ژیانی پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) شایەتحاڵە بە ڕاستێتی پەیامبەریەكەی.
ژیانی پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) شایەتحاڵە بە ڕاستێتی پەیامبەریەكەی.
گەیاندنی پەیامەكە بە خەڵكی
ن: شێخ عبدالمجید زندانی
و: خالد حسن علی
پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) پەیامەكەی زۆر بەباشی گەیاند، جارێك لە ڕێی پەیوەندی تاكەكەسی و، جارێك لە ڕێی بانگكردنیان بۆ سفرە و خوان و، جارێك بە خۆناساندنی بە هۆزەكان و ئارامگرتنی لەسەر بە گژاچوون و ڕەتكردنەوەی یەك لە دوای یەكیان و، جارێك بە بانگكردنی خەڵكی بۆ كۆبونەوە و، جارێك بە ڕوبەڕوبونەوەی خەڵكی و، جارێك بە ناردنی هاوەڵە بانگخوازەكانی و، جارێك بە ناردنی نێرراوەكانی بۆ پادشاو میرەكان، جارێك بە جیهادكردنی ئەوانەی ئەبونە بەربەست لە رێگەی خوادا.
كافران بە توندترین شێوازی دڵڕەقی و توندوتیژی و ئازاردان بەرەوڕووی خۆیان و بانگەوازەكەیان بونەوە، ئەوە قوڕەیشە گاڵتەیان بە پێغەمبەر و هاوەڵان دەكرد و پاشان كەوتنە كوشتن و سوتاندن و ئازاردانی هەندێك لە موسڵمانەكان و، بۆ ماوەی سێ ساڵ پێغەمبەر و هاوەڵانیان خستە دۆڵی ئەبوتاڵیبەوە و گەمارۆیاندان، تا وایلێهات موسڵمانەكان لە برساندا پێستە و گەڵای درەختیان دەخوارد و، ژیانیان كەوتە مەترسیەكی زۆرەوە، بۆ ئەوەی تۆزێ لە ناڕەحەتی دوور بكەونەوە دوو جار پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) هاوەڵەكانی بۆ حەبەشە نارد، پاشان كۆچیان كرد بۆ مەدینە، قوڕەیشیەكانیش پیلانیان دانا بۆ كوشتنی پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) بۆیە خوای گەورە فەرمانی بەویش كرد كۆچ بۆ مەدینە بكات.
هێندە بە پەرۆشەوە بانگی بێباوەڕانی ئەكرد هەتا كەوتە هەڵوێستێكەوە خوای گەورە ڕەخنەی لێگرت، كاتێك سەرقاڵی بانگردنی گەورەكانی قوڕەیش بوو بە مەبەستی هیدایەتیان، كە ئەگەر باوەڕیان بهێنایە بە سوود بوو بۆ موسڵمانان، لەو كاتەدا (عەبدوڵای كوڕی ئوم مەكتوم) كە نابینا یەكی موسڵمان بوو هات و وتی: ئەی پێغەمبەری خوا، خوا چی فێركردوویت منیش فێر بكە، پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) پێی ناخۆش بوو كه قسەكانی پێ دەبڕێت، لەبەرئەوه ڕووی گرژكرد و ڕووی وەرگێڕا. پێغەمبەریش (صلی الله علیە وسلم) لەبەرئەوەی خەمی بڵاوكردنەوەی ئاینەكەی بوو ڕووی لێ گرژكرد، كە دەشیزانی نابینایە و ڕووی پێغەمبەر نابینێت و دڵی ئازار ناخوات، بەڵام خوای گەورە ڕەخنەی لێگرت و فەرموی :