وێنەیەكی گەردون
وێنەیەكی گەردون كە ئاژانسی ناسا بڵاویكردۆتەوە
و: ئەندازیار/ هەندرێن صالح محمد امین
پاش 5 ساڵ لە كاركردن و بەكارهێنانی زیاتر لە 8000 كۆمپیوتەر… دەركەوتوە گەردون لەسەرەتای پێكهاتنیدا بەشێوەیەكی لەپڕ فراوانبوە لە خاڵی سفرەوە و تاڵی گەردونی پێكهێناوە و ملیۆنان كۆ ئەستێرە لەسەری هەڵدەقوڵێت, وە تاڵە پێكهێنەرەكان لێك دوردەكەونەوە لە كردارێكی ناوازەدا هاوشێوەی پەرتبونی قوماشێكی باش چنراو..
سەرنجڕاكێشیەكە لەوەدایە قورئان وێنەی ئەم تابلۆیەی زۆر بەوردی بۆ كێشاوین لەم فەرمودەیەی خودای گەورەدا:
(اَؤلَمْ يَرَ الَّذيۡنَ كَفَرُوۡۤا اَنَّ السَّمٰوٰتِ ؤ الْاَرْض كَانَتَا رَتْقًا فَفَتَقْنٰہُمَا) الانبياء ﴿۳۰﴾
واتە: ئایا ئەوانەی بێباوەڕبون نەیانبینیوە و بۆیان ڕون نەبۆتەوە كە بەڕاستی ئاسمانەكان و زەوی یەكپارچەبون لەوەودوا لێكمان جیاكردنەوە 1
لە ڕاستیدا زانایانی ناموسوڵمان توانیان ئەو چنراویە ببینن وە چۆن ئەو تاڵانە هەڵدەوەشێنەوە و لێكدوردەكەونەوە و كۆئەستێرەكان لەسەری هەڵدەقوڵێن لە دیمەنێكی داهێنەرانەدا كە هێمایە بۆ هێزی دروستكەر و ئیعجازی كتێبە گەورەكەی..
Related posts
Leave a Comment
You must be logged in to post a comment.