كۆتایی خۆر
كۆتایی خۆر
كاتێك ئەستێرە گەورە دەبێت و پیردەبێت دەتەقێتەوەو قەبارەكەی بچووك دەبێتەوەو دەبێت بە كورتەبنەیەكی سپی(قزم ابیچ)، بەجۆرێك پلەی گەرمی ئەم تەقینەوەیە دەگاتە 400 هەزار پلەی سەدی! زانایان دووپاتی دەكەنەوە، كە خۆرەكەی ئێمە دەگاتە كۆتایی خۆی و دەسوتێت، كردەی سووتانەكە دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی قەبارەی خۆر بەپێی چەند قۆناغێك تا دەبێتە خۆرێكی بچووكی كز، ئایا سەیر نییە، كە ببینین قورئان باسی كۆتایی هاتنی خۆری بۆكردووین، خوای گەورە دەفەرموێت: (إِذَا الشَّمْسُ كُوِّرَتْ) (كاتێك خۆردەپێچرێتەوەوڕووناكی نامێنێت)[التكویر: 1].ئەم ڕاستییە گەردوونییە لە سەردەمی هاتنەخوارەوەی قورئاندا زانراو نەبووە، لەو كاتەدا خەڵك لەوباوەڕەدا بوون، كە گەردوون هەتاهەتاییە، بۆیە ئەم ئایەتە گەورەیە بەڵگەیە لەسەر هەبوونی كۆتایی خۆر، ئەمەشە،كەزانایان لەئەمڕۆدا باسی دەكەن، هەروەها ئەمە مەعجیزەیەكە لە موعجیزەكانی قورئان!