ڕوح (گیان) لەژێر تیشكی قورئانی پیرۆزدا
ڕوح (گیان) لەژێر تیشكی قورئانی پیرۆزدا
نووسینی: د . أحمد شوقی الفنجری
(طبيب استشاري ، ومفكر إسلامي، وعضو مجلس إدارة جمعية الإعجاز العلمي للقرآن والسنة بـ(مصر).)
وەرگێڕانی: سۆزان حسێن یارویس
كۆلیجی زانست/ بەشی فیزیا
مرۆڤ هەر لەدێر زەمانەوە هەوڵیداوە بزانێت ڕوح چییە و مردن چیە، و لەگەڵ ئەم سەدە پێشكەوتووەشدا كە سەدەی بیستەمە مرۆڤ دەستی كردووە بە پەنابردن بۆ ئامێرە زانستییە ووردەكان بۆ دۆزینەوەی مانای ڕاستی ڕوح, ئێستا زۆر لە زانكۆ و كۆلیجە زانستییەكانی ئەوروپا و ئەمەریكا باوەڕی بەم زانستە كردووە، و شوێنی تایبەتییان بۆ دابین كردووە لە زانكۆكانیاندا بۆ خوێندنی ئەم زانستە و فێربوونی لەگەڵ زانستێكی تر كە بە ناوی (پاراسایكۆلۆجی) ناونراوە, بۆ یەكەم جار لە زانكۆی (كامبریج) دانرا لە ساڵی (1940ز), ئینجا لە (ئۆكسفۆرد) لە ساڵی (1943ز) خوێندرا, پاشان لە زانكۆكانی تر دەستیان كرد بەخوێندنی, هەروەها هەندێك رێكخراو لە لێكۆڵەرەوە و زاناكان دروست بوو كە لە هەموو دونیادا گەڕان بەدوای ئەم زانستەدا و دیراسەتیان لەسەر كرد، و هەندێك گۆڤار دەرچوون لە ئەمەریكا و بەریتانیادا لەلایەنیانەوە وەك گۆڤاری (ڕوحی), و چەندین كۆڕیان لەسەری بەستووە وەك كۆمەڵە پزیشكییەكان بۆ ئاڵۆگۆڕ كردنەوەی تازەترین زانیارییەكان.
لە تاقی كردنەوە یەكەمینەكان كە بەكاریان هێنابوو, ئەوەبوو مرۆڤێكیان هێنا كە نزیكی مردنە و خستیانە سەر ئامێرێك كە قەپانێكی تێدایە تاوەكو بزانن كێشی روحەكە چەندە كە لە مرۆڤەكەوە دەردەچێت, و لەسەر سەری ئامێری (EEG) دادەنێن بۆ پێوانی لەرەلەرە كارەبایییەكانی مێشك لەكاتی مردندا, و لەسەر دڵی ئامێری (ECG) بۆ دروست كردنی وێنەی لێدانی دڵی لە كاتی مردندا, و هەروەها كامێرای تایبەتییان دادەنا كە بە تیشكی (ژێرسوور) كاردەكات بۆ وێنەگرتنی ڕوح لە كاتی دەرچوونیدا (Infra red Photography) چونكە دۆزییانەوە كە بە تیشكی ئاسایی دەرناكەوێت, زانایان دۆزییانەوە كە زانستی ڕوح لەگەڵ زانستی خەواندنی موگناتیسی (Hypnosis) و زانستی دواندن لە دوورەوە (Telepathy) كە بریتییە لە گواستنەوەی بیرەكان لە دوورییەوە پەیوەندییەكی بەتینیان هەیە, هەروەها لەگەڵا زانستی لێكۆڵینەوەی خێو و جنۆكەكانیشدا, زانستی روحەكان ئێستا تەنیا وەك كات بەسەر بردن و هیوایەت و دۆزینەوەی نادیارەكان بەكارنایەت بەڵكو هۆكارێكە بۆ چارەسەر كردنی هەندێك لەو نەخۆشییانەی كە زانستی پزیشكی نوێ لەبەردەمیاندا دەستەوسانە وەك: پەركەم و شێتی و شیزۆفرینیا.
روح بەوە ناسراوە لەلای خەڵكی كە شەپۆلێكە لەرەلەرەكەی بەرزە و لە نێوانماندا هەیە لە هەموو شوێنێكدا, و لە فەزای (ئەپیر)ییدا, بەڵام ئێمە نایبینین ودەنگی نابیستین، چونكە چاوی مرۆڤ ناتوانێت بیبینێت و گوێی ناتوانێت بیبیستێت, دۆزراوەتەوە كە چاوی مرۆڤ تا سنوورێكی دیاریكراو لە ڕەنگەكانی شەبەنگ دەبینێت, ڕەنگی سوور كە ئێمە دەیبینین لەرەلەرەكەی بریتییە لە 4×1010= 400 هەزار ملیۆن لەرە/ چركە، بەڵام تیشكی (ژێرسوور infrared) لەمە كەمترە و چاو نایبینێت، تیشكی بنەوشەییش لەرەلەرەكەی دەكاتە 7×1010= 700 هەزار ملیۆن لەرە/ چركە, لەرەلەری روحی مرۆڤیش لە نێوان تیشكی سەروو وەنەشەیی و لەرەلەری تیشكی (X-RAY)دایە, هەمان شتیش بۆ گوێی مرۆڤە چونكە تەنیا لە (20لەرە/ چركە)وە تا (20000لەرە/ چركە) دەبیستێت, و هەرچی لەوە كەمتر یا زیاتر بوو نایبیستێت, لە ڕێگەی تاقیكردنەوەوە سەلماوە كە هەندێك ئاژەڵ هەیە وەك (سەگ ، پشیلە ، ئەسپ) هەستی بیستنی لە مرۆڤ زیاترە, بۆیە دەبینین هاوار دەكەن لە ناكاوێك ئەویش بەهۆی ئەوەیە كە ئەوان هەندێك شت دەبیستن كە ئێمە نایبیستین.
زاناكانی روح بەڵگەكان دەكەن بە دوو بەشەوە: فیكری (ذهنی mental), و بەرجەستەیی (سروشتیی physical)، بەشی یەكەمیان چەند دیاردەیەك دەگرێتەوە وەك: دیاردەی بە بیردوواندن (التخاگر Telesphy), و دیاردەی بینین لە دوورەوە (clain voiance), و دیاردەی دوواندنی ڕاستەوخۆ كە تێیدا روحەكە قوڕگی وەسیتەكە بەكاردێنێت و بە زمانی ئەو قسە دەكات, لە دیاردە بەرجەستەیییەكانیش وەك: بیردۆزەی شێوە وەرگرتن (التجسید Materialization), دیاردەی بەرزكردنەوەی شتەكان (Levitation), و بیردۆزەی وێنەگرتنی روحی (Psychic Photography), كە زانستێكی تازەیە و لەم ساڵانەی دواییدا هاتەكایەوە, ئەویش پاش داهێنانی چەند فلیمێكی تایبەتی لەم بوارەدا.
دوا لێكۆڵینەوكانە لەسەر ماددەی (D.N.A.) كە زانایان باوەڕیان وایە نهێنی روح و ژیانە لە خانە زیندووەكانی گیانلەبەردا و پاش دۆزینەوەی پێكهاتە كیمیایییەكەی (كە خەڵاتی نۆبڵای لەسەر وەرگیرا), سەرەڕای ئەم هەموولێكۆڵینەوەیە و ئیشكردنە لەسەری هێشتا مرۆڤایەتی لە سەرەتای ڕێگادایە بۆ زانینی مانای ڕاستی ڕوح, و ڕوح یەكێكە لە زانستە شارراوە و نهێنییەكان كە هەر بە نهێنی دەمێنێتەوە، و تەنیا سەرچاوە بۆ ناسینی ئەم نهێنییە دینە (قورئان و ئایینی پیرۆزی ئیسلامە).
لایەنە ئاینییەكەی:
هیچ پێناسەیەك یان ڕوون كردنەوەیەك لەسەر ڕوح نەنوسراوە لە (تەورات و ئینجیل)دا, بەڵام ئەم زاراوەیە وەك وەسفێكی ئەخلاقی و مەعنەوی بەكارهێنراوە, وەك: ڕوحی خراپ كە شەیتان دەگرێتەوە, و ڕوحی چاكە و روحی شارراوە وەكو فریشتەكان، و زاراوەی (ڕوحی قودوس)یان بەكاردەهێنا بۆ ئاماژە كردن بە خوای گەورە, كاتێك كە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) خوای گەورە ناردی بۆ خەڵكی و پەیامی پێغەمبەرایەتی بڵاوكردەوە, هەندێك لە بێباوەڕان چوون بۆ لای جولەكەكان تا پرسیارێكیان بۆ بدۆزنەوە كە لە پێغەمبەری بكەن دەربارەی شتێك كە لەوەوپێش هیچ پێغەمبەرێك باسی نەكردبێت (كە روحە)، ئەوەبوو داوایان لە پێغەمبەر كرد دەربارەی ڕوح بۆیان بدوێت, بەڵام پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) داوای مۆڵەتی لێكردن تا ئایەتی قورئانی بۆ داببەزێت, ئەوەبوو قورئان وەڵامی دانەوە: [وَيَسْأَلُونَكَ عَنِ الرُّوحِ قُلِ الرُّوحُ مِنْ أَمْرِ رَبِّي وَمَا أُوتِيتُم مِّن الْعِلْمِ إِلاَّ قَلِيلاً] (الإسراء:85).
مانای زانستی ئەم ئایەتە ئەوەیە كە ڕوح گرانە تێگەیشتنی لەسەر مرۆڤ, چونكە شتێكە گەورەترە لە مێشك و زانستیئێمە, و ئێمەیش ئەوەندە زانیاریمان پێنەدراوە تاوەكو لە مانای ڕاستی تەواوی ڕوح بگەین.
هەندێك خاڵ دەربارەی روح كە لە قورئاندا هاتوون و زانستی نوێ دووپاتی كردوونەتەوە:
یەكەم: ئێمە روح نابینین و دەنگیشی نابیستین, نەك لەبەر ئەوەی كە بوونی نییە, بەڵكو لەبەر ئەوەیە كە چاوی مرۆڤ لە سنوورێكدا دەبینێت, و هەروەها گوێشی هەر لە سنوورێكی دیاری كراودا دەبیستێت كە پێشتر بە شێوەیەكی زانستییانە باسمان كرد.
قورئانی پیرۆزیش ئەم ڕاستییە تەئكید دەكاتەوە و باسی ئەوە دەكات كە هەندێك شت هەیە لە دەوروبەرمان كە ئێمە بەچاو نایانبینین: [فَلاَ أُقْسِمُ بِمَا تُبْصِرُونَ, وَمَا لاَ تُبْصِرُونَ] (الحاقە:38-39), لە ئیعجازی قورئان ئەوەیە كە پەروەردگار سوێند دەخوات بە هەندێك شت كە بە چاوی خۆمان ناتوانین بیانبینین, زانستی نوێ بۆمان باس دەكات كە ڕێژەی ئەو شتانەی چاوی ئێمە دەیبینێت بۆ ئەو شتانەی كە نایبینین دەكاتە: 1 بۆ 15 ملیۆن, كە ئەمە ڕێژەیەكی زۆر گەورەیە و كەس تەصەوری نەدەكرد و بە خەیاڵیدا نەدەهات لە سەردەمی دابەزینی قورئاندا, كە خۆی لە خۆیدا ئەمە هۆكاری ئەو سوێند خواردنەیە.
دووەم: ئاینی ئیسلام لە بەردەم ئەم دیاردەیەدا ناوەستێت كە زانست هێشتا نەیناسیوە و لێكی نەداوەتەوە، پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێت دەربارەی روح: [يسمع صوتَهاكُل شَيء إلا الإنسان فلو سمع صوتَها لَصعق] البخاری, خوای گەورە مرۆڤی بە شێوەیەك دروست كردووە كە روح نەبینێ و نەیشی بیستێ تاوەكو تووشی ترس و تۆقان نەبێت لە بیستنیان, ئەوەش ڕەحمێكی خودایە بە مرۆڤە زیندووەكان لە دونیادا, تاوەكو پەیوەندی ماددی نێوان مرۆڤ و روحەكان پچڕاو بێت ئاسایییە, چونكە بێگومان تووشی تۆقین دەبین ئەگەر گوێمان لێیان بێت و نەتوانین دەستیان لێبدەین, قورئانی پیرۆز ئەم ڕاستییە دووپات دەكاتەوە لە چیرۆكی (إبراهیم) پێغەمبەردا (علیه السلام) چونكە لە فریشتەكان ترسا كاتێك سەردانیان كرد و خواردنی بۆ هێنان, ئەوەبوو بینی لاشەیەكیان نییە كە بەهۆیەوە خواردن بخۆن و دەستی بۆ بەرن, هەربۆیە لێیان تۆقا: [فَلَمَّا رَأَى أَيْدِيَهُمْ لاَ تَصِلُ إِلَيْهِ نَكِرَهُمْ وَأَوْجَسَ مِنْهُمْ خِيفَةً] (هود:70), راڤەی ئەمەش ئەوەیە كە فریشتەكان وەك روحەكان وان و جەستەیەكیان نییە كە دەستی لێبدرێت.
سێهەم: ئیعجازێكی زانستی لە ئیسلامدا ئەوەیە كە ئەم ئاینە یەكەم سەرچاوە بووە دەستنیشانی ئەوەی كردووە كە هەندێك لە ئاژەڵەكان توانای بینین وبیستنی روحیان هەیە، پێغەمبەر (صلى الله علية وسلم) دەفەرموێت: [إذا سمعتم صهيل الخيل ونباح الكلاب بعد هدأة الليل فأستعيذوا بالله من الشيطان الرجيم فإنها ترى ما لاترون], ئەم ڕاستییە زانستییە تا كۆتایی سەدەی بیستەم نەدۆزرایەوە ئەویش تەنها لە دوای دروست كردنی ئامێری روناكی یان ئامێری بیستنی لەرەلەرە بەرزەكان نەبێت, هەروەها ئامێری فیكەی سەگ (صفارە الكلاب) دۆزرایەوە كە سەگەكە ئەیبیستێ بەڵام مرۆڤ نایبیستێ, كە بووەتە یەكێك لەو ڕێگایانەی كە گیانلەبەرەكەی پێڕادەهێنن و بەهۆیەوە تەجروبەی زانستییان لەسەر كردوون.
چوارەم: زانستی سەردەم دووپاتی دەكاتەوە كە روح ناتوانێ دەركەوێت, یان دەست بە هیچ كارێك بكات ئەگەر لە تاریكاییدا نەبێت یان لەژێر ڕۆشنایییەكی سووری كزدا نەبێت، هۆی ئەم حاڵەتەش ئەوەیە كە روح خۆی لە لەرەلەرێكی رۆشنایی و دەنگ پێكهاتووە, و تێكدەشكێت ئەگەر لەژێر ڕۆشنایی و دەنگی ئاساییدا بێت, بۆیە دەبینین كۆبوونەوەی (هێنانەوەی روح) ناكرێت لە شەودا نەبێت, و بە تایبەتی لەو شەوانەی كە مانگەشەوە و دوورە لە هەموو هەورە بروسكە و هەورە گرمەیەك.
پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم ) دەستنیشانی ئەم ڕاستیەی كردووە پێش ئەوەی زانست بیدۆزێتەوە كە دەفەرموێت: [أقلّوا الخروج في هدأة الليل فإنَّ للهِ دَواباً يبُثهن في هذه الساعة], مانای (هدأە اللیل) ئەوەیە كە تاریكی و بێدەنگی بەیەكەوە لە شەوێكدا بێت.
پێنجەم: ژیانی بەرزەخ لە نێوان قورئان و زانستدا:
روح لە دوای بەجێهێشتنی جەستە ڕاستەوخۆ ناچێتە بەهەشت یان ئاگری دۆزەخ, بەڵكو دەچێتە ژیانی بەرزەخەوە، ووشەی بەرزەخ سەرچاوەكەی فارسییە بەڵام عەرەبەكان بەزۆری بەكاریان هێناوە بۆ شوێنێك لە نێوان دوو شوێندا، قورئانی پیرۆزیش بەكاری هێناوە بۆ قۆناغی ژیانی مرۆڤ لە نێوان هەردوو ژیانەكەیدا, خوای گەورە دەفەرموێت: [وَمِن وَرَائِهِم بَرْزَخٌ إِلَى يَوْمِ يُبْعَثُونَ] (المۆمنون:100), كەواتە بەرزەخ قۆناغێكە لەنێوان مردن تا بەرپابوونی رۆژی دوایی.
زانستی سەردەم یەكیگرتۆتەوە لەگەڵ قورئاندا دەربارەی بوونی ژیانی بەرزەخ, بەڵام ئەم ناوی دەنێت (العالم اڵاثیری), كە كتێبە زانستییەكان وەها وەسفی دەكەن كە بریتییە لەو بۆشایییەی كە لە نێوان زەمین و هەموو ئاسمانەكانی چواردەوریدا هەیە (لەگەڵا خۆر و هەسارە گەڕۆكەكانیش)، لەدوای چەند دۆزینەوەیەكی سەرنج راكێش سەبارەت بە ئەتۆم و پێشكەوتنی زانستی لەو بوارەدا، ئەو بۆشایییەش كە لە نێوان پرۆتۆن و ئەلیكترۆنی تەنە ڕەقەكانیشدایە بۆ ئەو بۆشایییەی نێوان ئاسمانەكان و زەوی زیادكرا, و دەڵێن روح لەناو ئەوبۆشایییانەدا دەژی بە شێوەیەكی ئازاد, بێئەوەی هیچ شتێك ڕێگەی لێبگرێت, و دەتوانێت دەرباز ببێت لەناو بۆشایییەكانی ئەتۆم هەرچەندە كە پێكهاتەی دیوارێكی پۆڵایینیش بن!
شەشەم: روح دەجووڵێت لە ژیانی بەرزەخدا بەخێرایییەك كە یەكێك لە زانایانی سەردەم بە 50 ئەوەندەی خێرایی رووناكی مەزەندە كرد, ئەو زانا موسڵمانەی سەردەمیش كە دۆزییەوە بریتییە لە (د. منصور حسب النبی) كە مامۆستای فیزیكە لە زانكۆی (عین شمس) لە میسر, لە كتێبەكەیدا بەناوی (الإعجاز العلمی فی القران) كە بە هاوكێشەیەكی بیركاریی لە دوو ئایەتی قورئانی پیرۆزدا ئەوەی سەلماند:
یەكەمیان: لە سوورەتی (السجدە) ئایەتی(5)دا كە خوای گەورە دەفەرموێت: [يُدَبِّرُ الْأَمْرَ مِنَ السَّمَاء إِلَى الْأَرْضِ ثُمَّ يَعْرُجُ إِلَيْهِ فِي يَوْمٍ كَانَ مِقْدَارُهُ أَلْفَ سَنَةٍ مِّمَّا تَعُدُّونَ] (السجدە:5), مانای ئەم ئایەتە ئەوەیە كە ئەو دوورییەی (فەرمانی كەونی) دەیبڕێت لە زەمەنی یەك ڕۆژی زەمینیدا, یەكسانە بەو دوورییەی مانگ دەیبڕێت لە چوار دەوری زەوی لە زەمەنی هەزار ساڵی مانگیدا, و لەم ئایەتەوە بۆمان دەردەكەوێت كە خێرایی ئەو فەرمانە یەكسانە بە (299792.5 كم/ چركە), كە ئەم ژمارەیە دەكاتە ژمارەی خێرایی ڕووناكی لە بۆشاییدا, و یەكسانە لەگەڵ مەبدەئی (ئەنیشتاین)دا.
دووەم ئایەت: باس لە فریشتە و روح دەكات لە جیهانی نادیاردا, و خێرایییەكەیان كە دەكاتە 50×خێرایی ڕابوردوو (خێرایی ڕوناكی), خوای گەورە دەفەرموێت لە سوورەتی (معارج:4): [تَعْرُجُ الْمَلَائِكَةُ وَالرُّوحُ إِلَيْهِ فِي يَوْمٍ كَانَ مِقْدَارُهُ خَمْسِينَ أَلْفَ سَنَةٍ], ئەمەش مانای ئەوەیە كە خێرایی روح دەكاتە: (299792.5×50) كم/ چركە, خوداش زاناترە لە هەمووان.
حەوتەم: سروشتی روح لە سروشتی خودایە:
لە چەندین ئایەتدا خوای گەورە تأكید (جەخت) لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە روح فوویەكە لە روحی خودا، خوای گەورە دەربارەی فووكردنی روح بە لەشی ئادەمدا لە دوای تەواو دروست بوونی دەفەرموێت: [فَإِذا سَوَّیْتُهُ ۆنَفَخْتُ فِیهِ مِن رُّوحِی فَقَعُوا ڵهُ سَاجِدِینَ] (ص:72), دەربارەی ئەو منداڵەی كە دروست دەبێت و ڕوحی تێدەچێت خوای گەورە دەفەرموێت: [ثمَّ سَوَّاهُ ۆنَفَخَ فِیهِ مِن رُّوحِهِ ۆجَعَڵ ڵكُمُ السَّمْعَ ۆالْأَبْصَارَ ۆالْأَفْئِدَەَ قَلِیلًا مَّا تَشْكُرُونَ] (السجدة:9), (روح)ی مرۆڤ سەرچاوەكەی روحی خوایە بۆیە سروشتی ڕوحیش لە سروشتی خودایە، و هەر لەبەرئەوەشە كە چاووی مرۆڤ نایبینێت, پەروەردگار دەربارەی خۆی دەفەرموێت: [لاَّ تُدْڕكُهُ اڵاَبْصَارُ ۆهُۆ یُدْڕكُ اڵاَبْصَارَ ۆهُۆ اللَّطیفُ الْخَبِیرُ] (اڵانعام:103), هەروەها دەفەرموێت: [ۆڵمَّا جَاء مُوسَی لِمِیقَاتِنَا ۆكَلَّمَهُ رَبُّهُ قَاڵ رَبِّ أَڕنِی أَنظرْ إِڵیْكَ قَاڵ ڵن تَرَانِی] (اڵاعراف :143).
هەشتەم: لە ئیعجازێكی پزیشكیدا دەركەوتووە لەوەی قورئان باسی لێكردووە، كە روح ناچێتە ناو كۆرپەلە لە سكی دایكیدا تا نەگاتە مانگی سێهەمی كە دەكاتە (120) ڕۆژ*.
ئەو منداڵە پێش ئەوەی بگاتە مانگی سێهەمی تەنها لە خانەكانی زیاد دەكات تۆزە تۆزە تادەبێتە ئەوەی ببێت بە مرۆڤێكی تەواو, و بە قۆناغەكانی (نطفە, وعلقە, و مضغە)دا دەڕوات كە ئەمانە هەمووی قۆناغی بێروحن, و لە زانستی پزیشكیدا ناوی (ژیانی بایۆلۆجی) لێنراوە وەك ژیانی رووەك و سپێرم و هێلكۆكە, لەم بارەیەوە پەروەردگار دەفەرموێت:
[پُمَّ سَوَّاهُ ۆنَفَخَ فِیهِ مِن رُّوحِهِ] (السجده:9) مانای (سَوَّاهُ) واتە: دروست كردنی تەواو كردووە، واتای ئایەتە: روح ناڕواتە جەستەی مرۆڤ تادروست كردنەكەی تەواو نەبێت.
نۆیەم: خودای مەزن روح لە جەستەی مرۆڤدا دەپارێزێت:
ئەو روحە لە مرۆڤ جیانابێتەوە تا بە فەرمانی خودا نەبێت و لە كاتە دیاری كراوەكەی خۆیدا نەبێت، خوای گەورە دەفەرموێت: [إِن كُلُّ نَفْسٍ لَّمَّا عَڵیْهَا حَافظ](الطارق:4), (حَافِظ) لێرەدا چەند مانایەكی هەیە، لەوانەیە فریشتەیەك بێت لەناو جەستەی مرۆڤدا یان لە دەرەوەی كە روحەكە لەو جەستەیەدا دەپارێزێت، بەهەرحاڵ ئێمە ئەوفریشتەیە نابینین و هەستی پێناكەین, زانستی نوێش پاڵپشتی ئەم بۆچوونە دەكات بەڵام بە ناوێكی جیاوازەوە, (حافظ) لە زانستدا چەند مادەیەكی كیمیایییە لەناو لەشدا هەن, و ئەو پەیوەندییەی نێوان روح و جەستە دەپارێزن, بۆچوونە زانستییەكان ئەڵێن ئەگەر بێت و ئەم پەیوەندییە تێكبچێت ئەوا مرۆڤەكە تووشی چەندین نەخۆشی دەروونی و رووحی دێت بەبێ ئەوەی هیچ نەخۆشییەكی ئەندامی هەبێت.
دەیەم: لەو ئایەتانەی كە بەدرێژایی سەدەكان موفەسیرانی سەرسام كردوو بوو ئایەتی: [ۆهُۆ الَّذێ أَنشَأَكُم مِّن نَّفْسٍ ۆاحِدَەٍ فَمُسْتَقَرٌّ ۆمُسْتَوْدَعٌ] (اڵانعام:98), هەندێك وەها ڕاڤەیان كردووە كە ووشەی (مستقر) مناڵدان ئەگرێتەوە كە كۆرپەلەكەی تیا گەورە دەبێت, و (مستودع) ئەوەیە كە تۆوەكان ئەبەخشێتە هێلكەكە, بەڵام ئەوە ڕاست نییە چونكە ئەم ئایەتە پیرۆزە باس لە روح دەكات, چونكە لە زۆر شوێن لە قورئاندا ناوی روح بە (نفس) دەبات, لێرەدا تا ئەم تەفسیرە ڕاست بێت دەبێت بڵێین: ووشەی (مستقر) خۆی لەشی مرۆڤە كە روحەكەی لەناودا دەمێنێتەوە لەم دونیایەدا لەوكاتەی دەچێتە ناوی تا مردنی، و ووشەی (مستودع) ژیانی بەرزەخە كە روحەكانی تێدەچن لەدوای مردن و لەوێ دەمێننەوە تا ڕۆژی قیامەت بەرپادەبێت.
یانزە: ژیانی بەرزەخ:
روحەكان لە ژیانی بەرزەخدا یان خۆشییانە یان ناخۆشییانە, چونكە ئایندەی خۆیانیان بۆ ئاشكرا دەبێت كە بەهەشت دەبێت یان دۆزەخ دەبێت، ئەویش پەیوەستە بە كارەكانیان كە لە دونیادا كردوویانە، خودای پاك و تاكیش وەسفی ژیانی موسڵمانان دەكات لەبەرزەخدا كە دەفەرموێت: [ۆێسْتَبْشِرُونَ بِالَّذینَ ڵمْ ێلْحَقُواْ بِهِم مِّنْ خَلْفِهِمْ أَلاَّ خَوْفٌ عَڵیْهِمْ ۆڵا هُمْ ێحْزَنُونَ] (ال عمران:170), بەڵام كافرەكان و خراپەكارەكان ئەوانە دواڕۆژی خۆیان ئەزانن كە لە دۆزەخ و سزادا دەبن، خوای گەورە دەفەرموێت: [ۆأماَ إن كانَ مِنَ المُكژِبینَ الچّالینَ فَنُزِڵمِنْ حَمیمْ ۆتُصْلیە جَحمْ], پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) راڤەی ئەم راستییە دەكات بە فەرموودەی: [إِنّما نسمَە المُۆْمن طائِر یُعلق من شَجر الجَنّة حَتی یرجعه اللهُ إلی جَسده ێوم یبْعثه] متفق علیه, [إنَّ أحدكم إذا مات عرض علیه مقعده من الجنة أو النار بالغداة والعشی].
روحەكان ئازادن لە بەرزەخدا لە نێوان زەوی و ئاسماندا و هیچ پەیوەندییان بە جەستەكەیانەوە نییە لە گۆڕەكەدا، خەڵكی پێش ئیسلام زۆر ڕێزیان لە گۆڕەكان دەگرت و جوانیان دەكرد و خواردن و رووناكییان بۆ ئامادە دەكرد, چونكە پێیان وابووە مردووەكە پەیوەندی هەیە بەو گۆڕەوە. و دڵی خۆش دەبێت بەو كارانەی ئەوان دەیكەن, بەڵام لەگەڵ هاتنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ئەو شتانەی قەدەغەكرد و فەرمانیدا بە ڕماندنی هەموو گۆڕە بەرز كراوەكان و ڕێك كردنی لەگەڵ زەویدا.
هەروەها پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) سەردانی مردووەكانی لە گۆڕستان قەدەغە كرد, و مەبەستی ئەوەبوو با ئەو تەقلیدەی جاهیلییەتیان بیرچێتەوە, كاتێك بیریان چووەوە و ئیمانیان هێنا رێیدان بە زیارەت كردنیان, چونكە بە چوونەوەی مرۆڤ بۆ گۆڕستان دڵی نەرم دەبێتەوە و مردنی بیردەكەوێتەوە: [كنت قد نهیتكم عن زیارة القبور ألا فزوروها فإنها ترقق القلوب], لە فەرمودەیەكی تردا هاتووە: [إنها تذكر بالموت], مانای وایە كە هیچ پەیوەندییەك نییە لە نێوان روحی مردووەكە وجەستەی مرۆڤە مردووەكەدا, روحەكانیش لە بەرزەخدا شوێنەكانیان جیاوازە, هەیانە لە سەرووی سەرەوە و لە سەرووی هەموو خەڵكەكەوەیە، و هەیانە لەگەڵ پێغەمبەران و پیاوچاكان و شەهیدەكاندایە، و هەیانە لە خوارەوەیە لەگەڵ بكوژەكان و زیناكەرەكان و كافرەكان و موشركەكاندایە, ئا بەم شێوەیە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) روحەكان و شوێنەكانیانی بینی لە بەرزەخدا لە شەوڕەوییەكەیدا و مژدەی پێدا.
روحەكان لە بەرزەخدا میوانداری یەكتری دەكەن, و گوێیان لە قسەی زیندووەكانە, و بە نزا باشەكانیان كاریگەر دەبن, قورئانی پیرۆزیش دەفەرموێت: [ۆڵوْ أَنَّ قُرْانًا سُیِّرَتْ بِهِ الْجِبَالُ أَوْ قُطعَتْ بِهِ اڵاَرْض أَوْ كُلِّمَ بِهِ الْمَوْتَی] (الرعد:31), پێغەمبەری خواش (صلى الله عليه وسلم) قسەی لەگەڵ مردووەكان دەكرد كاتێك دەچوو بۆ گۆڕستان، هاوەڵان پێیان ئەوت ئەی پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) لەگەڵ چی قسەدەكەی ئەمانە نەماون و بوون بەخۆڵ، و ناتوانن وەڵام بدەنەوە؟! ئەویش دەیفەرموو: [لستم بأسمع لكلامی منهم ولكنهم لایقدرون أن یجیبوا] متفق علیه.
دوانزە: ئەو شتانەی كە بەكەڵكی مردوو دێن و سوودی پێدەگەیەنن لە بەرزەخدا دوو شتن:
1- چەند شتێك پێش مردنی ئەنجامی دابێت: وەك: صەدەقەیەكی بەردەوام و زانستێكی بەسوود و نەوەیەكی صاڵح كە دوعای بۆبكات, و ماڵێك بینای كردبێت بۆ كەسانێكی غەریب لەوشوێنە یان مزگەوتێك یان بیرێك یان دارێك كە بەری بێت بینێژێت، ئەمانە هەمووی پلەی مردوو بەرزدەكەنەوە لای خوا, ئەمە ئەو كردەوانەیە كە خۆی كردبێتی پێش مردن.
2- ئەوەیە كە زیندووەكان بۆی دەكەن: وەك قەرزدانەوە و دوعای خێر و نوێژكردن بۆ ئەومردووە یان ڕۆژوگرتن و خوێندنی قورئان لەسەر ڕووحی، یان كردنی خێرێكی بەردەوام بۆی, پاشان حەجی ماڵی خودا لەجیاتی ئەو.
سەرچاوە:
ئینتەرنێت: سایتی (موسوعە الإعجاز العلمی فی القران والسنە: www.55a.net).
ئەم بابەتە لە گۆڤاری هەیڤ ژ (10) دا بڵاوكراوەتەوە