گرنگی کواڵیتی ژیان
گرنگی کواڵیتی ژیان
نوسینی: شەماڵ موفتی
کواڵیتی ژیان پێوەرێکە بۆ خۆشگوزەرانی وەک پێوەری (جی دی پی ) بەکاردێت بۆ پێواندنی بەردەوامبونی وڵات و کۆمەڵ.
خۆشگوزەرانی : وەسفێکە بۆ دۆخی تەندروستی و کامەرانی و رەفاھییەت , چەمکێکی نادیارە و چەند رەھەندێکی مرۆیی گرتۆتە خۆ و ئەو فاکتەرە “زاتی و مەوزوعی” یەکانی تەندروستی و کواڵیتی ژیان یەک ئەخا
واتە پێوەری خۆشگوزەرانی دو جۆرن : مەوزوعی و زاتی ن
مەوزوعی وەک : ھەڵسەنگاندنی کۆمەڵایەتی ” ماف و پێداویستییە سەرەکییەکان”
زاتی وەک: رازیبوون.
رۆبرت کیومنز پرۆفیسۆرێکی کارامەیە لە بوارەکانی کواڵیتی ژیان و نزیکەی ٢٠٠ کتێبی نوسیوە و ئەژمار دەکرێت بە پسپۆرێکی جیھانی لەو بوارەدا.
رێکخراوی تەندروستی جیھانی لە ١٩٩٧ەوە چەمکی تەندروستی خستە ناو کواڵیتی ژیانەوە لەبەر ئەوەی کواڵیتی ژیان لە ژێر کاریگەری:
{ “تەندروستی” و “دۆخی دەرونی” و “ئاستی پشتبەستن” و “متمانەيى” و “پەیوەندی کۆمەڵایەتی” و “بڕوا شەخسییەکان” }
بنەماکانی کواڵیتی ژیان
(مۆدێلی ھەشت چەمکەکە)
تێکدەرانی کواڵیتی ژیان
(پێنج درندەکە)
* ھەژاری
* نەخۆشی
* نەفامی
* بێکاری
* نەھامەتی ( بێ جێگا , بێ لانە, بێ کەس, ژینگە و شوێنگەی گەندەڵ و پیس)
تایبەتمەندییەکانی کواڵیتی ژیان
* بوونی دادپەروەری و یەکسانی
* بوونی متمانە بەیەکتر و بەرجەستەکردنی بەھا جوانەکان
* بوونی ھەمو مەرجەکانی بەھاوڵاتیبوون
* پارێزگاری تایبەتمەندی تاک
* دوربوون لە زیان
* دوربون لە ئازار
* بوونی پێداویستییە سەرەکییەکان
* بریاردان بە ئازادی “خودبڕیاردان”
* ژیانبردنەسەر لە نێو کیانێکی سیاسی و کۆمەڵگایەکی چالاک
(من لم یھزّە الربیع و أزھارە , و العود و أوتارە , فاسد المزاج لیس لە علاج ) الامام الغزالی.
کەسێک بۆن نەکا , چۆن وەسفی بۆنی بۆ ئەکەیت؟
کەسێک نابینا بێت چۆن وەسفی دیمەنەکانی بۆ ئەکەیت؟
کەسێک غوددەکانی زمانی پەککەوتبن ھەست بە تام و چێژی خواردن ناکات
کۆمەڵگاش وەک تاک زۆر جار ئامێری ھەستکردنى بە جوانییەکانی دەوروبەر لەدەست ئەدا و بێزەوق دەبێ, بایەخ نادات بە ھێمنی دەنگ , ژاوەژاو ناڕەحەتی ناکات و رەنگاورەنگی روناکی و خاپوربونی ژینگە و دەوروبەر و دوکەڵ ھەڵمژین ئاساییە لای..!!
جۆر یاخود کواڵیتی ژیان پەیوەستە بە خودی تاک و چونییەتی بیرکردنەوە و ھەستکردنیەتی
چۆن ئامێری ( بیستن, بینین, بۆنکردن, تامکردن, ھەستکردن..) جۆر و دیققەتی پەیوەندی لەگەڵ دەوروبەردا دیاری ئەکا, ئاوھاش دید و بیر و وێنای کەسەکە پەیوەندی ئەکا لەگەڵ جیھانەکانی دەوروبەریدا ( جیھانی مرۆڤەکان, جیھانی بیر و فیکر, جیھانی ماددە , جیھانی سروشت ) , چێژ و خۆشی ئەو پەیوەندییانە ئاستی ناخی کەسەکە دیاری ئەکا.
واتە کولتور دەورێکی باڵای ھەیە ڵەسەر کواڵیتی ژیانی تاک و کۆمەل.