كه‌عبه‌ی پیرۆز سه‌نته‌ری وشكانی زه‌وییه كه‌عبه‌ی پیرۆز سه‌نته‌ری وشكانی زه‌وییه ئاماده‌كردنى:ئه‌ندازیار شاهۆ رشید E-mail: shaho972@yahoo.com له‌تایبه‌تمه‌ندىیه‌كانى ئه‌م ئاینه پیرۆزه ئه‌وه‌یه كه ئاینێكى زانستیى نهگۆرِ و دروسته, وێنه‌ى دروست بوونى بچووكترین جیاوازى و پێكدادان نابینرێت له‌نێوان ئیسلام و زانستى رِاوهستاو له‌سه‌ر رِاستىیهكى زانستیى نهگۆرِ, نه‌ك له‌سه‌ر ئاره‌زوو و بیردۆزه‌ى گریمانه‌یی… زانراوه كه ئیسلام دینێكى جیهانىیه و ئارِاستهى سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تى كراوه, داواى كردووه به په‌یوه‌ست بوونى مرۆڤایه‌تى به‌م دینه خوایىیه, و پىَى رِاگهیاندووین كه قورئانى پیرۆز ووته‌ى خوایه نه‌ك ئاده‌میى ئه‌گه‌رچى ووشه‌یه‌ك یان پیتێكیش بێت. هه‌رچه‌نده ئامانجى ئه‌م په‌یامه پیرۆزه ئاسمانىیه ئاگادار كردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی یه بۆ گهرِانهوهیان له كۆیلایه‌تى نارِهوا بۆ به‌ندایه‌تى په‌رستراوى بىَ هاوتا, به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا ده‌سته‌وسانى مرڤى به‌رامبه‌ر به‌و رِاگهیاندووه, له‌لایه‌كى تره‌وه هانى مرۆڤیشى داوه كه بیر له دروست بوونى ئاسمانه‌كان و زه‌وى بكات: قُلِ انظُرُواْ مَاذَا فِي السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ اڵایه 101 سوره یونس واته: برِوانن له‌وه‌ى له ئاسمان و زه‌وىدایه, یان هانى داوه كه به‌سه‌ر گۆى زه‌وى بگهرِێین و سه‌یر بكه‌ین چۆن له‌سه‌ره‌تادا دروست كراوه: قُلْ سِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَانظُرُوا كَيْفَ بَدَأَ الْخَلْقَ ثُمَّ اللَّهُ يُنشِئُ النَّشْأَةَ الْآخِرَةَ إِنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ اڵایه25 سوره العنكبوت واته: بگهرِێن به سه‌ر زهوىدا و برِواننه چۆنێتى دروست بوونى دروست كراوه‌كان. ئه‌وه‌ى شیاوى باس كردنه ناوه‌نجێتى ئایینى پیرۆزى ئیسلامه له فهرمانهكانيدا و ناوهجێتى ئوممه‌تى ئیسلامىیه به‌هه‌موو واتاكانى ناوهنجێتىیهوه (وسطية) , جگه له ناوه‌نجێتى ئه‌م ئایینه به‌واتاى باش و جوان, هه‌روه‌ها به‌واتاى بیر و هه‌ست و كات و شوێنیشه, وه‌ك خواى گه‌وره پێمان رِادهگهیهنێت و ده‌فه‌رموێت: وَكَذَلِكَ جَعَلْنَاكُمْ أُمَّةً وَسَطًا لِّتَكُونُواْ شُهَدَاء عَلَى النَّاسِ 143 البقره واته: ئێمه ئێوه‌مان كردووه به ئوممه‌تێكى ناوهنجینه له هه‌موو شتێك‌دا, بۆ ئه‌وه‌ى شایه‌ت بن له‌سه‌ر خه‌ڵكى به‌گشتى. له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا زیاتر دوو شت رِوون ده‌كه‌ینه‌وه: ئه‌ویش ئارِاستهى رِاست بۆ نوێژكردن و هه‌روه‌ها ماوه‌ى دوورى رِاست له‌نێوان شارى مه‌ككه‌ى پیرۆز و سه‌رجه‌م شاره‌كانى تر‌ى جیهان. سه‌ره‌تا ئه‌وه‌مان زانى بۆ دیارى كردنى ئارِاستهى رِاست له نێوان دوو شوێندا له‌سه‌ر رِووى گۆى زه‌وى له‌سه‌ر ئه‌و كهوانهبازنه گه‌وره‌یه ده‌بێت كه تىَپهرِ بێت به‌و دوو شوێنه‌دا, هه‌روه‌ها زانیمان كه شاره‌كان له‌سه‌ر رِووى گۆى زه‌وى شوێنه‌كانیان دیارىكراوه به هێڵه‌كانى درێژى و هێڵه‌كانى پانى, له‌به‌رئه‌وه كاتێك بمانه‌وێت ئارِاستهى نوێژ دیارى بكه‌ین له‌هه‌ر ووڵاتێك ئه‌وا پێویسته پێوانه‌ى هێڵه درێژه‌كه و هێڵه پانه‌كه بزانین كه تىَپهرِ ئه‌بێت به‌و ووڵاته‌دا, لهگهلَ زانینى پێوانه‌ى ئه‌و هێڵه درێژى و پانىیهى كه تێپهرِ ده‌بێت به‌شارى (مه‌ككه‌ى پیرۆزدا). واى داده‌نێین هه‌ریه‌ك له‌و ووڵاته و شارى (مه‌ككه‌ى پیرۆز) دوو لایه‌نن له سێگۆشه‌یه‌كى گۆیىدا و لایه‌نى سىَیهم جه‌مسه‌رى باكوورى زه‌وىیه (هێڵكارى ژماره 1). ئه‌و شارانه‌ى كه ئارِاستهیان له نوێژدا رِووه و باشوورى جوگرافيیه, ده‌ست پىَ ده‌كه‌ن له هێڵى پانى (مه‌ككه‌ى پیرۆز)ه‌وه به ئارِاستهى باكوور, واته سه‌ره‌تا ده‌ست پىَ ده‌كات له‌هێڵى پانى ( 21.437 پله) بۆ هێڵى پانى ( 90 پله) له جه‌مسه‌رى باكووردا, به‌ڵام ئه‌و شارانه‌ى كه ده‌كه‌ونه سه‌ر هێڵه‌كانى پانى له باشوورى (مه‌ككه‌ى پیرۆز)ه‌وه, واته له هێڵى پانى ( 21.437 پله) بۆ هێڵى ناوهرِاست, هه‌روه‌ها له هێڵى ناوهرِاستهوه بۆ هێڵى پانى (-90 پله) له جه‌مسه‌رى باشووردا, ئارِاستهى قیبله له‌م شارانه‌دا رِووهو باكوورى جوگرافىیه به‌ته‌واوى, ئه‌گه‌ر ئه‌و هێڵى درێژىیهمان وه‌رگرت كه به‌رامبه‌ر به‌هێڵى درێَژى (مه‌ككه‌ى پیرۆز)ه, كه هێڵى درێژىیهكه بریتىیه له (140.183 پله) رِووهو رِۆژئاوا, ئه‌وا ئارِاستهى قیبله له‌و شارانه‌ى كه كه‌وتوونه‌ته سه‌ر ئه‌م هێڵه, ئارِاستهى نوێژكردن تیایاندا رووه‌و باكوور و باشوورى جوگرافى ئه‌بێت دووباره. ئه‌و شوێنانه‌ى كه‌وا هاوبه‌شن له‌گه‌ڵ شارى (مه‌ككه‌ى پیرۆز) له هێڵى پانيدا ناكه‌ونه سه‌ر یه‌ك هێڵى رِاست له‌گه‌ڵىدا, به‌ڵام كۆده‌بنه‌وه له هێڵێكى چه‌ماوه‌دا و لێره‌وه جیاوازى دروست ده‌بێت له ئارِاستهكانى قیبله‌دا له‌وشارانه‌ى كه ده‌كه‌ونه‌سه‌ر ئه‌م هێڵه, له‌و جێكه‌وته‌یه‌ى كه باسى لىَدهكهین تىَبینى چوونیه‌كى هێڵه‌كانى درێژى و پانى ده‌كه‌ین كه به‌ده‌ورى ئه‌و هێڵى درێژىیهدا كه تىَپهرِ ده‌بێت به شارى (مه‌ككه‌ى پیرۆز)دا, به‌لاى رِاست و لاى چهپىدا. له‌كاتى به‌كارهێنانى هاوكێشه‌كانى پێشوودا كه باسمان كردن پێویسته پارێزگارى له نیشانه جهبرىیهكانى هه‌ریه‌كه له هێڵى درێژى و پانى بكه‌ین, به‌واتاى ئه‌وه‌ى كه هێڵه‌كانى پانى باكوورى هێڵى ناوهرِاست (خط الإستواء) نیشانه جه‌برىیه‌كه‌یان موجه‌به, و باشورى هێڵى ناوهرِاست نیشانه حهبرىیهكهیان سالبه, هه‌روه‌ها هێڵه‌كانى درێژیش له رِۆژههڵاتى (هێڵى گرێنیتش)ه‌وه نیشانه جه‌برىیه‌كه‌یان موجه‌به و رِۆژئاواى هێڵى گرێنیتش نیشانه جه‌برىیه‌كه‌یان سالبه… پێوانى ماوه و لادانه پێویسته‌كان بۆ دروست كردنى جێكه‌وته‌ى نه‌خشه داواكراوه‌كه پێشتر باسمان كرد كه بۆ كێشانى نه‌خشه‌یه‌كى جیهان به گوێره‌ى شارى (مه‌ككه‌ى پیرۆز). ئێمه خاڵه‌كانى یه‌كتر برِینى هێڵه‌كانى درێژى و پانى له‌سه‌ر رووى زه‌وى وه‌رده‌گرین وه‌ك بنچینه‌ى كێشانى وێنه‌ى كۆتایی هێڵه‌كانى درێژى و پانى ئه‌م نه‌خشه نوێ یه‌ى جیهان. ئێمه له‌م كاره‌ماندا پشتمان به‌ست به ووردترین ئامێرى ئه‌لیكترۆنى بۆ دیارى كردنى ئاراسته و لادانه پێویستهكانى ئه‌م خاڵانه‌ى یه‌كتر برِین به‌گوێره‌ى شارى (مه‌ككه‌ى پیرۆز) و هه‌ردوو هاوكێشه‌ى ژماره (2) و (4)ى سێگۆشه گۆیىیهكانى كه پێشتر باسمان كرد به‌كارهێنا. هه‌روه‌ها ئامێرى كۆمپیوته‌رمان به‌كارهێنا بۆ كێشانى هێڵه‌كانى درێژى و پانى ئه‌م نه‌خشه داواكراوه, بهرِێزیشتان ده‌توانن له لاپهرِهى داهاتوودا ئه‌و جێكه‌وته‌ى نه‌خشه نويَيه ببینن كه به یارمه‌تى كۆمپیوته‌ر كێشراوه.• له نه‌خشه‌ى ژماره (1)دا جێكه‌وته‌ى هێڵه‌كانى درێژى و هێڵه‌كانى پانى دیاره به‌گوێره‌ى شارى (مه‌ككه‌ى پیرۆز) كه نیشانه‌ى پیتى (M)ى بۆ دانراوه, و جه‌مسه‌رى باكورى زه‌وى دیارى كراوه به‌پیتى (N) و جه‌مسه‌رى باشوورى زه‌وى به پیتى (S), و هێڵه‌كانى درێژى و پانى وێنه‌كراون هه‌ریه‌كه‌یان به (10 پله) كه ژمێره كراون له وێنه‌كه‌دا, بازنه‌ى ده‌ره‌وه‌ش له وێنه‌كه‌دا ژماره‌ى له‌سه‌ر تۆماركراوه كه ئه‌ویش لادانى بازنه‌یی جوگرافى ده‌گه‌یه‌نێت به‌گوێره‌ى شارى (مه‌ككه‌ى پیرۆز), به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر بێتوو هێڵێكى رِاست وه‌رگرین له‌نێوان (مه‌ككه‌ى پیرۆز) و هه‌رشوێنێكى تر له‌م جێكه‌وته تازه‌یه‌دا, درێژ كراوه‌ى ئه‌م هێڵه رِاسته له‌سه‌ر بازنه‌كه‌ى ده‌ره‌وه لادانى بازنه‌یی ئه‌و شوێنه‌مان بۆ ئه‌خوێنێته‌وه له (مه‌ككه‌ى پیرۆز)ه‌وه. له نه‌خشه‌ى ژماره (2) دا حه‌وت كیشوه‌ره‌كه‌مان دابه‌زاندووه له‌سه‌ر نه‌خشه‌ى جێكهوتهكهى پێشوو, له شوێنه رِاستهكانیان به‌گوێره‌ى هێڵه‌كانى درێژى پانى زه‌وى, له‌مه‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و جێكه‌وته‌یه‌ى گۆى زه‌وى به‌گوێره‌ى شارى (مه‌ككه‌ى پیرۆز) كه جێكه‌وته‌ى داواكراوه له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ماندا… تێبینى ئه‌وه ده‌كه‌ین كه كاتێك وێنه‌ى بازنه‌یه‌كمان كردووه چه‌قه‌كه‌ى شارى (مه‌ككه‌ى پیرۆز)ه و سنووره‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حه‌وت كیشوه‌ره‌كه‌ى زه‌وىیه, چێوه‌ى ئه‌م بازنه‌یه دهسوورِێتهوه له‌گه‌ڵ سنورى ده‌ره‌وه‌ى كیشوه‌ره‌كان, ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه شوێنى شارى (مه‌ككه‌ى پیرۆز) بریتىیه له چه‌قى زه‌وى ووشكانى له‌سه‌ر رِووى گۆى زه‌وى كه له نه‌خشه‌ى ژماره (3) دا به ئاشكرا رِوون كراوه‌ته‌وه, لێره‌وه ده‌گه‌ینه گه‌وره‌یى و پیرۆزى ئه‌و ئایه‌ته پیرۆزانه‌ى له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدا: وَكَذَلِكَ جَعَلْنَاكُمْ أُمَّةً وَسَطًا لِّتَكُونُواْ شُهَدَاء عَلَى النَّاسِ وَ يَكُونَ الرَّسُولُ عَلَيْكَمْ شَهِيداً البقره143. هه‌روه‌ها ئایه‌تى پیرۆزى: لِتُنذِرُ أُمًّ القُرَى وَمَنْ حَوْلَهَا الشورى 7 بهرِاستى ئه‌م فه‌رموودانه هه‌ر ده‌بێت له‌لایه‌ن خواى گه‌وره‌وه هاتبێت چونكه له‌و سه‌رده‌مه‌ى پێغه‌مبه‌ردا هێشتا به ته‌واوه‌تى هه‌موو پارچه‌كانى جیهان نه‌دۆزرابووه‌وه و هیچ كه‌سێك نه‌گه‌یشتبووه ئه‌وه‌ى كه نه‌خشه‌یه‌كى ته‌واو بۆ هه‌موو جیهان دابنێت, ئه‌مه سهرهرِاى ئه‌وه‌ى كه پێغه‌مبه‌ر و گه‌له‌كه‌ى نه‌خوێنده‌وار بوون, لێره‌دا ده‌بێت هه‌موو مرۆڤێكى خاوه‌ن ویژدان دان بهرِاستى و گه‌وره‌یی ئه‌م په‌یامه‌دا بنێت و ملكه‌چى هه‌میشه‌یی خۆى بۆ راگه‌یه‌نێت. سه‌رچاوه: كتێبى (الكعبة مركز العالم)/ دانراوى (د.سعد المرصفي)/ له بڵاوكراوه‌كانى ( مكتبة المنار الإسلامية)/ 1998 . Post Views: 641 Related posts كاريگهريی ژه‌هری مار له‌سه‌ر مناڵ له‌بارچوون و نابینایی کاریگەريی قورئان لە سەر لابردنی فشارە دەروونییەکان ڕەواندنەوەی گومانێك لەسەر ئیعجازی ئایەتی (أَوَلَمْ يَرَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَنَّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ كَانَتَا رَتْقًا فَفَتَقْنَاهُمَا) ڕووەکی ئەلۆڤێرا لە ژێر ڕۆشنایی فەرموودە پیرۆزەکانی پێغەمبەرﷺ هەڵسەنگاندنی لێدانەکانی دڵ و فشاری خوێن لە جووڵە جیاوازەکانی نوێژدا