You Are Here: Home » زانستە مرۆییەكان » غەیبی و مێژوویی » ڕۆژمێری مانگی ڕەمەزانی پیرۆز

ڕۆژمێری مانگی ڕەمەزانی پیرۆز

 

ڕۆژمێری مانگی ڕەمەزانی پیرۆز

 
نووسینی : شـوان ڕابـەر

گرنگترین ڕووداوەكانی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز لە مێژوودا

بێگومان بەدرێژایی دیرۆك مانگی رەمەزانی پیرۆز چەندان روداوو هەڵكەوتی گەورەو گرنگ و بزورگی هەمەجۆری تیادا روداوە كەلە ئامار نایەن، نەخاسمە لەسەردەمی ئیسلامی ئازیزو روداوی ئیسلامی تائێستاكونێ ، ئێمە لێرەدا زۆر بەكورتی و گوشراوی وەكو بەركول و مشتێك هەندێ‌ روداوی گەورەو دیارتان بۆدە خەینەرووكە لەم مانگە دا رویان داون .
* 1ی ڕەمەزان :
– خوای گەورە “صحف”ی بۆ حەزرەتی ئیبراهیم ناردە خوارەوە سەلامی خوای لە سەر بێت.
–  لە رەمەزانی ساڵی3ی‌ كۆچی‌ موشریكەكانی‌ مەككە كەوتنە خۆ بۆ بەرپاكردنی جەنگی‌ ئوحد لە دژی‌ موسلمانان، وەلێ‌ جەنگەكە لە (7)ی‌ شەوال رویدا .
* 2 ی ڕەمەزان :
– ساڵی 1338ك – 19/5/1920 یوسف وە هبە لە سەرۆكایەتی میصر دەستی لە كار كێشایەوە، جێ‌ ی  باسە ناوبراو كەسێكی “قبگی” بوو لە ساڵی 1269ك لە میصر لە دایك بوو، لە 1353ك مرد.
– ساڵی 702ك – 20/4/1303زاینی شەڕی (مرج الصفر) لە نێوان سوپای موسلمانان بە سەركردایەتی (الناصر محمدی كوڕی قلاون ) و سوپای مەغۆل بە سەركردایەتی قتلغ شاه نویان ( قطلوشاه) رووی دا .
 * 4 ی ڕەمەزان :
– ساڵی 1521ی زاینی شاری بەڵگرادی پایتەختی مەجەر لە لایەن سوڵتان سولێمان قانونی یەوە فەتح كرا.
 * 5 ی ڕەمەزان :
– ساڵی 1268ی زاینی دوای 170 ساڵ شاری ئەنتالیە بە سەركردایەتی (بەیبەرس)  لە ژێر دەستی خاچ پەرستەكان ڕزگار كرا.
-ساڵی‌ 11/7/1948 ی‌ زاینی‌ تیمێكی‌ سەربازی سەهیۆنیزم بە سەركردایەتی ‌(موشیە دایان)ی‌ جوولەكە لە شاری‌ ( لد ) 426 كەسی فەلستینی‌ كوشتار گشت كردن.
 * 6 ی ڕەمەزان:
– تەوڕات لە لایەن خوای گەورە بۆ حەزرەتی موسای كوڕی عیمران دابەزی ، سەلامی خوای لە سەر بێت.
– ساڵی 1378ك 15/3/1959 هەرێمی باكوری نێیجریا سەربەخۆی خۆی لە حكومەتی ناوەندی نێجیریا وەرگرت.
 * 7 ی ڕەمەزان:
– ساڵی 971 ی زایینی مزگەوتی (الازهر) لە سەردەمی دەولەتی فاتیمیەكان لە قاهیرەی میصر لە لایەن (جوهر الصقلی) كرایەوە.
– ساڵی 1373ك – 9/5/1954ز لیبیا و ئەمریكا ڕێككەوتنك یان واژو كرد بۆ مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە بنكەی (الملاحة) لە لیبیا.
* 8 ی ڕەمەزان:
– ساڵی9ی  كۆچی غەزای تەبوك لە نێوان موسڵمانان و كافرەكان ڕویدا.
– ساڵی 70ی كۆچی ئیمامی جەعفەر صادقی موجتە هید لە دایك بوو.
– ساڵی 1351ك – 1352 / 4/1/1933 – 27/9/ 1933 اسماعیل صدقی بوو بە پاشایی میصر.
* 9 ی ڕەمەزان:
– ساڵی 212ی كۆچی شاری صقلیە لە لایەن موسڵمانان رزگاری كرا.
– ساڵی 1394 ك – 25/9/1974 عبدالعزیز الحجازی لە میصر حكومەتێكی لە 33 وەزیر پێك هێنا و، بوو بە سەرۆك وەزیران.
– ساڵی 1385ك  – 31/11/1965ز جان بیدال بوكاسای سەرۆك ئەركانی گشتی سەربازی لە كۆماری ئەفریقیای ناوەڕاست كودەتای بە سەر دافید داكوداكردو حكومەتێكی دامەزراند.
  *  10 ی  ڕەمەزان:
– ساڵی 1393 ك – 6/10/1973ز سوپای مصر هێڵی (بارلیفی)ی بڕی و چووە نۆكەندی سوێس لە دژی جوولەكە.
– ساڵی 1365ك – 7/8/1946 رە جەب بكر لە توركیا حكومەتێكی لە 19 وەزیر پێك هێنا دوای حكومەتی شوكری سراج ئۆغلۆ.
* 11 ی ڕەمەزان:
– ساڵی 95ی كۆچی سەعیدی كوڕی جوبەیر شەهید كرا.
* 13 ی ڕەمەزان:
– خوای گەورە ئینجیلی بۆ حەزرەتی عیسای كوڕی مەریەم ناردۆتە خوارەوە .
– ساڵی 795كۆچی جمال الدین أبو الفرج ناسراو بە (ابن الجوزی) كۆچی دوای كرد كە خاوەنی 300 دانراوە.
– ساڵی 1346ك  – 4/3/1928 عبدالخالق سەرۆك پاشای میصر لە سەرۆك حكومەتی دەستی لە كار كێشایەوە.
* 15 ی ڕەمەزان:
– ساڵی 3 كۆچی ئیمامی حسینی كوڕی ئیمامی عەلی لە دایك بوو.
– ساڵی 27ی كۆچی محمدی كوڕی ئیمامی ئەبوبەكری صدیق بوو بە والی میصر.
– ساڵی 11ی كۆچی فاتیمەی كچی پێغەمبەر ( صلی الله علیە و سلم ) (6) مانگ دوای وەفاتی باوكی وەفاتی كرد.
– شەوی هەینی 17 ی ڕەمەزانی ساڵی 40ی كۆچی ئیمامی عەلی لە ڕێگەی مزگەوت لە لایەن
   عبدالرحمنی كوری مەلجەمی خەواریج زامدار كراو لە  20ی ڕەمەزانی هە مان سالدا مرد.
– دەولەتی خەلافەتی عوسمانی لە جەنگی تاتار بە سەر ڕوسیاری قەیسەر دا سەركەوت.
– سالی 658 كۆچی شەری عین جالوت بەسەركردایەتی لەدژی داگیركەران بەسەركردایەتی سولتان قۆتز رویدا.
– ساڵی 1954ی ز عەدنان مندریس لە توركیا حكومەتێكی پێك هێنا.
* 16 ی ڕەمەزان:
– ساڵی 1651ی ز خەدیجە تارخان كە بە نەژاد ئافرەتێكی ئۆكرانی بوو لە دەولەتی عوسمانی كرا بە یاریدە دەری سوڵتانی دەولەت.
– ساڵی 1380 ك – 3/3/ 1961ز مەلیك حەسەنی دووەم لە مەغریبی دوای باوكی بوو بە پاشای وولات.
* 17 ی ڕەمەزان:
– ساڵی 2ی كۆچی بۆ یەكەم جار جەنگی بەدری گەورە لە نێوان سوپای هاوەڵان و موشریكانی مەككەدا ڕویدا كە تیاییدا 70 كەس لە موشریكەكان كوژران و 70 كەس یشیان لێ‌ بەدیل گیران.
– ساڵی 58ی كۆچی خاتو عائیشە ی خێزانی پێغەمبەر( صلی الله علیە و سلم) لە تەمەنی 70   ساڵی لە شەوی سێ‌ شەممە وەفاتی كرد . 47 ساڵ دوای پێغەمبەر ژیاو لە گۆرستانی بەقیع لە شاری مەدینە نێژرا.
– 17 ی رەمەزانی سالی 223كـۆچی = 12 ی ئابی سالی 838زاینی خەلیفە موعتە سەمی كوری هارون رشیدی خەلافەتی  عەبباس لە جەنگی عاموریە بە سەر دەوڵەتی بێزە نتینی دا سەركەوت، نزیكەی 30000 كەسی لێ كوشتن و دەیان هەزاریشی لێ ئەسیرو زامدار كردن .
– ساڵی 58ی كۆچی عەمری كوڕی عاصی هاوەڵی پێغەمبەر ( صل الله علیە وسلم ) كۆچی دوای كرد.
– ساڵی 1390ك  مەحمود فەوزی سەرۆكی میصر لە حكومەتەكەی ئیستقالەی دا كە لە 20/10/1970 – 16/11/1970 لە سەر كار بوو
* 18 ی ڕەمەزان:
– ساڵی 642ی زاینی خالیدی كوڕی ولیدی  گەورە هاوەڵ و فەرماندە كۆچی دوای كرد.
– ساڵی 1357كۆچی – 10/11/1938ز مستەفا كەمال ئەتاتۆركی مەگۆڵی ڕێبەری عەلمانیەتی توركیای نوێ مرد.
* 19 ی ڕەمەزان :
– ساڵی 570كۆچی (صلاح الدین الایوبی) لە نزیك شاری حەمای سوریا بە سەر خاچپەرستەكاندا سەركەوت ، بۆ ساڵی 584 كۆچی زۆربەی ناوچەكانی ڕزگار كرد.
– ساڵی 1357ك – 11/11/ 1938 محمود جەلال بایار ڕۆژێك دوای مردنی كمال ئەتاتۆرك حكومەتێكی لە توركیا پێك هێناو، بوو بە سەرەك وەزیرانی ولات.
– ساڵی 1409ك – 24/4/1989ز خەڵكی شاری نواكشۆت و انوازیبو لە مۆریتانیا هەلیان كوتایە سەر جالیەی سەنگال.
* 20 ی  ڕەمەزان :
– ساڵی 1393ك – 16/10/1973ز تیمێكی زرێپۆشی سەهیۆنی لە ناوچەی دفرسوار درز یان دە سوپای مصر كرد و قەناتی سوێس یان بڕی.
 * 21ی  ڕەمەزان :
– ساڵی 8 كۆچی شاری مەككەی پیرۆز لە لایەن سوپای پێغەمبەر صلی الله علیە و سلم فەتح كرا.
* 22 ی  ڕەمەزان:
– ساڵی 273ك ئیبن ماجەی زانای فەرموودە ناس كۆچی دوای كرد.
* 25 ی  ڕەمەزان:
– ساڵی 479 كۆچی-  23/10/1086زاینی جەنگی زولاقە لە نزیك ئەندەلوس بەسەركردایەتی یوسفی كوڕی تاشفین لەسەردەمی تاریقی كوڕی زیاد رویدا.
* 26 ی  ڕەمەزان:
– ساڵی 1346ك – 17/3/1928ز محمد محمود لە میصر حكومەتێكی پێك هێنا.
 * 27 ی  ڕەمەزان:
– ساڵی‌611ی‌ زاینی‌ قوڕئانی‌ پیرۆز دابەزی تالە گۆی‌ زەوی‌ بكرێتە تاكە دەستور و بەرنامەی‌ ژیانی ئادەمیزادو بونەوەرو، محمدی‌ كوری‌ عەبدوڵڵا‌ لەلایەن خوای‌ گەورە كرا بە تاكە پێشەواو پێغەمبەرو سەرداری‌ بونەوەر.
– ساڵی 1983ز یەكەم بانكی ئیسلامی لە قەتەر دامەزرا بە بڕی 200 ملیون ڕیاڵ .
 * 28 ی  ڕەمەزان :
 – 28/7/583ك – 2/10/1187 زاینی صلاح الدین الایوبی قودسی پیرۆزی لە ژێر دەست و ڕكێفی خاچپەرستە داگیركەرە كان ڕزگار كرد.
– ساڵی 92 كۆچی داستانی دۆڵی لكە لە ئیسپانیا ڕویدا بە سەرۆكایەتی تاریقی كوڕی زیاد كە دەرەنجام ئەوێ‌ ڕزگار كرا .
 * 30ی ڕەمەزان :
– ساڵی 256 كۆچی ئیمامی بوخاری فەرمودە ناسی خاوەنی كتێبی (صحیح البخاری) مرد .
– سالی ….  ئیبن حەزمی خاوەنی كتێبی المحلی لە دایك بوو.

 

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top