گه‌ڵای داره‌كان پاڵێوگه‌ن
گه‌ڵای داره‌كان پاڵێوگه‌ن
گەڵاكان پیسیی ناو هه‌وا هه‌ڵده‌چنن، هه‌زارن دەمیلە و ڕیشاڵ له‌سەر ڕووی گه‌ڵاكان هه‌ن، كه به‌چاو نابینرێن، هه‌ریه‌ك له‌م دەمیلانە پیسیی ناو هه‌وا هه‌ڵده‌چنن و ده‌ینێرن بۆ به‌شه‌كانی دیكه‌ی ڕووه‌كه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی بیمژێت. ئه‌م پێكهاتانه له‌سه‌ر ڕووی گه‌ڵاكان زۆر ناسك و ته‌نكن، به‌ڵام كاتێك بیر له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه، كه ملیۆنان له‌م گه‌ڵایانه هه‌ن، ئه‌وكاته ئه‌وه ڕوون ده‌بێته‌وه، كه چه‌ندیه‌تیی ئه‌و پیسییه‌ی له‌ناو ئه‌و گه‌ڵایانه‌دا په‌نگدراوه جێی سه‌رنجه، بۆ نموونه داره‌به‌ن، كه ته‌مه‌نی 100 ساڵ بێت و نزیكه‌ی نیو ملیۆن گه‌ڵای هه‌بێت، ڕێژه‌یه‌كی هێنده زۆر له پیسیی هه‌ڵده‌چنێت، كه ناتوانین بیخه‌مڵێنین، هه‌روه‌ها داربه‌ڕوو 2,5 ته‌ن له پیسیی هه‌ڵده‌چنێت.
https://haiv.org/test/?p=991