You Are Here: Home » بابەتەكانمان » چینی ڕۆژ لە ناو شەودا وەك پێسته دادەماڵرێت

چینی ڕۆژ لە ناو شەودا وەك پێسته دادەماڵرێت

181476_563931226960453_1411964285_n

چینی ڕۆژ لە ناو شەودا وەك پێسته دادەماڵرێت

 

 

ئەم وێنەیە دەریدەخات ئەگەر چینی ڕۆژ بە گۆی زەوی بەراورد بكەين ئەوا زۆر تەنكە و وەك پێستەیەك وایە دەوری زەوی دابێت، بە جۆرێك لە كاتی خولانەوەی زەوی بەدەوری خۆیدا، ئەو چینە تەنكە لە ناو شەودا وەك پێسته دادەماڵرێت، كەواتە ئەم دوو هەقیقەتە:
1- تەنكی چینی ڕۆژ بە بەراورد بە هەموو زەوی.
2- چینی ڕۆژ لە ناو شەودا.
لەسەردەمی پێغەمبەردا نهێنی بوون و نەزانراو بوون، چونكە لە زوودا وا دەزانرا ڕۆژ وەكو شەو هەتا بەرزایی ئاسمانەكان هەر ڕۆژە، و نەدەزانرا كە تەنیا چینێكی تەنكە.
بەڵام ئەم ڕاستيە زانستیە لە چەندین ئایەتی قورئاندا ئاماژەی پێ دراوە لەوانە ئایەتی:

(وَآيَةٌ لَّهُمْ اللَّيْلُ نَسْلَخُ مِنْهُ النَّهَارَ)

واتە: ئایەت و نیشانەیەك بۆیان شەوە كە ڕۆژ تیایدا دادەماڵرێت.
بڕوانە ئایەتەكە فەرمووی ڕۆژ لە ناو شەودا دادەماڵرێت بەڵام ئایەتێك لە قورئاندا نابینین بفەرموێت شەو لە ڕۆژدا دادەماڵرێت چونكە ئەوەی ئەم ئایەتەی فەرمووە هەر ئەوە ئاگاداری نهێنیەكانی ئاسمانەكان و زەویه، بۆیە
سێ جار لە قورئاندا بەم شێوەیە هاتووە:

(يُغْشِي اللَّيْلَ النَّهَارَ)

واتە شەو چینی ڕۆژ دادەپۆشێت.
تەنیا یەك جاریش لە قورئاندا پێچەوانەكەی نەهاتووە، بفەرموێت ڕۆژ شەو دادە پۆشێت، چونكە ئەوە بوونی نیە، لە كاتێكدا لەسەردەمی دابەزینی قورئاندا ئەم دیاردەیە نهێنی و نەزانراو بووه.

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top