ڕه‌واندنه‌وه‌ی گومان له‌سه‌ر نه‌خوێنده‌واری پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم )
ڕه‌واندنه‌وه‌ی گومان له‌سه‌ر نه‌خوێنده‌واری پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)
ن: ئیكرام كه‌ریم
ikram.1965@yahoo.com
هه‌ندێ كه‌س به به‌رنامه هه‌موو چه‌مكێكی ئیسلامی ده‌خه‌نه ژێر پرسیاره‌وه، به‌و نیازه‌ی تێگه‌یشتن بۆ ئیسلام لێڵ بكه‌ن، تا بتوانن له‌و ئاوه لێڵه‌دا ڕاوی ڕۆڵه‌ی موسڵمانان بكه‌ن! یه‌كێك له‌و چه‌مكانه گومان دروستكردنه له‌سه‌ر (امیة)ی پێغه‌مبه‌ر
(صلى الله عليه وسلم)، هه‌یانه ئه‌ڵێ: (امي)یانی كه‌سی غه‌یره یه‌هودی، به‌ڵام موحه‌ممه‌د بۆیه مانای نه‌خوێنده‌واری بۆ(امي) به‌كارهێناوه تا قورئان وه‌ك موعجیزه بناسرێت!(1).
له وه‌ڵامی ئه‌م ره‌خنه نازانستی و چه‌واشه‌كارانه‌دا پێویسته بڵێین: به‌ڵێ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) پیاوێكی نه‌خوێنده‌واربوو، ئه‌وه‌ش نهكهمییه بۆ پێغه‌مبه‌ر و نه زیانیش به دینه‌كه‌ی ده‌گه‌یه‌نێ، خۆ ئه‌گه‌ر نه‌خوێنده‌واری به له‌نگی دابنرێت ئه‌وا بۆ پێغه‌مبه‌ر به گه‌وره‌ترین موعجیزه داده‌نرێت، چونكه ئه‌سته‌مه كه‌سێك له‌و سه‌رده‌مه‌دا و به نه‌خوێنده‌واریش بتوانێت قورئان به‌و هه‌موو زانسته‌ی تێیدایه بهێنێت كه زانایانی كۆن و نوێ ده‌سته‌وسان بن له‌وه‌ی بتوانن هه‌ڵه‌ی تێدا بدۆزنه‌وه، قورئانیش له دوو ئایه‌ته‌دا وشه‌ی (امي) به‌كارهێناوه: الَّذِينَ يَتَّبِعُونَ الرَّسُولَ النَّبِيَّ الْأُمِّيَّ الَّذِي يَجِدُونَهُ مَكْتُوبًا عِنْدَهُمْ فِي التَّوْرَاةِ وَالْإِنْجِيلِ الاعراف: ١٥٧ واته:(ئه‌وانه‌ی كه شوێن ئه‌و پێغه‌مبه‌ره نه‌خوێنده‌واره ده‌كه‌ون كه (ناو و سیفه‌ته‌كانی) له تهوراتهكهی لای خۆیاندا ده‌بینن، هه‌روه‌ها له ئینجیل‌دا…)، هه‌روه‌ها: فَآمِنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ النَّبِيِّ الْأُمِّيِّ الَّذِي يُؤْمِنُ بِاللَّهِ وَكَلِمَاتِهِ وَاتَّبِعُوهُ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ الاعراف ١٥٨. واته: (بڕوا به‌خوا و به‌و پێغه‌مبه‌ره نه‌خوێنده‌واره بكه‌ن، كه ئه‌وپه‌ڕی بڕوای به‌خوا و قسه‌ی خوا هه‌یه و به‌شوێنیدا بڕۆن به‌ڵكو هیدایه‌ت وه‌ربگرن).
له‌م ئایه‌تانه‌دا دووجار وشه‌ی (الامي) به‌كارهاتووه، هه‌موو زانایانی زمانه‌وانی عه‌ره‌ب ده‌ڵێن: «الامي: من لایعرف الكتابة ولا القراءة، والامیة: جهل الكتابة والقراءة، نقول مكافحة الامیة»(2)، واته:(امي) كه‌سێكه نه‌نووسین و نه‌خوێندنه‌وه نه‌زانێت،
(امیة)ش (نه‌خوێنده‌واری) بریتییه
له نه‌زانینی نووسین و خوێندنه‌وه، ده‌وترێ قه‌ڵاچۆكردنی (امیة)، یانی له‌ناوبردنی نه‌خوێنده‌واری، پێغه‌مبه‌ریش( صلى الله عليه وسلم) خۆی ده‌ڵێت:(انا امة امیة)، یان ده‌ڵێت: (ما أنا بقاريء)، یانی (ئێمه میلله‌تێكی نه‌خوێنده‌وارین)، (من نازانم بخوێنمه‌وه)، زانایانی مێژووش به‌درێژی باسی هه‌موو ژیانی پێغه‌مبه‌ریان كردووه، هیچ كامێكیشیان باسی ئه‌وه‌ی نه‌كردووه كه فڵانه ساڵ یان لای كه‌سێك خوێندبێتی، یان فڵانه كتێبی نووسیبێت، كه‌واته قورئان باسی نه‌خوێنده‌واری پێغه‌مبه‌ر
(صلى الله عليه وسلم) ده‌كات و زمانیش (اللغة) كه (بێلایه‌ن)ه و (امی) به نه‌خوێنده‌وار مانا ده‌كات و پێغه‌مبه‌ریش ( صلى الله عليه وسلم ) خۆی دانی پێداده‌نێ، وتراویشه: (الاقرار سید الادلة)، ئه‌وه‌ش مێژوو.. ئیتر بۆچی هه‌ندێ كه‌س هه‌ر نكولی ده‌كه‌ن.. هۆكه‌ی ئه‌وه‌یه ده‌یانه‌وێ به به‌ردێ دوو نیشانه بشكێنن:
یه‌كه‌م: سیفه‌تی پێغه‌مبه‌رایه‌تی له(محمد) بكه‌نه‌وه و وه‌ك پیاوێكی عه‌بقه‌ری ده‌ریخه‌ن، بۆئه‌وه‌ی شوێنكه‌وتنی به واجیب نه‌زانن..
دووه‌م: به‌م سه‌لماندنه ڕه‌تی هه‌موو ئه‌و ئایه‌ت و فه‌رموودانه بكه‌نه‌وه كه باس له نهخوێنندهواری پێغه‌مبه‌ر ده‌كه‌ن و به‌وه‌ش ڕێگه‌یان بۆ خۆشده‌بێت گومان له‌سه‌ر هه‌موو بڕگه‌كانی ئیسلام دروستبكه‌ن.
ئه‌وانه‌ی ئه‌م بیروڕا چه‌وته بڵاوده‌كه‌نه‌وه زیاتر له‌چه‌ند نووسه‌رێكی بزڕكاوی وه‌ك حه‌سه‌ن حه‌نه‌فی و موحه‌ممه‌د عابید جابری وه‌رگرتووه.. هه‌وڵێكی تری نه‌زۆكانه‌ی جابری و نووسه‌ره گوماناویه‌كانی لای خۆشمان ئه‌وه‌یه گوایه پێغه‌مبه‌ر له ڕێكه‌وتننامه‌ی (حوده‌یبییه‌دا كه قوره‌یش داوا ده‌كه‌ن وشه‌ی (رسول الله) بكوژێننه‌وه، عه‌لی(ڕه‌زای خوای لێبێ) نكولی لێده‌كات و پێغه‌مبه‌ر ده‌یكوژێنێته‌وه و له‌جیاتی (محمد رسول الله) ده‌نووسێ: (محمد بن عبدالله)، جا ئه‌م به‌ڵگه‌یه‌ش له‌و له به‌ڵگه‌كانی تریان بێماناتره:
1ـ چونكه ئه‌وه دژی ڕیوایه‌ته ڕاسته‌كانی مێژووه.
2ـ ئه‌وه دژی هه‌موو ئه‌و ڕاستیانه‌ی تره كه باسمان كرد (قورئان ـ فه‌رمووده ـ زمانه‌وانی ـ ڕاستییه مێژووییه‌كان).
3ـ دژی خوێندنه‌وه‌ی لۆژیكانه‌ی ئه‌و ده‌قه‌یه كه باسی
سڕینه‌وه و نووسینه‌وه ده‌كات له‌و ڕیوایه‌ته‌دا..
سه‌ره‌تا ڕیوایه‌تی ڕاسته‌قینه بۆ ڕووداوه‌كه‌ی حوده‌یبییه ئه‌مه‌یه كه هه‌موو نووسه‌رانی(سیرة) باسی ده‌كه‌ن: بوخاری له (صحیح)ه‌كه‌یدا ده‌ڵێ: به‌ڕائی كوڕی عازب (ڕه‌زای خوای لێبێ) ده‌ڵێ: كاتێك پێغه‌مبه‌ر ئاشتی ڕاگه‌یاند له‌گه‌ل خه‌ڵكی حوده‌یبییه‌دا، عه‌لی كوڕی ئه‌بوتالیب (ڕه‌زای خوای لێبێ) ئاشتینامهكهی له نێوانیاندا ده‌نووسی، نووسی (محمد رسول الله)، موشریكه‌كان وتیان: مه‌نووسن (محمد رسول الله)، چونكه ئێمه ئه‌گه‌ر بمانزانیایه پێغه‌مبه‌ری خوایت شه‌ڕمان له‌گه‌ڵ نه‌ده‌كردی، پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم ) به عه‌لی فه‌رموو: بیسڕه‌وه، (عه‌لی)یش وتی: من ئه‌و كه‌سه نابم ناوی تۆ ده‌سڕێته‌وه، پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم ) خۆی سڕییه‌وه»(3)،(موسلیم)یش هه‌مان فه‌رمووده ده‌هێنێ و ته‌نیا له‌فزی (به‌ده‌ستی خۆی سڕیه‌وه)ی زیاده له‌بوخاری(4). كه‌واته هیچ یه‌كێك له‌و دوو كتێبه(صحیح)ه باسی ئه‌وه ناكه‌ن كه پێغه‌مبه‌ر خۆی نووسیبێتی..
به پێی ئایه‌ته‌كانی سوره‌تی (ألاعراف) پێغه‌مبه‌ر هه‌ر به‌و شێوه‌یه ده‌مێنێته‌وه، نه‌ئه‌توانێ بنووسێ و نه‌ئه‌توانێ بخوێنێته‌وه، به‌ڵكو نووسه‌ری تایبه‌تیی هه‌بووه، چ بۆ(سروش) نووسینه‌وه چ بۆ نامه‌ناردن بهههرێمهكاندا، هه‌ندێ كه‌سیش ده‌ڵێن گوایه: پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلى الله عليه وسلم ) پێش ئه‌وه‌ی بمرێ خۆی فێری نووسین كردووه، ئه‌وه فه‌رمووده‌یه‌كی (ضعیف)هو هیچ بناغه‌یه‌كی نییه(5).
قورئان به(امی) ناویبردووه:
وَمَا كُنْتَ تَتْلُو مِنْ قَبْلِهِ مِنْ كِتَابٍ وَلَا تَخُطُّهُ بِيَمِينِكَ ۖ إِذًا لَارْتَابَ الْمُبْطِلُونَ العنكبوت ٤٨.
واته: تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا پێش هاتنی ئه‌م قورئانه بۆ سه‌رت، نه‌تئه‌زانی هیچ كتێبێك بخوێنیته‌وه یان به‌ده‌ست شت بنووسی، ئه‌گه‌ر وانه‌بوایه كه‌واته، (خه‌ڵكی ناهه‌ق) ئه‌كه‌وتنه ناو گومانه‌وه.
(سبحان الله)! وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌م ئایه‌ته بۆ ئه‌مڕۆ و ده‌رباره‌ی كه‌سانی وه‌ك ( جابری و جۆرج ته‌رابیشی ومیر فیترۆس و مه‌زده‌كی و زه‌رده‌شتی و بابه‌ك و قه‌شه فادی و..) و ئه‌و پێڕانه دابه‌زیبێ! ئایه‌ته‌كه ده‌فه‌رموێ ئه‌گه‌ر خوێندهواربویتایه «خه‌ڵكێكی ناهه‌ق»ی وا هه‌بوو گومانی ده‌برد كه ئه‌م قورئانه زاده‌ی بیر و بیركردنه‌وه‌ی خۆت بێت! ئه‌مه بنه‌مایه‌كی لۆژیكی ورده كه له دوو سه‌ره‌تا و ئه‌نجامێك پێكهاتووه، وه‌ك له زانستی (منطق)دا باس ئه‌كرێ.
ــ تۆ نه‌خوێندنه‌وه و نهنووسینت نه‌زانیوه له‌وه‌و پێش.
ــ قورئانیش كتێبیكه نووسین و خوێندنه‌وه‌ی تێدایه.
ــ كه‌واته قورئان زاده‌ی بیروبیركردنه‌وه‌ی تۆ نییه و با هه‌موو كه‌س دڵنیابن له‌م ڕاستییه، ئه‌گه‌ر تۆ خوێندهواربویتایه جێگه‌ی خۆی بوو گومانێكی وه‌ها ببرێت پێت، مادامێك ئه‌وه‌یان وانییه كه‌واته ئه‌میشیان وانییه..
به‌نیسبه‌ت خوێندنه‌وه‌ی لۆژیكیانهش بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه كه ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر ئاشتینامهكهی له عه‌لی وه‌رگرت و به‌ده‌ستی خۆی سڕییه‌وه و پاشان نووسی:(محمد بن عبدالله)، خوێندنه‌وه‌كه‌ی دروستی ئه‌و ده‌قه ئه‌وه‌یه كه(عه‌لی) ڕه‌زای خوای لێبێ، پێی ناخۆشبووه وشه‌ی (رسول الله) بكوژێنێته‌وه و نه‌یویستووه خه‌ڵكی وابزانن سڕینه‌وه‌ی وشه‌ی (رسول الله) لای شوێنكه‌وتوانی پێغه‌مبه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ك نییه و سروشتییه، بۆیه حه‌زیكردووه پێغه‌مبه‌ر خۆی ئه‌و كاره بكات.
كه پێغه‌مبه‌ر خۆی سڕیویه‌تییه‌وه دیاره یه‌كێكی تر نووسیویه‌تییه‌وه، ئیتر عه‌لی بووبێت یان جگه له‌عه‌لی بووبێت.. ئه‌وه خوێندنه‌وه‌یه‌كی لۆژیكیانه‌یه كاتێك كه‌سێك ده‌ڵێ: سه‌رۆك فڵان نامه‌ی نووسی بۆ فڵانه سه‌رۆكی تر واتێئهگات كه مه‌رج نییه به‌ده‌ستی خۆی نووسیبێتی، چونكه هه‌ڵده‌گرێ ـ ئه‌نجومه‌نی شوراكه‌ی یان ئۆفیسی تایبه‌تی خۆی نامه‌كه‌یان نووسیبێ و ئه‌ویش مۆری كردبێ.
ئه‌مه‌و قورئان ئه‌وه‌نده شتێكی بچووك نییه تا پێغه‌مبه‌ر بتوانێ دایبڕێژێت هه‌رچه‌نده زۆر خوێنده‌واریش بێت! ئه‌وه‌ی سه‌رنجی منیشی راكێشاوه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی كه گومان له‌سه‌ر نه‌خوێنده‌واری پێغه‌مبه‌ر دروستده‌كه‌ن، یان مه‌سیحی و سه‌ر بهكڵێسان، یان جووله‌كه و سه‌ربه ئیسرائیلن، ئایه‌ته‌كه‌ش ده‌فه‌رموێ:
الَّذِينَ يَتَّبِعُونَ الرَّسُولَ النَّبِيَّ الْأُمِّيَّ الَّذِي يَجِدُونَهُ مَكْتُوبًا عِنْدَهُمْ فِي التَّوْرَاةِ وَالْإِنْجِيلِ الاعراف: ١٥٧.
كه ئه‌مه‌ش ئیعجازێكی قورئانه و ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌هلی كیتاب ڕێ ناده‌ن خه‌ڵكی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام وه‌ك پێغه‌مبه‌رێكی نه‌خوێنده‌وار بناسێنن كه له ته‌ورات و ئینجیل‌دا وه‌سفكراوه، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س مولزهمیان نه‌كات به‌شوێنكه‌وتنی!
(1) ئایا قورئان پارێزراوه، عه‌بدڵا فادی، ل:443.
|(2) المنجد في اللغة والاعلام/ مادده‌ی «ام».
(3) ارشاد الساري (4/422).
(4) ارشاد الساري (7/414).
(5) مختصر تفسير ابن كثير (3/40).
Related posts
Leave a Comment
You must be logged in to post a comment.