته‌: بــێگومان ئێمه‌ ئاومان بۆ دا باراندوونه‌تـه‌ خواره‌وه‌, به‌ڵام چۆن دابارینێك, كــه‌ له‌وه‌ودوا و به‌هۆیه‌وه‌ زه‌ویمان له‌ت له‌ت كرد.

فه‌رمانـــدانى خــــواى تــه‌عالا بــه‌ مه‌خلـــوقات بــــۆ ده‌رچــــوون لـــه‌ رِێسا سروشتىیه‌كــــــان, كـــــه‌ هــــه‌ر خــــواى په‌روه‌ردگار خۆى بۆى داناون, به‌پێى پێویست و له‌ شوێن و كاتى پێوستدا ته‌نها بۆ مادده‌ى ئاو نىیه‌, ئه‌وه‌تـــا فه‌رمانى داوه‌ به‌ ئاگر كه‌ له‌ سروشتى خۆى ده‌ربچێت و سووتێنه‌ر نـــه‌بێت بۆ حه‌زره‌تى ئـیـبـراهیــم (عليه السلام):

( قُلْنَا يَـا نَـارُ كُونِي بَرْدًا وَسَلَامًا عَلَى إِبْرَاهِيمَ ) الانبیاء:69 واتــــه‌: ئێمـــه‌ بـــه‌ ئاگرمــــان وت و فه‌رمانمــــان پێكرد: ئه‌ى ئاگــر سارد به‌ره‌وه‌ و سه‌لامه‌ت به‌ له‌سه‌ر ئیبراهیم.

خــــواى گــــــه‌وره‌ هــه‌مــــوو گیانله‌به‌رانى خه‌لـــقكـردووه‌ و ئــه‌سبابى بــــه‌رده‌وامــیى ژیــــانـیـــشى بـــــــــــــــــۆ ره‌خسانـدوون، ئه‌گه‌ر ئاو له‌ ژێر پله‌ى گه‌رمــــاى چوار پله‌ى سه‌دىیه‌وه‌, له‌ جیاتى چوونه‌وه‌یه‌ك و كه‌مبوونه‌وه‌ى قه‌باره‌كه‌ى, نه‌كشایه‌ و سه‌رنه‌كه‌وتایه‌ به‌هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى چرِىیه‌كه‌یه‌وه‌, ئه‌و ســــاته‌ هیچ گیانله‌بــــه‌رێكى نـــاو ئــــاوى ده‌ریـــــاكان ژیــــانیان بــه‌رده‌وامنــه‌ده‌بوو، چــــونكه‌ ئــاوى ده‌ریاكـان له‌ ژێره‌وه‌ بـــه‌ره‌و ســـــه‌ره‌وه‌ هــــه‌مووى ده‌بوون بــه‌ سه‌هۆڵ و گیانله‌به‌ره‌كانى ناو ده‌ریــــاكه‌ش ده‌مردن, هه‌روه‌هـــــا كانیاوه‌كانیش له‌ هیچ شوێنێكى سه‌ر زه‌وى دا په‌یدا نه‌ده‌بوون.

دوا وته‌م ئه‌م پرسیارانه‌یه‌:

ئایــــا ده‌چێته‌ عه‌قڵــــه‌وه‌ كـــه‌ ئـاو وه‌ك مــــــادده‌یه‌كى بێگیان فه‌رمان بۆ خۆى ده‌ربكــــات كه‌ لـــــه‌ یاسا و رێسا لابـــدات, و به‌خۆى بــڵێ كـــــه‌ پلــــــه‌ى گه‌رمایى یه‌كه‌ت دابه‌زى له‌ چوار پله‌ى ســـــــه‌دى یــــه‌وه‌, لـــــه‌جیـــــاتى ئــــه‌وه‌ى قه‌باره‌كه‌ى كه‌م ببێته‌وه‌, با قه‌باره‌كه‌ت زیاد بكات!!

ئایـــــا ده‌چێته‌ ئه‌قڵه‌وه‌ كه‌ ئه‌و فه‌رمانه‌ى لادان له‌ رێسا كه‌ له‌ سه‌ره‌وه‌دا هاتووه‌, فه‌رمانى هه‌وا یان خۆڵ یان تیشكى بێگیان بێت!!

ئـاو و هـــه‌وا و خۆڵ و رووناكى كــــــه‌ هــــــه‌ر چــــواریان سروشتیـــــان پێكهێنـــــاوه‌, مـــــــادده‌ى بێگیان و بێئه‌قـــــڵــن, یـــــــاســـــا و رِێــســــــــاى به‌رێوه‌بردنى ژیـــــان بـــــه‌ بێگیـــــان و بێئه‌قڵ دانــــانرێت، به‌ڵكو ئه‌و كار و فه‌رمانانه‌ تــــایبه‌ته‌ به‌و خوایه‌ى كه‌ خالقى هه‌مـــــوو شتێكــــه‌, لــــه‌ مــــادده‌ بێگیـــــانه‌ سروشتىیه‌كــــــان و هه‌مـوو زینــــده‌وه‌ران, ئـــــه‌و مرۆڤه‌ى هـــۆش و هـــــه‌ست و ئه‌قڵى هه‌بێت ده‌زانێت كه‌ ئــــه‌و كـــــارانه‌ ناشێ كـــــارى مـــادده‌ى بێگیان بێت. قورئانى پیرۆز ده‌فه‌رموێت:

( الَّذِي أَحْسَنَ كُـلَّ شَيْءٍ خَلَقَهُ وَبَدَأَ خَلْقَ الْإِنسَانِ مِن طِينٍ) السجده‌ :7  ( إِنَّا كُلَّ شَيْءٍ خَلَقْنَاهُ بِقَدَرٍ ) القمر :49  ( وَخَلَقَ كُـلَّ شَيْءٍ فَقَـدَّرَهُ تَقْدِيرًا) الفرقان:2  ( اللَّهُ خَالِقُ كُلِّ شَيْءٍ وَهُـوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ وَكِيلٌ ) الزمر:62

 

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top