You Are Here: Home » بابەتەكانمان » سروشت لەقورئاندا موعجیزەكانی زەوی

سروشت لەقورئاندا موعجیزەكانی زەوی

سروشت لەقورئاندا

موعجیزەكانی زەوی

srusht1

 

 

نوسینی : ملا حسن قادیانەیی

qadiyani@gmail.com

 

دیارەقورئانی پیرۆز ئەم پەرتوكە پیرۆزوبەنرخەیە كەئێمەی موسولمان تادونیادونیایە پاداش وەردەگرین لەسەرخوێندنەوە‌و كارپێ‌ كردنی چونكە پەرتوكێكی سەرتاپا ئاسمانیە ‌و لەلایەن خوداوە هاتوە بۆتێكڕای مرۆڤایەتی ‌وكۆتایی پەرتوكە ئاسمانیەكانە ‌ودەبێ‌ بشێ‌ بۆ هەموسەردەمێك ‌ونەوەیەك هەربۆیە تەحەدای هەرسەر هەلدانێك دەكات لەهەر سەردەمێكەوە بێت دیارە لەسەردەمی .پێعەمبەر.صلی الله علیه‌ وسلم .لایەنی زمانەوانی‌وڕەوانبێژی خالی دیاری ڕكەبەری ئیعجازی قورئان بوە لە سەردەمی ئەمڕۆش زانستە نوێكان كەوتونەتە مەیدان‌و زانا ماد دیەكان بەتایبەت لەڕۆژئاوادا زۆرجار ویستویانە خۆ هەلكشان بكەن بەدەر خستنی چەندزانیاریەك جالەهەربوارێكەوەبێت كەبەلای ئەوانەوەتازەیە بەلام كەڕوبەڕوی زاناقورئان زانەكان دەبنەوە بەدیار دەكەوێت كە زۆرپێش ئەوان قورئان دەركی بەم ڕاستیانەكردوە . جامن لێرەدا هەندێك لەم ڕاستیانە دەخەمە ڕوبۆزیاتر باوەڕبەهێز بون بەم قورئانە‌و مەزنایەتی پەروەردیگار . بۆتەوەری ئەمجارەمان زەویمان هەلبژاردوە
زەوی كەسێ هەمین ئەستێرەی كۆمەلەی ڕۆژە ‌وخودا ئێمەی لەسەر نیشتەجێ‌كردوە پڕیە تی لەوردەكاری‌و دەست ڕەنگینی‌و شتی سەرسوڕ هێنەر كەهەندێكیان ئاشكراو هەندێكیشیان شاراوەن ‌وپێویستیان بە لێكۆلینەوە هەیە هەر وەك خوادەفەرموێت {وفى الارض ايات للموقنين} الذاریات 20

سەرەتای دروست بونی زەوی‌وئاسمانەكان

زۆرفەرمایشتی قورئانی هەن هانی مرۆڤ دەدەن كەبیرلەچۆنیەتی دروستبون‌وجیابونەوەو وردەكاریەكانی زەوی‌وبونەوەربدەن هەروەك دەفەرموێ‌{ قل سيروا فى الارض فانظروا كيف بدأ الخلق …..العنكبوت .21..}لەم فەرمودەیەدا پەروەردیگار ئاماژەی ڕاستەوخۆمان پێدەكات كەئێمە تێڕمانین‌ ولێكۆلینەوەی وردبكەین لەبونەوەردا هاوكات ئەوخۆی ئاماژەی بەزۆرشت داوە بۆنمونە باسی قۆناغی یەكەمی كەون دەكات‌ و دەفەرمێ‌{اولم يرى الذين كفروا ان السموات والارض كانتا رتقا ففتقناهما وجعلنا من الماء كل شىْ حي افلا يؤمنون. الانبياء.30}واتا ئایە بێ‌باوەڕەكان نابینن كەزەوی‌وئاسمانەكان یەك پارچەبون‌ و ئێمەجیامانكردنەوە. پەروەردیگار بەڕونی باس لەوەدەكات كەسەرەتا زەی‌ و ئاسمانەكان‌ومانگ‌ و ڕۆژ‌و هەرچی هەیە یەك پارچەبون‌و یەك پێك هاتیان هەیە .چونكە وشەی .رەتق.هەروەك ئیبن عباسی قورئان زان دەفەرموێ‌ واتە..یەك شت بون بەئەندازەیەك بۆشایی لەنێوانیان دانەبێ‌. كاتێك سەیری زانستی نوێ‌دەكەیت زۆربەڕونی ئەم دەقەقورئانیانە پشت ڕاست دەكاتەوە .بەپێی ئەوڕاگەیاندنەی بەڕێو بەرایەتی ئاسمانی ئەمریكی ناسراوبە(ناسا) كردی سالی 1929 دەڵێ‌:هەمو ڵێ‌كۆلینەوەكات ئەوەدەردەخەن كەئەم بونەوەرە سەرەتایەكی هەیە كەپێَی دەگوترێت (لێدانی گەورە)big bang وەدەلێت ئەو مادەخاوانەی كەزەویان لێ‌پێك هاتوە هەمان مادەی پێك هاتەی ئەستێرەكانن .هەروەك (ناسا) سالی1989 هەلسا بەناردنی كەشتیەكی ئاسمانی بۆلێكۆلینەوە لەباگراوەندی تیشكی كەون‌و لێك جیاكردنەوەی مادەكان دواترهەلسا بەوێنەگرتنی پاشماوەی ئەودوكەلەی كەلەئەنجامی تەقینەوەی لێك جیابونەوەی بونەوەر هاتەكایەوە هەروەك قورئان باسیئەم دوكەلەمان بۆدەكات‌ودەفەرموێت(ثم استوا الی السما‌ء وهی دخان…)

خولانەوەی زەوی بەدەوری خۆیدا 

{وتری الجبال تحسبها جامدە وهی تمر مرالسحاب}النمل 88 ئەگەرچی لەكۆنەوە زانایان وای بۆ چوبون كەزەوی جێگیرە‌و بێ‌جولەیە وەكو{بتلیمۆس‌وئەرستۆ}كەچی دوای ئەوان فەیلەسوفی یۆنانی .فیساغۆرس.بیرۆكەی خولانەوەی زەوی خستە ئاراوە كەچی نەی توانی ئەم بیرۆكەیە بەبەلگە بسەلمێنێ‌ تاكو زانای ئیتالی .غالیلۆجالیلی.لەكۆتایەكانی چەرخی شازدەهەم لەڕێگەی دووربینی ئاسمانیەوە توانی دەرك بەم ڕاستیەبكات لەدوای ئەویش زانا.كیلر.لەچەرخی حەڤدەهەم برەوی بەم زانستەدا .كەچی بەرلە ئه‌وان خوای گەورە لەم فەرمودەی سەرەوە ئەم ڕاستیەی باسكردوە كەلەم فەرمودەدائاماژەبۆ ئەوەدەكات كەئەگەرچی ئێوەوادەزانن ئەم هەموشاخانەی سەرزەوی وەستاون‌ وجولەیان نیەبەلام لەڕاستیدا وانیە ئەوان لەجولەو خێرایی بەردەوامدان خێرایەكەشیان لەخێرایی هەوردەچێت كاتێك بالێی دەدات واتە چۆن هەوروەستاوە بەلام بەهۆی لێدانی باوە دەجولێت‌وخێرادەبێت ‌وخێرایەكەی هی بایە ئاواش چیاكان خۆیان وەستاون بەلام بەهۆی خولانەوەی خێرای زەویئەوانیش دەخولێنەوە وەئەم سوڕانەوەیان بەسراوەتەوە بەسوڕانەوەی زەویكاتێك بەدەوریخۆیدادەسوڕێتەوە .
لەفەرمایشتێكی تردادەفەرموێ‌ {یكور اللیل علی النهار ویكورالنهارعلی اللیل.الزمر5 }واتە. خودائەم خودایەیە شەوبەسەرڕۆژدادێنێ‌ ‌وڕۆژیش بەسەرشەو .خۆئەگەر زەوی جێگیربوایەو لەخولانەوەی بەردەوام دانەبوایە ئەواشەو‌وڕۆژدروست نەئەبو بەلكو نیوەی زەویبەبەردەوامی شەودەبو نیوەیش بەبەردەوامی ڕۆژ دەبو بەلام بەهۆی ئەم خولانەوەیە شەوڕۆژمان بۆدروستدەبێ‌ كەلەماوەی 23سعات‌و56 دەقیقە‌و4 سانیە جارێك بەدەوریخۆیدا دەسوڕێتەوە كەخێرای سوڕانەوەكەی لەهێلی ناوەڕاست دەگاتە.1670 كم لەكاتژمێرێكدا .

خولانەوەی دوەمی زەوی بەدەوری ڕۆژدا

هەروەك زەوی لەشەو‌وڕۆژێكدا جارێك بەدەوری خۆیدادەسوڕێتەوە زۆربەهێواش تر لەسالێكدا جارێك بەدەوری ڕۆژدادەسوڕێتەوە كەئەم سوڕانەوەشی دەبێتە هۆی پێك هێنانی چواروەرزی سال هەروەك لەقورئانی پیرۆزدا ئاماژەی بۆكراوە‌و زانستی نوێش دانی پێداناوە كەكاتێك زەوی بەدەوری ڕۆژدادەسوڕێتەوە شێوازی هێلكەیی لەخۆدەگرێت نەك تۆپاوی .وەبۆدروست كردنی چواروەرزی سال كاتێك زەوی لەڕۆژەوەدورە زستان دروستدەبێ‌‌و كەنزیكتر دەبێتەوە بەهارە‌و زۆرنزیك هاوینە‌و كەمێك دورترپایزە قورئان دەفەرمێ‌()()( ){أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّـهَ أَنزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَسَلَكَهُ يَنَابِيعَ فِي الْأَرْضِ ثُمَّ يُخْرِجُ بِهِ زَرْعًا مُّخْتَلِفًا أَلْوَانُهُ ثُمَّ يَهِيجُ فَتَرَاهُ مُصْفَرًّا ثُمَّ يَجْعَلُهُ حُطَامًا ۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَذِكْرَىٰ لِأُولِي الْأَلْبَابِ ﴿٢١}

ناوەڕاستی زەوی

ڕه‌نگە زۆرێك لەئێمە بیرمان لەوەنە كردبێتەوە كەبۆچی خودای گەورە شاری(مەكەی پیرۆزی)هەلبژارد بۆدانانی(كەعبە)لەوێ‌ كەچی دواسەرقالیە كی زۆری زانایانی جوگرافی زان توانرا بگەنەئەو ئەنجامەی كەشاری مەككە كەوتۆتە ناوەڕاستی وشكایی زەوی .ئەمە دوای ئەوەهات كە د.حسین كمال الدین مسری خۆی دەلێ‌: من زۆربیرم لەوەدەكردەوە كەموسولمانان لەتێكڕای جیهاندا چۆن بتوانن ڕوگە(قیبلە)ی خۆیان بۆنوێژكردن بدۆزنەوە بۆئەم مەبەستە هەلسام بەدەسپێ‌كردنی نەخشەیەكی گۆیزەوی لەڕێگەی چەندین ئامێری پێشكەوتوی ئەلیكترۆنی بۆزانینی دوریەكەی كەعبە لەشوێنەكانیتری جیهان لەناكاوێك سەیردەكەم (كعبە)بەدانانی خودا ناوەڕاستی وشكایی زەوی دەرچوو (وَكَذَٰلِكَ أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ قُرْآنًا عَرَبِيًّا لِّتُنذِرَ أُمَّ الْقُرَىٰ وَمَنْ حَوْلَهَا وَتُنذِرَ يَوْمَ الْجَمْعِ لَا رَيْبَ فِيهِ ۚ فَرِيقٌ فِي الْجَنَّةِ وَفَرِيقٌ فِي السَّعِيرِ ﴿٧)

نزمترین شوێن لەسەرزەوی

تازەمەن بەسەری دابڕوات‌و تازانست بەرەو پێش بچێت‌ ولێكۆلینەوەی زیاتر بكرێت موعجیزەكانی قورئان باشتر‌وزیاتر دەردەكەون .شێخ عبدالمجید زەندانیدەلێ‌:كاتێك لەیەكێك لەكۆنفراسەكان گەیشتم بەپڕۆفیسۆر (پالما)مامۆستای زانستە جیۆلۆجیەكان لە ئەمریكا – كەنمونەیەكی لەو نەخشەیە پێ‌بوسەبارەت بەبەرزی‌ونزمیزەوی‌وئەندازەی قولی دەریاكان ویستم پرسیاری لێبكەم سەبارەت بەنزمترین شوێن لەسەرزەوی ‌وگوتم:لایئێمەی موسولمان ئایەتێك هەیەلەقورئانی پیرۆز ئاماژەبۆئەوەدەكات كەناوچەی (بیت المقدس)نزمترین شوێنە لەسەرزەوی كەجەنگی بەناوبانگی نێوان فارس‌وڕۆمەكان لەوێ‌ڕویدا كەدەفەرموێت(الم غلبت الروم فى ادنى الارض وهم من بعد غلبهم سيغلبون )وشەی.ادنی.واتە نزمترین .گوتم :ئایەئەم ڕاستیە لای ئێوەئاماژەی پێدراوە دەلێ‌ ئەو زۆر بەلایەوە سەیربو كەمن ئەم شتەم باسكرد یەكەم جارویستی نكۆلی بكات چونكە ئەودوای ماندەبونێكی زۆر ئەم ڕاستیەی بۆدەركەوتبو كەچی من وابەئاسانی بۆی باسدەكەم هەم لەبەر ئەوەی لەقورئانیش دابو حەزینەدەكرد دەرك بەم ڕاستیەوەبكات بەلام من مكوڕبوم ‌وگوتم من دلنیام لەم ڕاستیە بەلام حەزدەكەم تەنها ئەوەبزانم كەزانستەكەی ئێوەچی دەلێ‌ .كەسەیری نەخشەكەمان كرد بینی مان سەهمێكی درێژ بەسەرناوچەی (بیت المقدس) كرابو‌ولەسەری نوسرابو.نزمترین شوێن لەسەرزەویدا.پاك‌وگەورەیی بۆپەروەردیگارلەسەر ئەم هەمووردەكاریانە كەكردونی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

سه‌رچاوه‌كان 

1-           الاعجاز العلمى فىالقران. مازن مغايرى

2-           الاعجاز القرانى فى ضوء الاكتشافات العلمي الحديث .مروان وحيد شعبان التفتنازى

3-           الموسوعة الذهبية فىاعجاز القران الكريم والسنة النبوية .د.احمد مصطفى متولى

4-           موسوعة الاعجاز العلمى فى القران الكريم والسنةالمطهرة.يوسف الحاج احمد

 

 

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top