You Are Here: Home » بابەتەكانمان » گۆڕانكارییە سەرەكی ‌و فسیۆلۆجییەكان لە ڕێگەی ڕۆژووەوە، حیكمەتی ڕێگریكردن لە ڕۆژووی بەردەوام

گۆڕانكارییە سەرەكی ‌و فسیۆلۆجییەكان لە ڕێگەی ڕۆژووەوە، حیكمەتی ڕێگریكردن لە ڕۆژووی بەردەوام

گۆڕانكارییە سەرەكی ‌و فسیۆلۆجییەكان لە ڕێگەی ڕۆژووەوە، حیكمەتی ڕێگریكردن لە ڕۆژووی بەردەوام

1374005893

و: بەرزان ئەبوبەكر

خودای گەورە دەفەرمووێت: [وَكُلُوا وَاشْرَبُوا حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَكُمُ الْخَيْطُ الأَبْيَضُ مِنَ الْخَيْطِ الأَسْوَدِ مِنَ الْفَجْرِ ثُمَّ أَتِمُّوا الصِّيَامَ الى الليل…] البقرە 187
بە درێژایی شەوگار بخۆن ‌و بخۆنەوە، تا ئەو كاتەی هەودای سپیایی بەرەبەیان لە نێو هەودای ڕەشی شەو، لە ڕۆژهەڵاتەوە دەردەكەوێت ‌و جیادەبێتەوە، پێغەمبەر( صلی الله علیه‌ وسلم ) دەفەرمووێت: مەبەست هەودا و ڕشتەی شەو و ڕۆژە، نەك دەزووی سپی ‌و ڕەش).. لە پاشاندا ڕۆژووەكەتان ببەنە سەر و تەواوی بكەن، هەر لە شەبەقەوە تا خۆرئاوا دەبێت..
لەم ئایەتە پیرۆزەدا خودای گەورە بۆ ئێمەی مرۆڤایەتی ڕوون دەكاتەوە، ڕەحمەتی خۆی دەبەخشێت بەبەندەكانی ‌و مرۆڤەكان ئاڕاستە دەكات بۆ سەلامەتی جەستە و تەندروستییەكی بەهێز، خودای گەورە فەرمانمان پێدەكات كە بە درێژایی شەو و ڕۆژ بەڕۆژوو نەبین، بەڵكو تەنها لە ڕۆژدا بەڕۆژوو بین ‌و لە شەودا خواردن ‌و خواردنەوە بخۆین تا بەرەبەیان..
هەروەها پێشەوای مرۆڤایەتی پێغەمبەر (سەلامی خودای لێبێت) كە هیچ شتێكی لە خۆیەوە نەگووتوە، بەڵكو هەموو ئەو فەرموودانەی فەرموویەتی لە خودای میهربانەوە ئیلهامی بۆ كراوە، لەم بارەیەوە دەفەرمووێت: (‏(‏لا ‏تواصلوا ‏قالوا فإنك‏ ‏تواصل ‏يا رسول الله قال إني لست كأحدكم إن ربي يطعمني ويسقيني فاكلفوا من الأعمال مالكم به طاقة).. لە ڕۆژووەكانتاندا ئاگاداری بەردەوامی بن، وات شەو و ڕۆژ بەڕۆژوو مەبن، وتیان بەڵام تۆ بەردەوامی لە ڕۆژووەكانتدا، فەرمووی من لەمەدا وەكو ئێوە نیم، من بەردەوام خودای گەورە خواردن ‌و خواردنەوەم پێدەدات، ئێوە تەنها ئەو كارانە بكەن كە دەتوانن، ئەگەر بەردەوام بەڕۆژوو بن توانا و هێزتان نامێنێت.
لە فەرموودەیەكی دیكەدا، دەفەرمووێت: (لا تواصلوا فأیكم أراد أن یواصل فلیواصل حتی السحر‏) بەردەوام مەبن لە ڕۆژووەكانتاندا، ئەگەر هەر كام لە ئێوە ویستی بەردەوام بێت، ئەوا با هەتا پارشێو بەردەوام بێت..
ڕاستی زانستیی: ئەم ئایەت ‌و فەرموودە پیرۆزانە ئاماژە بە ڕێگریكردن دەكەن لە بەردەوامی ڕۆژوو، بەشێوەیەك ڕۆژووگرتنی بەردەوام لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا، لەگەڵ هەموو گۆڕانكارییە هۆرمۆنییەكان لە جەستەی ڕۆژووەواندا ئامانج لێی پاراستن ‌و زیادبوونی خانەكانی جەستە و توانا و هێزێكی پێویست بۆ جەستەی مرۆڤە، تا بتوانێت هەڵسێت بە ئەركە سەرەكیی ‌و فسیۆلۆجییە جیاوازەكان، كاتێك ڕێژەی هۆرمۆنی ئەنسۆلین دوای چەند كاتژمێرێك لە خواردنی پارشێو كەم دەبێتەوە، ئەوا هۆرمۆنی (جلوكاجون) دەستدەكات بەبەرزكردنەوەی ڕێژەی شەكری خوێن، بۆ ئاستی سروشتی خۆی، ئەو كاتەش كە جەستە هەڵدەستێت بە كرداری شیكردنەوەی جلوكوجین جەستە دەست دەكات بە پشت بەستن بە ئۆكسیدی ترشە چەورییەكان بۆبەرهەمهێنانی وزەی خۆراكی.
كاتێك پشت بەستنی جەستە بە ئۆكسیدە ترشەكان ‌و بەرهەمهێنانی جەستەی (كیتونی) بۆ سەرچاوەی وزە زیاد دەبێت، دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەكەی لە خوێندا و كەڵەكەبوونی لە جەستەدا، كە دەبێتە هۆی گۆڕانكاری نێگەتیف لەسەر تەندروستی جەستە.
ڕووی ئیعجاز:
لە ڕێگەی ئەم دەقە شەرعیانەوە كە لە قورئان ‌و فەرموودەدا هاتووە، بۆمان ڕوون دەبێتەوە كە سەلماندنە زانستییەكان هاوڕان لەگەڵ دەقە شەرعییەكاندا، لەبەرئەوەی بەڵگە شەرعییەكان بێدەنگ نەبووە لەسەر بەڕۆژووبوون بە درێژایی شەو و ڕۆژ، بەڵكو بە ئاشكرا و زۆر بەڕوونی ڕێگری لێكردووە، هەروەكو دەفەرموێت: (لا تواصلوا فأیكم أراد أن یواصل فلیواصل حتی السحر‏)..
ئەم ڕاستییە ئەوەمان بۆ ڕوون دەكاتەوە، كە قۆناغەكانی ڕۆژژوگرتنی درێژ، سەردەكێشێت بۆ دەركەوتنی نیشانەی نێگەتیف لە جەستەی مرۆڤدا، لەوانە زیادبوونی تەركیزی جەستەی (كیتونی) ‌و زیادبوونی ترشی خوێن.. هەروەها لەو بارەدا جەستە پەنا دەبات بۆ بەكارهێنانی ماسولكەكان، وەكو سەرچاوەیەكی ترشی ئەمینی بەرهەمهێنان بۆ جلوكوز، لە ڕێگەی كرداری دروستكردنی جلوكوزەوە جگە لە سەرچاوە شەكرییەكان كە دەبێتە هۆی لەڕی ‌و لاوازی ماسولكەكان ‌و بێهێزبوونی جەستە بەگشتی.
لێرەوە بۆمان دەردەكەوێت، كە دەقە شەرعییەكان ‌و بەڵگە زانستییەكان هاوڕان، ئەوەش یەكێكە لە جوانترین ڕووەكانی ئیعجازی قورئانی پیرۆز.

كتێبی/ (هذا محمد رسول الله و براهين رسالته /د. عبدالله المصلح).

 

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top