لێكچواندی زیندوبوونەوەی مرۆڤ، بە چەكەرەكردنی ڕووەكەوە بە هۆی بارانبارینەوە
لێكچواندی زیندوبوونەوەی مرۆڤ، بە چەكەرەكردنی ڕووەكەوە بە هۆی بارانبارینەوە
و: دەریا کاوە
دوای ئەوەی كە بێباوەڕان نكوڵییان كرد و هەوڵی بەدرۆخستنەوەی پێغەمبەر( صل لله عليه وسلم ) داو ئەوەش كە هێناویەتی.
بەڵام خوای گەورە هەموو شتێكی ڕوونكردۆتەوە، ئایەت و بەڵگە گەردوونییەكانی پێشوو دەبنە نیشانە و بەڵگە لەسەر حەقیقەتی ئەوەی كە پێغەمبەر ( صل لله عليه وسلم ) هێناویەتی. ئەمڕۆ لەگەڵ ئەو شیكردنەوە زانستییانەدا دەژین كە ڕاستییەكان دەسەلمێنن و تواناو دەسەڵاتی خوای گەورە دەردەخەن.
(د.وهبەالزحیلی)لەتەفسیری(المنیردا)دەڵێت:خوای گەورە نیشانە و دەسەڵاتی خۆی دەرخستووە لەسەر ڕاستێتی سەرەتا و كۆتایی، واتە مانەوەی هەتا هەتایی.
خوای گەورە دەفەرموێت: أَفَلَمْ يَنْظُرُوا إِلَى السَّماءِ فَوْقَهُمْ كَيْفَ بَنَيْناها وَزَيَّنَّاها وَما لَها مِنْ فُرُوجٍ (6) وَالْأَرْضَ مَدَدْناها وَأَلْقَيْنا فِيها رَواسِيَ وَأَنْبَتْنا فِيها مِنْ كُلِّ زَوْجٍ بَهِيجٍ (7) تَبْصِرَةً وَذِكْرى لِكُلِّ عَبْدٍ مُنِيبٍ (8) وَنَزَّلْنا مِنَ السَّماءِ ماءً مُبارَكًا فَأَنْبَتْنا بِهِ جَنَّاتٍ وَحَبَّ الْحَصِيدِ (9) وَالنَّخْلَ باسِقاتٍ لَها طَلْعٌ نَضِيدٌ (10)}. {رِزْقًا لِلْعِبادِ وَأَحْيَيْنا بِهِ بَلْدَةً مَيْتًا كَذلِكَ الْخُرُوجُ (
واتە:(ئایا ورد نەبوونەتەوە لەو ئاسمانەی كە بەسەریانەوەیە چۆنمان درووستكردووە و ڕازاندوومانەتەوە و لە هەموو جۆرە ڕووەكێكی جوان و ڕازاوەمان تیایدا ڕواندووە). لە دوای ڕاڤەی ئەم ئایەتە پیرۆزە، دەچینە سەر لێكدانەوەی ئەم ئایەتەی تر كە خوای گەورە دەفەرموێت: (لە ئاسمانەوە ئاوێكی بە پیت و بەرەكەتمان هەردەم دابەزاندووە، جا بەهۆی ئەوەوە چەندەها باخ و دانەوێڵەی ئەو كشتوكاڵانەی كە دروێنەكراون دەڕوێنین).
سەیری توانا و دەسەڵاتمان بكەن كە چۆن لە هەورەوە باران دەبارێنین، بارانێكی زۆر بە پیت و بەرەكەت، كە دەبێتە هۆی گەشەكردنی باخەكان و زۆربوونی سەوزایی و داری بە پیت و بەرەكەت، ڕواندنی ئەو تۆوانەی كە چێنراون وەكو گەنم و جۆ و گەنمەشامی و … هتد.
(هەروەها دار خورمای قەشەنگ و بڵند سەری هەڵدا كە هێشووە خورمای جوان و لەسەر یەك و ڕیزكراو دەگرێت).
چەكەرەمان بە خورمای بەرز و دەركەوتوو كردووە، ئەوەی كە لێوەی دەردەچێت( یەكەم شت كە لە بەری دارخورماوە دەردەچێت)، ڕێكخراوە و كۆكراوەتەوە لەسەر یەكتری، مەبەست لە زۆر دەركەوتە و كۆكراوەیی نیشانەیە بۆ زۆری بەرەكەی و سوودەكەی، دووبارەكردنەوەی ئەم نیشانەیە دوای ئەوەی كە لە ئایەتی پێشوودا باسكرابوو، ئەوەی كە خوای گەورە فەرمویەتی: (فانبتنا به) نیشانەیەكی جەختلێكراوە بۆ ڕووەكەكە خۆی، یان بە دارەكان كە گەشە دەكەن و زیاد دەكەن، هەروەها هەر بەو جۆرەش جەستەی مرۆڤ دوای مردن ئەژێتەوە و گەشە دەكات و زیاد دەكات بەهۆی گەڕانەوەی هێزی ژیان و گەشەكردن بۆی، وەك چۆن ئەم هێزە دەگەڕێتەوە بۆ ڕووەكەكان بەهۆی ئاوی باران لە ئاسمانەوە، (ئەمەش بۆ ئەوەی ببێتە ڕزق و ڕۆزی بۆ بەندەكان هەر بەو ئاو و بارانە شوێنە مردووەكان زیندوو دەكەینەوە، هەر ئاوەهاش لەدوای مردن ئێوە لە خاك دێنە دەرەوە).
چەكەرەكردنی هەموو ئەوانەی كە هەیە لە ڕزق و ڕۆزی ڕووەك و هەموو دارەكان دەبێتە ڕزق و ڕۆزی بۆ بەندەكان، بەهۆی ئاوەوە شوێنی وشك و بێ بەرهەممان ژیاندوەتەوە كە پێشتر هیچ بەرهەمێكی نەبووە و هیچی تێدا نەڕواوە، دەرهێنانی مردووەكانیش لە گۆڕەكانیان لە ڕۆژی زیندووبونەوەدا، هەر بەو جۆرەیە كە خودا زەوی مردوو ئەژێنێتەوە. كە ئەمە نیشانەی بە توانایی و دەسەڵاتی خوای گەورەیە…
ئەمە لێكچواندنێكی نزیكە بۆ تێگەیشتن لە زیندووبونەوەی ڕۆژی دواییی، وە لە ڕاستیدا ژیان هەستپێكراوێكی هاوسنوورە لەگەڵ مرۆڤ. جا چۆنێتی چەكەرەكردن و گەورە بوون و باڵابوونی رووەك، واتا و دەرخەری توانا و قودرەتی خوای گەورەیە!!
لێكدانەوەی زانستی بۆ ئایەتەكان:
ئێستا با لەگەڵ ڕاڤەی زانستیی ئایەتەكاندا بژین، خوای گەورە دەفەرموێت:ﭽﮟ وَنَزَّلْنَا مِنَ السَّمَاءِ مَاءً مُبَارَكًا فَأَنْبَتْنَا بِهِ جَنَّاتٍ وَحَبَّ الْحَصِيدِ﴿٩﴾ ق.
لەم ئایەتە پیرۆزەدا خوای گەورە بۆمان ڕووندەكاتەوە كە ئاوی بە پیت لە ئاسمانەوە دەبارێت، دەبێتە هۆی چەكەرەپێكردنی ڕووەك لە جیناتی فرە ڕەگەز (توخم) و جۆر و شێوەی جیاواز، چەكەرەكردنی ڕووەكە دانەوێڵەییەكانی وەكو گەنم و جۆ و گەنمەشامی، ئایەتەكە ئاو پەیوەست دەكات بە چەكەرەكردنەوە. هەروەكو دەزانین كە ئاو مەرجێكی بنچینەییە بۆ چەكەرەكردن، كە ئەگەر ئاو نەبێت هیچ ڕووەكێكی سەر زەوی گەشە ناكات، تۆ و و دانەوێڵە لە خاكدا بە بێ ئاو چەكەرە ناكات، بەڵام كە ئاومان كرد بەسەریدا و ئاویان خواردەوە، بە شێوەیەكی زۆر سەرسوڕهێنەر دەستدەكەن بە چەكەرەكردن.. ڕاستەوخۆ ڕۆیشتنی ئاو بۆ ناو پێكهاتەكانی ناوەوە لە تۆ و، یان دانەوێڵە، یەكسەر دەستدەكات بە كردارە زیندەكیمیاوییەكان بە شێوەیەكی سەرسوڕهێنەر، پاشان ئەنزیماتی كۆرپەلەیی دەردەدرێت كە ئەم دەردراوە ماددەی خۆراكی دەگۆڕێت بۆ(كاربۆ هێدرات و چەوری و پرۆتین)، واتە لە ماددەی نازیندووی پێكهاتە ئاڵۆز كە ناتوانێ بەناو پەردەی خانەدا تێپەڕێت و كۆرپەلە ناتوانێت بیمژێت، بۆ ماددەی نازیندووی پێكهاتە سادە كە كۆرپەلە توانای مژینی هەیە و بە پەردەی خانەدا تێدەپەڕێت. وە ڕاستەوخۆ دوای ڕۆشتنە ژوورەوە كۆرپەلە ژیانی تێدا درووست دەبێت، بە فەزڵی خوای گەورە، پاشان كۆرپەلە دەستدەكات بە گەشەو ئەندامەكانی دەردەكەوێت كە ڕەگ و ڕیشەیە، ئاڕاستەی ڕەگ ئاسایی بۆ ناو زەوییە، بەئاڕاستەی هێزی كێشكردنی زەوی وە ڕیشە بەرز دەبێتەوە بۆ سەر زەوی بە پێچەوانەی هێزی كێشكردنی زەوی، فەلەقەكان دەردەكەوێت(لەگەشەی هوائی دا) پاشان زیاتر گەشەدەكات و گەڵای سەوز درووست دەكات، دەستدەكات بە كرداری ڕۆشنە پێكهاتن و بە جێگیركردنی گەڵاكان بە پلاستیدە سەوزەكان. وە CO2 ی هەواو H2O چالاك دەبێت دوانە ئۆكسیدی كاربۆن لەگەڵ هایدرۆجینی ئاوەكەدا یەكدەگرێت و بەوەرگرتنی وزەی ڕوناكی ماددەی كاربۆهێدراتی یەكەمی دروستدەكات!!
هەر بەو جۆرەش خوای گەورە مردووەكان لە گۆڕەكانیان دەردەهێنێت. كاتێك باران دەبارێ بەسەر مردووەكاندا لە ڕۆژی دواییدا بەشە شیبووەوەكانیان دەستدەكات بە كۆبوونەوە و ژیانیان بۆ دەگەڕێتەوە و مرۆڤ دووبارە درووست دەبێتەوە، بە قودرەتی خوای گەورە وەك چۆن ڕووەك دروستدەبێت لە كرداری چەكەرەكردندا، چۆن ماددە خۆراكییەكان لەناو ڕووەكدا دەگۆڕێ بۆ زیندە ئەندام، كە دواتر گەشەدەكات و هەناسە دەدات و دەخوات و گۆپكە و گەڵا دروستدەكات و گوڵ و بەر دەگرێت و هەڵدەسێ بە كردارەكانی درووستبوون و لە ناو چوون كە هیچ كام لەمانە بوونیان نەبوو لە تۆوێكدا، یان لە دانەوێڵەیەكدا پێش چەكەرەكردن.
هەر ئەو دەسەڵات و توانایەی كە ئەو گوڵە قەشەنگ و جوانەی دەركرد، كە توانای پەڕین و پیتاندنی پێداو ئەو بەرە جوانەی درووستكرد كە تام و بۆنی خۆش و بەسوودی هەیە، ئەو توانا و دەسەڵاتەشە كە مرۆڤ دروستدەكاتەوە و ئەیژێنێتەوە لە دوای مردن و نەمانی. ئەوە ساناترین شتە بۆ خوای گەورە (سبحانه وتعالی).
بەمجۆرە خوای گەورە لە نێوان باوەڕی زیندووبوونەوە لە دوای مردن، دەرهێنانی ڕووەكەكان بەهۆی ئاوەوە، دەبەستێتەوە بە یەكەوە، بۆ فێركردنی مرۆڤەكان و هەستكردنیان بەوەی كە چۆن باوەڕ بە نادیارەكان بكەن.
سهرچاوه:
http://quran-m.com/container2.php?fun=artview&id=539
Related posts
Leave a Comment
You must be logged in to post a comment.