گه‌شتێكى بچووك
گه‌شتێكى بچووك
ئاماده‌کردنی : ئه‌رده‌ڵان صالح عه‌زیز/ به‌كالۆریۆسى جیۆلۆجى
زه‌وى یهكێكــــه لــــه ههســـــارهكان (الكـــواكب Planets) كــــه ســـه‌ر بـــــه كۆمـــهڵهى خۆره (Solar System), و بریتى یه لــــه ته‌نێكى تـــــا رِاددهیــهك سارد كه به ده‌ورى ته‌نێكى گه‌وره‌ترى گـــهرمــدا دهسوورِێتـــهوه كـه (خۆر)ه و ئـــهستێـــرهیـــــه (نـجــم Star), زه‌وى دهكهوێتـــه بــــوارى راكێشــانى ( مجــال جذب )ى خۆره‌وه.
زه‌وى تــــهنها هــهســـاره نى یــه كــــه بـــــه ده‌ورى (خـــــۆر)دا بسوورِێتـــهوه, به‌ڵكو هه‌شت ههســـارهى تر هه‌یــه كــه ههندێكیـــان چـــهندین مانگیــان هـه‌یه, ههروههــــا بـــــه ههزارههــــا ههســـارۆكه (كویكبات Asteroids)ى ناسهرهكیش هـــــهن لــــه رووبـــــهرێكدا كـــه دهگـــــاته سه‌ده‌ها كیلۆمه‌تر هه‌موویان به هه‌مان رێـــرِهو و خــــولگهدا بــه ده‌ورى خۆردا دهسوورِێنهوه.
ئـــهمانــــــهش ســــهرهرِاى بـــــــوونى ملیــــــۆنهها (نـــــهیزهك) و كلدارهكـــــان ( المـــذنبـــــات Comets) و هــــــهورى تیشكـــدهر (الغيــــوم المشــعــــة) كـــــــه هــــــهموویــــــان بـــــــه ده‌ورى خــــــۆردا دهســــوورِێنـــهوه, ئـــــه‌م كۆمهڵـهیه یه‌ك سیفه‌تى هـــــاوبهش ده‌یـان به‌ستێته‌وه ئــــهویش ئه‌وه‌یه كـــــه هه‌موویـــان بــــه ده‌ورى خـــۆردا دهسوورِێنهوه و لـه‌ژێر كاریگـــــهریی بـــوارى راكێشــــــانى دان, ههروههـــــا رۆشنایی و گه‌رمیشى لێوه وه‌رده‌گرن.
خـــۆر چه‌قى ئـــه‌م كۆمـــهڵهیهیــــــه, كـــــه ئـــــهمیش یــهكێكه لــــه ملیــــارهها ئه‌ستێره‌ى تر لــــه گه‌ردووندا, خۆر لـه مــــاددهى كڵپـــه سهندووى گرِ گرتــــوو (مـــواد ملتهبـــــة) پێـــك هـــــاتووه كــــه پله‌یه‌كى گه‌رمى زۆر به‌رزى هه‌یه, و به نزیكه‌یی (150ملیۆن كیلۆمه‌تر) له زه‌وى یه‌وه دووره, بارستایى یهكــــــهى گـــــهورهتره لـــــــه زه‌وى بـــــه نزیكــــهى (232000 هه‌زار) جــــــار, و تیرهكــــهى دهگــــــاتــــه (1,380,000 كیلۆمــهتر), پلــهى گه‌رمى سه‌ر رووى خۆر ده‌گاته (6000 پلـــــــهى ســــــهدى), شـــــهپۆلـه كــــارۆ موگناتیسى یهكـــــــانى خـــۆر كـه درێـــــژى شـــــهپۆلهكــــانیان دهگــاتـــــه (0.4-0.8 مــــایكــرۆن) لــــــــــه دوورى (150ملیــۆن كیلۆمــــهتر)ه‌وه دهگـــــهنه زه‌وى.
كۆمه‌ڵه‌ى خۆر (Solar System):
ئـــه‌م كۆمه‌ڵه‌یه لـه خۆر و 9 هه‌ساره سه‌ره‌كى یه‌كان پێك دێت, كه ئه‌مانه‌ن:
1- عـطـــارد(Mercury).
2-زوهــره (Venus).
3-زه‌وى الأرض (Earth)
4-مــــهریخ (Mars).
ئهمانــــه پێیـان دهووترێــت ههســــاره ناوخۆیى یهكـــان ( الكواكب الداخلية Inner Planets), پــاشــــان ههســــــاره ده‌ره‌كى یهكــــــــان( الكواكب الخارجية Outer Planets) دێن, كه بریتین له:
5-موشته‌رى (Jupiter).
6-زوحــهل(Saturn)
7-ئۆرانۆس(Uranus)
8-نیپتۆن (Neptune)
9-پلۆتــۆ (Pluto).
ئــه‌وه‌ى سه‌رنج راكێشه ئه‌وه‌یه كه یاسایـــهكى تایبه‌ت هه‌یــه كــــه ده‌ست به‌ســــه‌ر هێندى دوورى ههســارهكاندا دهگـــــرێت بــه نیسبـــــهت خـــــۆرهوه, ئهمــــهش لـــه ساڵى (1772م) له لایه‌ن زانایـــهك كــــه نــاوى (بود Bode) بوو دۆزایه‌وه, و یاســـاكــــهش بـــه یاســـاى (بـــود) نــاسراوه, ئـه‌م یاسایه رێگایه‌ك بۆ دیارى كردنى دوورى هه‌ساره‌كان به نیسبه‌ت خـــۆرهوه داده‌نێ, بۆ ئه‌م مهبـــهستهش دوورى نێــــوان زه‌وى و خۆرى كردووه‌ته یه‌كه‌یه‌كى پێوانه‌یی بــۆ ئـــــه‌م یاسایـــه, ئه‌گـه‌ر واى دابنێین دوورى ( عطارد ) لــــه خۆره‌وه یه‌كسانه بـــه (0.4) ئـــهوا دوورى (زوهـــره) لـــــه خۆره‌وه بریتى یه له:
0,3 0.4 = 0.7, و دوورى (زه‌وى) لـــــه خــــــــۆرهوه بـــریـــتــى یــــــــه لــــــه: 0.4 2×(0,3) = 1, و (مــــــــهریــــخ): 0.4 2 × (2 × 0,3) = 1.6 و بـــــــهم شێوهیـــه حیساب دهكـــرێت. (سـهیرى خشته‌ى ژماره 1 بكه).
تێبینى ئــــه‌وه دهكــــهین كـــه ئـــه‌م یاسایـــــه ئهنجـــــامى چـــاكى هه‌یــه لــه زوَربهى هه‌ساره‌كاندا ته‌نها (نیپتۆن و پلۆتۆ) نه‌بێت, لـــه‌گه‌ڵ ئــهوهشدا ئــــه‌و دوورى یه‌ى ئه‌م یاسایه دیارى ده‌كات بـــۆ (پلۆتۆ) نزیكه لـــه دووریى راستى (نیپتۆن), زانایــــان باوهرِیــان وایه كــه رووداوێــكى گرنـــگ لـــه خولگــهى ئه‌و دوو ههســـــارهیـــــهدا رووى داوه دواى دروست بوونیـــــان, و (پـلـــۆتــــۆ) لـــــه رِهچهڵهكدا مانگى (نیپتۆن) بووه.
ئه‌وه‌ى شـــــایانى بـــاسه زوَربـــهى هه‌ساره‌كان له ئاستێكدا ده‌خولێنه‌وه, ته‌نها (پلۆتۆ) نه‌بێــت, تــــا ئێستا هیچ جۆره شیكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ یاساى (بود) نى یه, به‌ڵام ده‌بێـــــت هه‌رچ تیۆرى یه‌ك كــه بــــاس لـــه دروســت بوونى خۆر و ههســارهكان ده‌كات ئه‌م یاساى (بود)ه بهرِهچـــاو بگرێـــــت, ئــــــهوهى شایـانى بــــاســه دۆزینــــهوهى هـــهســـارهكـــانى (ئۆرانۆس, نیپتۆن و پلۆتۆ), هه‌روه‌ها دۆزینه‌وه‌ى هه‌سارۆكه‌كان (كویكبات) له‌ژێر تیشكى ئــه‌م یاسـاى (بود)هدا به بهرچــــاوتریــن سهركــــهوتنى زانستیى ئه‌م یاسایه داده‌نرێت.
كۆمــهڵهى خۆر ته‌نها ئه‌م نۆ شوێن كه‌وتووانه (توابــع) نى یه, به‌ڵكو شوێن كه‌وته‌ى نـــاسـهرهكى تر‌ى هه‌یـــه كـــــه ژماره‌یان ده‌گاته زیاتر له (100)دانــه, ئه‌مــــه بێجگــــه لــه ژمارهیــهكى زۆر لــه ههســـــارۆكه (كـــویكب) كــــه ئـــــــهوهى تــا ئێستــــــا دۆزراونهتـــهوه زیــــاتر لــه (2000)دانـهیـــه, و نزیكــــهى (1000) كــلكــــــدار (Asteroids) لــــــهگهڵ ژمارهیـــهكى بيَشومـــار لــه (شـــوهوب و نهیـــــازیك و تـــۆزى گــهردوونى), كه ئه‌مــــانه ههمــووى بــــه ده‌ورى خــــۆردا دهسوورِێنــهوه, قه‌باره‌ى خۆر هێجگار گـــهورهیه, ئه‌گــــه‌ر بــــه خهیـــاڵ خـــۆر وه‌ك تــــۆپێكى بهتـــــاڵ دابنێین, ئـــــهوا (1,300,000)تۆپى تــــر تیایدا جێى ده‌بێته‌وه كـــــه هه‌ریه‌كێك لـــــه‌و تۆپانه هێنده‌ى زه‌وى ببێت!!
گــه‌ردوون و گهلــه ئهستێرهكــان ( الكون و المجرات):
گــه‌ردوون (الكــون Universe) له چه‌ندین كۆمهڵگــاى ئه‌ستێره‌یی یــــان گهلـــهئهستێــره (مجــرات Galaxies) پێك هاتووه, به‌و گهلهئهستێرهیهى كه خــــۆرى خۆمــــانى تێدایـــه ده‌ووترێت گـــهلـــــه ستێــرهى رێگـــاى كـــاكێشـــان ( مجــرة درب التبانـــــة Milky Way Galaxy), ئـــــه‌م گهلـــهستێرانه هـــه‌ر یهكێكیــــــان بــــه ههزارههــــــا ملیـــــۆن ئهستێــــرهى تێدایــه, و بۆشـــایى یه‌كى زهبـــــهلاحى زۆر فـــــراوان لــــه نـــێــــوان گهلهستێرهیهك و ئـــــهوى تردا هـه‌یه, له‌ســـه‌ر زه‌وى خۆمـــــانهوه و بــــههۆى بهكــــارهێنانى تــازهترین و گه‌وره‌ترین دووربین یان تیلیسكۆب (Telescope) ته‌نهـــــا ده‌توانـرێت چـــوار سـه‌د ملیۆن گه‌له‌ستێره ببینرێت.
گهلهستێرهكــهى خۆمـــان (رێگــاى كاكێشان) شێوه‌ى دیســـكى ئاوســـاو ( قرص مفلطح )ى وه‌رگرتـووه. (وه‌ك له وێنه‌ى خــــوارهوهدا دیاره), تیــرهكـهى (80000)ســــاڵى روونــــاكى یه و دوو باڵى پێچ خواردوو (حلزونی)ى هه‌یه, خۆرى خۆمــان یه‌كێكه له سه‌د هه‌زار ملیــۆن ئه‌ستێره‌ى ئـــــه‌م كاكێشــــانه, لــــهبــــــــهر ئـــــهوهى دوورى نێــــــوان ئهستێرهكـــان زۆر فراوانـــه, بۆیـه بۆ پێوانه كردنى ئه‌م دوورى یه زانایان (ساڵى رووناكى) به‌كار ده‌هێنن, كه ئه‌ویش بریتى یه لــــه‌و ماوهیـــهى كه رووناكى له ساڵێكدا دهیبرِێت بـــــه خێرایی (300000)كیلۆمه‌تر لــــه یه‌ك چركــــهدا, بـــــهم یهكــــهى پێوانه‌یه نیوه‌تیره‌ى كۆمه‌ڵه‌ى خۆرى خۆمان بریتى یه له (11 سه‌عات).
به‌ڵام دوورى نزیكترین ئه‌ستێره له خـۆرهوه بریتى یه له 4ساڵى رووناكى, تیره‌ى دیسكى گه‌له‌ستێره‌ى رێگاى كاكێشــــان بـــــه نزیكـــهیی (100000) ساڵى روونــــاكى یه, خۆر له چه‌قى ئه‌م گهلهستێرهوه بــــــه نـــزیكى (30000) ساڵى رووناكى دووره, بـه‌م پێیه خۆر تــــهنها ئه‌ستێره‌یه‌كى بچـووكه له‌نێوان ئه‌ستێره‌كانى رێى كاكێشاندا, كه خۆیشى گهلهستێرهیهكى بچووكه له‌م گه‌ردوونه پان و به‌رین و نهبرِاوهدا. رِهچهڵهكى دروست بوونى گه‌ردوون و كۆمه‌ڵه‌ى خۆر و زه‌وى:
یهكـــهم تیۆرى كــــــه هه‌وڵى دا رهچهڵـهكى كۆمه‌ڵه‌ى خۆر شى بكاته‌وه و باسى لێوه بكات تیۆرى (كانت-لاپلاس)ه, كه له نزیك كۆتایی سه‌ده‌ى هه‌ژده‌هه‌مدا ده‌ركه‌وت, ئه‌م تیۆرى یه نــــاونراوه بـــــه نـــــاوى هــــــهردوو فه‌یله‌سووفى ئه‌ڵمانى (ئیمانوێل كانت Immanuel Kant) (1724-1804م), و زانــــاى بیركارى فه‌ره‌نسى ( پـيـێــــر ســيــمــــــۆن لاپــــــلاس Pierre Simon Laplace) (1749-1827م), هه‌ر یه‌كێك له‌م دوو زانایه هه‌مان تیۆرى یـــان دانـــا به‌جیا بـــهبێ ئـه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى یــــان پێكــهوه كــــردبێ, و بنچینـــــهى دانــــانى ئـــــه‌م تیۆرى یه‌ش له‌ســـه‌ر هه‌ندێك بینینى فه‌له‌كى دامه‌زراوه.
ئه‌م تیۆرى یه وا داده‌نێت كۆمه‌ڵه‌ى خۆر درووست بــــووه لــــــه ئهنجــــامى چرِبوونهوهى بارستایى یه‌كى گازیی زۆر زه‌به‌لاح كه شێوه‌ى خرِى تۆپیى هه‌بووه, ئــــه‌م بارستــهیه (كتله)یه له سهرهتــــــادا بـــــــه ده‌ورى خــــــــۆى دا دهسوورِایهوه, له ههمـــــان كاتیش‌دا هێزى كێش كردن واى له‌م بارسته‌یه كرد كه ئه‌و مادده گازى یه گرژ بكاته‌وه بۆ ناو چه‌قه‌كه‌ى, پاشان هێزى دهركــــهر و پاڵپێــــوهنــــــهرى سه‌نته‌ریی (القوة الطاردة المركزية) كه به‌هۆى سوورِانهوهى ئه‌م بارسته گازى یه‌وه دروست بوو, ئـــــه‌م شێوه تۆپى یه‌ى گۆرِى بــــــــۆ شێوه‌یه‌كى دیسكیی ( قرص ), پاشـــــــان هه‌ندێك پارچه‌ى ده‌ره‌كى ئــــــــه‌م دیسكه له شێوه‌ى بازنه‌دا جیابوونه‌وه له مادده چرِ بووهوهكهى ناوچه‌قى ئه‌م بارسته گازى یه, كه ئه‌وانیش وورده وورده چرِبوونهوه تــــــاوهكو هه‌ساره‌كانیان دروست كرد, بـــه هه‌مان شێوه و له هه‌ندێك حاڵه‌تدا بازنه‌ى تر به ده‌ورى ئه‌م ههسارانـــــهدا دروست بوون كه دوایی بوون بـــــــه مانگه‌كانى ده‌ورى هه‌ساره‌كان, به‌ڵام خۆر هه‌ر له‌و مادده چرِهى نـــــــاو چه‌قى ئـــــه‌و بـــــــارسته گازى یه‌وه دروست بوو و جیابووه‌وه.
پاش ئه‌م دوو زانایه و له كۆتایی سه‌ده‌ى نۆزده‌دا پێوه‌رى تر دانران بۆ دۆزینه‌وه‌ى ره‌چه‌ڵه‌كى گه‌ردوون و كۆمـــــــهڵـــــــهى خــــــــۆر, وه‌ك تیۆرى (چامبه‌رلین-مۆلتۆن) (1843-1928م), به‌ڵام ئـــــــه‌م تیۆرى یانه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌ڵگه‌ى زانستى بــــــههێز پاڵپشتى نـــهدهكردن, تاوه‌كو تیۆرى یه تازهكــــــانى ئــــــه‌م سه‌رده‌مه په‌یدا بوون كــــــــــــه ههموویــان پشت ده‌به‌ستن به زانیارى و بینینى وورد و داتاى نوێ, بــه‌ڵام ههموویـــــــان لــــه تیۆرى یه‌كه‌ى (كانت-لاپلاس) ده‌چن, و جیاوازى یهكـــهیان لــــهوهدایه كــــــه تیۆرى یه‌كه‌ى (كانت-لاپلاس) باس له چرِبوونهوهى بارستهیهكى گازیی ده‌كات به ته‌نها, به‌ڵام تیۆره تازه‌كان باس له چرِبوونهوهى بارستهیـــهكى گــــازیی و تۆزیی (كتله عازیه و غباریه) ده‌كه‌ن, نه‌ك به ته‌نها بارستهیهكى گازیی.
لێره‌دا ده‌بێت كه‌مێك راوه‌ستین و سه‌رنج بده‌ین له یه‌كێك له ئایه‌ته‌كانى قورئانى پیرۆز كه ده‌فه‌رموێت:
قُلْ أَئِنَّكُمْ لَتَكْفُرُونَ بِالَّذِي خَلَقَ الْأَرْضَ فِي يَوْمَيْنِ وَتَجْعَلُونَ لَـهُ أَنـدَادًا ذَلِكَ رَبُّ الْعَالَمِينَ {9} وَجَعَلَ فِيهَا رَوَاسِيَ مِن فَوْقِهَا وَبَارَكَ فِيهَا وَقَدَّرَ فِيهَا أَقْوَاتَهَا فِي أَرْبَعَةِ أَيَّامٍ سَـوَاء لِّلسَّائِلِينَ {10} ثُـمَّ اسْتَوَى إِلَى السَّمَاء وَهِيَ دُخَانٌ فَقَالَ لَهَا وَلِلْأَرْضِ اِئْتِيَا طَوْعًا أَوْ كَرْهًا قَالَتَا أَتَيْنَا طَائِعِينَ {11} فَقَضَاهُنَّ سَبْعَ سَمَاوَاتٍ فِي يَوْمَيْنِ وَأَوْحَى فِي كُلِّ سَمَاء أَمْرَهَا وَزَيَّنَّا السَّمَاء الدُّنْيَا بِمَصَابِيحَ وَحِفْظًا ذَلِكَ تَقْدِيرُ الْعَزِيزِ الْعَلِيمِ {12} فصلت
واتـــه: بــاشه ئێوه بۆ باوهرِتان به‌و زاته نى یه كه زه‌وى له دوو رۆژدا دروست كرد و ئێوه هاوهڵیشى بۆ برِیــــار ده‌ده‌ن كه ئه‌و پهروهردگــــارى تــــــهنهاى هه‌موو جیهانیــــانه؟! لـــــهســـــهر رووى زه‌وى كێوهكــــــانى دامــهزراند, و به‌ره‌كه‌تى زۆرى تــێـــــدا دابــیـــــــن كــــــردووه لـــــه ماوه‌ى چــــــوار رۆژدا, تــــــــا نـیـــــــــاز و داخوازى یه‌كانى ئاده‌میزاد جێبه‌جێ بكات, پاشان وویستى ئاسمان رێك بخات و دروستى بكات له كاتێكدا سه‌ره‌تا هه‌مووى دووكه‌ڵ بوو, جا به ئاسمان و زه‌وى فه‌رموو: فه‌رماندار و ملكه‌چ بن, به‌خۆشى خۆتــــان یـــــان بـــــــهزۆر بتــــــانخهمه ژێر دهســــهڵاتى خۆمه‌وه؟! هه‌ردوولا خێرا ووتیــــان: ملكه‌چى تۆین و چى دهفهرمــوویت وا ده‌كه‌ین, پاشان له ماوه‌ى دوو رۆژدا ئاسمانى كرده حه‌وت چین و فه‌رمانى بۆ هــــه‌ر حـــهوت چینێكیش ده‌ركرد.
تێبینى ئـــه‌وه بكـــــه خــواى گه‌وره باسى ئاسمـــــان ده‌كات و ده‌فه‌رموێت (وَهِيَ دُخَانٌ ), ئه‌وه‌ى شایانى باسه ( دُخَان ) ته‌نها بارستهیهكى گازى نى یه به ته‌نها به‌ڵكو بارستهیهكى گازى و تۆزى یه, بینینه فه‌له‌كى یه‌كان گومان له‌وه‌دا ناهێڵنه‌وه كه گه‌له‌ستێره‌كان له یـــــــهكتـــر دوور دهكـــــــــهونــــــهوه بـــــــه خێـــرایى یــــهكى لـــــــــــه رادده بــــــهدهر و هه‌رچه‌نده له یه‌كتر دوور بكه‌ونه‌وه خێرایى یهكـهیان زیاد ده‌بێت, ئه‌مه‌ش به‌هۆى تێرِوانینى شــــــــهبهنگـــهكــــانى رووناكى (أطياف الضوء )ى گه‌یشتوو پيَمان له‌و گهلهستێرانهوه ده‌ركه‌وت, ئه‌وه‌ش زانـــــراوه لـــــــــه فیزیــــــادا كـــه رهنگهكـــانى شه‌به‌نگى رووناكى ( ألوان الطيف ) بۆ تیشكێك كــــه ئه‌گــه‌ر لــــــه بینه‌ره‌وه نزیـــك بكـــــهوێتهوه درێـــژى شهپۆلهكـــهى كورت دهبێتــــــهوه, و به پێچه‌وانه‌شه‌وه درێژى شهپۆلهكــــــهى درێژ ده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و رووناكى یه له بینه‌ره‌وه دوور بكه‌وێته‌وه, لــــــــــه دیمــــــهن و بینینــــه فه‌له‌كى یــــهكــــاندا بینراوه كه شه‌به‌نگى گه‌له‌ستێره‌كان ( أطياف المجرات ) هه‌موویـــان بـــهرهو ره‌نگى سوور ده‌چن كــــــه شه‌پۆله‌كه‌ى درێژتره, واتــــه هه‌موویان لێمان دوور ده‌كه‌ونه‌وه.
زانایــان وا داده‌نێن كـــــــه هــــــه‌موو مـــــــاددهى گـــــهردوون لـــه سنوورێكى بچووكـــــدا چــــرِبوو بوویـــــهوه پێش (10000-15000) ملیـــــــۆن ســـــــــاڵ لهمــــــــــهوبهر, پــــاشــــــــان جـــــووڵــهى دوور كــــــــهوتنهوهى گهلهستێرهكــــان لـــــــــهوێوه ده‌ستى پێكردووه, ئــــــه‌م جووڵه‌یه‌ش به ته‌قینه‌وه‌یه‌كى هێجگار گه‌وره ده‌ستى پێكرد, بۆیـــه تیـــۆرى دروست بــــــوونى گـــــهردوون بـــــــهم ته‌قینه‌وه‌یه نـــاونرا تیۆرى ته‌قینه‌وه‌ى گـــــه‌وره یـــــان مه‌زن ( الإنفجـــار العظيم Big Bang Theory), خــــــــواى گـــــه‌وره لـــــــه ســــــوورهتى ( الأنبياء )دا ده‌فه‌رموێت:
أَوَ لَمْ يَرَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَنَّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ كَانَتَا رَتْقًا فَفَتَقْنَاهُمَا وَجَعَلْنَا مِنَ الْمَاء كُلَّ شَيْءٍ حَيٍّ أَفَلَا يُؤْمِنُونَ {30} ,
واته: ئایا ئه‌وانه‌ى بىَ باوهرِن نه‌یان بینیوه و بۆیان روون نه‌بۆته‌وه, كه بهرِاستى ئاسمانه‌كان و زه‌وى یه‌ك پارچه بوون له سه‌ره‌تادا كه له‌وه‌ودوا لێكمان جیــــاكردنهوه, ســهرنجى ئه‌وه بده كــــه خـــواى گـــهوره بــاسى زه‌وى ده‌كات پێش لێك جیابوونه‌وه‌كه.
هه‌روه‌ك زانایان دان به‌وه‌دا ده‌نێن كه مادده‌ى كـــــــهونى هه‌بووه پێش ته‌قینه‌وه گهورهكـــــــه, مانــاى ( رَتْقـًا ): ملتصقتین بلا فــــــاصل, واته: پێكه‌وه نـــــووســـا بوون بــــــهبێ جیــــــاكهرهوه, (فَفَتَقْنَـاهُمَا ): فَصلنا بَیْنَهُما, واتــــــه: لێكمان جیــــــا كردنه‌وه, ئه‌ى مرۆڤى سه‌ركه‌شى خۆبه‌زل زانهرى دوور له خودا, كێش و بارستایی خۆت له‌م بوونه‌وه‌ره‌دا به‌رامبه‌ر به ئه‌ستێره‌كان و گــــــهردوون بزانه, كاتێــــك به‌شه‌و سه‌یرى ئه‌ستێره‌كان ده‌كه‌یت؟!
ئه‌و ووتهیــــهى خــــــواى گه‌وره‌ت بیربكه‌وێته‌وه كـــه ده‌فه‌رموێت :
أَأَنتُمْ أَشَدُّ خَلْقـًا أَمِ السَّمَـاء بَنَاهَـا {27} رَفَعَ سَمْكَهَا فَسَوَّاهَا {28} وَأَغْطَشَ لَيْلَهَا وَأَخْرَجَ ضُحَاهَا {29} وَالْأَرْضَ بَعْدَ ذَلِكَ دَحَاهَا {30} سوره النــازعات,
بۆیـه تــــــــا زووه بگهرِێرهوه بۆ لاى خواى دروســـــت كـــــــــهرى بــــــوونـــــهوهر و گهلهستێرهكــــــــان و ئهستێرهكــــــان و هــــهســارهكـــــــان و مـــــانگـــــــــــهكان و ههســارۆكهكان و شــوهوب و نهیازیك و كلك داره‌كان و تۆزى گه‌ردوونیی.
ئـــه‌وه‌ش بزانــــه دهرگــــاى تۆبــــه و پهشیمــــانى كــــراوهیه بــــه رووتـــدا و خواش هه‌میشه بـــه ره‌حم و به‌زه‌یى یه بــــه‌و بـــــهندانــــهى دان بـــه تــــاوان و هـــهڵهكـــــــانى خۆیـــــــاندا دهنێـــــــــن و دهگــهرِێنهوه و پيَیــــان دهفــــهرموێت:
يَا أَيَّتُهَا النَّفْسُ الْمُطْمَئِنَّةُ, ارْجِعِي إِلَى رَبِّكِ رَاضِيَـةً مَّرْضِيَّـةً, فَادْخُلِي فِي عِبَـادِي, وَادْخُلِي جَنَّتِي (الفجر 27-30. )
سه‌رچاوه‌كان:
1-قورئــــــانى پیرۆز/ تفسير و بيــان مفـــــردات القــــــرآن/ دار الرشيـــــد-مؤسسة البيان.
2-أساسيـــات علم الجيـــولوجيــــــا/ د. محمد يــــوسف, د. عمر حسنين, د. عدنــــــــــان النقـاش/ مركز الكتب الأردني-1999.
3-الجيولوجيـــــــا العــــامة/ د. سهل الســـــنــــــــوي, د. يـحـيـى الراوي, د. نضير الأنصاري/ الطبعة الأولى- 1979.