You Are Here: Home » بابەتەكانمان » پێكهاتنی شاخەكان

پێكهاتنی شاخەكان

پێكهاتنی شاخەكان

خوای گەورە دەفەرموێت: (فِي الْأَرْضِ رَوَاسِيَ أَنْ تَمِيدَ بِكُمْ وَأَنْهَارًا وَسُبُلًا لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ) النحل: 15 واتە: خوای گەورە لە زەویدا چەند شاخێكی لە شێوەی لەنگەردا هەڵداوە بۆ ئەوەی تاسەو لەنگەرتان پێ‌ نەكات وە چەم و ڕووباری تیا داناوە و ڕێگەی زۆری بەدیهێناوە تا ڕێ‌ ی پێ‌ دەركەن.
لەراڤەی ئەم ئایەتەدا (ئیمامی طبری) دەڵێت: خوای گەورە لە زەویدا شاخەكانی جێگیركردووە‌و چەسپاندوونی، (الرواسی) كۆی (راسی) یە كە چەسپینە یان جێگربوونە.

ئەم ئایەتە ئاماژە بە پێكهاتنی شاخەكان دەكات ئەویش بەڕێگەی هەڵدان لە خوارەوە بۆ سەرەوە، كە لە زەویەوە دەرپەڕین تا یارمەتی چەسپاندنی زەوی بدەن لە لەرزین‌و شلۆقی .
راستی زانستی
زانستی نوێ دەریخست كە شاخەكان بە چەند شێوەیەك پێك دێن، بەڵام گشتیان لەسەر دەرپەڕینی جۆری مادەكەی و كەڵەكەبونیان بۆ سەرەوە بەندن، هەروەك چۆن مرۆڤێك كە چین چین لە خاك بخاتەسەر یەك تا ئەو ئاستەی گردێك یان بەرزایی یەك پێك بێت.وە زاناكان دەڵین كە شاخەكان بەشێوەیەكی فراوان بەشداری لە چەسپاندنی توێكڵی زەویدا دەكەن، لەبەر ئەوەی شێوەیەكی هەیە كە لە مێخ دەچێت، هەربۆیە كاردەكات لەسەر هاوسەنگی زەوی.ئاژانسی ناسای ئەمریكیش ئەوە دەچەسپێنێت ئەگەر زنجیرە چیاكان نەبوونایە زەوی هاوسەنگ نەدەبوو، بۆیە خوای گەورە دەفەرموێت: (وَأَلْقَى فِي الْأَرْضِ رَوَاسِيَ أَنْ تَمِيدَ بِكُمْ وَأَنْهَارًا وَسُبُلًا لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ) النحل : 15.

رووە ئیعجازیەكەی

قورئانی پیرۆز 14 سەدە پێش ئێستا باسی لە گرنگی شاخەكان لە ڕووی جێگیركردنی زەوی و شێوازی پێكهاتنی بە رێگەی هەڵدان كردووە، لەمەوە دەردەكەوێت ئەم وتەیە لە رووی زانستیەوە راستەو كەمترین جیاوازی لە نێوان قورئانی پیرۆز‌و زانستی نوێ دا نیە .
ئەمەش ئەوە دەردەخات كە قورئانی پیرۆز لە رووی جیۆلۆجی یەوە موعجیزەیە ، لەبەر ئەوەی لەسەردەمی دابەزینی وەحی دا كەس هیچی دەربارەی ئەم راستیە زانستیانە كە دەرنەخرا بوون نەدەزانی, هەتا سەدەی بیست دەری خست .
سەرچاوە: www.kaheel7.com

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top