نهێنییه‌كانی خۆرگیران و مانگگیران
نهێنییه‌كانی خۆرگیران و مانگگیران | |||||||
نووسینی : د. عبدالدائم الكحیل وه‌رگێڕانی: نه‌رمین عمر گرنگیی و بایه‌خی ئیعجاز له فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ردا (صلی الله علیه و سلم) له ئیعجازه‌كانی قورئانی پیرۆز كه‌متر نییه. چونكه فه‌رمووده‌كانی ئه‌م پێغه‌مبه‌ره سروشو نیگا (وحی)ن له خوای گه‌وره‌وه. خوای گه‌وره له وه‌صفی پێغهمهبهره گه‌وره‌كه‌یدا ده‌فه‌رموێت: (وَالنَّجْمِ إِذَا هَوَى * مَا ضَلَّ صَاحِبُكُمْ وَمَا غَوَى * وَمَا يَنطِقُ عَنِ الْهَوَى * إِنْ هُوَ إِلَّا وَحْيٌ يُوحَى * عَلَّمَهُ شَدِيدُ الْقُوَى) [النجم:1-5]. (سوێند به ئه‌ستێره كاتێك له شوێنی خۆی ده‌ترازێت و به خێرایی به‌رده‌بێته‌وه و ئاواده‌بێت * هاوه‌ڵ و هاوڕێی ئێوه محه‌مه‌د (صلی الله علیه وسلم) گومڕاو سه‌رلێشێواو نه‌بووه له‌ڕێگه‌ی ڕاست و ڕه‌وان نه‌ترازاوه، قسه‌و گوفتاریشی له ئاره‌زوو بازی و هه‌واو هه‌وه‌سه‌وه نییه، ئه‌مه‌ی كه ڕایده‌گه‌یه‌نێت ته‌نها نیگا‌و وه‌حی خوایه ، جوبرهئیلی فریشته خاوه‌نی هێزو توانای زۆر فورئانی فێر كردووه) له‌سه‌رده‌می ئه‌م پێغه‌مبه‌ره پیرۆزه‌دا دیارده‌یه‌ك ڕوویدا، ئه‌ویش گیرانی خۆر بوو، خه‌ڵك هه‌ر به خێرایی وتیان خۆر بۆ مردنی ئیبراهیم كوڕی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه و سلم) گیرا. چونكه ئه‌و ڕۆژه‌ی ئیبراهیمی كوڕی پێغه‌مبه‌ر كۆچی دوایی كرد هه‌ر له‌و ڕۆژه‌دابوو خۆر گیرا. یه‌كێك له دابونه‌ریتی گه‌له پێشینه‌كان ئه‌وه‌بوو، كه هه‌موو دیارده‌یه‌كیان بۆ ئه‌فسانه ده‌گێڕایه‌وه، كاتێك خۆر ده‌گیرا ده‌یانگوت بۆ مردنی كه‌سێكی گه‌وره گیراوه، هه‌ندێك جاریش ده‌یانگوت ئه‌مه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه، كه ئێمه ئه‌م جه‌نگه ده‌دۆڕێنین یان ئه‌و پاشایه ده‌مرێت یان له پاشایه‌تی ده‌خرێت. یه‌كێك له‌و شته پێكهنیناویانه، ئه‌وه‌بوو، هه‌ندێك كه‌س له‌و باوه‌ڕه‌دابوون، به‌تایبه‌ت چینییه‌كان، كه كاتێك خۆر ده‌گیرێت ئه‌وا ئه‌ژدیهایه‌ك (تنین) هه‌یه‌و ئه‌و خۆره‌ی قوتداوه، بۆیه ته‌پڵیان لێده‌داو تیریان بۆ ئاسمان هه‌ڵده‌دا بۆ ترساندنی ئهوئهژدیهایه، ئه‌نجا ده‌یانگوت ئه‌م ئه‌ژدیهایه ترسا‌و هه‌ڵهات، هه‌ندێك كه‌سیش له‌و باوه‌ڕه‌دا بوون، كه خۆر ده‌گیرێت، ئه‌وه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه، كه ڕووداوێكی گه‌وره ڕووده‌دات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆریان به خواوه‌نده‌وه ده‌به‌سته‌وه، ئه‌م باوه‌ڕانه بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه باوه‌ڕی بێشكو یه‌قین بوون، به‌ڵام ئێمه له ئێستادا ته‌نها وه‌ك ئه‌فسانه ده‌یانبینین. كاتێك خه‌ڵك هاتن بۆلای پێغهمیبهر (صلی الله علیه و سلم) گوتیان خۆر به‌هۆی مردنی ئیبراهیمه‌وه گیراوه. چی پێفهرموون؟ ئایا پشتگیریی كردن له سه‌ر ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌یان یان ئه‌و باوه‌ڕه‌ی بۆ ڕاستكردنه‌وه؟ پێی فه‌رموون (صلی الله علیه وسلم): (إن الشمس والقمر آيتان من آيات الله تبارك وتعالى لا ينخسفان لموت أحد ولا لحياته) (خۆر‌و مانگ دوو نیشانه‌و به‌ڵگه‌ن له نیشانه‌و به‌ڵگه‌كانی خوای گه‌وره بۆ مردن یان ژیانی هیچ كه‌سێك ناگیرێن)، ئه‌م فه‌رمووده‌یه ئیمامی بوخاری و مسلم گێڕاویانه‌ته‌وه. ده‌توانین له‌م فه‌رمووده پیرۆزه‌وه بگه‌یه‌نه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كۆمه‌ڵێك موعجیزه هه‌یه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) تاكه تێیاندا، له‌مه‌وه بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، كه ئه‌م پێغه‌مبه‌ره یه‌كه‌م كه‌سه به وه‌حی له خوای گه‌وره‌وه بنچینه‌یه‌كی ڕاست بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی گه‌ردوونناسی دابنێت. ڕه‌نگه یه‌كێك له‌و كاریگه‌رییانه‌ی خۆر گیران دروستی ده‌كات شڵه‌ژانی گیانداره‌كان بێت، باڵدار له خوێندن ده‌وه‌ستێت، هه‌ندێك ئاژه‌ڵ واده‌زانن كه شه‌و داهاتووه بۆیه ده‌چنه‌وه لانه‌كانی خۆیان، ئه‌و گوڵانه‌ی له ڕۆژدا ده‌كرێنه‌وه‌و له شه‌ودا داده‌خرێن به ڕوودانی خۆرگیران داده‌خرێن، چونكه واده‌زانن شه‌و هاتووه، هه‌روه‌ها ڕوودانی هه‌ڵكشان و داكشان و ….هتد ئه‌م دیارده‌یه چۆن ڕووده‌دات؟ هۆكاره‌كانی چین؟ ئه‌نجامه‌كانی چین؟ ئه‌م زه‌وییه‌ی له‌سه‌ری ده‌ژین له ماوه‌ی ساڵێكدا خولێكی ته‌واو به ده‌وری خۆردا ده‌خولێته‌وه، مانگیش به ده‌وری زه‌ویدا ده‌خولێته‌وه، ئه‌م خولانه‌وه‌یه‌ش تا خولێكی ته‌واو ده‌خولێته‌وه یه‌ك مانگ دهیاخهیهنێت ( الشهر القمری). كه‌واته زه‌ویمان هه‌یه مانگ به ده‌وریدا ده‌خولێته‌وه، مانگ و زه‌وی به‌ده‌وری خۆردا ده‌خولێنه‌وه، وا ڕێكده‌كه‌وێت، كه مانگ بكه‌وێته به‌رده‌می خۆر، له‌م كاته‌دا خۆر هه‌ڵهاتووه‌و تیشكی خۆی به ئاراسته‌ی ئێمه ده‌نێرێت له كاتی خولانه‌وه‌ی مانگدا له هه‌ندێك كاتی دیاریكراودا ده‌كه‌وێته به‌رده‌م خۆر‌و به ته‌واوه‌تی به‌ری ڕووناكیی خۆر ده‌گرێت، له‌وكاته‌دایه، كه ده‌ڵێین خۆر گیراوه. خۆرگیران دیارده‌یه‌كی ترسناكه، چونكه خۆر سه‌رچاوه‌ی ڕووناكییهو تیشكه ترسناكه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه یه‌كێك له‌و تیشكانه تیشكی خوارووسووره، كه خۆر به به‌رده‌وامیی ده‌ینێرێت، ئێمه وه‌ریده‌گرین به‌ڵام زیانمان پێناگه‌یه‌نێت چونكه ئێمه ڕاسته‌وخۆ ته‌ماشای خۆر ناكه‌ین. به‌لام له كاتی خۆر گیراندا مانگ ده‌كه‌وێته به‌رده‌م خۆر‌و به‌شێكی داده‌پۆشێت و به‌شێكی به ده‌ركه‌وتوویی ده‌مێنێته‌وه ئه‌م جۆره پێی ده‌گوترێت نیمچه خۆرگیران ، كاتێك مانگ به ته‌واوی ده‌كه‌وێته به‌رده‌م خۆر ڕووناكییه‌كه‌ی به‌ته‌واویی ده‌گرێت ئه‌مه خۆرگیرانی ته‌واوه، به‌جۆرێك كه خۆر دیارنامێنێت و دنیا تاریك ده‌بێت بۆ ماوه‌ی ده‌قیقه‌یه‌ك یان ده‌قیقه‌و نیوێك و دواتر ده‌گه‌ڕێته‌وه. كاتێك مانگ به‌به‌رده‌م خۆردا تێده‌په‌ڕێت به‌شێك له ڕووناكییه‌كه‌ی ده‌گرێت، ئه‌گه‌ر له‌و ساته‌دا سه‌یری گیرانهكهمان كرد ئه‌وا ده‌توانین سه‌یری خۆر بكه‌ین، به‌ڵام تیشكی خوارووسوور(تحت الحمراء) نابینینن، كه ته‌نها به سه‌یر كردنی بۆ ماوه‌ی چه‌ند چركهیهكهكی كه‌م تۆڕی چاو بریندار ده‌بێت و له‌وانه‌یه ببێته هۆی كوێریی كاتی یان هه‌میشه‌یی، بۆیه زانایان ده‌ڵێن نابێت له كاتی گیرانی ته‌واوی خۆردا سه‌یری بكرێت چونكه ڕاده‌یه‌كی زۆر له تیشكی خواروو سوور ده‌نێرێت. مانگ هیچ تیشكێك بڵاوناكاته‌وه، خوای گه‌وره زۆر به وردی وه‌صفی كردووه: (وَقَمَرًا مُّنِيرًا)[الفرقان: 61] (مانگێكی ڕووناك)، پرشنگی نییه، هه‌روه‌ها تیشكیشی نییه، ئه‌و تیشكانه پهرچدهداتهوهو ئه‌وانه‌مان پێده‌گات، كه ته‌ندروست و به‌سوودن بۆمان، له‌به‌ر ئه‌وه خوای گه‌وره مانگی به ته‌نێكی ڕووناك چواندووه، ته‌نێكه ڕووناكیی بڵاوده‌كاته‌وه، له‌كاتێكدا خۆر چراو پرشنگه، بۆیه كاتێك له كاتی گیرانیدا ته‌ماشای مانگ ده‌كه‌ین هیچ گرفتێكی تێدانییه. دیارده‌ی دووه‌م مانگگیرانه، مانگ تیشكی خۆر ڕووه‌و ئێمه پهرچدهداتهوه، بۆیه له ئاسماندا وه‌ك مانگێكی ڕووناك دهیبیبن، وه‌ك ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره له‌م ئایه‌ته گه‌ردوونیانه‌دا بۆی باسكردووین و ده‌فه‌رموێت: (تَبَارَكَ الَّذِي جَعَلَ فِي السَّمَاء بُرُوجًا وَجَعَلَ فِيهَا سِرَاجًا وَقَمَرًا مُّنِيرًا) [الفرقان:61] (زۆر گه‌وره‌و مه‌زنه ئه‌و زاته‌ی له ئاسماندا چه‌نده‌ها خولگه‌ی گه‌وره‌ی(بۆههسارهو ئه‌ستێره‌كان) به‌دیهێناوه، هه‌روه‌ها چرایه‌كی پرشنگدار، كه خۆره‌و مانگێكی ڕووناكیشی بۆ زه‌وی دابینكردووه)، ئه‌وه‌ی ڕووده‌دات ئه‌وه‌یه، كه زه‌وه‌ی ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستی مانگ و خۆره‌وه، ڕووناكیی خۆر له مانگه‌وه دیارنامینێت و لێی ده‌شاردرێته‌وه، مانگ له شه‌وی گیرانیدا وه‌ك ته‌نێكی مسیی ته‌ڵخ ده‌بینین، ئه‌مه‌یه ناوده‌نرێت مانگگیران. ئه‌م گیرانه له‌سه‌ر زه‌وی ڕووده‌دات، هه‌روه‌ها ئه‌م گیرانه له‌سه‌ر هه‌موو هه‌ساره‌كانی دیكه‌ش ڕووده‌دات، زۆربه‌ی هه‌ساره‌كان مانگی خۆیان هه‌یه، كه به‌ده‌وریاندا ده‌خولێته‌وه، ئه‌م مانگانه هه‌ندێك جار به‌به‌رده‌م خۆردا تێده‌په‌ڕن و ڕووناكیی خۆر ده‌گرن و ئه‌و هه‌ساره‌یه تووشی گیران ده‌بێت. زاناكان ئه‌وه‌یان پێشبینی كرد، كه گیرانێكی گه‌وره له سه‌ر هه‌ساره‌ی مشته‌ری ڕوویداوه، وێنه‌یه‌ك، كه ویستگه‌ی (هابل) ی ئاسمانی سه‌ر به ناسا گرتوویه‌تی ، په‌ڵه ڕه‌شه‌كه سێبه‌ری مانگی تایبه‌ت به مشته‌رییه له كاتی گیرانی خۆر له‌و مانگه. له‌م زانیارانییانهو ئه‌م ڕاستییه زانستییانه‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی، كه خۆر و مانگ له‌سه‌ر یاسای تۆكمه‌و ورد به‌ڕیوه‌ده‌چن، كرده‌ی گیرانی خۆر‌و مانگ كرده‌یه‌كی ئاساییه، نه خوداوه‌ندی تێدایه‌و و په‌یوه‌ندیی به مردن یان ژیانی هیچ كه‌سێكیشه‌وه نییه، ئێستا ده‌گه‌ینه فه‌رمووده پیرۆزهكهو موعجیزه‌كانی شیده‌كه‌ینه‌وه‌و ڵێیان ڕاده‌مێنین. موعجیزه‌ی یه‌كه‌م: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)خاوه‌ن بیروباوه‌ڕی ڕاستبووه، فه‌رمووی: (إن الشمس والقمر آيتان من آيات الله تبارك وتعالى) ئایه‌تێكی گه‌ردوونییه، به یاسایه‌كی (الشمس و القمر بحسبان) له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا، كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی خۆر‌و مانگ به‌ڵگه‌و نیشانه‌یه‌كن له بهڵگهونیشانهكانی خوای گه‌وره، ئه‌مه به‌و واتایه‌یه، كه بنچینه‌یه‌كی بۆ زانستی گه‌ردوونناسی داناوه، زانایان ئه‌م ڕاستییه‌یان نه‌زانیوه له‌م دواییانه‌دا نه‌بێت، له ئه‌وروپا تا سه‌رده‌مێكی نزیك خه‌ڵك له‌و باوه‌ڕه‌دابوون، كه دیارده‌ی خۆرگیران به خواوه‌نده‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه. به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وت، كه یاسایه‌كی موقهدهرو كاربۆكراوه، هه‌تا زانایانی ئه‌مڕۆ خشته‌ی ده‌یان ساڵیی داده‌نێن، كه به وردییه‌كی زۆر كاتی خۆرگیران و مانگگیران و شوێن و جۆره‌كه‌ی دیاریده‌كه‌ن.كه‌واته پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) له فه‌رمووده‌كه‌یدا((إن الشمس والقمر آيتان من آيات الله تبارك وتعالى)) بنچینه‌یه‌كی زانستیی بۆ زانستی گه‌ردوونناسی نوێ داناوه، كاتێك ده‌فه‌رموێت (لا ينخسفان لموت أحد ولا لحياته) ئه‌فسانه‌و پڕوپووچ له مێشكی خه‌ڵك دوورده‌خاته‌وه، خه‌ڵك له‌و سه‌رده‌مانه‌دا مێشكیان پڕبووه له ئه‌فسانه‌و پڕوپووچ، به‌ڵام ئه‌م پێغه‌مبه‌ره میهره‌بانه، كه خوای گه‌وره به (بالمؤمنين رؤوف رحيم) وه‌صفی ده‌كات، نایه‌وێت، كه بڕوا به‌م پڕوپووچانهبكهین، ده‌یه‌وێت ئه‌م بیروباوه‌ڕانه‌مان بۆ ڕاستبكاته‌وه. موعجیزه‌ی دووهه‌م: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)چاره‌سه‌رێكی بۆ ئه‌م دیارده‌یه پێشكه‌شكردووین، بۆ ئه‌وه‌ی ترسناكیی له‌خۆمان دووربخه‌ینه‌وه، زانایان جهختدهكهنهوه له‌سه‌ر پێویستیی دووركه‌وتنه‌وه له سه‌یركردنی خۆر له‌كاتی گیرانیدا، ئه‌مه‌شه، كه پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) كردوویه‌تی، كاتێك فه‌رمانی پێكردووین، كه په‌نابه‌رین بۆ نوێژ‌و پاڕانه‌وه و یادكردنه‌وه‌ی خوای گه‌وره.ده‌كرێت چه‌ند ئه‌فسانه‌یه‌كی مێژووییتان بیربخه‌مه‌وه، هه‌ندێك گه‌ل هه‌بوون له‌وباوه‌ڕه‌دابوون، كه سه‌یركردنی خۆر له‌كاتی گیرانیدا كارێكی باشه و ده‌تكاته كه‌سێكی گه‌وره، پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ره‌ئوف و رحیمهو نه‌یویستووه تیشكی خوارووسووری خۆر ئازارمانبدات و فه‌رموویه‌تی: (( فإذا رأيتم ذلك فافزعوا إلى ذكر الله تعالى وإلى الصلاة))، پێویسته زیكر‌و یادی خوای گه‌وره‌بكه‌ین هه‌ركاتێك هه‌ر دیارده‌یكی گه‌ردوونیی ده‌بینین بڵێین : (ربنا ما خلقت هذا باطلا سبحانك فقنا عذاب النار)، پێویسته له خوای گه‌وره بپاڕێینه‌وه له‌م ساتدا بۆ ئه‌وه‌ی له شه‌ڕی ئه‌و خۆرگیرانه بمانپارێزێت. كاتێك ئه‌م خۆرگیرانه ڕووده‌دات پێویسته په‌نابه‌رین بۆ یادكردنه‌وه‌ی خوای گه‌وره و بۆ نوێژكردن، ئه‌مه زۆر چاكتره بۆمان له چوونه‌ده‌ره‌وه‌و سه‌یركردنی خۆر، پێویسته ئه‌وه‌ش بزانن خۆشه‌ویستان كه چوونه ده‌ره‌وه هیچ كێشه‌یه‌كی تێدانییه، كێشه له سه‌یركردنی خۆردایه كاتێك ده‌گیرێت ئه‌گه‌ر به چاوی ڕووت سه‌یری بكه‌ین، به‌ڵام جۆرێك له چاویلكه هه‌یه كه زانایان به (چاویلكه‌ی خۆریی – النظارة الشمسية)ناویده‌به‌ن، تایبه‌تكراوه بۆ سه‌یركردنی خۆر له‌كاتی گیرانیدا، مرۆڤ ده‌توانێت ئه‌م چاویلكه‌یه به‌كاربهینێت و بێ كێشه سه‌یری خۆرگیرانه‌كه بكات. به‌ڵام بچێته ده‌ره‌وه و به‌چاوی ڕووت سه‌یربكات، ئه‌وا چاوی بڕێكی زۆر له تیشكی خوارووسوور وه‌رده‌گرێت و ده‌بێته هۆی كوێریی كاتیی یان هه‌میشه‌یی . بۆیه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌م دیارده‌یه‌یه‌ی چاره‌كردووه، به‌وه چاره‌سه‌ری كردووه، كه مرۆڤ كاتی ئه‌م خۆرگیرانه بچێته ماڵه‌كانی خوای گه‌وره و خه‌ریكی یادی خوای گه‌وره‌و نوێژكردن بێت، ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌ڕێگادا ده‌ڕۆشت و ئه‌م دیاردیه ڕوویدا ، باشتره كه له خوای گه‌وره بپارێته‌وه و چاكه‌كانی خۆی زیادبكات، چونكه ئیماندار هه‌میشه له حاڵی بیركردنه‌وه له خه‌ڵقكراوه‌كانی خوای گه‌وره‌دایه، خوای گه‌وره ئه‌و كه‌سانه‌ی به (أُوْلِي الألْبَابِ) ناوبردووه‌و له ستایشیاندا ده‌فه‌رموێت: (إِنَّ فِي خَلْقِ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ وَاخْتِلاَفِ اللَّيْلِ وَالنَّهَارِ لآيَاتٍ لِّأُوْلِي الألْبَابِ) (له بهردیهێنانی ئاسمانه‌كان و زه‌ویدا و گۆڕان و جیاوازیی شهووڕژدا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی زۆر هه‌ن بۆ كه‌سانی ژیروهۆشمه‌ند)، صیفاتی ئهمانهچییه؟ ئه‌مانه كێن ؟ (الَّذِينَ يَذْكُرُونَ اللّهَ قِيَامًا وَقُعُودًا وَعَلَىَ جُنُوبِهِمْ وَيَتَفَكَّرُونَ فِي خَلْقِ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ) (ئه‌وانه‌ی یادی خوا ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا كه به‌پێوه‌ن یان دانیشتوون یان ڕاكشاون، هه‌میشه بیر له به‌دیهێنانی ئاسمانهكانو زه‌وی ده‌كه‌نه‌وه)و پاشان ده‌ڵێن: (رَبَّنَا مَا خَلَقْتَ هَذا بَاطِلاً سُبْحَانَكَ فَقِنَا عَذَابَ النَّارِ) (په‌روه‌ردگار تۆ ئه‌م بهدیهێنراوانهت بێ هوده‌و بێ ئامانج به‌دینه‌هێناوه، پاكیی و بێگه‌ردیی شایسته‌ی تۆیه، ده تۆش له ئاگری دۆزه‌خ بمانپارێزه)[ آل عمران:190-191]. ئه‌مه‌یه حاڵی ئیماندار له‌هه‌موو چركه‌یه‌كی ژیانیدا، ده‌یبینیت، كه یادی خوای گه‌وره ده‌كات، هه‌تا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) نه‌یویستووه هیچ دیارده‌یه‌كی گه‌ردوونی به‌سه‌رماندا تێپه‌ڕبێت هه‌تا یادی خوای گه‌وره‌ی تێدا نه‌كه‌ینه‌وه، پێوێسته هه‌ر دیارده‌یه‌كی گه‌ردوونیی ده‌بینین بڵێن: (رَبَّنَا مَا خَلَقْتَ هَذا بَاطِلاً سُبْحَانَكَ فَقِنَا عَذَابَ النَّارِ) (پێویسته له حاڵه‌تی یادكردنه‌وه‌و پاڕانه‌وه له خوای گه‌وره بین). موعجیزه‌ی سێیه‌م: وه‌ك له ڕێگه‌ی ئه‌و ڕاستییانه‌ی سه‌ره‌وه بینیمان سه‌یركردنی خۆر له كاتی گیرانیدا به‌زیان و به ئازاره، له‌كاتێكدا سه‌یركردنی مانگ له كاتی گیرانیدا هیچ كێشه‌یه‌كی نییه، بۆیه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له دیارده‌ی خۆرگیران ئاگاداری كردووینه‌ته‌وه، چونكه ئه‌و ترسناكتره، سبحان الله. له‌ڕێگه‌ی ئه‌م واتایانه‌وه ده‌بینین، كه ئه‌م فه‌رمووده‌یه له ناوهڕۆكیدا به‌ڵگه‌ی ئاماژه‌یه‌كی شاردراوه یه له‌سه‌ر ڕاستگۆیی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم)له بانگه‌وازه‌كه‌یدا بۆ بهرهوخوای گه‌وره، و دنیا‌و خۆشیی و جوانییه‌كانی و ناوبانگی ناوێت، ئه‌گه‌ر (صلی الله علیه وسلم) شتێكی له‌دنیا بویستایه، ئه‌وا پشتگیریی خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌كرد ، كاتێك وتیان (خۆر بۆ مردنی ئیبراهیمی كوڕی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) گیراوه)، ئه‌م قسه‌یه له پله‌وپایه‌ی لای خه‌ڵكه‌كه‌ی زیادده‌كات، به‌ڵام دنیای ناوێت، ناوبانگیشی ناوێت، به‌ڵكو ڕووی خوای گه‌وره‌ی ده‌وێت، ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر بنچینه‌یه‌كی زانستی پته‌و بڕوامان دابمه‌زرێنین. وانه‌و عیبره‌ت له‌م فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) چییه؟بۆچی ئه‌وه‌ی بۆ خستووینه‌ته‌ڕوو، كه خۆرومانگ نیشانه‌یه‌كن له نیشانه‌كانی خوای گه‌وره؟ بۆچی ئه‌مری پێكردووین كه ڕووبكه‌ینه یادكردنه‌وه‌ی خوای گه‌وره؟ ئامانج له‌وه:یادخستنهوهمانه به توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره، خوای گه‌وره له‌هه‌موو جوڵانهوهكماندا ده‌مانبینێت، بۆیه پێویسته یادی خوای گه‌وره بكه‌ینه‌وه‌و لێی بپاڕێینه‌وه له هه‌ر جوڵه‌یه‌ك له جوڵه‌كانی ئه‌م گه‌ردوونه، له یادی خوای گه‌وره بۆ چركه‌یه‌كیش غافڵ نه‌بین، له‌و كه‌سانه نه‌بین، كه خوای گه‌وره له‌باره‌یانه‌وه په‌نابه‌خوا ده‌فه‌رموێت : (نسو الله فنسيهم) (خوای گه‌وره‌یان له‌بیركرد، خواش ئه‌وانی له‌بیركرد)، له خوای گه‌وره داواده‌كه‌ین، كه سوود له‌م فه‌رمووده‌یه وه‌ربگرین و هۆكارێك بێت بۆئه‌وه‌ی ئیمان و باوه‌ڕمان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی پته‌وی زانستیی دابمه‌زرێنین. |