گره‌نتی ئیعجازی زانستی چی یه ئه‌گه‌ر زانست پێش بكه‌وێت و بگۆڕێت، یان زانایان لێی په‌شیمان ببنه‌وه؟
گره‌نتی ئیعجازی زانستی چی یه ئه‌گه‌ر زانست پێش بكه‌وێت و بگۆڕێت، یان زانایان لێی په‌شیمان ببنه‌وه؟
ئه‌م پرسیاره هه‌میشه دووباره ده‌بێته‌وه و زۆرێك له خه‌ڵكی ده‌یكه‌ن و، ده‌ڵێن: زانسته گه‌ردونییه‌كان ناجێگیرن و ده‌گۆڕێن به تایبه‌تی تیۆره زانستییه‌كان، ئیعجازی زانستیش له‌سه‌ر زانسته گه‌ردونییه‌كان بنیاتنراوه له‌به‌رئه‌وه چۆن ده‌كرێت ڕاستییه‌كانی قورئان به زانسته گه‌ردونییه‌كان لێك بدرێنه‌وه یان به‌راورد بكرێن!؟
ئێمه‌ش له وه‌ڵامدا ده‌ڵێین: گره‌نتی ئه‌م باسه له قورئانی پیرۆز خۆیدایه، كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: سَنُرِيهِمْ آيَاتِنَا فِي الْآفَاقِ وَفِي أَنفُسِهِمْ (٥٣:فصلت) واته: «له داهاتوودا نیشانه‌كانی خۆمانیان له ئاسۆكانی گه‌ردوون و خودی خۆیاندا پیشان ده‌ده‌ین»، ئایه‌ته‌كه دۆزینه‌وه‌ی دیارده گه‌ردونییه‌كانی به ته‌ماشاكردن و بینینه‌وه به‌ستۆته‌وه، له‌به‌رئه‌وه گره‌نتی دیارده‌كه بینینه كه خوای گه‌وره به‌رده‌وام پیشانمان ده‌دات، بۆ نموونه: به‌ربه‌ستی ئاوی نێوان ده‌ریاكان ئێستا ده‌بینرێن و مانگه ده‌ست كرده‌كان وێنه‌ی ده‌گرن و پێوانه‌ی ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده زانست له پێشكه‌وتندا بێت له‌وانه‌یه نهێنی زیاتری ده‌ربخات، به‌ڵام ناترسین په‌شیمان بێته‌وه كه به‌ربه‌سته‌كه بوونی نییه.. ئه‌گه‌ر موسحه‌فێكمان به ده‌سته‌وه بێت و هه‌موو بیبینین، له‌وه ناترسین ئه‌گه‌ر زانست پێشكه‌وت، بڵێت: ئه‌وه موسحه‌ف نییه چونكه ده‌بینرێت.. له‌به‌رئه‌وه گره‌نتییه‌كه له قورئانی پیرۆزدایه كه بابه‌ته‌كانی ئیعجازی زانستی به بینینه‌وه به‌ستۆته‌وه، وه‌ك له ئایه‌تێكی تردا ده‌فه‌رموێت:وَقُلِ الْحَمْدُ لِلَّهِ سَيُرِيكُمْ آيَاتِهِ فَتَعْرِفُونَهَا ۚ (93)النمل، له‌به‌رئه‌وه ئیعجازی زانستی له‌سه‌ر ڕاستییه زانستییه قه‌تعییه‌كان ده‌دوێت كه ده‌بینرێن، یان به به‌ڵگه‌ی زانستی بنبڕ حسابی بینینیان بۆ ده‌كرێت نه‌ك تیۆره گۆڕاوه‌كان.
Related posts
Leave a Comment
You must be logged in to post a comment.