گه‌ڵا بچوكترین ئامێری پاكژكردنه‌وه
گه‌ڵا بچوكترین ئامێری پاكژكردنه‌وه
و/كوردههیڤ
له كتێبی: معجزه النبات- هارون یه‌حیا
ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی گه‌ڵای داره‌كان پێشكه‌شیده‌كه‌ن، ته‌نها له ده‌ركردنی ئۆكسجینو ئاو بۆ گیانله‌به‌ره‌كانی دیكه ناوه‌ستێت، به‌ڵكو گه‌ڵاكان له‌هه‌مان كاتدا هه‌ڵده‌ستن به‌كرده‌ی پاكژكردنه‌وه و پاڵاوتنێكی زۆر پێشكه‌وتوو.
ئه‌و ئامێرانه‌ی كه ئێمه بۆ پاككردنه‌وه له ژیانی ڕۆژانه‌ماندا به‌كاریان ده‌هێنین، ئه‌نجامی چه‌ندین تویژینه‌وه‌ی دوورودرێژی كه‌سانی شاره‌زان، دوای سه‌رفكردنی پاره‌و كاتێكی زۆر.
ئه‌م ئامێرانه دوای به‌كارهێنانیان، پێویستیيان به چاككردنه‌وه‌ی بهردهوامو پێشخستن هه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ئاساییه كه له هه‌ركاتێكدا كه‌موكووڕیی له‌م ئامێرانه‌دا ده‌ربكه‌وێت، بۆیه هه‌میشه پێویسته كه‌سانی شاره‌زا له‌و بواره‌دا په‌ره‌یان پێبدهنو نوێیان بكه‌نه‌وه، جگه له پێویستیی به جۆری نوێی دیكه له‌و ئامێرانه، كه‌واته به‌گشتی ئه‌م بواره پێویستی به كاری زۆر هه‌یه.
وه‌ك باسكرا، ورده‌كاریی زۆرهه‌یه، كه پێویسته ڕه‌چاوبكرێت، ته‌نانه‌ت لهبچوكترن پارچه‌ی ئه‌م ئامێرانه‌ی پاككردنهوهدا، له‌كاتێكدا كه ڕووه‌كه‌كان هه‌مان كرده ئه‌نجام ده‌ده‌ن، كاری ئه‌م ئامێرانه ده‌كه‌ن، ته‌نها به بوونی تیشكی خۆر‌و ئاو، هه‌مان خزمه‌تگوزاریی پاكژكردنه‌وه ئه‌نجام دهدهنو بهچالاكییهكی زۆرتریشه‌وه، هه‌روه‌ها هیچ كێشه‌یه‌كیان له‌و لایه‌نه‌وه نییه، هه‌رچه‌ند پیسییو پاشماوهكانیش زۆربن.
گه‌ڵای داره‌كان وه‌ك پاڵێوگهیهكی بچووك وان، پیسیی ناو هه‌وا هه‌ڵده‌چنن، هه‌زارن كونیلهو ڕیشاڵ له‌سه ر ڕووی گه‌ڵاكان هه‌ن، كه بهچاونابینرێن، هه‌ریه‌ك له‌م كونیلانه پیسیی ناو ههواههڵدهچننو ده‌ینێرن بۆ به‌شه‌كانی دیكه‌ی ڕووه‌كه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی بیمژێت. ئه‌م پێكهاتانه له‌سه‌رڕووی گه‌ڵاكان زۆر ناسك‌و ته‌نكن، به‌ڵام كاتێك بیرله‌وه ده‌كه‌ینه‌وه، كه ملیۆنان له‌م گه‌ڵایانه هه‌ن، ئه‌وكاته ئه‌وه ڕوون ده‌بێته‌وه، كه چه‌ندیه‌تیی ئه‌و پیسییه‌ی له‌ناو ئه‌و گه‌ڵایانه‌دا پهنگدراوه جێی سه‌رنجه، بۆنموونه داره‌به‌ن، كه ته‌مه‌نی 100 ساڵ بێت‌و نزیكه‌ی نیوملیۆن گه‌ڵای هه‌بێت، ڕێژه‌یه‌كی هێنده زۆر له پیسیی هه‌ڵده‌چنێت، كه ناتوانین بیخه‌مڵێنین، هه‌روه‌ها داربه‌ڕوو 2,5 ته‌ن له پیسیی هه‌ڵده‌چنێت.
سبحان الله