گەورەترین حەوزی مەلەكردن لە جیهاندا
گەورەترین حەوزی مەلەكردن لە جیهاندا
و: سازگار عوسمان
ئەمە گەورەترین حەوزی مەلەكردنە لە جیهاندا،كە وەكالەتی ئاسمانی ئەمریكی (ناسا) دروستیكردوە، كەپڕكراوەتەوە بە زیاتر لە (23000) م2 لە ئاو.
سەیر لەوەدایە ئەم حەوزە تایبەتكراوە بە ڕاهێنانی كەشتیوانانی ئاسمانی لەسەر چاكردنی ئەو لە كاركەوتن و پەككەوتنانەی كە توشی گالیسكە ئاسمانیەكان دەبێت.. بێگومان ئەمە باشترین ژینگەیە بۆ ڕاهینان،چونكە زانایان ئەوەیان بۆ دەركەوت كە مەلەكردن لە ئاسماندا و مەلەكردن لە ئاودا تا ڕادەیەكی زۆر لە یەك دەچن و وەك یەك وان.
پاكی و بێگەردی بۆ ئەو خوایەی كە ڕاستی هاتوچۆ و مەلەكردنی گالیسكەكانی لە ئاسماندا بۆ وەسف كردوین…هەر وەك چۆن دەفەرموێت:
(لا الشمس ینبغی لها أن تدرك القمر و لا اللیل سابق النهار و كل فی فلك یسبحون) (یس:40)
هەر بۆیە قورئان وشەی مەلەكردن(یسبحون)ی بەكارهێناوە تاوەكو دەربڕینێك بێت بۆ هاتوچۆكردنی گالیسكەكان لە ئاسماندا، هەر ئەمەشە كە زانایان جەختی لەسەر دەكەنەوە لە ئێستادا.
پرسیاریش لێرەدا ئەوەیە كە: ئایا ئەم وشەیە (یسبحون) بەڵگە نیە لەسەر وردی و دروستی قورئانی پیرۆز؟
سەرچاوە: www.kaheel7.com
Related posts
Leave a Comment
You must be logged in to post a comment.