زانایانی بواری رۆبۆت سوود لە میكانیزمی بینینی مێش دەبینن
زانایانی بواری رۆبۆت سوود لە میكانیزمی بینینی مێش دەبینن
تیمێكی لێكۆڵینەوە لە پەیمانگای ماكس پلانك سەركەوتوو بوون لە دۆزینەوەی نهێنییەكانی چاوی مێشو چۆنێتی بینینی چواردەوری خۆی.
ئەم دۆزینەوەیەش هاوكاریی زانایان دەكات بۆ پێشخستنی ئامێری رۆبۆتی فریوی بچووك كە دەتوانرێت بە هۆی سیستمێكی كۆمپیوتەریی شیكردنەوەی بینینەوە بزانن بەسەر شوێن و جووڵەی رۆبۆتەكە بە شێوەیەكی رێكوپێك.
تیمێك لە زانایانی ئەڵمانیا لە ئەنجامی لاساییكردنەوەی مێش داهێنانێكی نوێیان خستەڕوو لە چوارچێوەی ناسینو لێكۆڵًینەوە لە میكانیزمی ئاڕاستەكردنی جووڵەی ئەم مێرووە لە كاتی فڕینیدا، كە ئەمەش دەبێتە سەرەتایەك بۆ دروستكردنی رۆبۆتێكی فڕیو، لێكۆڵەرەوەكان لە پەیمانگای ئەڵمانیی (ماكس پلانك) بۆ زیندەوەرزانیی دەمارەكان لە شاری میونیخ دەڵێن: ئەوان لێكۆڵینەوە دەكەن لەسەر چۆنێتی بنینیی دەوروبەر لە لایەن مێشەوە بە ئاسانیی مێش دەتوانێت رێڕەوەكەی بگۆڕێت لە كاتی فڕیندا و بە ئاسانی خۆی لە هەر پیاكێشانێك دەپارێزێت كە ئاڕاستەی دەكرێت.
لە لێكۆڵینەوەكەیاندا هاتووە كە تۆماركردنی كاروانەكانی ناو مێشكی مێش جۆرە جیاوازەكانی بینینی جووڵاوی بە وردی تێدا بەرجەستە بووە، بەرانبەر بەو چاوانەی لە پێشەوەی مێشەكەدان، ئاماژەش بەوە دەدەن كە ئەم پێوانەكارییانە بواری لێكۆڵەرەوەكانی داوە بۆ ئەوەی چاولێكردنێكی سەرەتایی چارەسەركردن و شیكردنەوەی زانیارییەكان لە خانە دەمارییە بیناییەكان لە مێشدا ئەنجام بدرێتو خەسڵەتەكانی كاردانەوە سەرەكییەكانی دیاریی بكرێتو جووڵە بیناییەكانی بدۆزرێنەوە و رەوشتەكانی بناسێنرێت.
سوود وەرگرتن لە مێشكی مێش بۆ پێشخستنی ئامێری رۆبۆتی فڕیو لە هەمان بواردا لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان ئەوە دەسەلمێنن كە مێش جیهان بە شێوازێكی تەواو جیا دەبینێت لە بینینی مرۆڤ بۆ دەوروبەری، چونكە جوڵەكان لە بۆشاییدا شتێك بە ناوی بوارەكانی (تدفق البصری) هەڵهێنجانی بینایی كە شێوازی دیارییكراوی جووڵە بە وردی دیاریی دەكات بۆ بەكارهێنانی لەم زانیارییە بیناییانە مێش كۆمەڵێك دەمارخانەی تایبەتی هەیە كە پێیان دەوترێت (ئێف ـ ئێس) (F.S) كە بە هۆیەوە مێش شوێنو جووڵەی خۆی دیاریی دەكات.
ئەم دۆزینەوەیە لە بواری زیندەوەرزانیی جێگەی سەرنجو تێڕمانی زانایانی بواری دروستكردنی رۆبۆتە كە بە هۆیەوە دەتوانن لە ئایندەدا رۆبۆتێكی فڕیو دابهێنن كە بتوانێت بە وردیی و بە رێكیی بفڕێت بە بەكارهێنانی میكانیزمێك كە لە میكانیزمی مێش بچێت.
خوای گەورە دەفەرموێت: (يَا أَيُّهَا النَّاسُ ضُرِبَ مَثَلٌ فَاسْتَمِعُوا لَهُ إِنَّ الَّذِينَ تَدْعُونَ مِن دُونِ اللَّهِ لَن يَخْلُقُوا ذُبَاباً وَلَوِ اجْتَمَعُوا لَهُ وَإِن يَسْلُبْهُمُ الذُّبَابُ شَيْئاً لَّا يَسْتَنقِذُوهُ مِنْهُ ضَعُفَ الطَّالِبُ وَالْمَطْلُوبُ) (الحج: 73).