چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كی تازه، كه له‌لایه‌ن (ناسا)وە ده‌رچووه، ژماره‌یه‌ك ئه‌ستێره‌ی گه‌ش ده‌رده‌خات، ئه‌و ئه‌ستێرانه دوكه‌ڵه گهردونیهكهی ده‌وروبه‌ری خۆیان ڕووناك ده‌كه‌نه‌وه. ده‌ڵێن: ئه‌و ئه‌ستێرانه وه‌ك چرای ڕێنمایی ڕێگه‌مان بۆ ڕوون ده‌كەنه‌وه و واده‌کەن هه‌وری دوكه‌ڵه چڕه‌كان له گه‌ردووندا ببینین، ئه‌گه‌ر ئه‌و چرایانه نه‌بونایه نه‌مانده‌توانی زۆر له نهێنییه‌كانی گه‌ردوون بزانین.
سه‌یر له‌وه‌دایه کە قورئان ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی زانستی تێدایە له ئاماژه دان به‌و ناوه (چراكان – مصابیح)، وه‌ك خوای گەورە ده‌فه‌رموێت:[وَزَيَّنَّا ٱلسَّمَآءَ ٱلدُّنۡيَا بِمَصَٰبِيحَ وَحِفۡظٗا ۚ ذَٰلِكَ تَقۡدِيرُ ٱلۡعَزِيزِ ٱلۡعَلِيمِ ) {فصلت:12)
واتە:[ئاسمانی دنیاشمان ڕازانده‌وه به ئه‌ستێره‌وکردمانه چراخان و کردمانه هۆی پاڕاستن، ئا ئه‌و شتانه هه‌مووی به ویست و فه‌رمانی زاتێکه که باڵاده‌ست و زانایه]
زانایان دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه كه چاكترین ناوێك بۆ ئه‌و ئه‌ستێره دوورانه (مصابیح)ه.
کە لە قورئاندا بەو شێوە هاتووه، ئه‌وه‌ش گه‌واهیده‌ره بۆ ئیعجازی ئه‌و قورئانه مه‌زنه.
Related posts
Leave a Comment
You must be logged in to post a comment.