ڤیدیۆ/ ئیعجازی ڕزگاركردنی لاشەی فیرعەون، زانایانی سەرسام كرد
ئیعجازی ڕزگاركردنی لاشەی فیرعەون، زانایانی سەرسام كرد
دكتۆری فەڕەنسی (مۆریس بۆكای) ڕاستییەكی لەسەر لاشەی فیرعەون خستە ڕوو، دكتۆر وتی: بۆ یەكەم جار بۆمان دەركەوت كە خاوەنی ئەم لاشەیە بە ڕۆچوون لە ئاودا خنكاوە و پەراسووەكانی بەیەكداچوون و بە موعجیزەش لاشەكەی ڕزگاری بووە، لە دوای ئەوەش لاشەكە مۆمیاكراوە و تا ڕۆژگاری ئەمڕۆمان پارێزراوە.
بەڵام یەكێك لە موسڵمانەكان هەواڵی پێدا كە باسی ئەم ڕاستییە لە قورئاندا هاتووە، خوای گەورە دەفەرموێت:( فَالْيَوْمَ نُنَجِّيكَ بِبَدَنِكَ لِتَكُونَ لِمَنْ خَلْفَكَ آيَةً ۚ وَإِنَّ كَثِيرًا مِّنَ النَّاسِ عَنْ آيَاتِنَا لَغَافِلُونَ) واته: “ئه‌مڕۆ ئیتر لاشه‌ی تۆ ڕزگار ده‌که‌ین تا ببێته موعجیزه و په‌ند و ئامۆژگاری بۆ ئه‌وانه‌ی دوای تۆ دێن (دیاره خوای گه‌وره پاڕاستویه‌تی له‌وه‌ی که ماسی بیخوات، شه‌پۆلی ده‌ریا گه‌یاندیه که‌نار، تا ئه‌وانه‌ی که به‌خوایان ده‌زانی به‌چاوی خۆیان ببینن که فیرعه‌ون ئاده‌میزادێکه وه‌ک ئه‌و خه‌ڵکه و ببێته په‌ند، بۆ هه‌موو پاشا و زۆرداره‌کانی سه‌ر زه‌وی که ئه‌وه سه‌رئه‌نجامی مسۆگه‌ری هه‌موویانه)، به‌ڵام به‌ڕاستی زۆربه‌ی خه‌ڵکی له ئایه‌ت و موعجیزه‌کانی ئێمه غافڵ و بێ ئاگان.”
بۆیە زانا فەڕەنسییەكە دەستی كرد بە لێكۆڵینەوە لەسەر ئیسلام و كاتێك بۆی دەركەوت ئیسلام دینی ڕاستەقینەیە، وتی: أشهد أن لا الە الا الله، و أشهد أن محمدا رسول الله.
ڤیدیۆ/
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=PTS-CyGkmfI[/youtube]