گەڕان بەدوای ژیاندا
گەڕان بەدوای ژیاندا
پەیوەندیی ژیان بە ئاوەوەو بووەتە ڕاستییەكی بێگومان، بەجۆرێك كە زانایان ئەوەیان بۆ دەركەوتووە، كە بوونی ژیان بێ ئاو ئەستەمەو نابێت، هەر ئەمەشە پاڵیان پێوەدەنێت بۆ باوەڕبوون بەبوونی ژیان لەسەر مەریخ، دوای ئەوەی تازەكی بوونی ئاوی بەستوویان لەسەر ئەم هەسارەیە بۆ دەركەوت، ئەم ڕاستییە قورئانی پیرۆز ئاماژەی پێداوە بە ئاماژەیەكی ڕوون كاتێك خوای گەورە دەفەرموێت: (وَجَعَلْنَا مِنَ الْمَاءِ كُلَّ شَيْءٍ حَيٍّ) (لەئاویش هەموو شتێكی زیندوومان فەراهەمهێناوە)[اڵانبیاء: 30]، كێ ئەم ڕاستییەی بە پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم) گەیاندووە؟