You Are Here: Home » بابەتەكانمان » چەندبنەمایەكی یاسایی گرنگ لەسورەتی (یوسف) دا

چەندبنەمایەكی یاسایی گرنگ لەسورەتی (یوسف) دا

چەندبنەمایەكی یاسایی گرنگ لەسورەتی (یوسف) دا

Surat.Youcef1

ئامادەكردنی : 
مافناس / سەركەوت فاتح طاهر
20/5/2014

        الحمد لله رب العالمين, والصلاة والسلام على أشرف الأنبياء والمرسلين ، نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين.

سورەتی یوسف (علیه الصلاە والسلام) یەكێكە لەسورەتەنایاب وناوازەكانی قورئانی پیرۆز,كەپێك هاتووەلە (111) ئایەت وسورەتێكی مەكی یە.كەواتاولێكدانەوەی (پەروەردەی,كۆمەڵایەتی,بانگخوازی,ئابووری ,یاسایی) تێدایە .

تائەوڕادەیەی كە(الله) وەسفی دەكات بەجوانترین چیرۆك.ئەم چیرۆكە هەمووهونەرەكانی چیرۆك نووسی وبنەماكانی دەگرێتەخۆی لە (تشویق) ووێنەگرتنی ڕووداوەكان و بەستنەوەیەكی ژیرزانی تێدایە.هەروەك شارەزایانی بواری چیرۆك نووسی باسیان لێوەكردووە .بۆنموونەلەم چیرۆكەداسەرەتابەخەونبینینی یوسف (علیه الصلاە والسلام) دەست پێدەكات ,وەكۆتایی دێت بەهاتنەدیو ڕاڤەكردنی خەونەكە.لەم چیرۆكەدادەبینرێت (كراسی یوسف) بەڵگەیەلەسەر بێتاوانی ,لەهەمانكاتدا بەڵگەیەلەسەرناپاكی براكانی ,وەپاشان (كراس) بەكاردێت وەكو بەڵگەلەسەربێ‌ تاوانی دەستدرێژی كردنەسەرخێزانی عزیزی میسر.
پاشان لەچارەسەری چاوی (یعقوب) علیە السلام بەكاردێت. بەشێوەیەك لەم چیرۆكەدادیمەنەكان پیشان دەدرێت كەجوانی واتاوڕووداوەكان دەردەخەن هەروەك وئەوەی بەدەنگ وڕەنگ ببینرێت.
ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەم چیرۆكە یاساوبنەمای یاسایی گرنگ وبەرزی تێدایە.كەلێكۆڵەران (المحققون)لەهەمووكات وشوێنێك دەتوانن پشتی پێ ببەستن وەك لەسەرچاوەیاسایی یەكانی تایبەت بەلێكۆلێنەوە باسیان لێوەكراوە.لەپێناوئاشكراكردنی تاوانباران لەكردەوەتاوانكاریی یەكاندالەهەمووجیهاندالەلایەن موسڵمانان و ناموسڵمانانەوە.تەنانەت هەست بەجوانی واتاوداهێنان وگشتگیری قورئانی پیرۆزدەكرێت لەهەموولایەنەكانی ژیانداكەمرۆڤایەتی پێویستی پێیەتی .لەم ڕوانگەیەوە چەندبنەمایەكی یاسایی گرنگ كەلە سوورەتی یوسف (علیه الصلاە والسلام) دا هاتووە تایبەتە بە بەڵگەی سزایی (الادلە الجزائیە ) .بەڵگەی سزایی دابەش ئەكرێت بۆ بەڵگەی مادی (ئەوبەڵگانەن كەدەتوانرێت دەستیا ن لیبدرێت وەببینرێن ) یان بەڵگەی مەعنەوی (ئەوبەڵگانەن كەدەست لێكۆڵەر دەكەون لەسەرزاری كەسانی تر وەك دانپیانانی تۆمەتبار,شاهێتیدانی شاهیدی بەرگری یان سەلماندن )نموونەش لەوبەڵگانە كەلەسوورەتەكەدا ئاماژەیان بۆكراوە دەخەینەبەرباس و لێكدانەوە.
1- پەڵەخوێن( بقع الدم ):پەڵەخوێن بوونی هەیەلەسەرشانۆوگۆڕەپانی تاوانەكەدا.كەبەبەڵگەیەكی ماددی گرنگ دادەنرێت تیمەكانی بەڵگەی تاوان سوودی لێوەردەگرن لەئاشكراكردنی تاوان و تاوانباران .هەروەك لە ئایەتی (18) هاتووە [وَجَاءُوا عَلَى قَمِيصِهِ بِدَمٍ كَذِبٍ قَالَ بَلْ سَوَّلَتْ لَكُمْ أَنْفُسُكُمْ أَمْرًا فَصَبْرٌ جَمِيلٌ وَاللَّهُ الْمُسْتَعَانُ عَلَى مَا تَصِفُونَ ] (براكانی) كراسەكەی ( یوسف ) یان هێنایەوە كەخوێنی درۆینەی پێوەبوو كە(باوكیان) ووتی بەڵكو دڵ ودەروونی خۆتان ئەم كارە(ناپەسندە) ی بۆجوان كردوون .لێكۆڵەران گرنگی دەدەن بەپاشماوەكانی تاوانكاری بۆدۆزینەوەی تاوانباران .گەڕان بەدوای پەڵە خوێن جیاوازی هەیە بەپێی جۆری تاوانەكەو چۆنیەتی كردنی و شوێنی ڕوودانی ووە ئەوئەوبارودۆخەی بەخۆیەوەی گرتووە بۆنموونە (گواستنەوەدەكرێت بەهۆی لۆكەولەناوخوێنەكەدادەنرێت تاوشك دەبێتەوەو دەخرێتە ناودەفرێكی سەرداخراو دەنێرێت بۆلای پسپۆری تاوانكاری .ئەگەر هاتوو خوێنەكە ووشك ببووە بەدوورێگا ئەكرێت لێكۆڵەر هەڵدەستێ‌ بە هەڵگرتنەوەی سەرتوێژەكەلەوشوێنەی هەیەو دەخرێتە دەفرێكی سەرداخراو .یان پارچە لۆكەكە بەئاو تەڕدەكرێت لەو شوێنەی خوێنەكەی لێ‌ یە دائەنرێت تاخوێنەكەهەڵدەمژێت دوای دائەنرێت تاووشك دەبێتەوە دەخرێتە ناودەفرێكی سەرداخراو ڕەوانەی تاقیگەی تایبەت بەلێكۆڵینەوەی تاوانكاری دەكرێت .بەمەبەستی ناسینەوەی جۆری (صنفی ) خوێنەكەوبەراووردكردنی ).ئەو پەڵانە گرنگی تایبەتی خۆی بۆلێكۆڵینەوە لەبەرئەوەی ئەتوانرێت بەهۆیەوە بگات بە ناسینەوەی شتی زۆر كە پەیوەندی یان هەبێت بە تاوانەكەوە.
2- شاهیدەكان (الشهود) : شاهێدی دانپیانانێكی زارەكی یەودادەنرێت بەبەڵگەیەكی (معنوی) گرنگە بۆگەیشتن بەڕاستی ڕووداوەكان و ئاشكراكردنی چەند زانیاریەكە لەلایەن كەسێكەوە دەربارەی تاوانەكە ئەو زانیاریانەی بەیەكێك لەئەندامە هەستیارەكانی هەست پێ‌ كردووە.لەسوورەتەكەدا بێ‌ تاوانی یوسف (علیه الصلاە والسلام) دەردەكەوێت لەڕێگەی بوونی شاهیدەوەلەتاوانباركردنی بەدەست درێژی (سێكسی) بۆسەرخێزانی عزیزی میسر هەروەك لەئایەتی (26-27-28) هاتووە[قَالَ هِيَ رَاوَدَتْنِي عَنْ نَفْسِي وَشَهِدَ شَاهِدٌ مِنْ أَهْلِهَا إِنْ كَانَ قَمِيصُهُ قُدَّ مِنْ قُبُلٍ فَصَدَقَتْ وَهُوَ مِنَ الْكَاذِبِينَ (26) وَإِنْ كَانَ قَمِيصُهُ قُدَّ مِنْ دُبُرٍ فَكَذَبَتْ وَهُوَ مِنَ الصَّادِقِينَ (27) فَلَمَّا رَأَى قَمِيصَهُ قُدَّ مِنْ دُبُرٍ قَالَ إِنَّهُ مِنْ كَيْدِكُنَّ إِنَّ كَيْدَكُنَّ عَظِيمٌ (28 ].(یوسف ) ووتی ئەو(ژنە) داوێن پیسی لەمن ویستووە , ئەوسا شایەتێك لەكەس وكاری ئەو (ئافرەتە) شایەتی دا (ووتی) ئەگەر كراسەكەی یوسف لەپێشەوە دڕێندرابێ‌ ئەوە ئافرەتەكە ڕاست دەكات ,ئەوە ئەو (یوسف ) لەدرۆزنانە .وەئەگەر كراسەكەی لەدواوە دڕێندرابێ‌ ئەوە ئافرەتەكە درۆ دەكات و ئەو( یوسف ) لەڕاست گۆیانە.
3- دانپیانان (الاعتراف ):دانپیانانی تاوانبار بەئەنجامدانی تاوانەكەدا دەربڕینێكی یاسایی گرنگەو ,بە (سیدلأدلە) دادەنرێت .دانپیانان بەئەنجامدانی تاواندابەڕوونی دەردەكەوێت لەسەر پاكێتی یوسف لەووتەی ئافرەتەكان و خێزانی عزیزی میسر لەئایەتی (51)[ قَالَ مَا خَطْبُكُنَّ إِذْ رَاوَدْتُنَّ يُوسُفَ عَنْ نَفْسِهِ قُلْنَ حَاشَ لِلَّهِ مَا عَلِمْنَا عَلَيْهِ مِنْ سُوءٍ قَالَتِ امْرَأَتُ الْعَزِيزِ الْآنَ حَصْحَصَ الْحَقُّ أَنَا رَاوَدْتُهُ عَنْ نَفْسِهِ وَإِنَّهُ لَمِنَ الصَّادِقِينَ]( ووتی بەژنەكان مەبەستان چی بوو كاتێ‌ ویستتان یوسف بخەڵەتێنن وكاری خراپی یێ‌ بكەن (ئافرەتەكان ) ووتیان پاك و بێ‌ گەردی بۆخوا ئێمە هیچ خراپەیەكمان لێ‌ نەدیوە ..). هەروەهادانپیانانی براكانی لەتاوان و ئەنجامدانی هەڵەبەرامبەربە یوسف (علیه الصلاە والسلام) لە ئایەتی 97 [قَالُوا يَا أَبَانَا اسْتَغْفِرْ لَنَا ذُنُوبَنَا إِنَّا كُنَّا خَاطِئِينَ] ووتیان ئەی بابە داوای لێخۆش بوونی گوناهەكانمان بۆبكەلای پەروەردگاربەڕاستی ئێمە گوناهبار بووین .
4- شوێنی ڕوودانی تاوان(مكان وقوع جریمە): دەست نیشان كردنی شوێنی ئەنجادانی تاوان گرنگی هەیە لەتووندكردن و سووك كردنی سزادا .لێكۆڵەران گرنگی بەشوێنی ڕوودانی تاوان دەدەن (وەسفكردنی شوێنەكە,ڕێكخستنی هێڵكاری شوێنی ڕووداوەكە ,وێنەگرتنی هتد…)
یەكەم: بردنی یوسف (علیه الصلاە والسلام) بۆدەرەوەماڵ و شوێنی نیشتەجێ‌ بوون لەلایەن براكانی یەوە . [ فَلَمَّا ذَهَبُوا بِهِ وَأَجْمَعُوا أَنْ يَجْعَلُوهُ فِي غَيَابَتِ الْجُبِّ وَأَوْحَيْنَا إِلَيْهِ لَتُنَبِّئَنَّهُمْ بِأَمْرِهِمْ هَذَا وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ] (15).
دووەم: شوێنی تاوانباركردنی بە دەست درێژی (سێكسی) لە ناوماڵی عزیری میسر كەبە(ماڵی هاوسەرێتی ) دادەنرێت [وَرَاوَدَتْهُ الَّتِي هُوَ فِي بَيْتِهَا عَنْ نَفْسِهِ وَغَلَّقَتِ الْأَبْوَابَ وَقَالَتْ هَيْتَ لَكَ قَالَ مَعَاذَ اللَّهِ إِنَّهُ رَبِّي أَحْسَنَ مَثْوَايَ إِنَّهُ لَا يُفْلِحُ الظَّالِمُونَ  ](23).لەیاسای سزاداندا شوێنی تاوان و سیفەتی ئەنجامدەر گرنگی هەیە لەسووك كردن و توندكردنی سزادا .
5- ئاشكراكردنی درۆ(كشف الكذب):لەبنەماكانی لێكۆڵینەوەی تاوانكاری دا ئامێری دەرخستنی درۆبەكاردەهێنرێت كەتۆماری هەندێ‌ گۆڕانكاری فیزیاوی دەكات وەك (پەستانی خوێن ,هەناسە,پلەی بەرگریكردنی پێست بۆتەزووی كارەبایی ,كەدەردەكەوێت لەسەر كەسەكە لەكاتی لێكۆڵینەوەدا .براكانی یوسف (علیه الصلاە والسلام) درۆیان كردلەگەڵ باوكیان دەربارەی خواردنی یوسف لەلایەن گورگەوە.هەروەها درۆی خێزانی عزیزی میسر دەربارەی هەوڵی یوسف بۆدەست درێژی كردنەسەری .
6- ئەوكەل وپەل وئامێرانەی بەكاردێت لەتاواندا (الادوات التی تستعملت فی أرتكاب الجریمە) : بەبەڵگەی مادی دادەنرێت وەگرنگترین كلیلە بەدەست لێكۆڵەرەوەبۆدەرخستنی ڕاستی یەكان (كراسی یوسف ) شەش جارهاتووە لەچیرۆكەكەدا كەوەكو بەڵگە بەكاردێت لەئاشكراكردنی ژمارەیەك تاواندا .هەروەها (صواع الملك ) بەڵگەی ماددی یەو لەسوورەتەكەدا هاتووە لەسەرتاوانی دزی [قَالُواْ نَفْقِدُ صُوَاعَ الْمَلِكِ وَلِمَن جَاءَ بِهِ حِمْلُ بَعِيرٍ وَأَنَاْ بِهِ زَعِيمٌ  ]72 واتە( ووتیان ئاو خۆرەكەی پادشامان دیارنی یە , هەركەسێك بیهێنێتەوە باری وشترێك خۆراكی دەدرێتێ …) .
أ- بەكارهێنانی (كراسی یوسف ) وەكو بەڵگەیەك لەلایەن براكانی یەوەتاكو بڕوا بەباوكیان بهێنن لەسەر نەمانی براكەیان .وەهێنانەوەی كراسەكەبۆی وەكو بەڵگەیەكی مادی .
ب- بەكارهێنانی (كراسی یوسف ) وەكو بەڵگەیەك لەسەربێ‌ تاوانی لەتاوانی دەست درێژی كردنەسەر خێزانی عزیزی میسر.بوونی شاهید یان لێكۆڵەر كەلەشوێنی ڕووداوەكە یان لەگەڵ عزیزی میسر دابووە .داوای كردسەیری كراسەكە بكرێت ئەگەر لەپێشەوە دڕابووبەڵگەیەلەسەر تاوانی یوسف و بێ‌ تاوانی خێزانی عزیزی میسر.ئەگەر لەدواوەدڕابوو واتە خێزانی عزیزی میسردەست درێژی كردووە .دوای لێكۆڵینەوە بێ‌ تاوانی یوسف (علیه الصلاە والسلام) دەركەت بەسێ‌ بەڵگە.
یەكەم :بەڵگەی ماددی بوونی كراسەكە لەدواوە دڕاوە . ئایەتی(26-27-28) [قَالَ هِيَ رَاوَدَتْنِي عَن نَّفْسِي وَشَهِدَ شَاهِدٌ مِّنْ أَهْلِهَا إِن كَانَ قَمِيصُهُ قُدَّ مِن قُبُلٍ فَصَدَقَتْ وَهُوَ مِنَ الْكَاذِبِينَ. . وَإِنْ كَانَ قَمِيصُهُ قُدَّ مِن دُبُرٍ فَكَذَبَتْ وَهُوَ مِن الصَّادِقِينَ. فَلَمَّا رَأَى قَمِيصَهُ قُدَّ مِن دُبُرٍ قَالَ إِنَّهُ مِن كَيْدِكُنَّ إِنَّ كَيْدَكُنَّ عَظِيمٌ].
دووەم: بەڵگەی معنوی بوونی شاهیدلەشانۆی ڕووداوەكە.
سێ‌ یەم:دانپیانی عزیری میسر كەخێزانەكەی (خاطئە) هەڵەی كردووە .ئایەتی 29( يُوسُفُ أَعْرِضْ عَنْ هَذَا وَاسْتَغْفِرِي لِذَنبِكِ إِنَّكِ كُنتِ مِنَ الْخَاطِئِينَ). واتە (عەزیز ووتی ) یوسف وازبێنە لەم كارەو باسی مەكە,و(ژنەكە) تۆش بۆگوناهەكەت داوای لێبوردن بكە چونكە بەڕاستی تۆلەپێڕی تاوانبارانی ).
ج- بەكارهێنانی وەكو بەڵگەیەك لەسەربێ‌ تاوانی براكانی لەكوژرانی براكەیان ( یوسف ) ,كاتێ‌ براكانی هەواڵیان پێ‌ دا بەلەدەست دانی چاوی باوكیان لەدووری یوسف .داوای لێكردن كە كراسەكەی بەرن بۆباوكیان تاكوبەڵگەبێت لەسەرمانی لەژیانداو,وەبەكارهێنانی وەكوچارەسەرێك واعجازێكی زانستی سەرسووڕێنەر لەسەر گەڕاندنەوەی بینای وڕۆشنایی بۆچاوی باوكیان پاش(توكل) بەپەروەردگار.[ اذْهَبُواْ بِقَمِيصِي هَـذَا فَأَلْقُوهُ عَلَى وَجْهِ أَبِي يَأْتِ بَصِيرًا وَأْتُونِي بِأَهْلِكُمْ أَجْمَعِينَ] (93), [فَلَمَّا أَن جَاء الْبَشِيرُ أَلْقَاهُ عَلَى وَجْهِهِ فَارْتَدَّ بَصِيرًا قَالَ أَلَمْ أَقُل لَّكُمْ إِنِّي أَعْلَمُ مِنَ اللّهِ مَا لاَ تَعْلَمُونَ(96).
ئەم كراسەی من ببەن و بیدەن بەسەردەم و چاوی باوكم دا دەست بەجێ‌ چاوی چاك دەبێتەوە.جاكاتێ‌ مژدەدەرەكە هات ئەوكراسەی دابەسەر دەم و چاویدا یەكسەر بینایی گەڕایەوە كەپێشتر نابینابوو .
لەمەوەجوانی وبەرزی أعجازی قورئانی پیرۆز دەردەكەوێت كەهەموولایەنەكانی ژیانی مرۆڤایەتی دەگرێتەوەو دەگونجێت بۆ سەرجەم كات و شوێنێك و بەئاشكراو بەڕوونی ئەم سوورەتە گرنگترین بنەمایی یاسایی بەڵگەی سزایی بۆلێكۆڵەران لەلێكۆڵینەوە تاوانكاریی یەكان دەخاتە ڕوو.

سەرچاوەكان :
1-أصول التحقیق الاجرامی ,د.سلطان الشاوی ,1972 ,بغداد .
2-ڕێبەری زانستی لێكۆڵەران , كاروانی ئەنوەر مەسیفی ,چاپی یەكەم ,2011.
3-پوختەی تەفسیری قورئان ,محمد ملا صاڵح ,چاپی چوارەم , 2004
4- http://www.al-raeed.net
5- http://www.iijazforum.org

 

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top