ئەمەریکا باس لە خەتەنەکردنی کوڕان دەکات
ئەمەریکا باس لە خەتەنەکردنی کوڕان دەکات
لە پێشهاتێکی پزیشکی دەگمەندا، له مانگی (12/2014)دا سەنتەری نیشتمانیی ئەمەریكی بۆ کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییە گوازراوەکان، بۆ یەکەمجار رۆڵی خەتەنەکردن لە رێگەگرتن لە ئایدز رادەگەیێنێت.
لە نوێترین بەیاننامەی ئەو سەنتەره کە بۆ یەکەمجارە باس لە خەتەنە بکات، (د.جۆناتان مۆرمین)، سەرۆکی سەنتەری نیشتمانیی کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییە گوازراوەکان لە ئەمەریکا رایگەیاندووە، یەکێک لە رێگا سەرکەوتووەکانی رێگریکردن لە نەخۆشییە گوازراوەکان بە گشتی و ئایدز بە تایبەتی خەتەنەکردنی کوڕانە، جۆناتان داوا لە پزیشکانی منداڵان دەکات کە هانی دایکان و باوکان بدەن کوڕەکانیان خەتەنە بکەن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت ئاگاداری هەستیاریی بابەتەکە بن، چونکە پەیوەندی بە لایەنی ئایینی و کولتورییەوە هەیە.
بە پێی ئەو سەنتەرە ئەمەریکییە بێت ئەو پێستەی کە چووکی کوڕان دادەپۆشێت، هۆکارە بۆ کۆبوونەوەی چەندین ڤایرۆس و بەکتریا و ئەمەش مەترسی توشبوونیان بە نەخۆشییە گوازراوەکان زیاددەکات، جۆناتان دەڵیت لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە كە خەتەنەکردن مەترسی بڵاوبوونەوەی ئایدز بە رێژەی زیاتر لە سەدا پەنجا کەمدەکاتەوە، ئەو سەنتەرە نیگەرانی خۆیان لە کەمبوونەوەی رێژەی خەتەنەکردن لە ئەمەریکا ناشارنەوە و دەڵین سوودەکانی خەتەنەکردنی کوڕان لە زیانەکانی زیاترن.
لە لایەن خۆشییەوە ئەندامێکی سەنتەری کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییە سێکسییەکان لە نیویۆڕک خەتەنەکردنی کوڕان بە گەرەنتیكی بەهێزی پاراستنیان لە نەخۆشی ئایدز دەزانێت. «دەبێت باوان بیر لە داهاتووی رۆڵەکانیان بکەنەوە»، د. سوزان بڵانک بەم شێوەیە ئامۆژگاری دایکان و باوکان دەکات، بەڵام هاوکات هۆشداریدەدات کە دەبێت خەتەنەکردن بە شێوازێکی تەندروستیی هاوچەرخ ئەنجامبدرێت. زانیاری زیاتری ئەم بابەتە لەم لینكە زانستییەدا بڵاوكراوەتەوە:
http://www.circumstitions.com/USA.
سهرچاوه:
http://rudaw.net/NewsDetails.aspx?pageid=84079
http://www.medscape.com/viewarticle/835782
Related posts
Leave a Comment
You must be logged in to post a comment.