ڕووبارەكانی دورگەی عەرەب
ڕووبارەكانی دورگەی عەرەب
ن: عبدالدائم الكحیل
و: نەرمین عومەر
زانایانی ئەمڕۆ ئەوە دووپاتدەكەنەوە، كە دورگەی عەرەب لە ڕابردوودا باخچەو ڕووباربووە، لەچەند وێنەیەكی دورگەی عەرەبدا، كە ناسا گرتوویەتی، شوێنەواری دەریاو ڕووباری شاردراوەو داپۆشراو لە هەزاران ساڵەوە لەژێر خاكەوە دەردەكەوێت. ئەم ناوچەیە بە هۆی دەورانی كەشوهەواوە جارێكی دیكە دەگەڕێتەوە، هەر ئەمەشە كە پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) پێی ڕاگەیانووین، كە دەفەرموێت: (لا تقوم الساعة حتی تعود أرض العرب مروجا وأنهارا)، ( ڕۆژی دوایی نایەت هەتا زەوی عەرەب نەبێتەوە بە باخچەوڕووبار) ئیمامی موسلم گێراویەتیەوە، ڕابمێنن لەم موعجیزەیە، كە لەم سەردەمەدا گەواهیی لەسەر ڕاستگۆیی پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) دەدات.
ئەم بابەتە لە گۆڤاری هەیڤ ژمارە (26)دا بڵاوكراوەتەوە.