You Are Here: Home » ئیعجازی زانستی » فیزیا و گه‌ردوونی » دووكه‌ڵی گه‌ردوونیی

دووكه‌ڵی گه‌ردوونیی

 دووكه‌ڵی گه‌ردوونیی

ئه‌و ڕاستییه‌ زانستییه‌ نوێیانه‌ی زانایان له‌باره‌ی دووكه‌ڵی گه‌رددوونییه‌وه‌ ده‌یدۆزنه‌وه‌، شاهیدیی له‌سه‌ر ڕاستگۆیی قورئانی پیرۆز ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌و وشه‌یه‌ی قورئان بۆ گوزارشتكردن له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی گه‌ردوون به‌كاریهێناوه‌، وردو زانسیییه‌، له‌كاتێكدا ده‌بینین، زانایان له‌م لایه‌نه‌وه‌ كه‌وتوونه‌ته‌هه‌ڵه‌وه‌…

له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا موعجیزه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌ له‌ تاكه‌ وشه‌یه‌كدا له‌به‌رده‌مماندا ده‌دره‌وشێته‌وه‌، كه‌ ئه‌ویش وشه‌ی (دخان-دووكه‌ڵه‌)، كه‌له‌قورئانی پیرۆزداو له‌كاتی دوان له‌باره‌ی سه‌ره‌تای دروستبوونی گه‌ردوونه‌وه‌ هاتووه‌. هه‌رچه‌نده‌ گومانبه‌ران دژایه‌تی ئه‌م وشه‌یه‌یان ده‌كرد، به‌وه‌ی گوایا زانایان ئه‌و هه‌وره‌ چڕه‌ بڵاوبووه‌وه‌وی نێوان ئه‌ستێره‌كانیان ناوناوه‌( ته‌پوتۆز)و ئه‌مه‌شه‌ زاراوه‌ زانستییه‌كه‌، به‌ڵام ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ ڕاستیی و دروستیی وشه‌و گوزارشته‌ ورده‌كانی قورئان ده‌سه‌لمێنرێن، ئه‌م ڕاستییه‌ بێگومانه‌ش له‌ڕێگه‌ی وێنه‌ ڕاستییه‌كانی وردبینه‌ ئه‌لكترۆنییه‌كانه‌وه‌ ده‌بینین. وێنه‌ی ئه‌وپێكهاته‌یه‌ی زانایان له‌و باوه‌ڕه‌دابوون،ته‌پوتۆزی گه‌ردوونییه‌، ئه‌م هه‌وره‌ بۆ بلیۆنان كیلۆمه‌تر درێژبووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام تازه‌كی چی ده‌ركه‌وتووه‌؟ ئایا وشه‌ی (ته‌پوتۆزی گه‌ردوونیی) له‌ڕووی زانستییه‌وه‌ ته‌واوه‌؟ بۆچی قورئانی پیرۆز وشه‌ی (ته‌پوتۆز)ی به‌كارنه‌هێناوه‌، به‌ڵكو وشه‌ی(دووكه‌ڵ)ی به‌كارهێناوه‌؟ خوای گه‌وره‌ له‌ قورئانی پیرۆزدا سه‌باره‌ت به‌ سه‌ره‌تای دورستكردنی گه‌ردوون‌و ئه‌وه‌ی كه‌ چۆن ئاسمان له‌سه‌ره‌تای دروستكردنیدا دووكه‌ڵ بووه‌و خوای گه‌وره‌ ئه‌م ئاسمانانه‌ی جیاكردووه‌ته‌وه‌ بۆ حه‌وت ئاسمان، ده‌فه‌رموێت:
(ثُمَّ اسْتَوَى إِلَى السَّمَاءِ وَهِيَ دُخَانٌ فَقَالَ لَهَا وَلِلْأَرْضِ اِئْتِيَا طَوْعًا أَوْ كَرْهًا قَالَتَا أَتَيْنَا طَائِعِينَ، فَقَضَاهُنَّ سَبْعَ سَمَوَاتٍ فِي يَوْمَيْنِ وَأَوْحَى فِي كُلِّ سَمَاءٍ أَمْرَهَا وَزَيَّنَّا السَّمَاءَ الدُّنْيَا بِمَصَابِيحَ وَحِفْظًا ذَلِكَ تَقْدِيرُ الْعَزِيزِ الْعَلِيمِ) [فصلت: 11-12].

cosmic_smoke_quran_002_400

ئه‌م ده‌قه‌ قورئانییه‌، چه‌ند موعجیزه‌یه‌كی زانستیی تێدایه‌، كه‌ به‌م نزیكانه‌ ده‌ركه‌وتوون: به‌درێژایی كات زانایان به‌وشێوه‌یه‌ سه‌یری گه‌روونیان ده‌كرد، كه‌ پڕه‌ له‌ ته‌پوتۆزی گه‌ردوونیی، هه‌ركاتێك هه‌وریان ده‌دۆزییه‌وه‌، ده‌یانگوت ئه‌م هه‌وره‌ له‌ گه‌ردی ته‌پوتۆز پێكدێت، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی زانیارییان ده‌رباره‌ی گه‌ردوون فراوانتربوو، توانیان ئه‌و گه‌ردیلانه‌ بهێنن، كه‌ ناویان نابوون ته‌پوتۆزی گه‌ردوونیی، هێنایان بۆسه‌رزه‌وی و شیكردنه‌وه‌ی تاقیگه‌ییان بۆ ئه‌نجامدا، ئه‌ی ئه‌نجامه‌كه‌ چی بوو؟ وێنه‌ی هه‌وری چڕبووه‌وه‌ له‌ دووكه‌ڵ، ئه‌م هه‌وره‌ دووكه‌ڵییه‌ له‌ڕێی ئه‌و ئه‌سێرانه‌وه‌ كه‌ لێیانه‌وه‌ نزیكن دۆزراوه‌ته‌وه‌، كه‌ ئه‌م ئه‌ستێرانه‌ وه‌ك چرا وان ڕێگا له‌به‌رده‌می زانایاندا ڕوونده‌كه‌نه‌وه‌، سبحان الله، ته‌نانه‌ت خوای گه‌وره‌ ئه‌م ئه‌سێرانه‌ی ده‌سته‌به‌ركردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌هۆیانه‌وه‌ دووكه‌ڵه‌گه‌رددوونییه‌كه‌ ببینین و گومانمان له‌ ڕاستیی و ڕاستگۆیی قورئانی پیرۆز نه‌مێنێت، لێره‌دا زیاتر له‌و وته‌یه‌ی خوای گه‌وره‌ تێده‌گه‌ین، كه‌ ده‌فه‌رموێت: (وَالنُّجُومَ مُسَخَّرَاتٍ بِأَمْرِهِ أَلَا لَهُ الْخَلْقُ وَالْأَمْرُ تَبَارَكَ اللَّهُ رَبُّ الْعَالَمِينَ) [الأعراف: 54]

07070711_400_01

ئه‌و زانایه‌ی له‌ تاقیگه‌كانی ئاژانسی ناسادا سه‌رپه‌رشتیی شیكردنه‌وه‌كانی ده‌كرد، ده‌ڵێت: ئه‌م گه‌ردیلانه‌ی ئێمه‌ ناومان نابوون ته‌پوتۆزی گه‌ردوونیی، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ ته‌پوتۆز ناچن، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت به‌ وردییه‌كی ته‌واو ئه‌م گه‌ردیلانه‌ وه‌سفبكه‌ین، ئه‌وا باشترین وشه‌، وشه‌ی (دخان- دووكه‌ڵ)ه‌، به‌رامبه‌ر وشه‌ی (SMOKE)له‌ زمانی ئینگلیزیدا.سه‌رنجڕاكێش ئه‌وه‌یه‌، وشه‌ی (SMOKE) ده‌خه‌نه‌ نێوان دووكه‌وانه‌وه‌، چونكه‌ وشه‌یه‌كی نوێیه‌ بۆیان، به‌ڵام ئه‌م وشه‌یه‌ بۆ په‌رتووكی خوای گه‌وره‌ نوێ نییه‌، ئه‌و په‌رتووكه‌ی پێش چوارده‌ سه‌ده‌ باسی ئه‌م ڕاستییه‌ی بۆكردووین. خوای گه‌وره‌ كاتێك باسی ئه‌م بابه‌ته‌ی كردووه‌، به‌ وشه‌یه‌كی زۆر ورد باسی كردووه‌، ئه‌و وشه‌یه‌ش هه‌مان وشه‌یه‌، كه‌ ئه‌مڕۆ زانایان بۆ گوزارشت له‌ ڕاستیی ئه‌م دووكه‌ڵه‌ گه‌ردوونییه‌ به‌كاریده‌هێنن.

42157288725_400

وێنه‌ی تاقیگه‌یه‌كی شیكردنه‌وه‌ی ته‌پوتۆزی گه‌ردوونیی (THE COSMIC DUST LABORATORY AT THE JOHNSON SPACE CENTER ) ، ئه‌و زانایانه‌ ده‌رده‌كه‌ون، كه‌ گه‌ردیله‌كانی ته‌پوتۆزه‌ گه‌ردوونییه‌كه‌یان هێناوه‌ و شیكاریی وردیان بۆ ئه‌نجامداوه‌.
زانایان ئه‌مڕۆ ده‌ڵێن: ته‌قینه‌وه‌ی سوپه‌ر نوفا(ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌كان)، كه‌ بڕێكی زۆر له‌ دووكه‌ڵ بڵاوده‌كاته‌وه‌، چاره‌سه‌رێكمان بۆنهێنییه‌ك له‌ نهێنییه‌كانی گه‌ردوون ده‌داتێ، ئه‌ویش بوونی بڕێكی زۆر له‌ دووكه‌ڵی گه‌ردوونییه‌ له‌ سه‌ره‌تای گه‌شه‌ی گه‌ردووندا. زانایان جه‌ختده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ گه‌ردوون له‌ سه‌ره‌تایدا پڕبووه‌ له‌ دووكه‌ڵ!! ئایا هه‌ر ئه‌مه‌ نییه‌، كه‌ قورئانی پیرۆز باسی ده‌كات:(ثُمَّ اسْتَوَى إِلَى السَّمَاءِ وَهِيَ دُخَانٌ )؟!به‌درێژایی كات زانایانی ڕۆژئاوا باسیان له‌ (هه‌وری له‌ ته‌پوتۆزدروستبوو) ده‌كرد، كه‌ له‌م گه‌ردوونه‌ فراوانه‌دا بڵاوبووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام له‌كۆتاییدا دان به‌وه‌دا ده‌نێن، كه‌ ئه‌م ناونانه‌ وردو زانستیی نییه‌، به‌ڵكو وشه‌ی (دووكه‌ڵ) وردتره‌، بۆیه‌ دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و دووكه‌ڵه‌یان دۆزییه‌وه‌، كه‌ له‌ ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌كانه‌وه‌ ده‌رده‌چێت(SMOKING SUPERNOVAE)، گوتیان : ((ته‌پوتۆزی گه‌ردوونیی، بریتییه‌ له‌ گه‌ردیله‌ی ورد له‌ مادده‌یه‌كی ڕه‌ق له‌ ئاسمانداو له‌ نێوان ئه‌ستێره‌كاندا مه‌له‌ده‌كات، وه‌ك ئه‌و ته‌پوتۆزه‌ نییه‌، كه‌ له‌ ناوماڵه‌كانماندا ده‌یبینین. به‌ڵكو چڕه‌و له‌ دووكه‌ڵی جگه‌ره‌ ده‌چێت، بوونی ئه‌م دووكه‌ڵه‌ له‌ده‌وروبه‌ری ئه‌ستێره‌ تازه‌پێگه‌شتووه‌كاندا، هاوكاریی دروستبوونیان ده‌كات، هه‌روه‌ها دووكه‌ڵی گه‌ردوونیی به‌ردی بناغه‌ی هه‌سه‌ره‌كانه‌)) ئه‌م دووكه‌ڵه‌ له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌كانه‌وه‌ بووه‌، هه‌روه‌ها ڕه‌نگه‌ له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره‌ی گه‌ردوونیی سه‌ره‌تای دروستبوونه‌وه‌ بێت، زانایان جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ ڕه‌نگه‌ قه‌باره‌ی هه‌وره‌ دووكه‌ڵییه‌كان له‌ قه‌باره‌ی ئه‌ستێره‌كانی گه‌ردوون زیاتر بێت!به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وامیش مه‌له‌ده‌كات، ئه‌گه‌ری زۆریش هه‌یه‌ ئه‌م دووكه‌ڵه‌ گه‌ردوونییه‌ له‌سه‌رسه‌رمانه‌وه‌ نزیك ببێته‌وه‌!! واته‌ زانایان به‌دووری نازانن، كه‌ هه‌وری دووكه‌ڵیی لێمان نزیكببێته‌وه‌و سێبه‌ر بۆ زه‌وی بكات و به‌رگه‌هه‌واییه‌كه‌ ببڕێت! سه‌رسوڕهێن ئه‌وه‌یه‌، كه‌ قورئانی پیرۆز هه‌واڵی ڕوودانی ئه‌مه‌ی وه‌ك یه‌كێك له‌نیشانه‌كانی ڕۆژی دوایی ڕاگه‌یاندووه‌، خوای گه‌وره‌ ئه‌م دووكه‌ڵه‌ ده‌رده‌خات و مۆڵه‌ت به‌خه‌ڵكی ده‌دات، چونكه‌ خه‌ڵك له‌و كاته‌دا په‌نابۆخوای گه‌وره‌ده‌به‌ن، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:
(فَارْتَقِبْ يَوْمَ تَأْتِي السَّمَاءُ بِدُخَانٍ مُبِينٍ * يَغْشَى النَّاسَ هَذَا عَذَابٌ أَلِيمٌ * رَبَّنَا اكْشِفْ عَنَّا الْعَذَابَ إِنَّا مُؤْمِنُونَ * أَنَّى لَهُمُ الذِّكْرَى وَقَدْ جَاءَهُمْ رَسُولٌ مُبِينٌ * ثُمَّ تَوَلَّوْا عَنْهُ وَقَالُوا مُعَلَّمٌ مَجْنُونٌ * إِنَّا كَاشِفُوا الْعَذَابِ قَلِيلًا إِنَّكُمْ عَائِدُونَ)[الدخان: 10-15].
یه‌كێك له‌ ڕاستییه‌ گرنگه‌گانی گه‌ردوونناسی له‌ئه‌مڕۆدا ئه‌وه‌یه‌،كه‌ دووكه‌ڵی گه‌ردوونیی به‌ بڕێكی زۆر له‌ گه‌ردووندا بڵاوده‌بێته‌وه‌، ئه‌و دووكه‌ڵه‌ به‌ر له‌و ڕووناكییه‌ ده‌گرێت، كه‌ له‌ زۆرێك له‌ ئه‌ستێره‌كانه‌وه‌ ده‌رده‌چێت و ئه‌م دووكه‌ڵه‌ سه‌رڕووی هه‌ساره‌كان داده‌پۆشێت.به‌ڕێزان له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا به‌مه‌به‌ست كۆمه‌ڵێك وێنه‌و كۆمه‌ڵێك وته‌ی زانایانمان خستووه‌ته‌ڕوو، بۆئه‌وه‌ی ڕاستی بێگومان بێت و جێگه‌ی مشتومڕنه‌بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ پرسیار له‌هه‌ر یه‌كێك له‌ زانایانی ناسا بكه‌ین، ئایا كام له‌و ناوانه‌ شیاوترن بۆئه‌وه‌ی له‌م هه‌وره‌ گه‌ردوونییه‌ بنرێن، ته‌پوتۆز یان دووكه‌ڵ، ده‌ستبه‌جێ ده‌ڵێت وشه‌ی(دووكه‌ڵ)ه‌، كه‌ گوزارشتێكی ورد له‌ ڕاستیی ئه‌م هه‌ورانه‌ ده‌كات، پرسیارمان بۆ گومانبه‌ران ئه‌وه‌یه‌: ئایا ئه‌مه‌ نییه‌، كه‌قورئانی پیرۆز كردوویه‌تی، كاتێك وشه‌ی (دووكه‌ڵ )ی به‌ چوارده‌ سه‌ده‌ پێش زانایانی ناسا به‌كارهێناوه‌؟؟!!

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top