گەردەلولێك ئاگر لە ناویا هەبێت موعجیزەیەكی ڕۆشنی قورئانە
گەردەلولێك ئاگر لە ناویا هەبێت موعجیزەیەكی ڕۆشنی قورئانە
قورئانی پیرۆز باس لە هەقیقەتی گەردەلول دەكات، كە قورسترین جۆرەكانی لێكۆڵینەوەن، چونكە گەردەلول بە خێراییەكی زۆر دەڕوات و هەرشتێك بێتە بەردەمی لە بندا دەریدێنێت.
زانایان تازەكی دەریانخست سەنتەری گەردەلول هەمیشە گەرمترە لە تەنیشتەكانی، لەبەرئەوە گەرمی لە ناوەوەیدا شاراوەتەوە و هەندێك جار لە حاڵەتێكی زۆر دەگمەندا دەبێتە دروستبوونی ئاگر لە ناوەوەیدا، بەڵام دەبینین قورئانی پیرۆز بە شێوەیەكی جوان ئاماژەی بۆ ئەم دیاردەیە كردووە، و فەرمانی پێ كردووین لێی ڕامێنین، وەك دەفەرموێت: (فَأَصَابَهَا إِعْصَارٌ فِيهِ نَارٌ فَاحْتَرَقَتْ كَذَلِكَ يُبَيِّنُ اللَّهُ لَكُمُ الْآيَاتِ لَعَلَّكُمْ تَتَفَكَّرُونَ) (البقرة 266)واتە: باخە پڕ لە دارەكەی توشی گەردەلولێك ببێت، كە ئاگر لە ناویا بێت و بەوەش بیسوتێنێت، بەوجۆرە خوای گەورە نیشانەكانی بۆ ئێوە ڕووندەكاتەوە، بەڵكو بیربكەنەوە.
هەرگیز كەس نەیزانیوە كە دڵی گەردەلول گەرمە، بەڵكو گەردەول بینراوە سەرما و باران بە دوای خۆیدا دێنێت، ئیتر چۆن ناوكی گەردەلول گەرمە؟
ئەمە ڕاستیەكی زانستیە و ئەمڕۆ بە مانگە دەستكردەكان وێنەی گیراوە، بەڵام قورئانی پیرۆز چەندین سەدە پێش مانگە دەستكردەكان بە وردی ئەم وێنەیەی بۆ گرتوین و بۆی باسكردوین!!
ئەم دیاردەیە زۆر دەگمەنە لە ناوچە دارستانە چڕەكان بە تایبەتی ئەمریكای ناوەڕاست و باشور و هەندێك ناوچەی وڵاتە یەكگرتوەكانی ئەمریكادا ڕوودەدات، ماوەیەكی زۆر كەمی پێدەچێت كەهەندێك جار لە خولەكێك تێناپەڕێت، بەڵام وێرانكاریەكی گەورە بە دوای خۆیدا دێنێت.
ئاشكرایە پێغەمبەر لە دورگەی عەرەبیدا ژیاوە لە ناوچەیەكى بیاباناوی، هەرگیز لە ژیانیدا هیچ جۆرە گەردەلولێكی ئاگراوی نەبینیوە، چونكە ئەم گەردەلولە ئاگراویانە لە دارستانە چڕەكانەوە بەرهەمدێت، هەتا دانیشتوانی ناوچە دارستانیەكانیش زۆر بە دەگمەن ئەوە دەبینن،
ئیتر چۆن دانیشتوانی بیابان دەیبینن؟!! پاك و بێگەردی و سوپاس بۆ ئەو خودایەی كە هەمو ئەم شتانەی بۆ باسكردویین هەتا زیاتر دڵنیابین بە قورئان و خۆشەویستی ئەو كەسەی قورئانی بۆ دابەزێنراوە لە دڵمان زیاتر بێت، كە پێغەمبەر موحەممەدە صلی الله علیه وسلم
بڕوانە بۆ ئەم دوو ڤیدۆیە و گەردەلولی ئاگراوی ببینە :
http://www.youtube.com/watch?v=t_6Eyc_uzRk
http://www.youtube.com/watch?v=uBtpHiVDK4o
سەرچاوەكان:
http://www.alarabiya.net/articles/2010/08/29/117916.html
http://fire.forestencyclopedia.net/p/p471 http://en.wikipedia.org/wiki/Fire_whirl