گه‌لی سه‌به‌ء و لافاوی عه‌ریم
گه‌لی سه‌به‌ء و لافاوی عه‌ریم
نووسینی/ هارون یحیی
و/ هه‌یڤ
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: ( لَقَدْ كَانَ لِسَبَأٍ فِي مَسْكَنِهِم آيةٌ جَنَّتاَنِ عَن يَمِينٍ وَشِمَالٍ كُلُوا مِن رِّزْقِ رَبِّكُم واشْكُرُوا لَهُ بَلْدَةٌ طَيِّبَةٌ وَرَبٌّ غَفُورٌ * فَأَعْرَضُوا فَأَرْسَلْنَا عَلَيْهِمْ سَيْلَ العَرِمِ وَبَدَّلْناَهُم بِجَنَّتَيْهِمْ جَنَّتَيْنِ ذَوَاتَيْ أُكُلٍ خَمْطٍ وَأَثْلٍ وَشَيءٍ مِّن سِدْرٍ قَلِيلٍ ) (سبأ: 15-16)
واته(( سوێند به‌خوا به‌ڕاستی بۆ خه‌ڵكی سه‌به‌ء له وڵاتی خۆیاندا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خوا ئاشكرایه، كه ئه‌ویش دووباخی زۆر گه‌وره‌بوو له لای ڕاست‌و چه‌پی ناوچه‌كه. فه‌رمانیان پێ‌درابوو، كه بخۆن له ڕزق‌و ڕۆزیی په‌روه‌ردگارتان‌و سوپاسگوزاری بن، وڵاتێكی خۆش‌و ئاوه‌دان، په‌روه‌ردگارێكی لێخۆشبوو‌و لێبوورده… جا ئه‌وان له‌باتی شوكرانه‌بژێریی‌و خواپه‌رستی پشتیانهه‌ڵكرد‌و به‌ده‌م بانگه‌وازی خواوه نه‌چوون، به‌هۆی ئه‌وه‌وه ئێمه‌ش لافاوێكی وێرانكه‌رمان به‌سه‌ردا به‌ره‌ڵاكردن، كه باخ‌و بێستانه‌كانی كاولكردن، ئه‌وسا له جیاتی ئه‌و دوو باخه گه‌وره‌یه دوو باخی دڕكاویی به‌روبووم تاڵ‌و دره‌ختی بێبه‌ری وه‌ك دارگه‌زۆ‌و كه‌مێك دره‌ختی (سدر)یش كه به‌روبوومێكی كه‌می هه‌یه، پێمانبه‌خشین))
كۆمه‌ڵگه‌ی سه‌به‌ء به‌یه‌كێك له چوار شارستانییه گه‌وره‌كه داده‌نرێت، كه له باشووری دورگه‌ی عه‌ره‌بی ژیاون. بۆچوون وایه كه ئه‌م گه‌له له نێوان ساڵانی 1000- 750 پ.ز كۆمه‌ڵگاكه‌ی خۆیان دامه‌زراندووه.
شارستانیه‌تییه‌كه‌یان له ده‌وروبه‌ری ساڵانی 550 پ.ز ڕووخاوه‌و له‌ناوچووه، به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌وه، كه دوو سه‌ده به‌رده‌وامبوون‌و له لایه‌ن عه‌ره‌ب‌و فارسه‌كانه‌وه ڕووبه‌ڕوویان ده‌بووه‌وه.
كۆنترین سه‌چاوه كه باسی گه‌لی سه‌به‌ئی كردبێت تۆماره جه‌نگییه‌كانی پاشای ئاشووری (سه‌رجۆنی دووه‌م)ه له نێوان ساڵانی (722- 705)پ.ز، له‌و تۆمارانه‌دا پاشای ئاشووری ئاماژه به‌ئه‌و گه‌لانه ده‌كات، كه باجیان نه ده‌دا به مه‌لیكی سه‌به‌ء (ئیت عمارا)، ئه‌مه‌ش دێرینترین سه‌رچاوه‌یه، كه ئاماژه بۆ شارستانیه‌تی سه‌به‌ئی ده‌كات.
به‌ڵام نا‌توانیت، ته‌نها به‌پشتبه‌ستن به تاكه سه‌رچاوه‌یه‌ك بڵێین ئه‌م شارستانییه له ساڵانی 700ی پ. زدا دامه‌زراوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری دامه‌زراندنی ئه‌م شارستانییه‌ته پێش ئه‌و مێژووه له‌ئارادایه. ئه‌مه‌ش به‌و واتایه دێت، كه مێژووی سه‌به‌ء پێش ئه‌و مێژووه‌یه، له هه‌ڵكۆڵراوه‌كانی (ئاراد نانار)دا، كه یه‌كێكه له پاشاكانی شاری ئوره، وشه‌ی (سابوم)هاتووه، كه مه‌به‌ست لێی شاری سه‌به‌ئه، ئه‌گه‌ر وابێت‌و ئه‌م وشه‌یه واتای شاری سه‌به‌ء بێت، كه‌واته میژووی ئه‌م گه‌له ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ 2500ی پ.ز
ئه‌و سه‌رچاوه مێژووییانه‌ی باس له گه‌لی سه‌به‌ء ده‌كه‌ن ده‌ڵێن:ئه‌م شارستانییه له شارستانی فینیقی ده‌چوو، زۆربه‌ی چالاكییه‌كانیان بازرگانی بوون، ئه‌م گه‌له ده‌ستیانگرتبوو به‌سه‌ر ئه‌و ڕێگا بازرگانییانه‌ی به باكوری دورگه‌كه‌دا تێپه‌ڕده‌بوون، بازرگانه سه‌به‌ئییه‌كان ئه‌گه‌ر بیانوویستانه بازرگانییه‌كه‌یان بگه‌یه‌ننه ناوچه‌كانی غه‌ززه‌و ده‌ریای ناوه راست، ده‌بوایه مۆڵه‌ت له پاشای ئاشووری (سه‌رجۆنی دووه‌م ) وه‌ربگرن، كه ده‌سه‌ڵاتداری ناوچه‌ی باكوری دوورگه‌كه بوو، یان باجبده‌ن له‌رامبه‌ر بازرگانییه‌كه‌یان.
كاتێك ئه‌م بازرگانانه ده‌ستیان به پێدانی باج كرد به پاشای ئاشووری، ناویان له تۆماری ساڵانه‌ی ئه‌و ناوچه‌دا تۆماركرا.
گه‌لی سه‌به‌ء به‌پێی مێژووه‌كه‌یان به گه‌لێكی خاوه‌ن شارستانیی داده‌نرێن، به‌نداوی مه‌ئره‌ب، كه یه‌كێك بووه له نیشانه‌كانی شارستانیی ئه‌م گه‌له، به‌ڵگه‌یه‌كی ڕوونه له‌سه‌ر ئه‌و ئاسته هونه‌رییه پێشكه‌وتووه‌ی ئه‌م گه‌له پێی گه‌شتوون، ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه نییه، كه ئه‌م گه‌له له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه لاوازبوون، به‌ڵكو سوپای سه‌به‌ئی یه‌كێك بووه له‌و هۆكاره گرنگانه‌ی بوونه‌ته هۆی به‌رده‌وامیی ئه‌م شارستانییه بۆ ماوه‌یه‌كی دوور‌ودرێژ.
سوپای سه‌به‌ء یه‌كێك بووه له به‌هێزترین سوپاكانی ئه‌و سه‌رده‌مه، ئه‌م سوپایه به‌رفراوانبوونێكی گه‌وره‌ی بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌به‌ء مسۆگه‌ركردبوو، سه‌به‌ئییه‌كان ناوچه‌ی (القتبیین)یان گرتبوو، هه‌روه‌ها توانیيان ده‌ست به‌سه‌ر زۆر ناوچه‌ی قاڕه‌ی ئه‌فریقادا بگرن، له‌ساڵی 24 پ.ز دا له نێوه‌ندی یه‌كێك له هێرشه‌كانیاندا بۆ مه‌غریب، سوپای سه‌به‌ء سوپای (ماركوس ئیلوس غلوس)ی ڕۆمانیان تێك‌شكاند، كه حوكمی میصری وه‌ك به‌شێك له ئیمبراتۆریه‌تی ڕۆمانی ده‌كرد، ئه‌م ئیمبراتۆریه‌ته، گه‌وره‌ترین هێزی ئه‌و سه‌رده‌مه‌بوو، بێ ڕكابه‌ر.
سه‌به‌ء به سوپاكه‌ی‌و شارستانییه پێشكه‌وتووه‌كه‌یه‌وه، یه‌كێك بوو له‌هێزه گه‌وره‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه. له قور‌رئانی پیرۆزدا باسی ئه‌م سوپا به‌هێزه‌ی سه‌به‌ء هاتووه، كه بڕوا به‌خۆبوونی ئه‌م سوپایه ده‌رده‌خات، له ڕێی وته‌ی پێشه‌وایانی سوپای سه‌به‌ئه‌وه، له‌گه‌ڵ شاژنه‌كه‌یاندا، وه‌ك له سوره‌تی (نمل) دا هاتووه:
(قَالُوا نَحْنُ أُولُو قُوَّةٍ وَأُولُو بَأْسٍ شَدِيدٍ وَالأَمْرُ إِلَيْكِ فَانظُرِي مَاذَا تَأْمُرِينَ ) (النمل:33).
واته ((وتیان خۆت ده‌زانیت ئێمه خاوه‌نی هێز‌و توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی توند‌و تیژین، فه‌رمانیش فه‌رمانی تۆیه بیركه‌ره‌وه، كه چ فه‌رمانێك ده‌ده‌یت))
مه‌ئره‌ب پایته‌ختی سه‌به‌ء بوو، زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند بوو، ئه‌مه‌ش بۆ پێگه‌جوگرافییه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه زۆر له ڕووباری ( الدهنا)ه‌وه نزیكبوو، كه خاڵی به‌یه‌كگه‌شتن بوو له‌گه‌ڵ شاخی (بلق)، كه بۆ دروستكردنی به‌نداو زۆر گونجاو بوو، سه‌به‌ئییه‌كان ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌یان قۆسته‌وه‌و له‌و ناوچه‌یدا به‌نداوێكیان دروستكرد، هه‌روه‌ها ده‌ستیانكرد به كاری ئاودێریی‌و كشتوكاڵ، به‌مشێوه‌یه‌ش گه‌شتنه ئاستێكی زۆر به‌رزی گه‌شه‌كردن و مه‌ئره‌ب بوو به یه‌كێك له ناوچه زۆر گه‌شه‌سه‌ندووه‌كان.
نه‌خشه نووسراوه‌كان به زمانی سه‌به‌ئی
به‌نداوی مه‌ئره‌ب به‌رزاییه‌كه‌ی گه‌شته 16م و پانییه‌كه‌شی 60م و درێژییه‌كه‌ی 620م، ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه، كه ئه‌م به‌نداوه ده‌توانێت 9600 هیكتار زه‌وی ئاوبدات، ئه‌مه‌ش 5300 هیكتار له ده‌شته‌كانی باشوور‌و ئه‌وه‌ش كه ده‌مێنێته‌وه له ده‌شته‌كانی باكوور.
له هه‌ڵكۆڵراوه سه‌به‌ئییه‌كاندا ئاماژه به‌م دوو ده‌شته كراوه به ( مه‌ئره‌ب و دوو ده‌شته‌كه)، له قورئانی پیرۆزیشدا به گوزراشتێكی ورد ئاماژه‌یان بۆكراوه: (جَنَّتاَنِ عَن يَمِينٍ وَشِمَالٍ)، كه ئاماژه‌یه بۆ بوونی ڕه‌زو باخ له‌م دوو ده‌شته‌دا. ئه‌م ناوچه‌یه بووه یه‌كێك له ده‌وڵمه‌ندترین‌و به‌هه‌مدارترن ناوچه‌كانی یه‌مه‌ن، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و به‌نداوه‌و ئاوه‌كه‌یه‌وه بوو.
هه‌ردوو لێكۆڵه‌ر (ج- هوفلی فه‌ره‌نسی‌و غلاسری نه‌مساوی) ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه، كه به‌نداوی سه‌به‌ء بۆ سه‌رده‌مێكی دێرین ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به‌ڵگه نووسراوه‌كان به زمانی ( حمیر)ئه‌وه ده‌گێڕنه‌وه، كه ئه‌م به‌نداوه ناوچه‌كه‌ی گه‌یاندووه‌ته ئاستێكی به‌رزی گه‌شه‌و به‌خشین.
ئه‌م به‌نداوه له سه‌ده‌ی پێنجه‌م‌و شه‌شه‌می زاینی‌دا چاككرایه‌وه، به‌ڵام ئه‌م چاككارییه نه‌بووه ڕێگر له‌به‌رده‌م هه‌رسهێنانی ئه‌م به‌نداوه له ساڵی 543ی زاینی‌دا. ئه‌م به‌نداوه به‌هۆی (سَيل العَرِمِ)، كه قورئانی پیرۆز باسی كردووه، هه‌ره‌سی هێنا.
كه زه‌ره‌رو زیانێكی زۆری گه‌یاند‌و هه‌موو دارستان‌و ڕه‌ز‌وباخه‌كانی به‌ره‌و له‌ناوچوون برد، كه چه‌ندین سه‌ده بوو سه‌به‌ئییه‌كان به‌خێویان ده‌كردن.
دوای داڕمان‌و هه‌ره‌سی به‌نداوه‌كه سه‌به‌ئییه‌كان تووشی وه‌ستان‌و كپبوونێكی درێژخایه‌ن بوون، كه ئیتر هه‌ستانه‌وه‌یان نه‌بوو، ئه‌مه‌ش كۆتایی ئه‌م گه‌له بوو، كه به هه‌ره‌سی به‌نداوه‌كه ده‌ستیپێكرد.
(سيل العرِم) كه‌به‌سه‌ر سه‌به‌ئدا هات:
ئه‌گه‌ر له ئایه‌ته قورئانییه‌كان ڕابمێنین، له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و زانیارییه میژووییانه‌ی باسمانكردن، ئه‌وا هاوڕێكی‌و له‌یه‌كچوونێكی گه‌وره ده‌بینین، هه‌موو لێكۆڵینه‌وه جیۆلۆجی‌و شوێنه‌وارییه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه، كه له قورئاندا هاتووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز باسیكردووه ئه‌م گه‌له شایه‌نی سزای خوایی بوون، كه گوێیان بۆ ئامۆژگارییه‌كانی پێغه‌مبه‌ره‌كانیان نه‌گرت‌و هه‌قیان به‌درۆ دانا‌و باوه‌ڕیان پێنه‌هێنا، سزاكه‌شیان (سيلٍ عَرِمٍ) بوو، كه قورئانی پیرۆز له سوره‌تی سه‌به‌ئدا وه‌سفیده‌كات: (لَقَدْ كَانَ لِسَبَأٍ في مَسْكَنِهِمْ آيةٌ جَنَّتَانِ عَن يَمِينٍ وَشِمَالٍ كُلُوا مِن رِّزْقِ رَبِّكُم واشْكُرُوا لَهُ بَلْدَةٌ طَيِّبَةٌ وَرَبٌّ غَفُورٌ * فَأَعْرَضُوا فَأرْسَلْنَا عَلَيْهِم سَيْلَ العَرِم وَبَدَّلْنَاهُم بِجَنَّتَيْهِمْ جَنَّتَيْنِ ذَوَاتَيْ أُكُلٍ خَمْطٍ وَأَثْلٍ وشَيْءٍ مِّنْ سِدْرٍ قَلِيلٍ* ذَلِكَ جَزَيْنَاهُم بِمَا كَفَرُوا وَهَلْ نُجَازِي إِلاَّ الكَفُورَ ) (سبأ: 15-17).
وێنه‌ی پاشماوه‌ی به‌نداوی مه‌ئره‌ب
وه‌ك ئایه‌ته پیرۆزه‌كه باسده‌كات، سه‌به‌ء له ناوچه‌یه‌كی به‌ناوبانگ له جوانیدا ده‌ژیان، پڕ له باخوباخات‌و ڕه‌ز، هه‌روه‌ها ده‌كه‌وته سه‌ر ڕێگای بازرگانی، له ئاستێكی زۆر به‌رزدابوون به به‌راود به شارانی تری ئه‌و سه‌رده‌مه.
بارودۆخی ژیان له شارێكی له‌مجۆره‌دا زۆر باش بوو، ئه‌م گه‌له هیچ كۆششێكیان نه‌ده‌كرد، وه‌ك ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه ده‌فه‌رموێت، جگه له :(كُلُوا مِن رِّزْقِ رَبِّكُمْ وَاشْكُرُوا لَهُ ) (بخۆن له ڕزق‌و ڕۆزیی په‌روه‌ردگارتان‌و سوپاسگوزار بن) به‌ڵام ئه‌وه‌یان نه‌كرد، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی هه‌یانبوو بۆخۆیانیان ده‌گه‌ڕانده‌وه، وا گومانیان ده‌برد، كه ئه‌مان خاوه‌نی ئه‌م وڵاته‌ن، ئه‌وایان خۆیان خۆشگوزه‌رانیی‌و گه‌شه‌سه‌ندیان بۆ به‌ده‌ستهێناوه، خۆبه‌زڵزانین‌و له خۆباییبوونیان هه‌ڵبژارد له‌به‌رامبه‌ر ملكه‌چبوونیان بۆ خوای گه‌وره، وه‌ك ئایه‌ته‌كه ده‌فه‌رموێت: (فَأَعْرَضُوا…) (پشتیانهه‌ڵكرد).
قورئانی پیرۆز ئه‌وه‌مان بۆ باسده‌كات، كه سزای خوایی بۆیان به ناردنی (سَيْلَ العَرِمِ) بوو، ئه‌م گوزارشته قورئانییه، ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات، كه چون ئه‌م ڕووداوانه ڕوویاندا، وشه‌ی (عَرِم) واتای ( به‌ربه‌ست، یان به‌نداوه)، گوزارشتی (سَيْلَ العَرِمِ) ئه‌و لافاوه وه‌سفده‌كات، كه هات بۆ ڕووخاندنی ئه‌م به‌نداوه.
وێنه‌ی پاشماوه‌ی به‌نداوی مه‌ئره‌ب
وه‌ك ئه‌وه‌ی له گوزارشتی (سیل العرم)دا به‌كارهاتووه، وشه‌ی (عریم) له وشه‌ی (عریمین) وه‌رگیراوه، كه ئه‌م وشه‌یه له زاری دانیشتوانی ناوچه‌ی باشووری ئه‌و دوورگه‌یه‌دا به‌كارهاتووه، كه به‌واتای(به‌ربه‌ست، یان به‌نداو) دێت. ئه‌م وشه‌یه له به‌دوادا گه‌ڕانه‌كانی باشووری یه‌مه‌ندا دۆزراوه‌ته‌وه، كه به‌كارهێنانی زۆری هه‌یه‌و هه‌موویان ئه‌م واتایه ده‌گه‌یه‌نن. بۆ نموونه: ئه‌م وشه‌یه له‌و نووسراوانه‌دا به‌كارهاتووه، كه له‌لایه‌ن پاشای حه‌به‌شی یه‌مه‌ن(ئه‌بره‌هه) دوای نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌نداوه‌كه له ساڵانی542 و 543 ی زاینی‌دا تۆماركراوه.
(وَبَدَّلْنَاهُم بِجَنَّتَيْهِمْ جَنَّتَيْنِ ذَوَاتَيْ أُكُلٍ خَمْطٍ وَأَثْلٍ وَشَيْءٍ مِّنْ سِدْرٍ قَلِيلٍ ) (سبأ: 16)، واته ئه‌م شاره به ته‌واوی نغرۆبووه، دوای داڕمان‌و هه‌ره‌سی به‌نداوه‌كه به‌هۆی لافاوه‌كه‌وه، هه‌موو ئه‌و جۆگه ئاودێرییانه‌ی سه‌به‌ئییه‌كان هه‌ڵیانكه‌ندبوون له‌ناوچوون‌و ڕووخان، هه‌روه‌ها ئه‌و دیواره‌ی، كه له بیناكانیاندا وه‌ك به‌ربه‌ست له‌نێوان شاخه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وت، ئه‌و سیسته‌مه ئاودێرییه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بوونی نه‌ما، ئه‌و باخانه بوونه جه‌نگه‌ڵستان، هیچ جۆره به‌روبوومێك نه‌ما.
نووسه‌ر‌و زانای شوێنه‌وارناسی مه‌سیحی وورنر كیلر Werner Keller خاوه‌نی كتێبی”الكتاب المقد‌س كان صحیحا”، دان به‌وه‌دا ده‌نێت، كه (سیل العرم)وه‌ك ئه‌وه‌ی له قورئاندا هاتووه، ڕوویداوه‌و له‌و ناوچه‌یه‌شدابووه، هه‌روه‌ها له‌ناوچوونی ناوچه‌كه به‌هۆی داڕمان‌و هه‌ره‌سی به‌نداوه‌كه‌وه بووه، به‌هه‌مان شێوه به‌به‌ڵگه‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه ئه‌و نموونه‌یه‌ی له قورئانی پیرۆزدا له‌سه‌ر گه‌لی خاوه‌ن دوو باخه‌كه هاتووه، به‌ته‌واوی‌و ڕاستی ڕوویداوه.
پاش ڕووداوی به‌نداوه‌كه، زه‌ویی ناوچه‌كه به‌ره‌و بیابانبوون چوو، گه‌لی سه‌به‌ء له‌گه‌ڵ له‌ناوچوونی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانیاندا گرنگترین سه‌رچاوه‌ی بژێوییان له‌ده‌ستدا، ئه‌مه‌ش سزای ئه‌و گه‌له بوو، كه دژایه‌تی خوایان ده‌كرد‌و لووتبه‌رزبوون‌و سوپاسگوزارییان نه‌كرد.
دوای ئه‌و كاره‌ساته ئه‌م گه‌له له‌به‌ریه‌كهه‌ڵوه‌شان، ده‌ستیانكرد به كۆچكردن بۆ ناوچه‌كانی مه‌ككه‌و سوریا.
شوێنه‌واری مه‌ئره‌بی چۆڵكراو، كه ڕۆژێك له ڕۆژان نیشتمانی سه‌به‌ئییه‌كان بوو، ئایه‌تێكه له ئایه‌ته‌كانی سزای خوای گه‌وره، هه‌ڕه‌شه له‌وانه ده‌كات، كه هه‌مان هه‌ڵه‌ی ئه‌و گه‌له دووباره‌ده‌كه‌نه‌وه.
گه‌لی سه‌به‌ء تاكه گه‌ل نه‌بوون، كه لافاو له‌ناویبردن، له سوره‌تی (كه‌هف) دا قورئانی پیرۆز باسی خاوه‌نی دوو باخه‌كه‌مان بۆ ده‌گێڕێته‌وه، كه ئه‌م پیاوه دوو باخی به‌به‌رهه‌می جوانی هه‌بوو، كه له باخه‌كانی سه‌به‌ء ده‌چوون، ئه‌میش هه‌مان هه‌ڵه‌ی ئه‌مانی كرد، دژایه‌تی خوای گه‌وره‌ی كرد‌و یاخیبوو، وا گومانی ده‌برد كه ئه‌م نیعمه‌ته له خۆیه‌وه‌یه‌تی:
(وَاضْرِبْ لَهُم مَّثَلاً رَّجُلَيْنِ جَعَلْنَا لأَحَدِهِمَا جَنَّتَيْنِ مِنْ أَعْنَابٍ وحَفَفْنَاهُمَا بِنَخْلٍ وَجَعْلنَا بَيْنَهُمَا زَرْعاً * كِلْتَا الجَنَّتَيْنِ آتَتْ أُكُلَهَا وَلَم تَظْلِم مِّنْهُ شَيْئاً وَفَجَّرْنَا خِلاَلَهُمَا نَهَراً* وَكَانَ لَهُ ثَمَرٌ فَقَالَ لِصَاحِبِهِ وَهُوَ يُحَاورُهُ أَنَا أَكْثَرُ مِنكَ مَالاً وَأَعَزُّ نَفَراً * وَدَخَلَ جَنَّتَهُ وَهُوَ ظَالِمٌ لِّنَفْسِهِ قَالَ مَآ أَظُنُّ أَن تَبِيدَ هَذِهِ أَبَداً * وَمَآ أَظُنُّ السَّاعَةَ قَآئمَةً وَلَئِن رُّدِدتُّ إِلىَ رَبِّي لأَجِدَنَّ خَيْراً مِّنْها مُنقَلَباً * قَالَ لَهُ صَاحِبُهُ وَهُوَ يُحَاورُهُ أَكَفَرْتَ بِالَّذِي خَلَقَكَ مِن تُرَابٍ ثُمَّ مِن نُّطْفَةٍ ثُمَّ سَوَّاكَ رَجُلاً * لَّكِنَّا هُوَ اللهُ رَبِّي ولآ أُشْرِكُ بِرَبِّي أَحَداً * وَلَولآ إِذْ دَخَلْتَ جَنَّتَكَ قُلْتَ مَا شَآءَ اللهُ لاَ قُوَّةَ إِلاَّ بِاللهِ إنْ تَرَنِ أَنَا أَقَلَّ مِنكَ مَالاً وَوَلَداً* فَعَسى رَبِّي أَن يَؤْتِيَنِ خَيْراً مِّن جَنَّتِكَ وَيُرْسِلَ عَلَيْها حُسْبَاناً مِّنَ السَّمَاءِ فَتُصْبِحَ صَعِيداً زَلَقاً * أَوْ يُصْبِحَ مَآؤُهَا غَوْراً فَلَن تَسْتَطِيعَ لَهُ طَلَباً * وَأُحِيطَ بِثَمَرِهِ فَأَصْبَحَ يُقَلِّبُ كَفَّيْهِ عَلَى مَآ أَنفَقَ فِيهَا وَهيَ خَاويَةٌ عَلَى عُرُوشِهَا وَيَقُولُ يَا لَيْتَنِي لَمْ أُشْرِكْ برَبِّي أَحَداً * وَلَم تَكُن لَّهُ فِئَةٌ يَنصُرُونَهُ مِن دُونِ اللهِ وَمَا كَانَ مُنتَصِراً * هُنَالِكَ الوَلايَةُ للهِ الحَقِّ هُوَ خَيْرٌ ثَوَاباً وَخَيْرٌ عُقْباً ) (الكهف: 32-44) .
وه‌ك له‌ئایه‌ته‌كانه‌وه تێده‌گه‌ین، خاوه‌نی دوو باخه‌كه ئینكاری بوونی خوای نه‌ده‌كرد، به‌ڵكو ئه‌و له‌و باوه‌ڕه‌دابوو ئه‌گه‌ر بشگه‌ڕێته‌وه بۆلای خوای گه‌وره، ئه‌وا باخێكی باشتر له‌مانه‌ی ده‌ستده‌كه‌وێت، كه ئه‌مه‌ش به ڕوونی هاوبه‌شدانانه بۆ خوای گه‌وره، هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو كه گه‌لی سه‌به‌ء كردیان‌و سه‌رئه‌نجامیشیان نغرۆبوونی وڵاته‌كه‌یان بوو، تا له‌وه تێبگه‌ن، ئه‌وان خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات نین، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی هه‌یانه نیعمه‌تێكه له خوای گه‌وره‌وه.
قورئانی پیرۆز ئه‌وه‌مان پێڕاده‌گه‌یه‌نێت، كه گه‌لی سه‌به‌ء‌و شاژنه‌كه‌یان، له‌گه‌ڵ خوادا خۆریان ده‌په‌رست، پێش بڕواهێنانیان به پێغه‌مبه‌ر سوله‌یمان.
وێنه‌ی پاشماوه‌ی به‌نداوی مه‌ئره‌ب:
له ژماره 20ی گۆڤاری (هه‌یڤ )دا بڵاوكراوه‌ته‌وه.