You Are Here: Home » بابەتەكانمان » ڕووەكە پزیشكیەكان لە قورئان و سوننەتدا ڕەشكە Nigellq sativa L

ڕووەكە پزیشكیەكان لە قورئان و سوننەتدا ڕەشكە Nigellq sativa L

ڕووەكە پزیشكیەكان لە قورئان و سوننەتدا
(2) ڕەشكە Nigellq sativa L

 

 

 

 

(1) : فەرمودەكانی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم كە دەربارەی ڕەشكە هاتون:

1. حدّثنا محمد بن رمح و محمد بن الحارث المصريان قالا حدّثنا الليث بن سعد عن عقيل عن إبن شهاب أخبرني أبو سلمة بن عبدالرحمن و سعيد بن المسيب أن أبا هريرة أخبرهما أنه سَمِعَ رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول : (في الحبة السوداء شفاءٌ مِن كل الدّاء إلاّ السام و السام هو الموت و الحبة السوداء الشوّنيز(صح).رقم الصحيفة 859 و 863 و أخرجه  البخاري و مسلم.

2. حدّثنا أبو سلمة بيحيى بن خلف حدّثنا أبو عاصف عن عثمان بن عبدالملك قال سمعت سالم بن عبدالله يحدث عن أبيه أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: (عليكم بهذه الحبة السوداء فإن فيها شفاء مِن كلّ داء إلاّ السام(الصحيفة 859 و 863 و أخرجه مسلم).

3. حدّثنا أبو بكر بن أبي شيبة حدّثنا عبيدالله أنبأنا إسرائيل عن منصور عن خالد بن سعيد قال خرجنا و معنا غالب بن أبحر فمرض في الطريق فقدمنا المدينة وهو مريض فعاده أبن أبي عتيق و قال لنا عليكم بهذه الحبة السوداء فخذوا منها خمساً أو سبعاً فأسحقوها ثم أقطروها في أنفه بقطرات زيت في هذا الجانب و في هذا الجانب فإن عائشة حدّثتهم أنها سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول أن هذه الحبة السوداء شفاءٌ من كل داء إلاّ السام قلت وما السام قال الموت.( رقم الصحيفة 863 و أخرجه البخاري)

4. أن هذه الحبة السوداء شفاء مِن كلّ داء إلاّ السام(صحيح) و له شاهد أخرجه البخاري و أبن ماجة عن خالد بن سعيد قال: خرجنا و معنا غالب بن أبحر فمرض في الطريق فقدمنا المدينة وهو مريض فعاده أبن أبي عتيق فقال لنا عليكم بهذه الحبيبة السوداء فخذوا منها خمساً أو سبعاً فأستحقوها ثم أقطرها في أنفه بقطرات زيت في هذا الجانب فإن عائشة(رضي الله عنها) حدّثني أنها سمعت النبي صلى الله عليه وسلم يقول: فذكرته.

 

وەسفی ڕووەكی ڕەشكە

ڕەگە ڕوەكێكی یەك ساڵەی گوڵگرە، بەزۆری لە خواروی ڕۆژهەڵاتی ئاسیادا دەڕوێت، باڵاكەی لە 20- 30سم درێژە، لە كۆتایدا(كۆتایی ساقەكەی) دابەش دەبێـ بۆ چەند لقێكەوە، گەڵاكانی درێژكۆلەن(بەڵام ڕەنگیان شینێكی كاڵا و سپین هەندێ‌ جار شینێكی ڕەشی تاڵن لە 5- 10 پەڕەكەی هەیە(petals). بەرەكەی گەورەو پانە(فلاتە) كەپسولیە لە 3-7 گیرفان پێك دێـ كە بەیەكەوە نوساون و پەیوەستن، هەریەكە لەم گیرفانانە ژمارەیەك تۆوی تێدایە، وە تۆوەكانی وەك بەهارات و مادەیەكی پزیشكی بەكار دێت.

پۆلینی ڕەشكە

1- شانشین Kingdom : Planate
2- بەش Division: Magnoliophyta
3- پۆل Class: Magnoliopsida
4- ئۆردەر Order: Ranunculales
5- خێزان Family: Ranunculaceae
6- توخم Gems: Nigella
7- جۆر Species: Sativa
كەواتە ناوە زانستیەكەی ڕەشكە (Nigella Sativa )ە. بەڵام لە زمانە لۆكاڵە جیاجیاكاندا دەگۆڕێت:
1- كوردی : ڕەشكە
2- عەرەبی: الحبە السودا‌و، حبە البركە
3- فارسی: سیاه دانە siyah dane
4- توركی : corek otu
5- بەنگالی : Kalo jira
6- هیندی: kaloumj
7- عبری : kezah
8- روسی : chernushka
9- ئینگلیزی : Nutmey Flower, Fennel Flower, Black Cumin
Black Caraway, Black seed, Roman Coriander,
Black Onion seed

ئەم ڕوەكە، تۆوەكانی تامێكی كەسكونی ڕەگتاڵی هەیە، لە بۆندا دەچێتەوە سەر چلیك، زیاتر بەكاردێت لەگەڵا ئیشی هەویر و چۆرەو كولیچە، هەروەها لە زۆر لە وڵاتەكاندا تێكەڵاوی نان دەكرێت وەك، نانی ئەوەی لە كوردەواریدا، نانی پیشاوەر لە پاكستان و ئەفغانستان، وە ئەوەی جێگەی سەیرە فیل دەیخوات بۆ ئەوەی یارمەتی هەرس كردنی بدات.

مێژووی ڕووەكی ڕەشكە:
پشكنینە ئاركیۆلۆجیەكان وای پیشان دەدەن(كە لەلایەن zohary و Hopf) ەوە كراوە، كە نزیكترین چاندن و بە زەراعەت كردنی ئەم ڕووەكە دەگەڕێتەوە مێژووی میسریە كۆنەكان(زەمانی فیرعەونەكان بە تایبەتی لەسەردەمی كوت ئاخامینەكان) وە ئەمەش بە یەكێك لە كلتورو نەریتی میسریەكان ناسراوە، وە ئەم ڕوەكە وا ناسراوە لای فیرعەونیەكان كە سودی هەیە بۆ ڕۆژی دوایی.
نوێترین سەرچاوە كە باس لە ڕەشكە و مێژووی ڕەشكە دەگەڕێتەوە بۆ كتێبی جوەكان: پەیمانی كۆن(العهد القدیم Old testament) كە ئاماژە بەوە دەدات كە پێگەیشتنی گەنم و ڕەشكە جیاوازن بە واتایەكی تر كاتی دروێنە یان جودان( 27، 25 : Isaiah 28) هەروەها(Hopf, Zohary) ئاماژە بەوە دەكەن كە بەكارهێنانی تەقلیدی تۆوی ئەم ڕووەكە لەسەردەمی كلاسیكی و دونیای كۆندا دەگەڕێتەوە بۆ ئەو تام وبۆنەیە كە ڕەشكە هەیەتی.
ڕەشكە بۆ چەند سەدەیەك بەكار هێنراوە وەك ماددەیەكی پزیشكی چ وەكو گیاكەی یا ئەو ڕۆن زەیتەی لێی دەرهێنراوە لە ئاسیاو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا، بەشێوەیەكی تەقلیدی بەكارهێنانی جیاوازی هەبوە، بۆ كۆئەندامی هەناسە دان و دروستی گەدە و ڕیخۆڵەكان و ڕێك خستنی كاری جگەرو گورچیلە، هەروەها كاریگەری باشی هەبوەو هەیە لەسەر سوڕی خوێن كۆئەندامی بەهەرهەڵستی لەش Immune system وە بەشێوەیەكی گشتی وەك خۆراكێك و عیلاجێك بۆ تەندروستی گشتی.
لە ئیسلامیشدا هەروەك لەسەرەتای باسەكەدا ئاماژەمان پێكرد زۆر بڕەو بایەخ بە ڕەشكە دراوە وەك لەو چەند فەرموودانەی كەلە پێغەمبەرەوە  صلی الله علیه وسلم بەڕیوایەتی جیاجیا گێڕدراونەتەوە كە دەفەرموێت: ڕەشكە(تۆوەكەی) چارەسەرە بۆ هەموو نەخۆشیەك تەنها مردن نەبێت.
ئیبن سینا، خاوەنی كتێبە بەناوبانگەكەی، قانونی پزیشكی(Canon of Medicine ) كە تیایدا ئاماژە دەكات بۆ ڕەشكە وەك ڕووەكێكی پزیشكی كە بەكار دەهێنرێت وەك هاندەرێك وزە بەخش بە لەش، یارمەتی مرۆڤ دەدات بۆ چارەسەركردنی خەمۆكی و هەست بە ماندوێتی. هەروەها ئیبن سینا ناوی ئەم ڕووەكەی لە لیستی ڕووەكەكان داناوە لە (طب النبوی) یاخود ڕووەكە پزیشكیەكانی كە پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم ئاماژەی پێكردون وەك لە صحیحی بوخاریدا ڕیوایەت كراوە كە ڕەشكە چارەسەرە بۆ هەموو نەخۆشیەك – جگە لە مردن- سەرچاوە (صحیح البخاری مجلد 7 كتاب 71 رقم الحدیث 592)
لە پزیشكی یونانیدا، ئاماژە بە گرنگی ڕەشكە كراوە وەك چارەسەرێك بۆ ژمارەیەكی زۆر لە نەخۆشی.


ڕەشكە لە لێناندا
ڕەشكە تەنها لە ڕۆژ ئاوای ئاسیادا نیە، بەڵكو ئەم ڕووەكە(تۆوەكانی) بەكاردێـ لە وڵاتەكانی ناوەڕاست و خوارئاوای ئاسیاش، بەتایبەتی لە توركیا، لبنان، ئێران، لە توركیادا( هەروەها لە كوردستانیش) ڕەشكە تێكەڵاو نان دەكرێت لەگەڵا شێلانی هەویردا كەمێك ڕەشكەی تێدەكرێت، هەروەها ڕەشكە دەكرێتە وەك تام و بۆیەك لە نانی رۆژهەڵاتی ، وەئەم بەكارهێنانە لە ئێرانەوە گواسراوەتەوە بۆ سەروی هندستان، هەروەها ڕەشكە تێكەڵاو بە سەوزە جیاجیاكان دەكرێت وەك بەهارات لە دروست كردنی سەوزەی باینجان و كولەكە ئاویدا زۆر بەكاردێت لە هەندێ‌ وڵات، پێش بەكارهێنانی – لەهەندێ‌ ناوچە- بەوشكی دەخرێتە ناو تاوەوە دەبرژێنرێت بۆ ئەوەی تام و بۆنی زیاد بكات، لە هەندێ‌ لە هەندێك لە ولایەتەكانی هندستان وەك ڕۆژئاوای بەنگال و سیكیم، هەروەها لە بەنگلادیش، ڕەشكە تێكەەڵا دەكرێت لەگەڵا 4 جۆری تردا كە پێنج دەرمانەیەك دروست دەكات لە هەندێك خواردنی گۆشتدا وە ئەم پێنج دەرمانەیە لە هندستان پێی دەڵێن(Panch Phoron) وەئەم پێنج دەرمانەیە بریتیە لە: ڕەشكە، phenugreek ، زیرە، خەرتەلی ڕەش و ڕازیانە وە هەمووی بە بڕی یەكسان، هەندێ‌ جاریش لە شوێنی زیرە، بیبەری ڕەش(ئاڵەتی كوتراو) بەكاردێنن یاخود ajwain ، ئەم پێنج دەرمانەیە پێش بەكارهێنانی لەناو ڕۆندا سور دەكرێتەوە(بەتایبەتی ڕۆنی خەرتەلە)

پێكهاتەی كیمیایی ڕەشكە

هەروەك باسمان كرد ڕەشكە (Nigella Sativa ) ڕووەكێكە سودەكەی لە تۆوەكەیدایە، واتە تۆوەكەی بەكاردێت، وەك خواردن و بەهارات و وەك ڕووەكێكی پزیشكی، ساڵی (1959 ز) لە میسر دكتۆر (الدخاخنی) و هاوەڵەكەی ئیشیان لەسەر تۆوی ڕەشكە كرد وە ئاماژەیان بەوەدا كە لە 40% كێشی ڕەشكە رۆنی چەسپاوە(Fixed Oil) وە لە 1.4% زەیتی بەهەڵمینە(Vocally Oils) وە 15 ترشی ئەمینی(amino acids) تێدایە(كە پێكهاتەی پرۆتینە) جگەلەمانەش چەند توخمی كانزاییان تێدایە وەك كالیسۆم و ئاسن و سۆدیۆم و پۆتاسیۆم، هەروەها سەرچاوەكانی دی ئاماژە بەوە دەكەن كە تۆوی ڕەشكە چەند جۆر ئەستەر(ester) ی تێدایە كە بریتین لە ترشی چەوری نا تێرو نا ئاسایی(Unusually Unsaturated Fatty Acids) وەك تەرپیتی ئەلكهول(7%) هەروەها بڕێكی كەم لە مەوادی ئەلكاڵۆیدی(Alkaloids) كە ئەو تامە تفتیەی ڕەشكە دەگەڕێتەوە بۆ كۆمەڵەی(Isochinoline Alkaloid ) ە، وەك : (Nigellimin) و (Nigilline-N- Oxide) هەروەها(0yrazol Alkaloid) وەك: (Nigillidin) و (Nigillicin) هەروەها ڕەشكە ڕۆنی بنەڕەتە (Esscnhal Oil) بەڕێژەی 0.5% وەك تێكرا وە ئەم ڕێژەیەش دەگاتە 1.5% لەو ڕۆنە بنەڕەتیانەی:
(Thymoquinone) ە كە سەرەكی ترینیانە(زیاتر لە 50%) هەروەها(P.cymoone) (40%) و (a- pincne)(زیاتر لە 50%) هەروەها (dithymoq uin one) و(Thy mohy droquinone) هەروەها هەندێك مشتەقاتی وەك (Carvacrol) و (Carvone) و (Iimonene) و (4.Terpineol) جگەلە مانەش ڕەشكە بە ڕێژەی(10%) ی ترشە چەوریەكانی جۆری(ethyl ester) ی تێدایە.
لە هەڵگرتنی ڕەشكەدا هەندێك گۆڕانكاری دێ‌ بەسەر پێكهاتە كیمیایەكانیدا وەك گۆڕانی (Thy mo quinone) بۆ (dithy mo quinonene) هەروەها چڕ بونە بڕێكی زۆر لە (migellone) هەروەها چەندها ترشە چەوری نا تێری تری تێدایە وەك (Oil acid) (20%)، ( Eicodadienoic acid) (3%)، ( Dihomolinoelic acid) (10%).
ترشە چەوریەیەكانیش وەك: (Palmitic acid ) و (Stearic acid)

ڕەشكە و لایەنە پزیشكیەكانی:-
ڕەشكەو كۆئەندامی بەرهەڵستی (Nigella Sativa and Immune System)
دكتۆر(أحمد القاضی) و هاوەڵەكانی لە ئەمریكا تۆژینەوەیەكیان ئەنجامدا لەسەر كاریگەری ڕەشكە لەسەر كۆ ئەندامی بەرهەڵستیلە مرۆڤدا تۆژینەوەكەیان لەسەر كرابوو، لە تۆژینەوەكەدا پتر بونی خانە لیمفاوییەكان لە جۆری تی یاریدەدەر(T- helpers) لەگەڵا بەراورد لە خانە تێكشێنەرەكان(T- suppressors) بە ڕێژەی 55% هەروەها زیاد بونێكی بەرچاو لە چالاك بونی خانە كوژەرە سروشتیەكان بە ڕێژەی 30% خۆبەشەكان(ئەوانەی ئەم دراسەیان لەسەر ئەنجام درابو) كران بە دوو گروپەوە(بەشی دووەم)
گرۆپی یەكەم ڕۆژی تەنها یەك گرام ڕەشكەیان درابوێ‌
گروپی دووەم خەڵوزی(منشگیان) درابوێ‌ بۆ ماوەی 4 هەفتە(وەك كۆنترۆڵ و بەراورد كردن)
لە میانەی ئەم تۆژینەوەیەدا ئەم خاڵانە كەوتنە ڕوو:-
1– زیاد بوونی خانە لیمفاوییەكان( لەجۆری ) بە بەراورد لەگەڵا خانەكانی ( لە جۆری Th) بە ڕێژەی 72% .
2- زیاد بوونی گورجوگۆڵی خانە كوژەرە سروشتیەكان بە ڕێژەی 74% بەڵام گروپی كۆنترۆڵا كە ڕەشكەیان نەدرابوێ‌ ( لە جۆری Ts) یان لە 7% بوو جموجۆڵی خانە كوژەرە سروشتیەكانیش42% بوو، وە ئەم توێژنەوانە گەورەترین بەڵگەن لەسەر توانای ڕەشكەو ڕۆنی ڕەشكە لەسەر بەهێز كردنی كۆئەندامی بەرهەڵهەستی لەش.

ڕەشكە و خۆ پاراستن لە داڕمان و شێرپەنجەی جگەر:
دەرئەنجامی هەندێك لێكۆڵینەوە دەركەوت بەبەكارهێنانی ڕۆنی ڕەشكە كاریگەری پاراستنی دەبێت دژ بە هەندێك ژەهراوی بونی جگەر.
لە تۆژینەوەیەكدا كە دكتۆر(الغامدی) بڵاوی كردەوە دەركەوت كە گیراوەی ئاویی ڕەشكە جگەر دەپارێزێت لە ژەهراو بونی بە CCI4 (Carbon tetrachloride) ئەم تۆژینەوە لە گۆڤاری(American Journal of Clinical Medicine) مانگی مایسی 2003
لە تۆژینەوەیەكی تردا كە لە مانگی تشرینی یەكەمی 2003 بڵاو كرابوەوە لە گۆڤاری(Journal of Carcinogen) لە سیریلانكا دەركەوت ئەو مشكی تاقیكردنەوانەی كە شێرپەنجەی جگەریان بۆ دروست كرابو بە مادەی(diethyl nitrosamine) دوای گیراوەییەكی گیاییان درابویە كە لە نێویاندا ڕەشكەی تێدابوو زۆر زۆر كاریگەری بەهێزی گیراوەكە دەركەوت لە كەم كردنەوە و ڕاگراتنی شێرپەنجەكە.

ڕەشكەو… خۆپاراستن لە شێرپەنجەی كۆڵۆن:
لە مانگی شوباتی 2003 كۆمەڵێك توێژەر لە زانكۆی تەنتا لە میسر لە تۆژینەوەیەكدا كە لە گۆڤاری(Notional Cancer) بڵاویان كردبوەوە كەلەسەر 45 مشكی تاقیكردنەوە ئەنجامیان دابوو دەركەوت كە ڕۆنی ڕەشكە ڕێگرە لە دروست بونی شێرپەنجەی كۆڵۆن كە هەرچەندە ئەو مشكانە ماددەیەكی كیمیاویان درابوێ‌ بۆ پەیدا بونی شێرپەنجە وە بۆیان دەركەوت كە ماددەی چالاكی ڕۆنی ڕەشكە ئەو(Volatile Oil) لانەی كە دژە شێرپەنجەی كۆڵۆنن.

ڕەشكە و شێرپەنجەی مەمك
لە تۆژینەوەیەكی تردا لە زانكۆی(جاكسۆن میسیسی) لە وڵاتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا كە بڵاو كرابوەوە لە گۆڤاری(Bio. Med. Sci. In strum ( ساڵی 2003 دەركەوت بۆیان كە گیراوەی ڕەشكە زۆر كاریگەری هەبو لەسەر ڕاگرتنی و نەهێشتنی خانە شێرپەنجەییەكان.

ڕەشكەو … نەخۆشی شەكرە:
لە تۆژینەوەیەكدا كە لە یابان ئەنجام درابوو وە بڵاو كرابوەوە لە گۆڤاری(Res. Vet. Sci.) ساڵی 2003 تۆژەرەوەكان بۆیان دەركەوت كاریگەری ڕۆنی ڕەشكە لە چالاككردن و ڕژاندنی ماددەی ئەنسۆلین لەو مشكانەی كە توشی شەكرە هاتبون و ڕۆنی ڕەشكە بو بە هۆی كەمبونەوەی ڕێژەی شەكر لە خوێندا.

ڕەشكەو … نەخۆشیە هەستیارییەكان:
لە تۆژینەوەیەكدا كە لە زانكۆی(Charite) لە بەرلین ئەلمانیا ئەنجامدرابوو لەسەر 152 نەخۆش كە حاڵاتی نەخۆشیە هەستیاریەكانیان هەبوو وەك(هەوكردنی لوتی هەستیاری، ڕەبوو، ئەكزیمای هەستیاری) تۆژینەوەكە لە گۆڤاری(Tohoku J. Exp. Med) بڵاوكرابوەوە لە ژمارەی كانونی یەكەمی 2003 دا، نەخۆشەكان چارەسەر كران بە پێدانی كەپسولی ڕۆنی ڕەشكە بە دۆزی 40 – 80 ملگم / گك بۆ هەر ڕۆژێك.

ڕەشكەو …. ڕەبوو:
كۆمەڵێك لە توێژەرانی سعودی هەستان بە ئەنجامدانی تۆژینەوەیەك لەسەر كاریگەری (Thy moquinone) كە پێكهاتەیەكی سەرەكی ڕۆنی ڕەشكەیە بۆریچكە هەواییەكانی(Trachea) بەرازی غینی دەركەوت كە ئەم ماددەیە دەبێـە هۆی فراوان كردن و نەرم كردنی ئەم بۆریچكانە، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت كە چارەسەرن بۆ ڕەبوو.

ڕەشكەو …. نەخۆشیەكانی گەدە:
لە چەندەها تاقیكردنەوەدا دەركەوتوە كە ڕۆنی ڕەشكە كاریگەرییەكی باشی لەسەر پاراستن و چارەسەری هەر بریندار بون و ڕوشان كە ئاڕاستەی دیواری گەدە دەبێتەوە، لەو تۆژەرانەی كە هەستاون بەم تاقیكردنەوانە دكتۆر(الدخاخنی) یە بە زانكۆی ئەسكەندەریە لە میسر كەلەسەر مشكی تاقیكردنەوە ئەنجامی دابوو كە گەدەیان توشی ڕوشاندن و برینداری بو بو بۆیە ڕۆنی ڕەشكە چارەسەری كرد(ئەم تۆژینەوەیە لە گۆڤاری (Ethnopharmacol) ساڵی 2003 ڤۆلیۆمی(72) ژمارە (1-2) بڵاوكراوەتەوە.

ڕەشكەو ….تێكچونی گورچیلە:
ژمارەیەك تۆژەر لە زانكۆی(اڵازهر) هەستان بە تۆژینەوەیەك لەسەر كاریگەری (Thymoquinone) لەسەر ڕێكخستنەوەی گورچیلە كاتیك ژەمە خۆراكێك درابو بەو مشكانەی كە مادەی (Doxorubicin) درابوێ‌، پایموكینون ڕۆڵێكی باشی هەبو لەو پرۆسەیە.

ڕەشكەو ….پاراستنی دڵ و خوێنبەرەكان:
ئاشكرایە كە بەرزنەوەی ڕێژەی (Homocysteine) لە خوێندا دەبێتە هۆی ئەگەری ڕودانی نەخۆشیەكانی خوێنبەرەكانی دڵا و دەماغ و چوار پەل، زاناكان ئەوەیان بۆ دەركەوتوە كە پێدانی(ترشی فۆلیك و ڤیتامین B6 و ڤیتامین B12 دەبێتە هۆی كەم كردنەوەی ڕێژەی هۆمۆسیستین لە خوێندا، كۆمەڵێك تۆژەر لە زانكۆی(پادشا سعود) لە سعودیە هەستان بە لێكۆڵینەوە لەسەر كاریگەری ڕەشكە لەسەر ئاستی هۆمۆسیستین لە خوێندا وە ئەم تۆژینەوەیان لە گۆڤاری(Int. J. cordial) لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2004 دا بڵاو كردەوە، تۆژینەوەكەیان ئەمەیە:
كۆمەڵێك مشكیان هێنا مادەی(Thymoquinone) یان پێدان بە بڕی 100ملگم / كگم ئەم مادەیان بە دەرزی لێدان كردە مشكەكانەوە بۆ 30 خولەك وە هەفتەیەكیش بەردەوام بو، بۆیان دەركەوت كە مادەی(Thymoquinone) نەیهێڵا ڕێژەی هۆمۆسیستین بەرز بێتەوە لە خوێنی مشكە تاقیكراوەكاندا، وە هەتاكو لە كاتی پێدانی مادەكەیش كە ببێتە بەرزكردنەوەی ڕێژەی هۆمۆسیستین، ئاشكرایە بەرز بونەوەی هۆمۆسیستین دەبێتە هۆی بەرز بونەوەی (Triglyceride)و (Cholesterol) وە حاڵەتێكی نا ئاسایی ئۆكساندنی ترسناك لە خوێندا دەبێت، كەواتە ئەوەمان بۆ دەردەكەوێت كە ڕۆنی ڕەشكە پارێزگاری مرۆڤ دەكات بە توش بون بە جەڵتەی دڵ و دەماغ.
كاتێك لەگەڵ ژەمە خۆراكدا بڕێك ڕەشكەو ڕۆنی ڕەشكە بخۆین

ڕەشكەو….. دژە ئۆكساندن:
لە تۆژینەوەیەكدا لە گۆڤاری(J.Vet. Med. Clin. Med) لە مانگی حوزەیرانی 2003، ژمارەیەك تۆژەر هەستان بە لێكۆڵینەوە لەسەر كاریگەرییەكانی ڕەشكە وەك دژە ئۆكساندن (antioxidant) لەسەر كۆمەڵێك مشك كە (CCI4)(Carbon tetrachlorideدرابو پێیان، لێكۆڵینەوەكە لەسەر 60 مشك كرا، كە بەڕێگەی پریتۆنەوە ڕۆنی ڕەشكەیان پێدرابو ماوەی لێكۆڵینەوەكە 45 ڕۆژ بو، دەركەوت كەڕۆنی ڕەشكە بەشێوەیەكی بەرچاو بە ڕێژەی بە ئۆكساندنی چەوریەكان (Lipid per oxidant) كەم دەكاتەوە، هەروەها چالاكیەكانی دژە ئۆكساندن زیادی كرد.
وە لە چەندەها تۆژینەوەی تردا دەركەوتوە كە ڕەشكە و ڕۆنی ڕەشكە ڕێگرن لەبەردەم ڕەقبونی خوێنبەرەكان و دژە شێرپەنجەو خڵەفاوی.

ڕەشكەو…. بەرز بونەوەی فشاری خوێن:
ساڵی 2000 لە شاری (دار البیضا‌و) ی مەراكیش تۆژینەوەیەك بڵاوكرایەوە لە گۆڤاری(Therapy) لەلایەن كۆمەڵێك تۆژەر باس لەوە دەكەن كە گیراوەی ڕەشكە بە بڕی(0.6 مل/ كگم ڕۆژانە) میز پێ‌ كەرەو فشاری خوێن كەم دەكاتەوە بە ڕێژەی(22%) لەو مشكانەدا كە گیراوەی ڕەشكەیان درایە بەڵام ڕێژەكە بە ڕێژەی(18%) دابەزی بە پێدانی ئەدەلات(Adalat) كە دەرمانێكی ناسراوە بەكار دێت بۆ كەم كردنەوەی فشاری خوێن.

ڕەشكەو…. ڕۆماتیزم
لە زانكۆی(ئاغا خان) لە پاكستان تۆژینەوە كرا لەسەر كاریگەری ڕۆنی ڕەشكەو ڕەشكە لە مانگی كانونی یەكەمی ساڵی 2003 لە گۆڤاری(Phytother) بڵاو كرایەوە كە تیایدا دەریانخست كە ڕەشكە دەتوانێت هەوكردنی جومگەكان و ڕۆماتیزم بە ڕێژەیەكی باش كەم بكاتەوە، ئاشكرایە كەلە لەشی مرۆڤدا خانە هەڵوشەرەكان(Macrophages) مادەیەك دەڕژێنێت كە ئەویش(Nitric Oxide)ە، كە ڕۆڵێكی ناوەندی دەبینێت لە پرۆسەی هەوكردندا، تۆژەرەوەكان ئەوەیان بۆ دەركەوت كە گیراوەی ڕەشكە هەڵدەستێت بە كەم كردنەوەی ئەم مادەیە(نایتریك ئەسید).

ڕەشكەو …. شلیی خوێن:
لە زانكۆی(مەلیك فەیسەڵ) لە سعودیە لە دەممام لێكۆڵینەوەیەكیان كرد لەسەر كاریگەری ڕۆنی ڕەشكە لەسەر هۆكارەكانی مەینی خوێن، لەو مشكانەدا ژەمە خۆراكیان درابونێ‌ كە پێك هاتبو لە ئاردو ڕۆنی ڕەشكە بەراورد كرار لەگەڵا كۆمەڵێكی تر مشك كە ژەمە خۆراكەكانیان تەنها ئارد بو. دەرئەنجامی ئەم تۆژینەوەیە ئەوە دەركەوت كە كۆمەڵی یەكەم كە ژەمە خۆراكەكانیان ئاردو ڕۆنی ڕەشكە بو گۆڕانكاری زۆر لە هۆكارەكانی مەینی خوێن ڕویدا، بەشێوەیەك ڕێژەی(فایبرۆجین) بەرز بوەوە، لەگەڵ درێژە بونەوەی ماوەی دەردانی(پرۆپرومبین).

ڕەشكەو….. میكرۆبەكان:
دكتۆر مرسی لە زانكۆی(القاهرە) لە تۆژینەوەیەكدا كە لە ساڵی 2000 بڵاوی كردبوەوە لە گۆڤاری(Acta Microbiol. Pol) لەم تۆژینەوەیەدا (16) جۆر میكرۆبی گرام نەگەتیڤ تاقیكرایەوەو(6) جۆریش گرام پۆزەتیڤ دەركەوت كە گیراوەو ڕۆنی ڕەشكە كاریگەری هەیە لەسەر هەندێكیان.

ڕەشكەو….. كەڕوەكان:
لە پاكستان لە زانكۆی(ئاغا خان) لە تۆژینەوەی چەند تۆژەرێك دەركەوت كە كاریگەری گیراوەیڕەشكە زۆر ئاشكرا بو لەسەر كەڕوی (Candida alb cans) ئەم تۆژینەوەیە لە گۆڤاری(Phytother. Res) دا بڵاوكرایەوە لە ساڵی 2003.

چۆنیەتی بەكارهێنانی ڕۆنی ڕەشكە:
• زیپكە (Acno) :
نیو كەوچكی چا لە ڕۆنی ڕەشكە دەكرێتە تەشتێك ئاوی كوڵاوەوە و لە ژێر خاولیەكدا سەری بەسەردا دەگیرێنێت

• كۆكەو ڕەبوو: (Asthma and Cough)
چەوركردنی پشت و سنگ بەزەیتی ڕەشكە، خواردنی كەوچكێكی چا ڕۆنی ڕەشكە پاش نانخواردن ڕۆژی سێ‌ جار، هەڵمژینی هەڵمی ئاوی گەرم كە یەك كەوچكی چا ڕۆنی ڕەشكەی تێكرا بێت، لە ژێر خاولیەكدا.

• سەرماو ئینفلاوەنزا: (Cold and Flu)
كەوچكێكی چا ڕۆنی ڕەشكە ڕۆژی سێ‌ جار، خواردنەوەی ئاوی لیمۆی گەرم تێكەڵ كراو بە هەنگوین.

• تەممەڵی و لەشگرانی: (Lethargy)
یەك كەوچكی چاو ڕۆنی ڕەشكە لەگەڵ گوشراوی پرتەقاڵ دا دەخورێتەوە بۆ ماوەی 10 ڕۆژ,

• ئاڵۆزی مێشك و دەمارە گرژبون: (Nervous Tension)
نیو كەوچكی چا لە ڕۆنی ڕەشكە تێكەڵ دەكرێت لەگەڵ كۆمەڵێك گیای پزیشكی وەك(چای ترنجان و مەریەمیە و گوڵە ئازار هەروەها چا زۆڕناتك.

• ئاڵۆزی و داڕمانی تەندروستی : (Health Complexion)
چەوركردنی دەم وچاو بە نیو كەوچكی چا بە زەیتی ڕەشكە، دوای شتنی دەم وچاو بە ئاوی سارد.

• ئازاری لاق(قاچ) و ماندوبون و شەكەتی ماسولكەكان :
شوێنی ئازارەكە جوان چەور دەكرێت ئەنجا بە هێواشی و بەشێوەیەكی زانستی دەشلێلرێت و مساجی بۆ دەكرێت.

• پشت ئێشەوهەوكردنی جومگەكان وڕۆماتیزم:(Blockage Arthritis and Rheumatism)
ڕۆنی ڕەشكە گەرم دەكرێت ئەنجا بە هێواشی شوێنی ئازارو ڕۆماتیزمەكەی پێ‌ چەور دەكرێت و دەشلێلرێت ڕۆژی سێ‌ جار یەك كەوچكی چا ڕۆنی ڕەشكە لەگەڵ یەك كەوچكی چا ڕۆن زەیتون دەخورێت.

• پەستانی خوێن: (High Blood Pressure)
خواردنەوەی یەك كەوچكی چا ڕۆنی ڕەشكە تێكەڵا بە هەر شلەمەنیەكی گەرم، ڕۆژانە خواردنی دوو لەتكی سیر پێش نانی بەیانی

• تێكچون و ئاڵۆزی گەدە: (Stomach Complaint)
خواردنەوەی چای نەعنا گوشراوی لیمۆی تێكرابێت لەگەڵا خواردنی یەك كەوچكی چا ڕۆنی ڕەشكە ڕۆژی سێ‌ جار یاخود لە كاتی پێویستدا.

• سكچون: (Diarrhea)
كەوچكی چا ڕۆنی ڕەشكە دەخرێتە ناو كوپێك ماست ڕۆژی دوو جار یاخود برنج دەكوڵێنرێت(بەبێ‌ ڕۆن) تێكەڵ ماست دەكرێت دەخورێت تاوەكو سكچونەكە نامێنێت.

• قژ وەرین: (Hair Loss)
پێستی ژێر موەكان بە ئاوی لیمۆ جوان لێی دەخشێنرێت وە بۆ ماوەی 15 خولەك جێ‌ی دەهێڵرێت دوایی جوان دەشۆرێت و وشك دەكرێتەوە ئینجا چەور دەكرێت بە ڕۆنی ڕەشكە یەك كەوچك و نیو كەوچكی چا بەكاردەهێنرێت بۆ هەر جارێك وە بەردەوام دەبیت تا قژ وەرینەكە دەوەستێت.

• سەر ئێشە: (Headache)
چەور كردنی پێستی سەرو تەنیشتەكانی تا نزیك گوێچكە و بەشێك لە ناوچەوان بە ڕۆنی ڕەشكە، خواردنی ڕۆنی ڕەشكە نیو كەوچكی چا پاش نان خواردن ڕۆژی سێ‌ جار.

• گوێ ئێشە(Earache)
تێكەڵا كردنی نیو كەوچكی چا لە ڕۆنی ڕەشكە لەگەڵ نیو كەوچكی چا ڕۆنی زەیتون، كەمێك گەرم دەكرێت و چەند دڵۆپێكی دەكرێتە ناو كونە گوێ‌ و پارچەیەك لۆكەی پزیشكی پاكی تێ‌ بكە.

• ئازارو پێچی سكی منداڵ(ساوا): (Baby Colic)
بە ڕۆنی ڕەشكە جوان سكی منداڵە كە چەور دەكرێت بە دەست(باتۆزێك ڕۆنەكە گەرم بێت) دوای ئەوە بەشلی دەپێچرێت.

• هەوكردنی گیرفانەی لوت (جیوب أنفی): (Sinusitis)
هەڵمژینی ڕۆنی ڕەشكە لەگەرماوێكی هەڵمیدا(Vapor Both) ڕۆژی تەنها یەك كەوچكی چا بەكار دێت، ئەگەر نەخۆشی بەردەوام بو(مزمن) ئەوا ڕۆژی سێ‌ جار.

• كەڕوی پێست(Skin Fungus)
شوێنی كەڕوەكە بە پارچە لۆكەیەكی پزیشكی پاك خرابێتە ناو سركەی سێو جوان شوێنەكەی پێ‌ دەماڵرێت و شوێنەكە چەور دەكرێت بە زەیتی ڕەشكە.

لایەنە ئیعجازیەكەی ڕەشكە:
وەك لە هەمو گرنگیە پزیشكیەی پێشتر باسی لێوە كرا، دەردەكەوێت كە ڕەشكە گرنگە بۆ پاراستن و چاراسەر كردنی چەندەها نەخۆشی ئەمەش ئەو ڕاستیە دەسەلمێنێت لە فەرمودەكەی پێغەمبەردا صلی الله علیه وسلم (إنّ فی الحبە السوداء شفا‌ء) لێرەدا ئەگەر سەرنج بدەین(شفا‌ء) بە (نكرە) هاتوە شیفایە بۆ هەمو نەخۆشیەكان یاخود بۆ زۆرینەی نەخۆشیەكان، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو پێكهاتانەی كە ڕەشكە و ڕۆنی ڕەشكە هەیەتی لە مەوادی ترپیتی جودا جودا و لە زەیتە بنەڕەتیەكان (Thymoquinone) و (Thymol) و(Thymohydroquinone) و چەندەهای تر.

ئەو سایتانەی پەیوەندی بە ڕەشكەوە هەیە و سودیان لێوەرگیراوە

1- http:// www. Botany. Com/ nigella. Htm
2- http:// www. kapili. Com/n/ nigsativ. htm
3- http:// www. Mobot. Org/ MOBOT/ research/ library/ kohler/ 1758 001. jpg
4- http:// www. Members. aol. Com/ the Muslim Womon/ Black Seeds. htm
5- http:// www. Ang.kfunigraz. ac. At/ katzer/ eng1/ generic- frome. Htm/ ? Nige- sat. html
6- http:// www. Comp. leeds. Ac. uk/ cgi- bin/ pfaf/ arr- html? Nigella tsaira can= LATIND
7- http:// www. Planetherds. Com/ articles/ Nigella. html
8- http:// ars-genone.cornell. edu: bo/cgi-bin/webAce/webace?seme=28db=ethnobotdb&class=Taxon&object= Nigella%20sativa
9- http:// www. Ars-grin,gov/cgi-bin/duke/farmacy2.pl
10- http:// www. Blacksedusa.com/chemical%20analysis.htm/Ehemicalanalysis of essential oil and fixed oil
11- http:// www. Iiu.edu.my/medic/islmed/lecmed/pro-medq8.gul.html
12- http:// www. Amazingherbs.com/blackseedfreq.html.
13- http:// www.ang.kfunigraz.ac.at/ katzer/engel/generic-frome. .html? Nige-sat .html.
14- http:// www.newcrops.ug.edu.an/listing// Nigellasativa .html.
15- http:// www.nooran.org/Q/14/14-2.html.
16- http:// www. nooran.org/Q/5/5012 .html.
17- http:// www. nooran.org/Q/19/19-11.html.
18- http:// www. nooran.org/Q/9.html.

ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ ژماره‌ 17 ی گۆڤاری هه‌یڤ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ 

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top