تێرِوانینێكى زانستیى ده‌رباره‌ى حه‌رام بوونى عه‌ره‌ق له قورئان و سوننه‌تدا
تێرِوانینێكى زانستیى ده‌رباره‌ى حه‌رام بوونى عه‌ره‌ق له قورئان و سوننه‌تدا
ئاماده‌كردنى: ئاسیا كه‌مال حه‌سه‌ن asiakamal2000@yahoo.com
لـــــــــه روانگـهى شه‌ریعه‌تى پیرۆزى ئیسلامه‌وه (مه‌ى) و هه‌موو جۆره‌كانى حـــهرامـــــه، و پێــــویسته خــــۆمــانى لێبپارێزین، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه هه‌موو شته حه‌رام كراوه‌كان زیانى تێدایـــه بـــــۆ مرۆڤ، پێغه‌مبـــــه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێــــت: لَيَشْرَبَنَّ ناسٌ مِن أُمَّتي الخَمْرَ، يُسَمُّونَها بِغَيرِ اسْمِها رواه ابوداود. واته: كه‌سانێك له ئوممه‌تى من عه‌ره‌ق ده‌خۆنه‌وه، كــه ناوى تر‌ى لێده‌نێن و به ناوى خۆیه‌وه ناوى ناهێنن.
خواى گــــــهورهش دهفهرمــــوێت لـــــه سووره‌تى (البقــــــــرة) دا : يَسْأَلُونَكَ عَنِ الْخَمْرِ وَ الْمَيْسِرِ قُلْ فِيهِمَا إِثْمٌ كَبِيرٌ وَمَنَافِعُ لِلنَّاسِ وَإِثْمُهُمَآ أَكْبَـرُ مِن نَّـفْعِهِمَا{219}. واته: پرسیــــارت لێدهكــهن ده‌رباره‌ى عه‌ره‌ق و قوومار، تۆ پێیان بڵێ: له‌و دووانه‌دا تـــــاوان و گونـــاهێكى گه‌وره هه‌یـــــه، ههرچهنــــده چه‌ند سوودێكى تێدایــــه بـــــۆ خه‌ڵكانێك، كــه بێگومان گوناههكهیــان و زیانه‌كانیان گه‌وره‌تره له كه‌ڵك و سوودیان.
لـــــه‌م ئــــــایهته پیرۆزه‌وه بــــــۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كــــــه هه‌رچى یه‌ك زیانى زۆرتر بوو لــــــه سوودى ئه‌وا حه‌رامه، هه‌رچى یه‌ك سوودى زۆرتر بوو له زیانى یــــــان هه‌ر زیانى نه‌بوو ئه‌وا حه‌ڵاڵه.
پێغه‌مبــه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: ما أَحَلَّ الله في كِتابِهِ فَهُوَ حَلال، وَ ما حَرَّمَ فَهُو حَرام، وَ ما سَكَتَ عَنْهُ فَهو عَفْو، فَاقْبَلوا مِن الله عافِيَتَـه فَـأِنَّ الله لَم يَكُن لِيَنْسى شَيْئاً. واته: ئـه‌وه‌ى خـوا حه ڵاڵى كـرد بێـت له كتێبهكـــهى دا(قورئانى پیـــرۆز) ئــــه‌وه حــــهڵاڵه و ئه‌وه‌یش حـــــهرامى كرد بێـــــت ئــــه‌وه حـهرامه و ئه‌وه‌شى لێى بىَ ده‌نگ بوو بێت ئه‌وه لێبوردنه، ئێوه لێبوردنى خـودا وه‌ربگرن چونكه خواى گه‌وره هیچـى لـهیاد نـاچێتهوه.
لـه فه‌رمووده‌یه‌كى تردا پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: كُلُّ مُسْكِرٍ حَرام، وَ كُلُّ مُسْكِرٍ خَمْر رواه النسائی بسند صحیح. واته: هه‌موو مه‌ست كه‌رێك حــــهرامه، هه‌موو مه‌ست كهرێكیش عــــــهرهقه.
لێره‌وه بۆمان روون ده‌بێته‌وه كــه هۆى حــــهرام بـــــوونى عــــــارهق مــــــــهست بوونه كـه ده‌بێته هۆى سست بــــــوون و تێـــــك چـــــوونى زۆربـــــهى ئهنــــــــدامـــــهكــــانى لـــــــــهش، ئــــــــــــه‌م مهستكهريیهش هۆى ئه‌وه‌یه: كه له كـاتى دروست كردنى عـارهقدا بـــه رِێگـــهى(زینده كارلێكى بێباههناسه) ئــاماده دهكــــرێت، كــه ئـــــۆكسجین به‌شدارى تێدا ناكات، واتـه: به ترشان ئــامـاده دهكــــــرێت، كــــــه وزه‌ى كۆكراوه‌ى ناو خۆراك به ته‌واوى شى نابێته‌وه (هه‌روه‌ك له هێلكارىیهكهدا نیشـــــان دراوه)، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى وزه كـــــهم دان بـــه له‌ش، به‌و هۆیه‌وه له‌ش ناتوانێت زینــــده چلاكى یه‌كانى خۆى به‌جێبهێنێت.
ئه‌و نه‌خۆشى و تێك چوونانه‌ى كه به هـــۆى شتى حـــهرامهوه ده‌بێت هیچ چـــــارهســــــهرێكى نييـــــه، و شــــتـــــــه حه‌رامه‌كانیش به هیچ شێوه‌یه‌ك شیفا و چارهســـــهریان تێدا نىیه، چونكــــــه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)ده‌فه‌رموێت:
إِنَّ الله لَم يَجْعَل شِفاءَكُم فِي ما حَرَّمَ عَلَيْكُم صحیح رواه البیهقى عن ام سلمه. واته: خواى گه‌وره چاره‌سه‌رى ئێوه‌ى له شته حه‌رام كراوه‌كاندا دانه‌ناوه.
ئه‌و كهســهى كه (مه‌ى)ده‌خواته‌وه زۆر زیـــان بـــــهخۆى ده‌گه‌یه‌نێت لــــه دونیادا و لــــه دوارۆژیشدا، چونكه له دونیادا زیــــانى هه‌یــــه بۆ ئابووری و ته‌ندروستى و گــــهلێ لایه‌نى تریش له ژیـــــانى، لـــه قیامه‌تیشدا ده‌بێته هۆى بىَ به‌ش بوون لــــه به‌هه‌شت، چــــونكه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)ده‌فه‌رموێت: ثَلاثَة لا يَدْخُلونَ الجَنَّة: مُدْمِنُ خَمْرٍ، وَ قاطِع الرَّحِم، وَ المُصَدق بِالسِّحْر رواه احمد والحاكم.
ته‌نهـــــا شتێك كه چاره‌ى كه‌سێكى عاره‌ق خۆر بكات وازهێنانه لێى, كه ده‌تپارێزێت لـــــــه گوناهى تریش، لــــه پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلى الله عليه وسلم) هـــاتووه: إِجْتَنِبوا الخَمْرَ فَإِنَّها مِفْتاحُ كُـلِّ شر رواه الحاكم بسند صحیح.
هــــه‌روه‌ها دهفهرمـــــوێت: مَن كانَ يُؤْمِنُ بِاللهِ وَ اليَـوْمِ الآخِر فَلا يَجْلِس عَلى مائِـدَةٍ يُشْرَبُ عَلَيْها خَمْر حدیث صحیح رواه الطبرانی. واتـه: هـه‌ر كه‌سێك باوهرِى به خوا و رۆژى دوایی هه‌یه بـا لـه‌سه‌ر مێزى مه‌ى خواردنه‌وه دانهنیشێــــت.
خۆپاراستن لــه (مه‌ى) خواردنـــهوه دهبـێـتــــه هـــــــۆى دروســـــت بـــــــــوونى په‌رژینێك لـــــه نێـــــوان ئــــادهمیـــــزاد و بـــێـبـــــاوهرِى دا، پـێــغـهمبــــــــــهر (صلى الله عليه وسلم)دهفــهرمـــــــــوێت: مُدْمِنُ الخَمْرِ كَعـابِدِ الوَثَـن . واتــــــه: ئــــــهوهى (مه‌ى) بـــه بـــــهردهوامى دهخـــــــواتـــــهوه وه‌ك بت په‌رست وایــــــه،
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: إِتَّـقِ المَحـارِم تَكُن أَعْبَدَ النَّاس رواه الترمذی بسند صحیح. واتـــــه: خــۆت لـه حه‌رام كــــراوهكان بپــــارێزه ده‌بیت بــه عابید تریــن كــه‌س.
له فه‌رمووده‌یه‌كى تردا پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: أَفْضَلُ الجِهادِ أَن يُجاهِدَ الرَّجُلُ نَفْسَهُ وَ هَـواه. واتـــــــه: باشترین تێكۆشــــان ئه‌وه‌یه كـــــه ئاده‌میزاد بـــهربهرهكانى نه‌فس و ئــارهزووهكانى خۆى بكات.