چیرۆكی (گالیلۆ)و ته‌بابوونی قورئان له‌گه‌ڵ به‌ڵگه زانستییه‌كان له باره‌ی زه‌وییه‌وه
گالیلۆ یه‌كێكه له زانا دیاره‌كانی بواری بیركاری‌و فیزیا‌و فه‌له‌كناسی له چاخی نوێ‌دا، له ساڵی 1564 له (پیزا)، له ئیتاڵیا له دایكبووه، هه‌رچه‌نده خێزانه‌كه‌ی هانیاندا بچێته بواری پزیشكییه‌وه، به‌ڵام بیركاری‌و فیزیا‌و فه‌لسه‌فه‌ی هه‌ڵبژاردو ئه‌وانه‌ی به “زانستی خوا” ده‌زانی.
ساڵی1609 جۆرێك له ته‌له‌سكۆبی باوی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی په‌ره پێدا به ناوی “هاوێنه‌ی سیخوڕیی”و مه‌ودای بینین‌و نزیككردنهوهكهی چه‌ند جارێك به‌هێزتركرد، سه‌ره‌تا له مه‌یدانی سهربازیو بۆ بینینی كه‌شتییه‌كان له دووره‌وه به‌كاریهێنا.
كاتێك گالیلۆ تهلهسكۆبهكهی به‌ره‌و ڕووی ئاسمان به‌رزكرده‌وه وه‌رچه‌رخانێكی له بواری زانستی هاوچه‌رخدا هێنایه كایه‌وه، به‌ڵام ئه‌و چی بینی!! ئه‌و توانی چه‌ندین هه‌ساره‌و ته‌نی ئاسمانی ئاشكرابكات، كه تا ئه‌وكاته نه‌بینرابوون. یه‌كه‌م شتیش كه بینی، بهرزیو نزمی‌و دۆڵ‌و شیوه‌كانی سه‌ر ڕووی مانگ بوون، پاشانیش مانگه‌كانی هه‌ساره‌ی موشتهریو چه‌ندین ئه‌ستێره‌ی تری بینی، كه به چاو نابینرێن.ئه‌وكاته بوو كه هاواری لێههڵستاو به سه‌رسامییه‌وه وتی: خۆ ئه‌وه چه‌ندین ئه‌ستێره‌و خۆر‌و هه‌ساره‌ی تر هه‌ن، ئێمه له گه‌ردوندا ته‌نیا نین، به‌ڕاستی ئێمه له چه‌قی گه‌ردوندا نین!!”.
گالیلۆ گه‌رمیپێوی ئه‌ندازه‌یی داهێناو لێكۆڵینه‌وه‌ی له باره‌ی جوڵه‌ی ڕێژهییو ڕێسای كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی تهنهكانو جوڵه‌ی ته‌نه‌كان له‌سه‌ر ئاستی كه‌وانه‌یی كرد‌و به‌ندۆڵی بۆ پێوانه‌ی كات به‌كارهێنا.
له باره‌ی گهردوونیشهوه ئه‌و ئاشكرایكرد، كه زه‌وی چه‌قی گه‌ردوون نییه‌و خۆر‌و هه‌ساره‌كانیش به‌ده‌وری زه‌ویدا ناسوڕێنه‌وه، وه‌ك كڵێسای كاسۆلیكیو خه‌ڵك به گشتی پێیان وابوو، نه‌ك ته‌نیا ئه‌مه، به‌ڵكو زۆربه‌ی ئه‌و ده‌رئه‌نجامه زانستییانه‌ی تریش كه پێی گه‌یشت، پێچه‌وانه‌ی باوه‌ڕی باوی ئهوكاتو بۆچوونی كڵێسای كاسۆلیكی بوون. كڵێسا ده‌یگوت ڕووی مانگ تهختاییهكی ڕێكه، ئه‌و سه‌لماندی كه ههوارزو نشێو‌و به‌رزو نزمی‌و دۆڵ‌و شیوی تێدایه. كڵێسا ده‌یگوت ئه‌و سپێتیهی شه‌وانه له ئاسماندا دیاره (گه‌له‌ستێره‌ی ڕێی كاكێشان)گورزه‌ی تیشكییه، گالیلۆ سه‌لماندی كه ڕێی كاكێشان ته‌نیا هه‌ورو گورزه‌ی تیشكی نییه، به‌ڵكو ژماره‌یه‌كی نهژمێرراو ئه‌ستێره‌و هه‌ساره‌و ته‌نی تری ئاسمانین.
پاشانیش كتێبێكی بڵاوكردهوهو تێیدا باسی له‌وه كرد، كه بۆی ده‌ركه‌وتووه، زهویو هه‌ساره‌كانی تر به‌ده‌وری خۆردا ده‌سوڕێنه‌وه، له‌گه‌ڵ چه‌ندین دۆزینه‌وه‌ی تری زانستی له باره‌ی زهویو مانگ‌و ههسهرهكانی تری كۆمه‌ڵه‌ی خۆره‌وه، به‌ڵام بۆ كڵێسای كاسۆلیك زانیارییه‌كانی گالیلۆ كوفر‌و ده‌رچوون بوون له ئاین‌و پێچه‌وانه‌ی كتێبی به‌ناو پیرۆزی “ئینجیل”بوون.
گالیلۆ سه‌لماندنه زانستییه‌كه‌ی گه‌ردوونناسی پۆڵه‌ندی”كۆپه‌رنیكۆس”ی دووپاتكرده‌وه، ئه‌و زانایه‌ی پێشتر له ساڵی 1614 به هۆی ئه‌وه‌ی وتی خۆر چه‌قی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی خۆیه‌تی نه‌ك زه‌وی، سزادراو سوتێنرا.
ئه‌م وێنه‌یه گوزارشت له دادگاییكردنى گالیلۆ ده‌كات
به‌م شێوه‌یه گالیلۆ له سایه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی كڵێسای كاسۆلیكیو كتێبه “به‌ناو ئینجیله” دژ به زانستهكهیانو دادگا پشكنینه توندوتیژهكانیان، ڕاپێچی به‌رده‌م دادگا كرا له ڕۆما، له‌گه‌ڵ هه‌موو به‌ڵگه زانستییه‌كانی، ناچاركرا دان به هه‌ڵه‌كانی خۆیدا بنێت‌و تۆبه‌یان پێكرد. ئینجا له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا وه‌ك ده‌ستبه‌سه‌ر مایه‌وه تا ساڵی 1642 كۆچیی دوایی كرد.
گالیلۆ له تێڕوانینی كڵێسای كاسۆلیكییه‌وه هه‌ر به گوناهباری مایه‌وه، تا ساڵی 1992 “پاپا یۆحه‌ننا پۆڵسی دووه‌م” دانی به بێتاوانی گالیلۆو هه‌ڵه‌ی مامه‌ڵه‌ی كڵێسادا نا به‌رامبه‌ری، ئه‌مه‌ش سه‌یرترین حوكمی بێتاوانی كه‌سێكه له مێژوودا، كه دوای 360 ساڵ له مردنی بۆی ده‌ربكرێت. هه‌ر له به‌رامبه‌ر ئه‌و شهرمهزارییهشدا ڤاتیكان له ساڵی 2008 دا بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی پێشووی، په‌یكه‌رێكی له نێو دیواری ڤاتیكاندا بۆ گالیلۆ دروستكرد.
ئه‌مه مامه‌ڵه‌ی كڵێسای كاسۆلیكیو بارودۆخی زانایان‌و به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی به‌ڵگه زانستییه‌كانیان بوو له سایه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی كڵێسا‌و كتێبی ده‌ستكاریكراوی به‌ناو ئینجیل‌دا.
به‌ڵام ئه‌و ڕاستییانه‌ی گالیلۆو زانا گهردوونناسهكانی تر له باره‌ی زهویو گه‌ردوونه‌وه ئاشكرایانكردون، له سه‌رده‌می گالیلۆوه تاكو ئێستاش، تاكه ڕاستییه‌كی زانستی نادۆزیته‌وه پێچه‌وانه‌ی قورئان‌و فه‌رمایشتی خوا بێت. دوای ئاشكراكردنی ڕاستییه‌كی زانستی نوێ‌و نوێتر ، ئینجا ده‌رده‌كه‌وێت كه خوای گه‌وره به‌ر له 1400 ساڵ له قورئانداو له‌زاری پێغه‌مبه‌رێكی نه‌خوێنده‌واره‌وه (دروودی خوای له‌سه‌ر) باسی لێوه كردوه.
قورئانی پیرۆز وه‌ك فه‌رمووده‌ی خوا، به‌رنامه‌ی نه‌گۆڕی ژیانی مرۆڤایه‌تییه تا ڕۆژی قیامه‌ت، به‌و شێوه‌یه نابێت له هیچ كات‌و سه‌رده‌مێكدا به‌ریه‌ككه‌وتنی له‌گه‌ڵ ڕاستییه زانستییه‌كاندا هه‌بێت، خۆ گه‌ر ئه‌و بهریهككهوتنو ناته‌باییه‌ی له‌گه‌ڵ زانست‌دا بۆ دروستبێت، ئه‌وكات بابه‌تێك به ناوی ئاینه‌وه نامێنێت. به‌ڵام هه‌ندێك جار ئه‌و به‌ریه‌ككه‌وتنه‌ی به گومانی خه‌ڵكانێك له نێوان قورئان‌و زانست‌دا ڕووده‌دات، به هۆی تێنهگهیشتنهوهیه یان له قورئان، یان له ڕاستییه زانستییه‌كان، یان له هه‌ردووكیان. هه‌ندێك جار تێنه‌گه‌یشتن له قورئان، به‌ریه‌ككه‌وتنی له‌گه‌ڵ ڕاستییه‌كاندا له باره‌ی گه‌ردوونه‌وه لێده‌كه‌وێته‌وه.بۆ نموونه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت “والارض مددناها” (سوره الحجر: 19) واته “ئێمه زه‌ویمان ڕاخستووه”… گه‌ر ئایه‌ته‌كه به‌و مانا ساده‌یه وه‌ربگیرێت، هه‌ستده‌كرێت له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕاستییه زانستییه ناكۆكه، كه ده‌ڵێت زه‌وی خڕ و شێوهگۆییه. به‌ڵام ئه‌م ئایه‌ته هه‌ردوو ئیعجازی زانستی‌و زمانه‌وانی له‌خۆیدا هه‌ڵگرتووه. خوا ده‌فه‌رموێت “والارض مددناها” ئه‌و باس له زه‌وی به گشتی دهكاتو شوێنێكی تایبه‌تی دهستنیشاننهكردوه، بۆیه‌ش ده‌بینی له‌سه‌ر زه‌وی ڕوو له هه‌ر شوێنێك بكه‌ی، له هه‌ر كیشوهرو جه‌مسه‌رێك، گه‌ر بۆ هه‌میشه‌ش له گهڕانو سوڕاندا بیت به‌سه‌ر ڕووی زه‌ویدا، ده‌بینی كه ئه‌و خاكه له به‌رده‌متدا وه‌ك فهرشێكه بۆ مرۆڤ ڕاخرابێت، ئه‌مه‌ش ڕوونادات گه‌ر زه‌وی خڕ‌و شێوه گۆیی نه‌بێت. خۆ گه‌ر زه‌وی شێوه سێگۆشه‌و چوارگۆشه‌و شه‌شپاڵوو بوایه، ده‌بوو مرۆڤ له شوێنێكدا بگاته لێواری زهویو هه‌رگیز زه‌وی به‌و شێوه‌یه له به‌رده‌م مرۆڤدا تهختو ڕاخراو نه‌ده‌بوو، وه‌ك خوای گه‌وره باسی لێوه‌ده‌كات، بۆیه تاكه شێوه‌ی ئه‌ندازه‌یی كه له‌گه‌ڵ ئه‌و وه‌سفه‌ی خوای گه‌وره‌دا بگونجێت، شێوه گۆییبوونی زه‌وییه.
به‌ڵام خوای گه‌وره له شوێنی تری قورئانیشدا باس له‌و ڕاستییه زانستییه ده‌كات، كه ده‌فه‌رموێت :
خلق السماوات والارض بالحق يكور الليل على النهار و يكور النهار على الليل” (سورة الزمر: 5) .
واته “په‌روه‌ردگار ئاسمانهكانو زه‌وی له‌سه‌ر بنه‌مای حهقو ڕاستی دروستكردوه، شه‌و به شێوه‌ی چه‌ماوه‌و كه‌وانه‌یی به‌سه‌ر ڕۆژدا دههێنێتو ڕۆژیش به شێوه‌ی كه‌وانه‌یی به‌سه‌ر شه‌ودا ده‌هێنێت”.له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دیارده‌ی شه‌وو ڕۆژ له‌سه‌ر زه‌ویدا ڕووده‌ده‌ن، تێكههڵكێشانیان شێوه كه‌وانه‌یی نابێت، ئه‌گه‌ر زه‌وی شێوه‌ی گۆیی نه‌بێت، به جۆرێك كه له نیوه‌یدا شه‌وو له نیوه‌یدا ڕۆژ بێت.
هه‌ر له باره‌ی ڕاستیی زانستی شێوه گۆییبوونی زهویو خولانه‌وه‌ی به ده‌وری خۆیدا، خوای گه‌وره له شوێنێكی تردا ده‌فه‌رموێت:
“وترى الجبال تحسبها جامدة و هي تمر مر السحاب” (سورة النمل: 88).
واته “چیاكان دهبیننو واده‌زانن كه وه‌ستاوو بێجوڵهن، به‌ڵام ئه‌وان هاوشێوه‌ی هه‌وره‌كان له ڕۆیشتن‌و جوڵه‌دان”.
كاتێك له به‌رانبه‌ر چیایه‌كدا ده‌وه‌ستین، ده‌بینین كه وه‌ستاوو بێ جوڵه‌یه، توشی سه‌رسوڕمان ده‌بین، چونكه خوا ده‌فه‌رموێت “تحسبها جامده”واته: ئه‌وه‌ی ده‌بینین چه‌سپاوو نه‌جوڵاون، وێنایه‌كی ڕاسته‌قینه نییه له به‌رده‌مماندا، به‌ڵكو نهێنییه‌كی تری تێدایه، كه له‌به‌رچاوی ئێمه شاراوه‌یه. خوا جوڵه‌ی چیاكانی به جوڵه‌ی هه‌ور چواوندوه. چونكه جوڵه‌ی هه‌ور جوڵه‌یه‌ك نییه له خودی خۆیدا، به‌ڵكو به هۆی باوه ده‌جوڵێت‌و له شوێنێكه‌وه ده‌چێته شوێنێكی تر، ئه‌گه‌ر با بوه‌ستێت، هه‌وره‌كانیش له شوێنی خۆیان بێ جوڵه ده‌وه‌ستن. به هه‌مانشێوه جوڵه‌ی چیاكانیش جوڵه‌یه‌ك نییه له خودی خۆیاندا، به‌و جۆره‌ی كه چیایه‌ك ئه‌مڕۆ له شوێنێك‌و به‌یانی له شوێنێكی تر بێت، به‌ڵكو هێزێكی تر له ده‌ره‌وه‌ی خۆیدا ده‌یجوڵێنێت.له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چیاكانیش له‌سه‌ر ڕووی زه‌وین، ئه‌گه‌ر جوڵه‌ی زه‌وی خۆی نه‌بێت، كه چیاكان له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌جوڵێنێت، هیچ هێزێكی تر نییه چیاكان بجوڵێنێت. چونكه په‌روه‌ردگار له قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رموێت “والجبال أوتادا” واته: “چیاكان وه‌ك مێخن بۆ زه‌وی”، ئاشكرایه ئه‌وه‌ی كه ئێمه ده‌یبینین به‌شێكی بچووكی چیاكانهو به‌شی زۆریان له ژێر زه‌ویدان. بۆیه زۆر ئاشكرایه ئه‌گه‌ر چیاكان به‌شێوه‌ی مێخ بن، ئه‌وا بێجوڵه‌ی ئه‌و شته‌ی مێخه‌كه‌ی پیا داكوتراوه، كه زه‌وییه، جوڵانی مێخه‌كه، كه چیاكانن، ئه‌سته‌مه. به‌ڵام ئێمه هه‌ست به جوڵه‌ی زه‌وی ناكه‌ین، هه‌ر بۆیه‌ش هه‌ست به جوڵه‌ی چیاكان ناكه‌ین.