گەورەترین كونی رەش لە گەردووندا
گەورەترین كونی رەش لە گەردووندا
زانایانی گەردوونزان گەورەترین كونی رەشیان لە گەردوندا دۆزییەوە، جێی سەرسوڕمانی زانایان بوو كاتێك زانییان كە ئەو كونە رەشە بارستەكەی (10) ملیار جار ئەوەندەی خۆری خۆمان گەورەیە.
لە راپۆرتێكی سەرۆكی تیمەكەدا كە ناوی (Nicholas McConnell) لە (زانكۆی كالیفۆرنیا) لە (بیركلی) دا هاتووە: ئەو كونە رەشە وەك دڕندەیەكی زەبەلاح لە نێوانی دوو كەشكەشانی دراوسێی گەردوونیماندا دانیشتووە. شایەنی باسە لە ناوەندی هەموو كەشكەشانە گەورەكاندا كونە رەشەكان هەن، تەنانەت كەشكەشانی خۆشمان گەلە ئەستێرەی (درب التبانە) كونێكی رەش لە ناوەڕاستیدایە، بەڵام نزیكەی (2500) جار بارستەكەی لەم كونە رەشە تازەیەی دۆزراوەتەوە بچوكترە. كونە رەشەكان بریتین لە تەنێكی چڕی بارستە گەورە كە لە خاڵێكی بچووكدا كۆبوونەتەوە، گەردوونیان پڕكردۆتەوە، سیفاتەكانی نابینرێت و بەخێرایی دەڕوات، هەر شتێك بێتە رێگای رایدەكێشێت و قوتی دەدات، تەنانەت رووناكیش بەو خێراییە زۆرەی كە هەیەتی ئەگەر بكەوێتە ناو كونە رەشەكەوە ئەوا ئیتر بە هیچ جۆرێك لێی دەرباز نابێت، كونە رەشەكان بەهۆی هەڵوشینی شتەكانی دەوروبەریان بەردەوام لە گەورەبووندان بۆیە هێزی كێشكردنیان زۆر دەبێت تا وای لێدێت دوور نییە ئەو گەلە ئەستێرەیەش قووت بدات كە خۆی بەشێكە لێی. تێبینی وەرگێڕ: شایەنی باسە قورئان ئەم راستییە گەردوونەی لە چەند وشەیەكی كورتدا باس كردووە: (فلا أقسم بالخنس الجوار الكنس) التكویر واته:”سوێند بهو ئهستێرانهی که پهنهان دهبن و ون دهبن لهچاو، یاخود بههۆی سوڕانهوهی زهوی و خۆیانهوه (بههۆی ههڵهاتنی خۆرهوه) ون دهبن. بهو ههسارانهی که پهنا دهگرن و دیار نامێنن”. تەفسیری ئاسان
سەرچاوە:
http://www.gmx.net/themen/wissen/weltraum/228ibby-groesste-schwarze-loecher-im-all#.A1000146