گۆڕینی ڕەگەزی مێینە بۆ نێرینە ڕەفتارێكی نوێی شەیتان!
گۆڕینی ڕەگەزی مێینە بۆ نێرینە ڕەفتارێكی نوێی شەیتان!
سایە فارس
ئەوە ئەو پەیمانەیە كە ئیبلیس داویەتی پاش كردنە دەرەوەی لە بە هەشتدا لە لایەن خوای گەورەوە، بە فعلی ئەوە ئەو ڕۆژەیە كە وەڵامی داواكارییەكانی شەیتان دەدرێتەوە …
كاتێك خوای گەورە شەیتانی لە بەهەشت وەدەرنا، بووە سەرسەخترین دوژمنی مرۆڤەكانو پەیمانی لەڕێ لادانو گومڕاكردنو بانگكردنیان بۆ گۆڕینی دروستكراوەكانی خوای گەورەی دا، خوای گەروە لە قورئانی پیرۆزدا ئەو ڕووداوەمان بۆ باس دەكاتو دەفەرموێت شەیتان وتویەتی: [ۆڵاَمُرَنَّهُمْ فَڵیُغَیِّرُنَّ خَلْقَ اللَّهِ] النسا ء119، واتە: شەیتان دەڵێت: فەرمانیان پێ دەكەم بۆ گۆڕینی دروستكراوەكانی خوای گەورە، بەداخەوە كە گۆڕینی دروستكراوەكانی خوا بووەتە زانستێك چەندین لێكۆڵینەوەو تاقیگەی تایبەتی بۆ دەستەبەر كراوە، بێگومان هەموو ئەوەش هیچ سودێكی نییە بێجگە لە بڵاوكردنەوەی فەساد لەسەر زەویو وەڵامدانەوەی داواكارییەكانی شەیتان! دوا شت كە دەركەوت لەو بوارەدا گۆڕینی ڕەگەزی مێینەیە بۆ ڕەگەزی نێرینە!
لە وتارێكدا كە لە ماڵپەڕی (CNN) بڵاوكراوەتەوە ئەوەی دەرخستووە كە تیمێكی زانستی ئەڵمانی توانیویانە چۆنیەتی كاری ئەو جینانەی بەرپرسن لە شوناسی ڕەگەزی لە گروپە جیاوازەكان، لە ڕێی چاودێری كاریگەری جینە دیاریكراوەكان كە ناوی (fox12)هەڵگرتووە، كە پاڵنەرە بۆ دەركەوتنی هێلكەدان لە ڕەگەزی مێینەو لە حاڵەتی لابردنی هێلكەدانەكاندا دەگۆڕێت بۆ خانەی نێرینە.
تیمەكە باس لەوە دەكەن كە جیاوازییەكانی نێوان هەردوو رەگەزەكە زۆر بچوكترە لەوەی هەندێك لەسەر ئاستی جینەكان گومانی پێ دەبەن، زاناكان لە توانایاندایە گۆڕان لە ڕەگەزدا بكەن پاش گۆڕانكاری لە جینەكان، بەشێوەیەك خانەكانی هێلكەدانی مێینە دەگۆڕێت بۆ خانەكانی زاوزاێی نێرینە.
روبن لوفلبدج كاركەر لە دەزگای نیشتمانی زانستی بۆ لیكۆڵینەوە زانستییەكان دەڵێت: ئەم لێكۆڵینەوەیە چەمكەكانی ئینتمای ڕەگەزی سەرەو ژوور دەكاتەوە، چونكە بە تەواوی توانای گۆڕینی ڕەگەزی دروستكراوان دەدات تەنانەت پاش چوونە تەمەنیشەوە.
ئەم لێكۆڵینەوەیە هەڵدەستێت بە دانانی تیمێكی زانستی لە لەندەن بۆ زانینی ئەگەری توانای زانایان بۆ هەستان بەم كارە بە شێوەی پێچەوانە، لە ڕێگەی گۆڕینی خانەكانی نێرینە بە دەستكاری كردنی جینەكان.
ماتیوس ترییر گەورە بەرپرس لەسەر لێكۆڵینەوە لە تاقیگەی زیندەزانی ئەوروپی لە شاری هایدلبیرگی ئەڵمانی دەڵێت: ئەو ئەنجامانە بەسوود دەبن لە دیاریكردنی شوناسنامەی ڕەگەزە راستەقینەكە بۆ ئەو تەمەنانەی كە گومانیان لە ئینتمایان بۆی هەیە، هەروەها هۆكارەكانی گەیشتنی هەندێ ئافرەت بۆ “تەمەنی نائومێدی” ڕوون دەكاتەوە، لە ماوەكانی تەمەنیاندا كە زووتر ڕوودەدات.
تریبر باس لەوە دەكات كە تیمەكەی چاودێری كۆمەڵێك مشكی مێینەیان لە تاقیگەدا كردووە، پاش لابردنی (fox12) لە جینەكانیان. لەگەڵ ئەوەی هێلكەدانەكانیان بە تەواوی گەشەیان كردووە بەڵام بەرەو لاوازیو پووكانەوە چوون بە تێپەڕبوونو چوونە ناو تەمەنەوە. ئەوە بە پێی وتەكانی ترییر جینەكانی (Fox12) لە مێینەدا هێزێكی وای هەیە كە دەتوانێت زاڵ بێت بەسەر ئەو جینانەی ناوی (Sox9) هەڵگرتووە، لە كاتی نەبوونی جینەكانی یەكەمدا یان لە كار كەوتنیان جینی دووەم دەست بەجوڵە دەكاتو شوناسنامەی خانەكانی مێینە (هێلكەدان) دەگۆڕێتو دەیانكاتە خانەی نێرینە.
ئەم ئایەتە پیرۆزە گەواهی ڕاستی قورئانی پیرۆز دەدات!
ئازیزان بڕوانن چۆن زانایان هەوڵی گۆڕینی دروستكراوەكانی خوای گەورە دەدەنو ڕەگەزی نێر بۆ مێو بە پێچەوانەشەوە دەگۆڕن، خوای گەورە دەفەرموێت: [ێا أَیُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَڵقْنَاكُمْ مِنْ ذكَرٍ ۆأُنْثی] الحجرات: 13، بەڵام شەیتان گومانەكەی خۆی لەسەریان بە ڕاست كردنو ئەوانیش وەڵامیان دایەوەو دوای كەوتنو پارەیەكی زۆریان بۆ ئەو مەبەستە تەرخان كرد، ئەو ئایەتانەش بەڵگەنو گەواهی لەسەر ڕاستگۆیی قورئانو دڵنیایی لەوەی كە لە لایەن پەروەردگارەوە دابەزیوە.
پێغەمبەر درودی خوای لەسەر بێت سەرقاڵ بووە بە كاری بانگخوازی بۆ لای خوای گەورەو گەیاندنی پەیامە پیرۆزەكەیو رێنموونی گرۆی ئادەمیزادو بانگكردنیان بۆ پەرستنی خوای تاقانەو وازهێنان لە پەرستنی بەردو بتەكان.
هەروەها سەرقاڵی گەیاندنی زانیاریەكانی ئاینی ئیسلامو حەڵاڵو حەرامو بانگكردنی ئومەتەكەی بۆ ڕەوشتە جوانەكان بووە. ئەو كاتی تەرخان نەكردبوو بۆ پێشبینی كردنی ئەوەی لە داهاتوودا خەڵكی چی دەكەن.
لەبەرئەوە ئایەتێكی لەو شێوەیە بەڵگەیە لەسەرئەوەی قورئانی پیرۆز وتەی خوای گەورەیە، هەواڵی ئەوەی مرۆڤەكان لە داهاتوودا دەیكەن لە گەندەڵیو گۆڕینی دروستكراوەكانی خوای گەورە، بۆئەوەی ئێمەی موسڵمان ئاگادار بكاتەوە لە كردنی ئەو كارانە. با ئەو ئایەتە ببێتە هۆكارێك بۆ زیاتر بوونی باوەڕو یەقینمان بە خوای گەورەو مەزن.
هەربۆیە خوای گەورە ئاگادارمان دەكاتەوە لە شوێنكەوتنی هەنگاوەكانی شەیتانو ڕۆیشتن بە دوایدا، وەك دەفەمووێت: [ۆمَنْ ێتَّخِذ الشَّیْطانَ ۆلِیًّا مِنْ دُونِ اللَّهِ فَقَدْ خَسِرَ خُسْرَانًا مُبِینًا * ێعِدُهُمْ ۆیُمَنِّیهِمْ ۆمَا ێعِدُهُمُ الشَّیْطانُ إِلَّا غُرُورًا] .
المقطع علی الیسار یظهر المبیض الطبیعی. المقطع علی الیمین، قد وقع حذف الجین FOXL2 منه.
سەرچاوەكان:
1- CNNArabic
2- www.kaheel7.com