ڕۆژوو چارەسەرێكی خۆڕسكی فیتریە لای گیانداران
ڕۆژوو چارەسەرێكی خۆڕسكی فیتریە لای گیانداران
مرۆڤ وەكو جێبەجێكردنی فەرمانی خوایی بەڕۆژوو دەبێت یاخود لەبەر تەندروستی دەروونی و جەستەیی بەڕۆژوو دەبێت ، بەڵام دەبێ بزانین كە ڕۆژوو كورت ناكرێتەوە تەنها هەر بۆمرۆڤ ، بەڵكو خوای گەورە نیگای ناردوە بۆ ئاژەڵەكان و باڵندەكان و تەنانەت مێرووەكانیش بە ڕۆژوو دەبن ، بۆ چەندەها هۆكاری جیاواز ، دیارترینیان :
1-خۆ گونجاندن لە گەڵ بارودۆخە قورسەكان وەكو گەرمای بەرز یا سەرمایەكی لەناوبەر .
2- بەهۆی ناڵاندن بەدەست نەخۆشیەوە .
3- لەماوەی زاوزێ دا .
بۆ بەرچاو ڕوونیش هەندێ نمونەی بەڕۆژوو بون لای گیانداران و زیندەوەران باس دەكەین :
ورچی ڕەش:
كاتێك مانگی تشرینی یەكەم دێت ، بەفر زەوی ئەمریكای باكور دادەپۆشێت ، وورچی ڕەش لەپێناو مانەوە و نەمردنی دەچێتە شوێنی مانەوەی خۆی و لەوێدا بۆماوەی (3-5) مانگ بەڕۆژوو دەبێت ، ژمارەی لێدانەكانی دڵی وورچ كەمدەبێتەوە لەماوەی پشوەكەیدا لە 40-50 لێدانەوە لە خولەكێكدا بۆ تەنها 8 لێدان لە خولەكێكدا ، ئەگەر وورچەكە بەچكەی هەبێت ، ئەوا شیر دەدات لەكاتێكدا هیچ ناخوات و پیسایش ناكات .
پاشای دارستان (شێر ) : هەموو هەفتەیەك یەك ڕۆژ بەڕۆژوو دەبێت !
پاشای دارستان خۆی ناچار دەكات هەفتەی یەك ڕۆژ بەڕۆژوو بێت ، بۆ ڕزگاربوون لەترشی پۆلیك ی زیانبەخش لە جەستەیدا كە هۆكارە بۆ دروستبونی نەخۆشی لە جومگەكانی لەشیدا و دروستبونی ئاوسان و ئازار لە قاچیدا ، ئەم ترشەش لە خواردنی گۆشتەوە دێت كە هیچی تر ناخوات .
زانایان دەڵێن ئەو ڕۆژە ڕۆژی دوو شەمەیە .
ماسی سەلەمۆن:
سەلەمۆن گەشت دەكات لە زەریادا بۆ ماوەیەكی زۆر كە دەگاتە 1400 كیلۆمەتر بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ نیشتمانە بنەڕەتیەكەی لە ڕوباردا تاوەكو هەستێ بە كرداری هێلكە دانان ، ئەم گەشتەی نزیكەی 16 هەفتەی پێدەچێت ، ماسی سەلەمۆن تەنها بە چونە ناو ئاوی شیرنەوە بەڕۆژوو دەبێت لە خواردن و ئاو ، هۆكارەكەشی هەوڵدانێتی
بۆپاراستنی ڕەشاقە و كەم كێشی تاوەكو بتوانێت باز بدات لەسەر ئاوی شەلالەكان بۆ ئەوەی بگاتە شوێنی دانانی هێلكە .
ڕۆژووگرتن لای ئاژەڵان ….. سونەتێكی خواییە
تیمساحی نیلی ئەفریقی:
تیمساحی نیلی بەڕۆژوو دەبێت بۆ هەڵهاتنی لە گەرمی تیشكی خۆر لە كەش و هەوای ووشكدا ، چاڵێك هەڵدەكەنێت و خۆی تیا دادەپۆشێت، لەبارێكی تەواودا نەجوڵاودا دەبێت ، لە خولەكێكدا دڵی تەنها دوو جار لێدەدات ، ئەوەندەش بەسە بۆ ئەوەی پاڵ بەخوێنەوە بنێت بۆ ئەندامە زیندوەكانی .
خۆراكی تیمساح لەو ماوەیەدا لەسەر ئەو چەوریە كەڵەكەبوەبەندە لە جەستەیدایە ، كاتێك بارانی بەلێزمە ببارێت تیمساحەكە دەر دەچێتە دەرەوە لە جێگاكەی و چەوری كۆ دەكاتەوە بۆ ماوەی 6 مانگ بۆ خۆ ئامادەكردنی ڕۆژووی داهاتووی .
سمۆرە:
سمۆرەی جەمسەرە ساردەكان بەڕێژەیەكی زۆر خۆراك دەخوات تاوەكو كێشی زیاد دەكات پێش هاتنی وەرزی زستان كە ناچارە بچێتە كونەكەی خۆی لەژێر زەویدا ، لەكاتی چونە ژوورەوە ئەچێتە باری پشویەكی قوڵەوە هیچ خۆراكێك ناخوات تاوەكو كۆتایی زستان دێت .
سمۆرەكان هیچ جوڵەیەك ناكەن بەڵام هەموو چەند هەفتەیەك چەند لەرزینێكی سوك دەكەن بۆ ڕێگریكردن لە فەوتانی مێشك .
( عثة النمر)
گەرمی بەهێزی هاوین و ووشكی ، دوو دوژمنی یەكەمن بۆ زیندەوەری(عثة النمر) كە دەچێت بۆ شوێنێكی سێبەر بۆ خۆ حەشاردان بەدرێژایی ماوەی هاوین ، چوار مانگ واز لە خۆراك دەهێنێت .
– زەغبە
ئاژەڵێكی بچوكە لە گروپی كرتێنەرەكانە لە سمۆرە دەچێت ، لە پلەی گەرمی كەمتر لە 15 پلەی ژێر سفر ، دەچێتە شوێنی مانەوەی خۆی لەوەرزی پایزدا لەخانوە زستانەكەی كە چاڵیك هەڵدەكەنێت بۆ خۆی ، بۆ ماوەی نزیكەی شەش مانگ دەمێنێتەوە ، خۆراك ناخوات و كرداری هەرس لەناو جەستەیدا دەوەستێت.
-مێروی سوس بەڕۆژوو دەبێت .
-هەندێ جۆری خاڵۆزا بەڕۆژوو دەبن بۆ ماوەیەكی زۆر تاكو كۆتایی زستان دێت و لە كەشێكی زۆر ساردا كە دەگاتە نزیكەی 30 پلەی ژێر سفری سەدی .
-جۆرێك لە بەتریق كە لەناوچە زۆر ساردەكان دەژین ، كاتێك مێیەكە دوو هێلكە دەكات نێرەكە دێت لەسەری كڕ دەكەوێت بۆ ماوەی دوو هەفتە هیچ ناخوات و بە ڕۆژوو دەبێت .
-بۆق بەڕۆژوو دەبێت ، بەوە ناسراوە خوێن ساردە ، تەنها لەوەرزی بەهار و هاویندا ژیان دەكات ، لەوەرزی زستاندا دەچێتە باری سڕبون و بەستنەوە ، پشت دەبەستێت بەو خۆراكە(چەوریە)ی لەوەو پێش خواردویەتی بەو هۆیەشەوە كێشی بۆ سێ ئەوەندە زیادیكردوە .
-گیاندار هەیە لەماوەی زاوزێدا بۆ ماوەی چەند هەفتەیەك بەڕۆژوو دەبێت وەكو سەگی دەریا .
-هەندێ گیانداران بەڕۆژوو دەبن لەكاتی خەفەتدا : سەگ كاتێك خاوەنەكەی وون كات ، واز لە خۆراك خواردن دێنێت بۆ ماوەی نزیكەی بیست ڕۆژ .
-مشكە خەواڵوەكان كاتێك كەش و هەوا زۆر سارد دەبێت لە زستاندا دەچنە باری تەمەڵی و نیوە بیهۆشیەوە و بەڕۆژوو دەبن ، پشت بەو چەوریە كۆكراوەیە دەبەستن بەدرێژایی وەرزی زستان كە لەوەو پێش خواردویانە .
-زۆربەی ئاژەڵەكان بەڕۆژوو دەبن لەكاتی نەخۆشیاندا وەكو ماین بەڕۆژوو دەبێت هەر كەهەستی بە كەمترین ئازار كرد ، خۆراك ناخوات تاوەكو چاك نەبێتەوە ، هەركاتێكیش خۆراكی خوارد نیشانەی چاكبونەوەیەتی .
-هەروەها چۆلەكە واز لە خۆراك خواردن دەهێنێت كاتێك هاوڕێكەی لەدەست بدات یا كاتێ دیل بكرێت وەكو نیشانەی خەفەت .
-هەندێ جۆری ئاسك و باڵندە كاتێك دیل بكرێن واز لە خۆراك خواردن دەهێنن وەكو نیشانەی خەم و خەفەت ، باڵندەی جوانی كاتێك قەفەزەكەی بگۆڕێت بەڕۆژوو دەبێت وەكو خەفەتێك بۆ هێلانەكەی .
-جاڵجاڵۆكە لەماوەی دانانی هێلكەدا بەڕۆژو دەبێت ، هەندێكیان كاتێك هێلكەكە دادەنێت ، چادرێكی ئاوریشمی بەدەوریاندا دادەنێت بۆ پاراستنیان، وە تاوەكو هێلكەكان نەتروكێن ناڕوات و خۆراكیش ناخوات لەكاتێكدا زۆر لاواز و بێهێزیش دەبێت .
-باڵندە كۆچكەرەكانیش بۆ ماوەیەكی زۆر دەفڕن ، هیچ ناخۆن تاوەكو دەگەنە شوێنی خۆیان ، پشت بەو ووزەیە دەبەستن كە لەجگەریاندایە .
* ڕووەكیش بەڕۆژوو دەبێت :
ئەو درەختانەی گەڵاكانیان لەوەرزی زستاندا دەوەرێت وەكو قەیسی و مێو و (الحوار) هەڵدەستن بە پشوی زستانە و ڕۆژوو گرتن ئەنجام دەدەن .لەبەرئەوەی داری جێگیرن ناتوانن بچنە كونەوە و خۆیان بشارنەوە وەكو ئاژەڵەكان بۆیە بەپێوە كرداری ڕۆژوو گرتن ئەنجام دەدەن ، كاتێ سەرما و تۆفان هات هەڵدەستن بەوەرینی گەڵاكانیان ، و شلەی ناو خانەكان (نسغ) ووشك دەبێت كە خۆراك دەگوازێتەوە ، تاوەكو وەرزی بەهار شلە(نسغ)ی ناو خانەكان دەردەپەڕنەوەو ژیانێكی نوێ بە درەختەكە دەبەخشنەوە.
-سەگ و پشیلە لەكاتی شكاندنی قاچیاندا خواردن ناخۆن ، بۆ ماوەی نزیكەی بیست ڕۆژ .
-هەندێ جۆری ماسی ئەفریقی كاتێك ئاوی دەریاچەكەیان ووشك دەكات ، تاكو سێ مانگ بەبێ ئاو دەژین (تاوەكو باران دەبارێت
———————–
ئا: لەتیف رووف حامد – ڕاهێنەری رۆشنبیری تەندروستی
http://vb.3dlat.net/showthread.php?t=79643
www.masress.com/october/140397
الصیام فی عالم الحیوانات .. سنە إلهیە – منتدی أنصار السنە
www.ansarsunna.com/vb/showthread.php?t=24658