چینى ئۆزۆن و پاراستنى ژینگه و ژیان
چینى ئۆزۆن و پاراستنى ژینگه و ژیان
عبدالمطلب رفعت سرحت / زانكۆی گه‌رمیان
چینى ئۆزۆن یه‌كێكه له چینه‌كانى به‌رگى هه‌وا و, له ڕووى په‌یوه‌ندى ڕاسته‌وخۆی به ژینگه و به‌رده‌وامبوونى ژیان به گشتى له سه‌ر گۆى زه‌وى به گرنگترینیان داده‌نرێ. ناونراوه ئۆزۆن له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌م چينه له گازی (O3) پێكهاتووه.. ئه‌م چينه (15-30كم) له ڕووى زه‌وییه‌وه دووره. له ساڵى 1913 ئه‌م چینه دۆزراوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن هه‌ردوو زاناى فه‌ره‌نسی (چارڵس فیبرى وهینرى بویسون) كه له بوارى فیزیك كاریان ده‌كرد. به شێوه‌یه‌كى سروشتی ئۆزۆن دروست ده‌بێت له ئه‌نجامى یه‌كگرتنی گەردێکی ئۆكسجین O2 (an oxygen molecule) له‌گه‌ڵ گەردیلەیەکی ئۆکسجین O (an oxygen atom)، ئەم گەردیلە ئۆکسجینەش بەهۆی هەڵوەشاندنی گەردی ئۆکسجین پەیدادەبێت کاتێک تیشكى سه‌رووبنه‌وشه‌یی (ultraviolet) هه‌ڵده‌مژێت(1):
3O2 + Ultraviolet => 2O3
ئه‌م پرۆسه‌یه‌ى دروستبوونى ئۆزۆن كه له هاوكێشه‌ى سه‌ره‌وه ڕوونكراوه‌ته‌وه ته‌نها له چینى (ستراتۆسفێر) ڕووده‌دات, واتا چینى دووه‌م كه چینى ئۆزۆن به‌شێكه له‌و چینه. به‌ڵام له چینى ترۆبۆسفێر (چینى یه‌كه‌م) به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕوونادات له‌به‌رئه‌وه‌ى چینى ئۆزۆن ڕێگره له گه‌یشتنى تیشكى سه‌رووبنه‌وشه‌یی بۆ چینى یه‌كه‌م و سه‌ر زه‌وى.
به پوختی ئه‌و هاوكێشه‌یه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه چینی ئۆزۆن کە بریتیە لە O3 بەهۆی تیشکی سەرو ونه‌وشەییەوە دروست دەبێت و هەر خۆشی ڕێگری دەکات لە تێپه‌ڕبوونى ئەو تیشکە بۆ سه‌ر زەوی مەگەر بە بڕێکی زۆر کەم نەبێت.
بوونى گازى ئۆزۆن له چینى یه‌كه‌مى به‌رگى هه‌وایى (ترۆبۆسفێر) كاریگه‌رى نه‌گه‌تیڤى ده‌بێت چونكه یه‌كێكه له گازه زیانبه‌خشه‌كان (پیسكه‌ره‌كان), هه‌روه‌ها یه‌كێكه له گازه گه‌رمكه‌ره‌وه‌كان كه هۆكارێكه بۆ گۆڕانكاریه‌كانى كه‌شوهه‌وا و به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما. بۆیه زیادبوونى ئۆزۆن له به‌رگى هه‌وایى یه‌كه‌م, گرفتى ژینگه‌یى و ته‌ندروستى زۆر دروست ده‌كات. به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه زۆربوونى ئه‌م گازه و كۆبوونه‌وه‌ى له چینێكدا (چینى ئۆزۆن) سوودێكى ئێجگار زۆرى هه‌یه بۆ پاراستنى زه‌وى له كاره‌سات و, پاراستنى ژیان له‌سه‌ر زه‌وى.
ئه‌م تیشكانه كاریگه‌رى زۆر خراپیان له سه‌ر ته‌ندروستى مرۆڤ و ژینگه به گشتى هه‌یه, بۆیه ئه‌و تیشكانه كه به‌ر چینى ئۆزۆن ده‌كه‌ون پێچه‌وانه ده‌بنه‌وه و ده‌گه‌ڕێنه‌وه ئاسمان جارێكی تر, قورئانى پیرۆزیش له سوره‌تى (الطارق: 11)دا ده‌فه‌رمووێت: (والسماء ذات الرجع)(3), كه له‌وانه‌یه ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه ئاماژه‌ی زانستيی بۆ ئه‌م دیارده‌یه تێدا بێت، له‌گه‌ڵ چه‌ند ئاماژه‌یه‌كی زانستى تر كه لێره‌دا بوارى باسكردنيان نييه.
تێكشكاندنى چینى ئۆزۆن
وه‌كو پێشتر ئاماژه‌ى بۆ كرا, له سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى ڕابردوو زانرا كه یه‌كێك له چینه‌كانى به‌رگى هه‌وا چینى ئۆزۆنه. به‌ڵام كه‌س گرنگى ئه‌و چینه‌ى نه‌ده‌زانى ته‌نها زانرا كه چینێك له چینه‌كانى به‌رگى هه‌وا زۆرترین پێكهاته‌كانى له گازى ئۆزۆنه(4).
له ساڵى 1930 زانایه‌ك به ناوى (دۆپتۆن) گازێكى ئۆرگانى پێكهێنا به ناوى (كلۆرۆ فلۆرۆ كاربۆن) كه دواتر به‌كارهێنرا وه‌كو گازى ساردكه‌ره‌وه و گه‌رمكه‌ره‌وه. چونكه مادده‌یه‌كى خاو و هه‌رزانه و به ئاسانى ده‌ست ده‌كه‌وێ و, تا ئێستا به‌كارده‌هێنرێ به تایبه‌تى له دروستكردنى بۆن, سپلت و, ساردكه‌وره‌وه.. وهتد.
به‌ڵام دواتر له ساڵى 1974سێ زاناى جیهانی (پاوڵ كروتزن, ماریۆ مۆڵینا و فرانك ڕۆناڵد) توێژینه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا ده‌رباره‌ى (كلۆرۆ فلۆرۆ كاربۆن) و پێشبینى ئه‌وه‌یان كرد كه ئه‌م گازه له ئاینده‌دا زیانى زۆر ده‌گه‌یه‌نێته چینى ئۆزۆن و ده‌بێته هۆى تێكشكانى. دواى 11 ساڵ واته له ساڵى 1985 هه‌موو پێشبینیه‌كانیان ڕاست ده‌رچوون. چونكه زانایه‌كى به‌ریتانى به ناو (فیرمان) سه‌لماندى كه چینى ئۆزۆن له ناوچه‌ى جه‌مسه‌رى باشوور تێكشكاوه و تووشی درز بووه و, ئه‌و تێكشكاندنه‌ى چینى ئۆزۆن بۆ زۆر به‌كارهێنانى (كلۆرۆ فلۆرۆ كاربۆن) ده‌گه‌ڕێته‌وه. دواتر له وڵاته‌كانى تر وه‌كو ئه‌مریكا, ئۆسترالیا, هیندستان, كه‌نه‌دا و چه‌ند وڵاتێكى تر گرفتى چینى ئۆزۆنیان بۆ دروست بوو. بۆیه له ساڵى 1987 (پرۆتۆكۆڵى مۆنتریاڵ) ده‌رباره‌ى پاراستنى چینى ئۆزۆن ئیمزاكرا. هه‌ر بۆیه ئه‌و سێ زانا (پاوڵ كروتزن, ماریۆ مۆڵینا و فرانك ڕۆناڵد) له ساڵى 1995 خه‌ڵاتى نۆبڵیان پێ به‌خشرا له سه‌ر ئه‌و توێژینه‌وه‌ى كه له ساڵى 1974 ئه‌نجامیان دا.
له دواى كۆنگره‌ى ڤییه‌ننا 1985 و پرۆتۆكۆڵى مۆنتریاڵ 1987 كه تایبه‌ت بوون به چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كانى چینى ئۆزۆن, جیهان له هه‌وڵى ساڕێژكردن و چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و درزانه بوو كه له چینى ئۆزۆن دروست بووه به هۆى چالاكییه نا ته‌ندروستیه‌كانى مرۆڤ و, توانرا تا ڕاده‌یه‌كى باش ئه‌و درزانه بچووكتر ببێته‌وه به‌ڵام له دوو مانگى ڕابردوودا وێنه‌ى مانگه ده‌ستكرده‌كان كه له لایه‌ن ده‌زگاى (NASA) و (CAMS) وه بڵاوكرایه‌وه ئاماژه به ساڕێژبوونى ئه‌و درزانه ده‌كه‌ن به تایبه‌تى ئه‌و درزه‌ى كه له سه‌ر جه‌مسه‌رى باشوور (Antarctica) دروست بوو بوو پێشتر. هه‌ندێ له زانایان پێیان وایه كه ساڕێژبوونى ئه‌و درزه به‌هۆى قه‌ده‌غه‌كردنى هاتوچۆ و سنوورداركردنى كار و چالاكییه‌كانى مرۆڤ به تایبه‌تى له وڵاته پیشه‌سازیه‌كان بووه. له به‌رانبه‌ردا هه‌ندێ له زانایان ئه‌و هۆكاره به هۆكارى لاوه‌كى ده‌زانن نه‌ك هۆكارى سه‌ره‌كى (5).
كاریگه‌رییه‌كانى تێكشانى چینى ئۆزۆن
نه‌بوونى یا تێشكانى چینى ئۆزۆن واتا تیشكه زیان به‌خشه‌كان وه‌كو (تیشكى سه‌رووبنه‌وشه‌یی) به‌بێ هیچ سانسۆرێك تێپه‌ڕ ده‌بن و ده‌گه‌نه سه‌ر زه‌وى و گرفتى زۆر گه‌وره دروست ده‌بێت وه‌كو:
1- تووشبوونى مرۆڤ به نه‌خۆشیيه‌كانى شێرپه‌نجه به تایبه‌تى شێرپه‌نجه‌ى پێست (skin cancer) كه ئه‌و وڵاتانه‌ى گرفتى چینى ئۆزۆنیان هه‌یه به ده‌ست ئه‌م نه‌خۆشیه‌وه ده‌ناڵێنن(6).
2- تووشبوون به نه‌خۆشی ئاوى سپى له چاو (cataracts) كه یه‌كێك له هۆكاره‌كانى به‌ركه‌وتنى مرۆڤه به تیشكه زیانبه‌خشه‌كان(7).
3- تووشبوون به گرفتى لاوازبوونى سیستمى خۆگرى (Immune) كه به‌رگریان بۆ نه‌خۆشیه‌كان نامێنى.
4- له ناوچوونى به‌رهه‌مه كشتوكاڵیه‌كان چونكه كاریگه‌رى له سه‌ر پرۆسه‌ى ڕۆشنه‌پێكهاتن هه‌یه. بۆیه ئه‌و وڵاتانه گرفتى داراییان زیاتر ده‌بێت(8).
5- له ناوچوونى دارستانه‌كان.
6- كه‌مبوونه‌وه‌ى پانتایى سه‌وز.
بۆیه, نه‌بوونى یا تێشكانى چینى ئۆزۆن واتا نه‌مانى ژیان له سه‌ر گۆى زه‌وى ئه‌مه‌ش وایكردووه كه ئه‌م چینه جێى گرنگ پێدانى هه‌موو وڵاتانى دونیا بێت.
سه‌رچاوه‌كان
- National Aeronautics and Space Administration (NASA) 2013, Ozone hole fact, poster viewed in: https://www.nasa.gov/pdf/752034main_Ozone_Hole_Poster.pdf
https://aura.gsfc.nasa.gov/ozoneholeposter/Ozone-Booklet_woLesson.pdf
2- الدكتور منصور أبوشريعة العبادي, وجعلنا السما‌ء سقفا محفوظا, مدونة الاعجاز العلمي في القرا‌ن والسنة, https://0i.is/ZVTS.
3- د. خالد حسين, طبقة الأوزون ورجع السما‌ء و زرقتها, منتدى الاعجاز العلمي في القرا‌ن والسنة في لبنان, https://0i.is/KFUJ.
4- Sivasakthivel.T and K.K.Siva Kumar Reddy 2011, Ozone Layer Depletion and Its Effects: A Review.
5- Science Alert 2020, That Unusually Large Ozone Hole over the Arctic Has Closed up Again, News, https://cutt.us/96Gzl
6- Morrisette, Peter M. “The Evolution of Policy Responses to Stratospheric Ozone Depletion”.
7- Stephen OE, Thomas MJ and Miller A 1994, “The Military’s Role in Protection of the Ozone Layer”, Environmental Science and Technology, vol (28), no. (13).
8- Sivasakthivel.T and K.K.Siva Kumar Reddy 2011, هه‌ممان سه‌رچاوه
Related posts
Leave a Comment
You must be logged in to post a comment.