چۆنیەتی پەڕینەوەی پێغەمبەر موسا (علیە السلام) و شوێنكەوتووانی لە دەریای سوور…
چۆنیەتی پەڕینەوەی پێغەمبەر موسا (علیە السلام) و شوێنكەوتووانی لە دەریای سوور…
ن: ئەندازیار شاهۆ رشید غفور
بەرپەرچدانەوەی هەواڵی ناڕاستی جولەكە لەسەر كەرت بوونی دەریای سوور…
كاتێك پێغەمبەر موسا (علیە السلام) و شوێنكەوتووانی لە بەنی ئیسرائیل بێ هیوا بوون لە زوڵم و ستەمی فیرعەون و دار و دەستەكەی, خوای گەورە وەحی ناردە خوارەوە بە موسا (علیە السلام )ی فەرموو لەو شارە دەرچن ئەوانیش بڕیاریاندا كۆچ بكەن بەرەو شوێنێكی نادیار دوور لە دەسەڵاتی فیرعەون, بەڵام فیرعەون زوو بەم كارەی زانی ئەوە بوو سوپایەكی زەبەلاحی كۆكردەوە بۆ ڕاوەدوونانی موسا (علیە السلام) و شوێنكەوتووانی, هەر ئەو شەوە بەرەو شاری (نویبع) كەوتنە ڕێ كە دەكەویتە باشوری سیناوە, بەڵام بەردەمیان ڕووبار بوو، نەیانتوانی دەرباز بن و بپەڕنەوە و دواوەشیان سوپایەكی زۆری بێ شومار (زانایانی تەفسیر ژمارەی ئەم سوپایە بە یەك ملیۆن و شەش سەد هەزار سەرباز دادەنێن.. لەگەڵ سەد هەزار ئەسپ..!) بۆیە كاتێك شوێنكەوتووانی پێغەمبەر موسا (علیە السلام) ئەم سوپا زۆرەیان بینی ترسیان لێ نیشت و بە موسایان (علیە السلام ) وت: (إِنَّا ڵمُدْرَكُونَ) ( الشعراء:61) واتە: (ئێمە تیا چووین), كاتێك موسا (علیە السلام) گوێی لەم وتەیە بوو، یەكسەر بێ دوو دڵی فەرمووی: (قَاڵ كَڵاّ إِنَّ مَعِێ رَبِّی سَێهْدِینِ ) (الشعراء: 62) واتە: (نەخێر…! بەدڵنیاییەوە خوا لە گەڵمانە و سەرمان دەخات و ڕزگارمان دەكات)، بەڵێ لەوكاتەدا خوای گەورە وەحی ناردە خوارەوە و بە موسا (علیە السلام)ی فەرموو: (فَأَوْحَیْنَا إِڵی مُوسَی أَنِ اضڕب بِّعَصَاكَ الْبَحْرَ فَانفَڵقَ فَكَانَ كُلُّ فِرْقٍ كَالطوْدِ الْعَظیمِ) (الشعراء: 62) واتە: (بە موسا (علیە السلام)مان ڕاگەیاند كە گۆچانەكەی بكێشێت بە دەریاكەدا و دەریاكەی دوو كەرت كرد و كردی بە دوو بەربەستی ئاوی بە شێوەی شاخێكی گەورە و بەرز ), وەك ڕاڕەو موسا (علیە السلام) و شوێنكەوتووانی پیایدا تێپەڕین.
ئەوەی جێگای سەرنجە چۆنییەتی پەرینەوە و دووكەرتبوونی دەریای سوورە..!
(كارل دروز) بۆ پشتگیری ئەم وتەیە دەڵێت: دەگونجێت ئەو ڕەشەبا توندە بووبێتە هۆی لادانی ئاوی دەریاكە لەبەر ئەوەی دۆخێكی شلی وەرگرتووە و ڕێڕەوێكی دروستكردووە بۆ دەربازبوون ئەم كارەش دەگونجێت لەگەڵ یاساكانی سروشتدا..! هەروەها لەگەڵ هاوڕێكانیدا لێكۆڵینەوەیەكیان كرد لەسەر ئەم بابەتە كە چۆن ئەو باوبۆرانە توندە كاریگەری هەبووبێت لەسەر ئەو شەپۆلانەی سەر دەریای سوور وە بەتایبەت چۆن ئەو كاریگەریە گەیشتووەتە بەشە قوڵەكانی ژێر ئاوەكە, بۆیە جیاوازی كەوتە ڕاو بۆچوونەكانیان.
بۆیە ئەم لیژنەیە كۆڵیان نەدا بۆ سەلماندنی ئەم بیرۆكەیان، هاتن وتیان بە سوود وەرگرتن لە تەكنۆلۆجیای تازە دەركەوتووە كە خێرایی ڕەشەباكە ئەوەندە توند بووە بە شێوەیەك گەیشتووەتە ( 100.8 كم \ كاتژمێر)، وە بووەتە هۆی كردنەوەی ڕاڕەوێك بە درێژی (3- 4) كیلۆمەتر بە پانی (5) كم وە ماوەی ئەم پردەش (4) كاتژمێر بووە بۆ تێپەڕینی موسا (علیە السلام ) و شوێنكەوتووانی, ئەم لێكۆلینەوەیەشیان لە گۆڤاری (الجورنال الالكترونی (plos one) “بلوس وان”) بڵاوكردەوە.
هەروەها هەندێك لە زانایانی بواری شوێنەوار ناسی و كەش و هەوا دەڵێن ئەم ڕووداوە لە ئەنجامی هەڵكشان و داكشان (المد والجذر) دروست بووە, وە هەندێكی تر ڕایان وایە كە لەت بوونی ئەم دەریایە لە ئەنجامی ڕووداوی گەردەلوول (تسونامی) بووە.
ئەم سێ بەڵگەیەی كە زانایانی ئەمریكی و جولەكە هێناویانەتەوە بۆ سەلماندنی ئەو نوسراوە یان كە گوایە لە تەوراتدا هاتووە, بەڵام هیچی لە گەڵ لۆژیك و ژیری مرۆڤدا یەك ناگرنەوە كە هەرسێكیان بە كورتی ڕوون دەكەینەوە:
1- ئەگەر پێشبینی یەكەم ڕاست بێت، ئەویش لە ئەنجامی هەڵكردنی ڕەشەبایەكی زۆر توند كە خێراییەكەی ئەگاتە (100 كم \ كاتژمێر) ئەمەش شتێكی زۆر ئاسییە وە مرۆڤ دەتوانێت خۆ ڕاگر بێت لەبەریدا, چونكە نابێتە هۆی وێرانكردن و كارەسات تا نەگاتە سەرووی (150 كم \ كاتژمێر) وە لەم سەردەمەشدا باوبۆرانی لەوە گەورەتر دروست بووە بۆ نموونە خێرایی ڕەشەبا لە كاترینا گەیشتە ( 270 كم \ كاتژمێر) وە بووە هۆی مردنی (1800) كەس تیایدا, بەڵام هیچ جۆرە گۆڕانكارییەكی وای لە ڕووبار و دەریاكان نەكرد بە تایبەتی قوڵایی دەریاكان…!
2- لە هەڵكشان و داكشاندا (المد والجذر) ئاوی دەریاكان یان سەردەكەون یان نزم دەبنەوە, نەوەك ڕاڕەو دروست بكەن …
3- ئەگەر ڕووداو (تسونامی)یش بێت دووبارە كارێكی نالۆژیكیە چونكە ئەم ڕووداوە زەمین لەرزە و كارەساتی وێرانكەری بەدوادا دێت, ئەی باشە چۆن پێغەمبەر موسا (علیە السلام) و شوێنكەوتووانی لە بەنی ئیسرائیل توانیان بەئاسانی دەرباز بن…!
ئەمانە هەموویان ڕێگا ونكردنن لە ڕاستی ئەو موعجیزە قورئانیەی كە خوای گەورە لەسەر دەستی موسا (علیە السلام) بە گۆچانەكەی كردی و كێشای بە ئاوی دەریاكەدا و ڕاڕەوێكی دروستكرد بۆ پەڕینەوەیان. موعجیزەش واتە كارێك بە دەر لە یاساكانی سروشت و لەسەرووی بیركردنەوەی مرۆڤەكان. مەگەر تەنها پێغەمبەران بتوانن هەڵی سەنگێنن چونكە ئەزانن لەلایەن خوایەكەوە پێیان دەدرێت كە خاوەنی هەموو ئاسمانەكان و زەویە, چونكە لەكاتی تەنگانەدا بەیارمەتی خوای گەورە پەنای بۆ دەبەن, ئەمەش بەڵگەی گەورەیی ئەم موعجیزەیە ئەوەیە كاتێك بەردەمیان دەریا بوو، وە دواوەشیان سوپا زەبەلاحەكەی فیرعەون بوو , شوێنكەوتووانی موسا (علیە السلام) ترسان وتیان تیا چووین… بەڵام موسا (علیە السلام) فەرمووی (كَڵاّ إِنَّ مَعِێ رَبِّی سَێهْدِینِ) (الشعراء: 62 ) .
سەرچاوە:
http://www.albidapress.net/press/news_view_9439.html#.VFQIjxZrNOQ
www.albidapress.nethttp://elaph.com/Web/news/2010/9/598414.html
elaph.com
: http://digital.ahram.org.eg/articles.aspx?Serial=275928&eid=1229