درووستكردنی مرۆڤ له قوڕێكی پاڵفتهوه
درووستكردنی مرۆڤ له قوڕێكی پاڵفتهوه | |||||||
ئاماده‌کردنی : فیرده‌وس نوری خــــوای گـــــه‌وره لـــــــه قــــــورئــانــدا ده‌فه‌رموێت: ( وَمِنْ آيَاتِهِ أَنْ خَلَقَكُم مِّن تُرَابٍ ثُمَّ إِذَا أَنتُم بَشَرٌ تَنتَشِرُونَ ) (الروم:20) واته: {له نیشانه‌كانی ئه‌و(خودا) ئه‌وه‌یه كه ئێوه‌ى له خاك دروستكردوه, له پاشماوهیهك كتوپر ئێوه بوونه‌ته مرۆڤ‌و بڵاوبوونه‌ته‌وه له زهوىدا} هه‌روه‌ها خواى گه‌وره له شوێنێكى تردا ده‌فه‌رموێت: ( وَهو الذى خَلَقَ مِن الماءِ بَشَراً فَجَعَلَه نَسَباً وَصِهْراً وكان رَبُّكَ قَدِيراً) (الفرقان:54) واته :(ئه‌و (خودا) زاتێكه كه له ئاوى مرۆڤـ ئاده‌میزادى دروستكردووه, ئینجا ئه‌و (ئاوه)ى كردووةته هۆى ره‌چه‌ڵه‌ك (پشت كه به رێگاى نێرینه ده‌گه‌ن به مروڤ وه‌ك كورِ) و خزم (كه به رێگه‌ى ئافره‌ت ده‌گه‌نه مرۆڤ وه‌ك كچه‌زا و خوشكه‌زا), و په‌روه‌ردگار هه‌میشه به ده‌سه‌ڵات و توانایه ) ئایه‌تى یه‌كه‌م ئاماژه‌یه بۆ دروست بوونى مرۆڤــ له (خاك)ه‌وه, و ئایه‌تى دووه‌میش ئاماژه‌یه بۆ دروست بوونى مرۆڤ له ئاو, و له‌م ئایه‌ته‌شدا: (وَلَقَدْ خَلَقْنَا الإِنْسَانَ مِنْ سُلالَةٍ مِّنْ طِيْن) (المۆمنون:12) واته: {سوێند به‌خوا ئێمه بهرِاستى مرۆڤمان دروست كرد له خولاسه و پاڵفته له قورِ},هه‌روه‌ها له‌م ئایه‌ته‌دا ده‌ریده‌خات كه بنچینه‌ى مرۆڤــ قوره، هه‌مووشمان ده‌زانین كه قور تێكه‌ڵى خاك و ئاوه, به‌ڵام قورِێكى پاڵفته چىیه (سُلالَةٍ مِّنْ طِيْن)؟ ئێستا بابزانین تاقیگه‌كان له‌مباره‌یه‌وه چیمان پێده‌ڵین: یه‌كه‌ى شیكارى تاقیگه‌كان ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر مرۆڤ بگێرینه‌وه بۆ پێكهاته‌كانى سه‌ره‌تاى، ده‌بینین شێوه‌ى فه‌رهه‌نگێكى بچووكه، و له پێكهاتنى دا نزیكه‌ى (22) پێكهاته هه‌یه, كه جیاوازن به‌م شێوانه‌ى وه‌ك: 1- ئۆكسجین (O), و هایدرۆجین (H) له‌سه‌ر شێوه‌ى ئاو, به رِێژهى (65%-75%) له كێشى له‌ش. 2- كاربۆن (C)، هایدرۆجین (H), و ئۆكسجین (O) پێكهێنه‌رى بنچینه‌یى پێكهاته ئه‌ندامى یه‌كانن: (شه‌كر, و چه‌ورى، و پرۆتینه‌كان, و ڤیتامینه‌كان, و هۆرمۆنه‌كان) 3- مادده‌ى ووشك, كه ده‌توانین دابه‌شیان بكه‌ین بۆ: حه‌وت مادده كه ئه‌مانه‌ن: أ-كالیسیۆم (Ca), كلۆر (Cl)، گۆگرد (S)، فۆسفۆر (P)، مه‌گنیسیۆم (Mg)، پۆتاسیۆم (K) ، و یۆدیۆم(Na)، كه به رێژه‌ى (60-80%) ماده‌ى ووشكى له‌ش پێكدێنن. ب- شه‌ش مادده به رِێژهى كه‌م: ئاسن (Fe), مس (Cu), مه‌نگه‌نیز (Mn), كوَباڵت (Co), توتیا (زینكZn), و مۆلیبدیۆم (Mo). ج- شه‌ش پێكهاته به شێوه‌ى زۆر كه‌م كه ئه‌مانه‌ن: فلۆر (F), ئه‌له‌منیۆم (Al), بۆر (Br), سیلینیۆم (Se), كادمیۆم (Cd), و كرۆم(Cr). یه‌كه‌م: له‌شى مرۆڤ پێكدێت له ئاو به رێژه‌یه‌كى به‌رز,به رادده‌یه‌ك مرۆڤ ناتوانێت به‌بێ ئاو بۆ ماوه زیاتر له چوار رۆژ له ژیاندا به‌رده‌وام بێت, له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه توانایى باشى هه‌یه بۆ خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ ووشكى دا، هه‌موو بوونه‌وه‌رێكى زیندوو ئه‌م كاره جێبه‌جێده‌كات, پاك و بێگه‌ردى بۆ په‌روه‌ردگار كه ده‌فه‌رموێت: (أوَلَم يَرَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَنَّ السَّمَاواتِ وَالأَرْضَ كَانَتَا رَتْقاً فَفَتَقْنَاهُما, وَجَعَلْنَا مِنَ المَاءِ كُلَّ شَيْءٍ حَيّ أَفَلا يُؤْ مِنُون) (الانبیا‌ء:30) واته: {ئایه نهیاندى (نه‌یانزانیوه) ئه‌وانه‌ى بێبرِوا بوون كه ئاسمانه‌كان و زه‌وى هه‌ردووكیان پێكه‌وه لكابوون (یه‌ك پارچه بون), ئینجا لهیهكتریمان جیاكردنه‌وه, و له ئاویش فه‌راهه‌ممان هێنا هه‌موو شتێكى زیندوو, ده‌ى ئایا ئه‌وانه باوهرِ ناهێنن؟}. دووه‌م: هه‌موو ئه‌و پێكهاتوانهى سه‌ره‌وه له خاكدا هه‌یه، و مه‌رج نى یه هه‌رچى پێكهاته‌یه‌ك له زه‌وى دا هه‌بێت له له‌شى مرۆڤیش‌دا هه‌بێت، زیاتر له (100 توخم) له زه‌وى دا هه‌یه كه‌چى له (22 توخم) زیاتر له له‌شى مرۆڤدا نى یه, ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌و ئایه‌ته‌ى كه خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وَلَقَدْ خَلَقْنَا الإِنْسَانَ مِنْ سُلالَةٍ مِّنْ طِيْن) (المۆمنون:12) واته: له پوخته‌یه‌ك و پاڵفتهیهكى قورِهوه مرۆڤمان دروست كردووه, ئه‌مه ئیعجازێكى روونى قورئانه, هاوار بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ده‌ڵێن بیردۆزى په‌ره‌سه‌ندن راسته, و ژیان به رِێكهوت دروست بووه؟! ئایا ده‌گونجێت پێكهاته‌ى توخمى له‌شى مرۆڤیش به‌و جۆره به رِێكهوت بێت ..؟!! سه‌رچاوه‌كان: 1- پێگه‌ی موسوعه الاعجاز العلمی 2- پوخته‌ی قورئانی پیرۆز |