ڕووهكی گۆشت خۆر
ڕووهكی گۆشت خۆر
زانایان جۆریك ڕووەكی گۆشت خۆریان دۆزییەوە كە لە جۆرە كرمێكەوە خۆراك وەردەگرێت، ئەم رووەكە لەناو لمی سپی كە لەژێر سێبەردا هەیە دەژی، وەكو ڕووەكەكانی دیكە كە لە گۆشت خۆراك وەردەگرن، و لە ژینگەیەكی دژواردا گەشە دەكەن،و ماددەی خۆراكی لە زیندەوەرە خۆشارەوەكانی ناو گەڵاكانەوە دەمژن.
خوای بالادەست بەجۆریك دروستی كردووە كە توانای هەرسكردنی گۆشتی هەبێت، خۆ ئەگەر ئەو توانایەی نەدرایە نەیدەتوانی بژی!
بۆیە لێرەوە بە هەموو كەسێك دەڵێین كە ئومێدی بەبەزەیی خودا نەماوە، ئایا ئەوە خودا نیە كە ئەو ڕووەكەی فێری خواردنی گۆشت كردوە و بۆنی تایبەتی لە گەڵا لینجەكانیدا بۆ ڕەخساندووە هەتا زیندەوەرەكان بۆ لای خۆی ڕابكێشێت، ئایاپەروەردگاری مەزن ناتوانێت لە شوینێكەوە ڕۆزیمان بدات كە خۆیشمان نەیزانین؟
خوای بە توانا دەفەرموێت: (وكأين من دابة لا تحمل رزقها الله يرزقها وإياكم وهو السميع العليم) (العنكبوت 60) واتە: زۆر زیندەوەر هەیە ڕۆزی خۆی هەڵناگرێ و كۆی ناكاتەوە بۆ داهاتوو ، خوا ڕۆزی ئەو گیانلەبەرانە و ئێوەیش دەدات وە هەر ئەوە بیسەری زانا.