سەربوردێكی خێرای مێژووی ناوەند
سەربوردێكی خێرای مێژووی ناوەند
خاوەنی یەكەمین بیرۆكەی دروستكردنی ئەم ناوەندە بەڕێز (د.كاوە فرج سعدون)ە كە بە هاوكاری بەڕێز ئەندازیار (خالید حسن علی) بیریان لەوە كردەوە كە مەڵبەندێك بۆ ئیعجازی زانستی لە قورئان و سوننەتدا لە كوردستاندا دروست بكرێت، بە هاوشێوەی چەند كۆمەڵەیەكی تر كە لە جیهانی ئیسلامیدا هەن و گرنگی بەم بوارە دەدەن.
بۆ ئەم مەبەستە چەند بەڕێزێكی تر لە پسپۆڕانی بوارە زانستییە جیاجیاكاندا ئاگادار كرانەوە و یەكەم دانیشتن لە ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری 24/9/1998 (3ی جماد الثانی 1419هـ) سازكرا بۆ قسە و باسكردن و بڕیاری دامەزراندنی (مەڵبەندی ئیعجازی زانستی لە قورئان و سوننەت لە كوردستان) درا. كە ئەم بەڕێزانەی خوارەوە بریتی بوون لە دەستەی دامەزراندنی یەكەمی مەڵبەندەكە: (د. كاوە فرج سعدون، ئەندازیار نەوزاد علاء الدین، ئەندازیار خالید حسن علی، د. سەرتیپ عزت قادر، ئەندازیار دارا محمد احمد، م. ئەمیر محمد فەقێ فرج، م.عبدالرحمن غفور، م. دانا فاضل، ئەندازیار سەركەوت علی، ئەندازیار شاهۆ ڕەشید، م. سیروان ئەحمەد).
پاشان لە دانیشتنێكی تری دەستەی دامەزراندندا لێكۆڵینەوە لەسەر پەیڕەو و پڕۆگرامی مەڵبەندەكە كرا و دەستەی بەڕێوەبردنی مەڵبەند دیاری كران.
بڕیاردرا كە مەڵبەندەكە فراوانتر بكرێت بۆ هەموو ئاستە ڕۆشنبیریییەكان و هەموو ئەو بەڕێزانەی كە توانایان هەیە لەم بوارەدا بانگهێشت بكرێن.
سەرەنجامی پەیوەندییەكان بریتی بوو لە كۆبوونەوەی كۆمەڵێك كەسانی زانستی بەڕێز لە هەموو بوارەكاندا، بە مەبەستی دامەزراندن و داڕشتنەوەی مەڵبەندەكە و لە ڕۆژی (24/5/2000) دا دانیشتنی ئەم دەستە فراوانە سازكرا و بڕیاردرا بە دامەزراندنی (ناوەندی كوردستان بۆ ئیعجازی زانستی لە قورئان و سوننەتدا) و پەیڕەو و پڕۆگرامی نوێی ناوەند پەسەندكرا و ئەم ڕۆژەش دانرا بە ڕۆژی دامەزراندن بۆ ناوەندەكە.
لەم دانیشتنە فراوانەدا ئەم مامۆستا بەڕێزانە ئامادەبوون: (محمد عومەر عبدالعزیز، نشأە غفور سعید، فاروق رسول یحی، شەماڵ عبدالرحمن مفتی، د. دیاری ئەحمەد ئیسماعیل، د. محمد طاهر، د. كاوە فرج سعدون، جلال حمە صالح بۆسكانی، مەریوان ئەحمەد ڕەشید، د.فائق حمەسعید، عادل شاسواری، د. دارا گوڵ حامد، ئەردەڵان صاڵح عزیز، جمال محمد امین، بختیار عبدالله، محمد احمد، ئەندازیار فۆاد جلال، ئەندازیار خالید حسن علی، ئەندازیار نوزاد علاء الدین).
پاشان هەوڵدرا بۆ وەرگرتنی ڕەسمییەت بۆ ناوەندەكەمان، بۆ ئەم مەبەستە داواكاری دامەزراندن لە (12/2/2001) دا پێشكەش كرا بۆ وەزارەتی ناوخۆ دواتر لە ڕۆژی (18/3) بۆ وەزارەتی ڕۆشنبیری و سەرەنجامی كارەكان لە ڕۆژی (5/5/2001) دا لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەپێی یاسای كۆمەڵەكان ڕەسمییەت بە ناوەندەكەمان بەخشرا بەپێی فەرمانی وەزاری ژمارە (18/2420).
لە ڕۆژی (1/6/2001) دا دانیشتنی دەستەی دامەزراندنی ناوەند سازدرا بە مەبەستی هەڵبژاردنی دەستەی باڵای ناوەند و ئەم بەڕێزانە بوون بەدەستەی باڵای ناوەند:
1) محمد عومەر عبدالعزیز.
2) نشأە غفور سعید.
3) فاروق رسول یحی.
4) شەماڵ عبدالرحمن موفتی.
5) د. دیاری ئەحمەد ئیسماعیل.
6) د. محمد طاهر.
7) جلال حمە صالح بۆسكانی.
8) د. كاوە فرج سعدون.
9) خالید حسن علی.
10) نوزاد علاء الدین.
11) مەریوان ئەحمەد رشید.
12) عادل شاسواری.
13) د. دارا گوڵ حامد.
14) ئەردەڵان صاڵح عزیز.
15) جمال محمد امین.
16) بختیار عبدالله.
17) محمد أحمد سعید.
ئەم بابەتە لە گۆڤاری هەیڤ ژمارە (1) بڵاوكراوەتەوە