You Are Here: Home » بابەتەكانمان » گرنگیی نوێژی بەیانی

گرنگیی نوێژی بەیانی

گرنگیی نوێژی بەیانی

كۆمەڵێك لێكۆڵینەوەی زانستی جەخت لەوە دەكەنەوە، كە پارێزگاریكردن لە نوێژی بەیانی، مرۆڤ لە  نوبەی دڵی كتوپڕ دەپارێزێت، لەخەوهەستان لەشەودا بۆ ئەنجامدانی نوێژ سوڕی خوێن چاكدەكاتەوە‌و لە  ڕەقبوونی خوێبەرەكان‌و جەڵتەی مێشك دەیپارێزێت، پزیشكەكان دەڵێن، جەستەی مرۆڤ لەكاتی بەرەبەیان(فەجر)دا لە لوتكەی چالاكیدا دەبێت‌و خەوتن لەو كاتەدا بەشێوەیەكی نێگەتیڤ كاردەكاتە سەر ئەندامەكانی جەستە، لێكۆڵینەوەیەكی تر جەخت لەوەدەكاتەوە، كە نوستن بۆ چەند كاتژمێرێكی دوورودرێژ نەخۆشیی مەترسیدار دروستدەكات، كە گرنگترینیان وەرەمە شێرپەنجەییەكان‌و مردنی كتوپڕە.

بۆیە خوای گەورە فەرمانمان پێدەكات بە  هەستان لەخەو بۆ ئەنجامدانی نوێژی بەیانی، هەروەها خوێندنەوەی قورئان لەو كاتەدا فریشتەی شەوو فریشتەی ڕۆژیش دەیبینن.

خوای گەورە دەفەرموێت: ((أَقِمِ الصَّڵاەَ لِدُلُوكِ الشَّمْسِ إِڵیٰ غَسَقِ اللَّیْلِ ۆقُرْا‌نَ الْفَجْڕ ۖ إِنَّ قُرْا‌نَ الْفَجْڕ كَانَ مَشْهُودًا)) (الإسرا‌ء :٧٨)

 

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top